٢\١٢\٢٠١٠
شکستی
سەرمایەداریی و سه‌رهه‌ڵدانێکی نوێ.

ئازاد به‌کر
پاش ڕوخانی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات و کۆتایی هاتنی
سیاسه‌تی دوو جه‌مسه‌ری، ئه‌مه‌ریکا و ووڵاتانی ڕۆژئاوایی هاوپه‌یمانی
زیاتر چاویان بڕیه ووڵاتانی تر و بێ ترس و بێ ڕکه‌به‌ر مانه‌وه. به‌نهێنی
و به ئاشکرا ووڵاتانی جیهانیان له‌نێوان خۆیاندا له‌ڕووی سه‌ربازی و
ئابووریه‌وه دابه‌شکرد. له‌م پێناوه‌دا زۆر جه‌نگ و پشێویان له‌جیهاندا
نایه‌وه و چه‌ندان ملیۆن مرۆڤیان کرده قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان.
پێگه‌یی سه‌ربازی و سیخوڕیان گه‌یانده دوورترین شوێنی جیهان و هه‌رچی
بیر و باوه‌ڕی کۆنه‌په‌رستی ئایینی و قه‌ومی و تای‌فی و خێڵه‌کیه
زیندوویانکرده‌وه، دانابوون بۆ به‌لاڕێدابردنی کاروانی پێشکه‌وتنی
مرۆڤایه‌تی و دانانی سیناریۆیه ڕه‌شه‌کان.
ئاکامی سیاسه‌تی چه‌وتی پاوانخوازی و شه‌ڕ و ماڵوێرانی سەرمایەداریی له
جیهاندا قه‌یرانی ئابووری خسته دۆخێکی مه‌ترسیدارتر و شکست و مایه‌بووتی
زۆر له پیشه‌سازی و کۆمپانیا و بانکه‌کانی گرته‌وه. ئه‌مه‌ش بووه
هۆی بێ‌کاری و گرانی و که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌مووجۆره خزمه‌تگوزاری و کۆمه‌کێک
به‌خه‌ڵکی هه‌ژار و کرێکار. کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی
دوایی نوێنه‌رانی سەرمایەداریی ڕۆژئاوا و جیهانی له گروپی هه‌شت و
گروپی بیست و کۆبونه‌وه‌کانی ووڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و قه‌رزدان به
بانک و خاوه‌ن سه‌رمایه‌کان نه‌یانتوانی ئه‌م قه‌یرانه چاره‌بکه‌ن و
گفتوگۆ و پرۆگرام و به‌رنامه‌کانیان بکه‌نه سیاسه‌تێکی ته‌ند‌روستی
ئابوری و دارایی، بگره ڕۆژ له دوای ڕۆژ قوڵتربوه‌وه.
شه‌ڕی ئێراق و ئه‌فغانسان دیارترین کرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ی سەرمایەداریی
جیهانیه که‌به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و دوو ووڵاته‌یاندا هێناوه، که‌ده‌بێ
باجه‌که‌شی کرێکارانی جیهان به‌گشتی و خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی ئه‌و دوو
ووڵاته قوربانیه‌کانی بن. ئه‌مه جگه له‌و ووڵاتانه‌ی تری جیهان که
تائێستا ئارامی و هێمنیان به‌خۆیانه‌وه نه‌دیوه و شه‌ڕ و ئاژاوه سه‌رتاپای
ژیانیانی داگیرکردووه. ئیسلامی سیاسی یه‌کێکه له دیاریه نه‌گریسه‌کانی
بۆرژوازی که ژیان و ئاسایشی له‌به‌ر خه‌ڵکی جیهان بڕیوه، ئه‌مریکاو
هاوپه‌یمانه‌کانی هه‌موو کونج و قوژبنێکی کردۆته شوێن و حه‌شارگه‌ی
جۆراو جۆر له گروپی ئایینی کریستیان و ئیسلامی شیعه و سونه، هێزه
بۆرژوا‌کان مه‌زهه‌بیان خسۆته خزمه‌ت ئامانجه سیاسی و ئابوریه‌کانیان.
مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی خه‌باتی چینایه‌تی کرێکاران کراوه‌ته قوربانی
ئه‌و ڕه‌وته کۆنه‌په‌رستانه و له‌سه‌ره‌وه ناکۆک و له‌ژێریشه‌وه هه‌رخۆیان
یارمه‌تیده‌ر و ڕێنماییان ده‌که‌ن و ملیاره‌ها دۆلاری هاویشتۆته ئه‌و
پرۆسه‌یه‌وه، ئه‌مانه هه‌مووی ته‌نیا له‌پێناو قازانج و گه‌رمکردنی
بازاڕه‌کانی چه‌ک و به‌هێزکردنی پێگه‌ی سەرمایەدارییدا، تا سیاسه‌ت و
ستراتیژیه‌تی پاوانخوازی له جیهاندا جێگیربکات. ده‌بێ مرۆڤایه‌تی چاوه‌ڕوانی
چ جۆرێک له گۆڕانکاری بێت له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م نه‌زمه‌دا. به‌ڵام
ڕۆژێک دێت باوه‌ڕی ئایینی و نه‌ته‌وه‌په‌رستی ده‌بێته بڵقی سه‌رئاو و
سیاسه‌تی ڕۆژئاوایی و ئه‌مه‌ریکی تاک جه‌مسه‌ری بۆرژوازی ئاواده‌بێت و
له به‌شی مێژوویه‌کی تاریک‌دا ده‌نوسرێته‌وه.
سیسته‌می بازاڕی ئازادی بازرگانی و کراونه‌وه‌ی گڵۆباڵیزم به‌ڕووی
جیهاندا هێنده‌ی تر ئه‌رکی سه‌رشانی چینی کرێکارانی سه‌خترکردووه.
سیاسه‌تی نوێی سەرمایەداریی ڕۆژئاوا به هێنانه کایه‌ی ئه‌م هه‌موو
کێشمه کێشه ئایینی و نه‌ته‌وایه‌تی و تائیفیه‌وه ده‌یه‌وێ وای
نیشانبدات که له‌و ووڵاتانه‌دا ئاسایش و ئارامی نیه‌و ئه‌وه ئه‌مانن
فریادڕه‌سی ئاشتی و دیموکراسین و بۆ ئارامکردنه‌وه و سه‌قامگیری سیاسی
ده‌ستیان ده‌خه‌نه ناو ئه‌و ووڵاتانه‌وه و به هاوکاری لایه‌نگرانیان
دیکتاتۆریه‌ت ناهێڵن و ووڵاتێکی ئازاد و ژیانێکی ئاسووده بۆ خه‌ڵکی فه‌راهه‌م
ده‌که‌ن. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بانگه‌وازانه‌وه هه‌ر ئێستا بۆ
نموونه له ئێراق و ئه‌فغانستاندا سیمای ووڵات و شارستێنێتی و مۆدێرنی
نابینی و حیزب و گروپی کۆنه‌په‌رستی باڵاده‌ستن و مرۆڤه‌کانیش ڕۆژانه
له‌ژێر باری ترس و تیرۆر و بێ ئومێدیدا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.
ئێستاش سەرمایەداریی جیهانی له‌ته‌نگژه‌ی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازیدایه،
بڵاوکردنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی له گشت جێگایه‌کی جیهان، خه‌رجکردن
و تێچوونی پاره‌و پولی زۆر، شکستی سیاسه‌ته‌کانی له‌ته‌واوی دنیا، به
ناوخۆی ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپاشه‌وه، قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا
هێناوه و خه‌ڵکی کرێکار و مافخوراو هه‌میشه له به‌رانبه‌ریدا ده‌وه‌ستنه‌وه.
ئه‌م هاوکێشه‌یه هه‌روا نامێنێت و سەرمایەداریی ناتوانێت تاسه‌ر له‌سه‌ر
شانی خه‌ڵکی هه‌ژار و به‌شخوراو بژی و سیاسه‌ته چه‌وته‌کانی به‌رێته
پێش و به‌رگری له‌مانه‌وه‌ی خۆی و سیسته‌مه نامرۆڤانه‌که‌ی بکات.
وه‌ک ئاشکرایه هه‌رکات سه‌رمایه که‌وته قه‌یرانه‌وه ئیتر بۆ جه‌نگ
و ئاژاوه‌نانه‌وه خۆی ئاماده ده‌کات، ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ڕۆڵی سیاسی و
ئابووری ڕۆژئاوا له‌چاو سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رمایه‌دارانی ڕۆژهه‌ڵات و هه‌ڵهاتنی
خۆری قازانج و پێشکه‌وتن و وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه له‌و ناوچانه‌دا ئه‌مه‌ریکا
و ڕۆژئاوایی نیگه‌رانکردووه. تاڕۆژێک بوو لانکه‌ی دیموکراسی و
ووڵاتانی ئارام له‌سه‌ر مافی ئه‌مان قازانجیان خڕده‌کرده‌وه ئێستا
هاوکێشه گۆڕاوه و ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات له پێشیانه‌وه چین ده‌بێته
دووه‌م ووڵاتی زلهێزی ئابوری دونیا و سه‌رمایه و قازانج و دۆلارێکی
زۆر له‌سه‌ر ڕه‌نجی کرێکاران که‌ڵه‌که ده‌کات و ده‌یه‌وێت ئه‌ویش ڕۆڵی
گه‌وره‌ی خۆی هه‌بێت له کاروانی سیاسی و ئابوری جیهاندا.
به‌ڵام هه‌روا ئاسان ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی گۆڕه‌پانی سیاسی و
ئابووری به‌رناده‌ن و له‌م پێناوه‌دا ده‌بێت گۆماوی خوێن بڕژنێن و هه‌ر
ئێستا بیریان لای شه‌ڕێکی ماڵوێرانیکه‌ره له جیهاندا و به‌تایبه‌تی
له ڕۆژهه‌ڵاتدا. گه‌مارۆی ئابووری له‌سه‌ر ئێران و شه‌ڕ و توندبوونه‌وه‌ی
ئاڵۆزیه‌کانی نێوان هه‌ردوو کۆریا سه‌ره‌ڕای شه‌ڕی ئێراق و ئه‌فغانستان
نیشانه‌ی نه‌هامه‌تیه‌کی تری سەرمایەدارییه به پاساوی دیکتاتۆری
ووڵاتان و نه‌بوونی دیموکراتی و ئارامی ئاسایشه‌وه له‌و ووڵاتانه‌دا خه‌ریکی
هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕه.
به‌رانبه‌ر به‌م بارودۆخه‌ی سەرمایەداریی ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێکی تری ناڕه‌زایه‌تی
سه‌رجه‌م ووڵاتانی ئه‌وروپای گرتۆته‌وه هه‌ر له‌کرێکاران و قوتابیان و
خێزانه ده‌سکورت و هه‌ژاره‌کانه‌وه تا ده‌گاته ناوه‌نده‌کانی کار و
فه‌رمانگاکان. ئه‌م خۆپیشاندان و مانگرتنانه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپا سه‌ره‌تایی
قۆناغێکی تری خه‌باتی کرێکاریه دژ به سیسته‌می سەرمایەداریی چاوچنۆک
له بێکارکردنی کرێکاران و دابه‌زاندنی کرێ و لێگرتنه‌وه و که‌مکردنه‌وه‌ی
خزمه‌تگوزاریه‌کانیان. له‌ڕاستیدا ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه کارده‌کاته
سه‌ر ناخی سەرمایەداریی و زۆربه‌ی که‌ناڵه‌کانی پئشه‌سازی و خزمه‌تگوزاریه‌کان
په‌ک ده‌خات.
ئه‌وه‌ی دیاره چینی کرێکار و توێژه چه‌وساوه‌کان هه‌تا سه‌ر بێده‌نگ
و بێ جوڵه نامێننه‌وه، ئیتر کاتێک دێته پێش تێدا دێت چالاک ده‌بن و
به ڕووی سەرمایەداریی و داموده‌زگاکانیدا ده‌ته‌قنه‌وه. ئیتر کێشه
چینایه‌تیه‌کان زیاتر په‌ره‌ده‌سه‌نن و ئه‌و بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵاتیانه
که‌خۆیان خاوه‌نی کۆمه‌ڵگه‌ن له پیناو به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی داخوازی و
مافه‌کانیاندا یه‌خه‌ی بۆرژوازی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌گرن. ئاکامیش بزووتنه‌وه‌یه‌کی
شۆڕشگێڕانه‌ی چینایه‌تی دێته‌کایه و کێشه‌ی چینایه‌تیان له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داراندا
یه‌کلاده‌که‌نه‌وه و به‌یه‌کڕیزی و خه‌بات و تێکۆشانی بێ‌وچانیان سه‌رکه‌وتن
به‌ده‌ست دێنن. له ساته وه‌ختی شۆڕشگێڕیدا ئاڕاسته‌یه‌کی به‌هێزی
سیاسی به‌ئاگایی چینایه‌تیه‌وه بارودۆخ به‌قازانجی چینی چه‌وساوه بۆ
به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراندنی دادپه‌روه‌ری له سیسته‌مێکی
سۆسیالیستانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه.
30\11\2010
ماڵپەڕی ئازاد بەکر
|