شیلان
شۆڕش:
زۆرێک
له لایه‌نگرانی پارتی و یه‌کێتی رێگرن له کاره‌کانمان و
باوه‌ڕیان به ئازادی نییه.
ئاماده‌کردنی: شوان سدیق
بهبرٍوای
سه‌رۆکی رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی دیموکراتی ژنانی کورد له نه‌رویج" زۆرێک
له رێکخراوه‌کانی دادکۆکیردن له مافی ئافره‌تان، ئامانجێکی سیاسییانه‌یان
له پشته‌وه‌یه"، به‌ڵام ئه‌و ئه‌وه به‌دوور ده‌زانێت رێکخراوه‌که‌ی
ئه‌وان" هیچ ئامانجێکی سیاسییانه‌یان هه‌بێت و نموونه‌ی ئه‌وه‌ش دێنێته‌وه،
که هه‌ندێک له ئه‌ندامانی یه‌کێتی و پارتی، ڕێگری و دژایه‌تییه‌کی گه‌وره‌یان
ده‌که‌ن و باوه‌ڕییان به‌ئازادی بیڕو ڕا نیه".
له هه‌ڤپه‌یڤینێکیدا، شیلان شۆرٍش سه‌رۆکی رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی
دیموکراتی ژنانی کورد له وڵاتی نه‌رویج سه‌ره‌تا باس له چۆنییه‌تی
دروست بوون رێکخراوه‌که‌یان ده‌کات و ده‌ڵێت" دامه‌زراندنی رێکخراوه‌که‌مان
ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ ساڵی (2002) له‌لایه‌ن هاوڕێم (فیلیز کیراک)که
کوردێکی باکووره، ئه‌و وای به‌باشزانی رێکخراوێک هه‌بێت بۆ هێنانه
ده‌ره‌وه‌ی ژن و یه‌کتر ناسین و بهشتی سه‌ره‌تایی وه‌ک جل دورین و
خواردن دروستکردن و فێربوون کۆرسی کۆمپیوته‌ر ده‌ست پێ بکه‌ین"، شیلان
وتیشی" له‌سه‌ره‌تای کارمان هه‌وڵمانداوه له‌گه‌ڵ چه‌ند ژنێک له
خۆمان به‌ته‌مه‌نتر ده‌ست به‌کار بکه‌ین. سهرۆکایهتیشمان دا به‌ده‌ستیان،
به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌نا دیموکراتییانه کاریان ده‌کرد بۆیه ئێمه
له 2003 رێکخراوه‌که‌مان هه‌ڵمان وه‌شانده‌وه‌و سه‌ر له‌نوێ له‌ساڵی
2004 دامان مهرزاندهوه.
سه‌رۆکی رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی دیموکراتی ژنان، ئامانجی و کارنامه‌ی کاری
رێکخراوه‌که‌یانی زیاتر خسته‌رو پێیوایه" ژنانی کورد زۆرکه‌م ئاماده‌یی
ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌دڵسۆزی کار بکه‌ن وتی" چه‌ند ئامانجێکمان هه‌بووه،
له ڕێکخستنی ژیانی کورد به‌ڵام هێشتا له سه‌ره‌تادایه، چونکه ئه‌وه
کارێکی ئاسان نیه، ژنان وا گۆشکراون، که‌ڕێک نه‌بن له‌ناو خۆیاندا‌و
زۆر ژن هه‌یه بیه‌وێت به‌دڵسۆزی کار بکات بۆ ژنان".
شیلان شۆرٍش ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن (35) ساڵ، له دایک بووی شاری سلێمانییه‌و
ماوه‌ی (11) ساڵه له وڵاتی نه‌رویج ده‌ژێت، ئێستا قوتابی زانکۆی (Bergen)ی
ئه‌و وڵاته‌یه، به‌وته‌ی خۆی رێکخراوه‌که‌ی ئه‌وان" له چوار چێوه‌ی
ئیشکردنمان یارمه‌تی زۆری ئه‌و ژنانه‌مان داوه، که له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
شه‌ره‌ف و به‌ژن بوونیان وڵاتییان جێ هێشتوه، تا ئێستا مافی پهناههندهیمان
بۆ (6) له‌و ژنانه وه‌رگرتووه و یارمه‌تی ئه‌و گه‌نجانه‌مان داوه که
خێزانه‌کانیان ده‌یانه‌وێت به‌زۆر بیانده‌ن به‌شوو. هاوکاریی گهنجانێکمان
کردووه، که له‌شاره‌کانی تره‌وه ڕایانکردوه، هاوکارییه‌کانیشیان
دۆزینه‌وه‌ی خانووی نهێنی بووه که حکومه‌تی نه‌رویجی دابینی ده‌کات،
تا ئێستا 16 گه‌نج په‌یوه‌ندی پێوه‌کردوین و هاوکاری کراون.
له وه‌ڵامی پێشتریدا سه‌رۆکی رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی دیموکراتی ژنان باسی
ئه‌و رێگری و به‌ربه‌ستانه‌ی کرد که دێنه ریگایان له ئیش‌کردن و به‌رێوه‌بردنی
رۆژانه‌ی کاری رێکخراوه‌که‌یان، بۆ زیاتر قسه له‌سه‌رکردنی رێگری ئه‌ندامانی
پارتی و یه‌کێتی شیلان شۆرش روونیکرده‌وه" رێگری گه‌وره‌مان ئه‌وه‌یه
که هه‌ندێک له ئه‌ندامانی یه‌کێتی و پارتی، که ده‌ڵێم هه‌ندێک واته
هه‌موویان نین، چونکه تاکه که‌سی باشیش هه‌ن، نابێت به‌چاوی ئه‌وانی
تر سه‌یریان بکه‌ین. لێره ئه‌م که‌سانه ڕێگری و دژایه‌تییه‌کی گه‌وره‌مان
ده‌که‌ن، باوه‌ڕییان به‌ئازادی بیر‌و ڕا نیه، له ڕۆژنامه‌ی نه‌رویجی
ده‌مانه‌وێت ڕای خۆمان به‌ڕاستی بدرکێنین، که‌چی ئه‌مان ده‌چن به‌خراپ
له‌ناو خه‌ڵکی باسی ده‌که‌ن و به‌درۆ بۆ خه‌ڵکی ده‌گێڕنه‌وه، ئه‌م که‌سانه
دژ به‌دیموکراتی و ڕای ئازاد‌و هه‌موو مافێکی ژنن"، ناو براو پێیوایه"
ئه‌وان ناتوانن خۆیان بگۆڕن و پێشکه‌ون له کۆمه‌ڵگه‌ی نه‌رویجدا و ده‌یانه‌وێت
ڕێگری هه‌موو که‌سێکی تریش بکه‌ن"، وتیشی" ئه‌م جۆره که‌سانه
ئامانجیان ئه‌وه‌یه کۆنترۆڵی کورد بکه‌ن له ئه‌وروپا و له ترسی ئه‌وه‌ی
نه‌ک گه‌نجانی ئێره زانستێکی وا وه‌رگرن که بزووتنه‌وه‌یه‌ک دروست
بکه‌ن، له داهاتوو ببن به مه‌ترسییه‌ک بۆ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ئه‌وان.
رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی دیموکراتی ژنانی کورد له نه‌رویج ماوه‌ی چه‌ند
سالێکه دامه‌زراوه و به‌وته‌ی سه‌رۆکی رێکخراوه‌که ئه‌وان "هاوکاری
ماددی له حکومه‌تی نه‌رویج وه‌رده‌گرن له‌وانه پارێزگا‌و، شاره‌وانی و
وه‌زاره‌ته‌کان. هه‌روه‌ها هاوکاری ڕێکخراوی نه‌رویجیش ده‌که‌ین، و هه‌وڵمان
داوه په‌یوه‌ندی به ڕێکخراوه پهناهندهکانی تر و ژنانی سۆماڵی و چه‌ند
ڕێکخراوێکی تر بکه‌ین.
شیلان شۆڕش ئه‌وه ره‌ت ده‌کاته‌وه که ئه‌وان ته‌نیا ئیشییان کۆر و
سیمینارات بێت، به‌ڵکو ئیشه‌کانیان له‌سه‌ر داتا و ئامارکراوه، له‌ناو
نه‌رویج روونیکرده‌وه" ئه‌و ئامارانه‌ی ئاماده‌مان کردوون، له‌سه‌ر ئه‌و
کچانهبووه، به زۆر بهشو دراون ، هه‌روه‌ها تا ئیستا مافی په‌ناهنده‌ییان
بۆ (6) وه‌رگرتووه چونکه پێشتر مافی په‌نابه‌رێتییان ره‌تکرابووه"،
وتیشی" له ڕێگه‌ی ڕۆژنامه ئامارێکم کرد بڵاو کردووه‌له ساڵی
(2007)دا له ماوه‌ی دوو مانگ نزیکه‌ی (30) ژن کوژرا بوون.
شیلان شۆرٍش سه‌رۆکی رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی دیموکراتی ژنانی کورد له نه‌رویج
باسیشی له‌وه‌کرد ئێمه ئامار له‌سه‌ر ئه‌و کارانه‌ی خۆمان ده‌یکه‌ین،
که مافی پهناهندهییمان بۆ 6 ژن وه‌رگرتووه، به‌ڵام زیاد له 30 قه‌زیه‌مان
لا بووه. ئاماری ئه‌وانه‌ی به‌زۆر بهشو ده‌درێن و دێنه لای ئێمه.
به‌ڵام حکومه‌تی نه‌رویجی ئاماری هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی خۆی کۆکردۆته‌وه.
ده‌زانێت ساڵانه چه‌ند مناڵ توشی ئه‌و گرفته ده‌بێت. ئێمه‌ش ئاماری
تر که ده‌ستمان ناگات بهشوێنهکان سه‌یری ڕۆژنامه‌و ڕێکخراوی تر ده‌که‌ین.
تێروانین گه‌لێکی زۆر هه‌یه له کاری رێکخراوه کوردییه‌کانی ئهمرٍۆ
له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی کوردستان، زۆرجار هه‌ست به‌وه ده‌کرێت، ئه‌و
که‌سانه‌ی رێکخراوییان دامه‌زراندووه، ئامانجێکی سیاسی‌یان هه‌یه ئه‌و
ئامانجه سیاسییه بۆ حیزبه ناسیۆنالیسته‌کان بێت، یاخوود بۆ چه‌په‌کان
ئه‌م شیلان شۆرٍش تێڕوانینه "زۆر به ڕاست ناوزه‌د ده‌کات به‌تایبه‌تی
له کوردستان، وتی" به ده‌گمه‌ن ڕێکخراوێک هه‌ڵ ده‌که‌وێت سه‌ربه‌خۆ
بێت، ئه‌وانه‌ش یان ڕێگریان تووش ده‌بێت له کاره‌کانیان، یان توانایان
که‌متره، یاخوود بۆ ئه‌وه‌ی پێشکه‌ون چاو پۆشی له هه‌ندێ ڕاستی ده‌که‌ن،
یان له شوێنی کارکردنیان نه‌رم تر ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی بمهێننهوهو
تۆزێ پێشبکه‌ون. یارمه‌تی له حکومه‌تی هه‌رێم یان شوێنی جیاواز وه‌رگرن.
شیلان شۆرٍش به‌راشکاوی وه‌ڵامی ئه‌وه ده‌داته‌وه که رێکخراوه‌که‌ی
ئه‌وان به‌فیعلی پشکی حیزبی به‌رنه‌که‌وتووه؟ یان که‌سانێک هه‌وڵیان
نه‌داوه، له رێگای رێکخراوه‌که‌یانه‌وه، بانگه‌شه بۆ حیزبه‌که‌یان
بکه‌ن، ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر له دنیادا یه‌ک تاکه ڕێکخراو هه‌بێت، که
حیزبی نه‌بێت ده‌توانم بڵێم ئێمه‌ین، ئه‌و ژنانه‌ی که ئه‌ندامن هه‌موویان
ژنی ئاسایین و ئێمه‌ش له نه‌رویج دروست بووین، بێ پشتیوانی هیچ که‌س و
حیزب و لایه‌نێکی نه‌رویجی و کوردی، ته‌نیا بڕوای ئێمه به‌ستراوه به
حکومه‌تی نه‌رویجیه‌وه".
چۆن ده‌کرێت، ئه‌و رێکخراو و سه‌نته‌رانه‌ی که ئامانجێکی وایان هه‌یه
جیابکرێنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌فیعلی خۆیان به‌سه‌ربه‌خۆ ده‌زانن
و ئامانج و ئه‌جێندای سیاسی‌یان له پشته‌وه نییه ئه‌مه به بۆچوونی
شیلان "پێویسته وریا بین و سه‌یری شێوه‌ی ئیشکردنیان بکه‌ین و بزانین
کێ پشتگیریان ده‌کات، هه‌روه‌ها که قسه‌و بانگه‌شه ده‌که‌ن، چۆن ده‌یکه‌ن
و بۆ کێی ده‌که‌ن، گرنگیشه بزانین ئه‌و ڕێکخراوه ده‌یه‌وێت بایه‌خ به‌چ
لایه‌نێکی کێشه‌ی ژنان ده‌دات.
ئه‌و ره‌خانه‌ی ده‌گیردرێت له تاکی کورد له ده‌ره‌وه، که وه‌ک
پێویست هۆشیارییه‌کی باڵایان نییه بۆ تێگه‌یشتن له به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵگه
رۆژ ئاواییه‌کان، پرسیاری ئه‌وه دێتـه ئاراوه که رێکخراوه‌کانی ده‌ره‌وه
که‌مته‌رخه‌م بن؟، به‌ڵام سه‌رۆکی رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی دیموکراتی ژنانی
کورد له نه‌رویج به‌ته‌نها رێکخراوه‌کان به‌که‌مته‌رخه‌م نازنێت به‌ڵکو
تاکی کوردیش به‌که‌مته‌رخه‌م و ده‌زانێت و پێیوایه" تاکی کورد خۆی به‌گشتی
نایه‌وێت له کۆمه‌ڵێ شتی خۆی ده‌ربازبێت و بیگۆڕێت"، جه‌ختیشی له‌و وهڵامهیکرد
وه ئه‌و بۆچوونی وایه هۆی زۆرهه‌یه، بۆ ئه‌و که‌مته‌رخه‌مییه و لێک
نه‌گه‌یشتنه له‌نێوان کۆمه‌ڵگه رۆژئاواییه‌کان وتیشی"به‌پێی ئه‌و
باکگراوهندهی که‌تاکی کورد له‌ده‌ره‌وه هه‌یانه وه‌ک زاڵبوونی دین
و شتێک به‌ناوی کو‌لتوور و بیرۆکه‌ی حیزبایه‌تی، کۆمه‌ڵی ئه‌فکاری ته‌قلیدی
کۆن که خزمه‌تی مرۆڤ ناکات، ئه‌مانه ده‌بنه هۆکاری سه‌رکی له‌به‌رده‌م
دواکه‌وتنیان یاخوود به‌ربه‌ست دروستکردن له‌وه‌ی نه‌یانه‌وێت گۆرانێکی
نه‌وعی له خۆیاندا بکه‌ن و کۆمه‌ڵگه رۆژئاوایهکانیش به‌باشی لێیان
بگه‌ن.
شیلان شۆرٍش داخ بۆ ڕێکخراوه حیزبیه‌کان ده‌خوات که "ئه‌وان ده‌یانه‌وێت،
ئه‌و ناهۆشیارییه‌ی گه‌نجی ده‌ره‌وه وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه، چونکه ده‌ترسن
له بزووتنه‌وه‌کانی نوێخوازو دیموکرات، بۆیه هه‌موو شتێک ده‌که‌ن، بۆ
کۆنترۆڵکردنی کورد له ئه‌وروپا"، وتیشی" هه‌ر ڕێکخراوێکی وه‌کو ئێمه‌ش
بیه‌وێت گه‌نجان و ژنانی کورد بگۆڕێت و به په‌روه‌رده‌یه‌کی پێشکه‌وتوخواز
گۆشکرێن، بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆنه‌وه سیسته‌مێکی تر دروست که‌ن، ئه‌وه ئه‌م
حیزبانه توند به‌رامبه‌ریان ده‌وه‌ستنه‌وه".
کێشه‌و ئارێشه کۆمه‌ڵاتییه‌کان به‌وته‌ی شاره‌زایانی ئه‌و بواره ئه‌م
ساڵ به به‌راورد به‌ساڵانی تر له هه‌رێمی کوردستان رووی له‌زیاد
بوونکردووه، هه‌رچه‌نده شیلان شۆڕش نکۆڵی له بوونی کێشه‌کان ناکات
له‌ده‌ره‌وه، به‌ڵام پێیوایه کێشه‌کان له وڵاتێکه‌وه، بۆ وڵاتێکی
تر جیاوازیان هه‌یه. ده‌ڵێـت" هه‌ندێ کێشه زۆر تاکه‌م له ئه‌وروپا
کێشه‌ی دروستکردوه، بۆنموونه کێشه‌ی نه‌بوونی مافی په‌نابه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی
تازه هاتوون، هه‌روه‌ها کێشه‌ی ژنان به‌گشتی، کوشتن، کۆنترۆڵکردن، به
زۆر به‌شودان، خۆ ئه‌گه‌ر باس له ساڵی پار بکه‌م 3 ژن کوژران له نه‌رویج
که هه‌رسێکیان کورد بوون، ژنێکیش ون بووه، پۆلیس ده‌زانێت، مێرده‌که‌ی
کوشتویه‌تی، به‌ڵام ده‌لیلیان ده‌ست ناکه‌وێت"، ناو براو ئه‌وه‌شی وت"
کورده‌کان له به‌زۆر به‌شوودانی کچان به‌پله‌ی دووه‌م دێن له‌وڵاتی نه‌رویج
و پاکستانییه‌کانیش به‌پله یه‌ک، ئه‌مه له کاتێکدایه که
پاکستانی به‌هه‌زاران که‌س نیشته‌جێن له نه‌رویج له چاو کورد.
سه‌رۆکی رێکخراوی دیموکراسی ژنان جه‌ختی له‌سه‌ر کێشهکانکرد وه‌ک
تلیاک فرۆشتن و قاچاخ فرۆشتنی کهول و جگه‌ره‌و هتد، هه‌روه‌ها ته‌عداکردن
له منداڵی نه‌رویجی و ئه‌وروپای له لایه‌ن په‌نابه‌ر و کوردیشی
تێدایه"، ئه‌و نموونه‌ی که‌سانی کوردی هێنایه‌وه که" گیراوه له
سه‌ر ته‌عداکردن له(7) منداڵ، یان به‌گروپ ته‌عدا ده‌که‌ن له ئافره‌تان
وا ده‌زانن ده‌بێت، ژن ئهمهندهبێت کاتێ ئه‌وان زه‌وقیان هه‌ڵده‌ستێت
ئیتر به‌که‌یفی خۆیان رابوێرن"، شیلان شۆرش له کۆتایی دیمانه‌که‌یدا
ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد" له (90)ه‌کانی رابردوو، کورد به باشترین قه‌وم
ده‌رچوو له نه‌رویج بۆ کێشه، که‌چی ئێستا خراپترین قه‌ومن و هه‌ر ئه‌م
ساڵ (41) ته‌عدا له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج کراوه، که زۆرینه‌ی
کورده، ئه‌وانیتر ئه‌فریقی بوون".
ماڵپه‌ڕی شیلان شۆڕش
|