١٣\٩\٢٠١٤
شنگال.

جه‌هانگیر
مه‌حمود وه‌یسی
هو شنگال،
ده‌رگای سه‌د هه‌زار شیعریت،
پەیكه‌رێك له و‌شه و تراژیدییەهكانی جیهان دێرت،
هێواش وه‌ره ژوره‌وه،
هه‌زاران شیعرم، بریندارن،
پۊلێ په‌پووله‌یشم،
له راوی خوڕو و ساماڵ،
داپولۆسیون،
برێكیش له جوانترین شیعره‌كانم،
به ژن و باڵا شه‌نگ و شۆخ
به تامی، گوڵه‌كانی كوردستان،
به ناونیشانی، نه‌رگیز، سوسه‌ن، گوراڵه، لاله‌م،
لێ ون بوون،
ناونیشانێكم، له په‌ڵه هه‌وری، نزوكی بارانێكم پێی به‌ن،
تاقه‌ت نه‌ماوه
وا چاوی شیعری دایكیشم مرد،
باوكیشم له نا هومێدییەوە،
بوو به گوچانه ڒوته‌ڵه‌كه‌ی سنجرو،
راوی هه‌وری شینم بو ئه‌گه‌رێت.
هو شنگال، هێواش وه‌ره ژوری شیعرمه‌وه،
ماڵه‌كه‌م چكۆله‌یه و دڵه‌كه‌میش، له تاوی،
كیمیایی ئه‌نفال، هێشتا، نۆتی موسیقای گه‌ڵا وه‌رینه،
دارستانی شیعرێكیشم،
راوه خنكاندنی كانی، رووته‌وكردنی مانگ و،
گاڵته به ئه‌ستێره‌یه،
ئه‌ویشیان، ئه‌هریمه‌نی توینه‌تی، له خوری زێڕین،
خوی ئه‌شارێته‌وه‌و به‌رد ئه‌لێسیته‌وه،
كێ ئه‌مه‌ی دیوه له‌م سه‌رده‌مه‌ی،
جگه له من،
منی قوشمه‌ی ئه‌م جیهانه
راو بێت؟!
راوه منداڵه، راوه كچه، راوی پیرژن و پیره پیاوه،
به‌ڵ هه‌ڵه‌ستی سموره‌یه و
راوی چاڵه نه‌وته كانی مه‌دیترانه‌یه‌و و برسیێتییە،
راوی ئه‌وینه و ناگاته ماڵ، ناگاته ماڵ.
هۆ شنگال،
منداڵه‌كانی ژه‌مه‌نی تیشكت،
ده‌ڕۆیشتن، سوور، بێداد، سوور
كاروانیش ون بووه،
ده‌رخت سوور، گه‌ڵا سوور، به‌رد سوور،
خاك ئاگر، منداڵ كه‌وتبوو،
خوایش، ٧٣ كه‌ڒه‌ت، ئاڵاكه‌ی داعش بوو!؟
ateshkedeh@gmail.com
|