په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

شینى ئیسلامى سیاسى کورد بۆ حەماسە نەک هاووڵاتیانى غەززە.


شوان سدیق   


لەبەردەوامى جەنگى نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەى حەماس کەبە بەبزووتنەوەیەکى ئیسلامى سیاسى سەرسەختى توندرە و خۆى ناوزەند کردووە، دروشم و شیعارەکانیان جیهادە و ئیسڵاح لە ئەجێندایدانییەو بگەرە، وەک هاوشێوەى زۆرێک لە ئەحزابە ئیسلامییەکانى کوردستان، باوەریشیان پێی نییە، لەو رۆژەى شەرى نێوان ئیسرائیل و حەماس هەڵگیرساوە، کە لەتەواوى وڵاتانى دونیا بەشێوەیەکى مرۆڤ دۆستانە و هاوخەمى بۆ خەڵکى فەلەستین دەردەبرن، کەرووبەرووى جەنگێکى کاولکارى بوونەتەوە، بەپێی سەرچاوەکانى هەواڵ نێرانى جیهان، لەماوەى شانزە رۆژ لە هێرشى ئیسرائیل بۆسەر کەرتى غەززەى فەلەستین 879 کەس بوونەتە قوربانى شەرى حەماس و ئیسرائیل و زیاتر لە 3700کەسی تریش بریندار بوون، خەڵکى کوردستان بێ ئاگان لەشەڕێکى لەو شێوەیە هۆکارەکەشى بۆ سیاسەتى ئەحزابى ناسیۆنالیستەکانى ئەمرۆى دەسەڵات دەگەرێتەوە کەئەوان، گیرۆدەى دەستى ژیانێکى نایەکسانن، ئەمەش کارێکى وادەکات کەئەوان ئەوەندە هۆشیارنین کە برژێنە سەر شەقام و دروشمى نابۆ شەرى تیرۆرى ئیسلامى و ئیسرائیلى داگیرکەر بەرزبکەنەوە. ئەوەى جێگاى تێروانینەوە ئەوەیە، دواى چەندین رۆژ لەسەرهەڵدانى ئەو شەڕە بەدناوە، بەردەوام مینبەر و ئۆرگانە بێبیسەرەکانى حیزبە ئیسلامییەکان، بەوە گەرم بووە، کە شین بۆ بزووتنەوەى حەماس دەگێرن و بەردەوام نەشیدى سەرکەوتن بۆ ئەو بزووتنەوەیە لێ دەدەن، جگە لەوەى کۆڕو کۆبوونەوەى جیالەو بارەوە سازدەکەن، سەرکردەیەکى ئیسلامى سیاسى لەم رۆژانە سەرەرایى ئەوەى زێدەگۆییەکى زۆر دەکات، کەئەوەش لەبنەرەتەوە بۆیان بەجێماوە، دواجار دەبێژێت: ئەرکى برا ئیسلامییەکانە کە چەکیش بۆ بزووتنەوەى بەرگریکارى حەماس رەوان بکەن، بۆ ئەوەى بتوانن، شەڕ لەبەرامبەر داگیرکارى ئیسرائیلدا بکەن، گومان لەوە دانییە کە برایەتى لە نووسراوە سەلەفییەکانیشدا ئاماژەى پێ کراوە "برواداران براى یەکترن" بەڵام ئایا ئەو بروادارییەى کە ئەحزابە ئیسلامییەکان لێى دەروانن، هەمان برایەتی و مرۆڤ دۆستییە کە خەڵک دژى رەشەکوژى ئیسرائیل دێنەگۆ؟.


ئیسرائیلى داگیرکار کە ئەمریکاو وڵاتە عەرەبیە کۆنەپەرەستەکانى خانەخوێى عێراق، پیشتگیرى دەکەن، ئەوە بەروبوومى سیاسەتەکەیەتى کە ئێستا دۆزەخێکى بۆ خەڵکى رەش و رووتى بێ وڵاتى فەلەستین لێ هاتۆتە بەرهەم، گومانى تیدا نییە خەڵکى فەلەستینیش وەک چۆن کورد گیرۆدەى سیاسەتى نەتەوە پەرەستى بووە، ئەوانیش بەهەمان شێوە، جا لێرە ئەو دۆشاوەى بیرى ئەحزابە ئیسلامییەکان هۆشیار دەکاتەوە ئەوەیە، ئەوان هاوخەمى بۆ برایەتى حەماس نوێ دەکەنەوە و رەشەکوژى خەڵکى فەلەستینیش لەلایەن ئیسرائیلەوە لەبیر دەکەن.


جا برالەکانى برادەران کەدەستان ناگات، لەبرى کەڵاشینکۆف و کاتیوشا....هتد، ئەو فاتیحایەى بۆ براکانتانى رەوانە دەکەن، با پشکێکى بۆ خەڵکى سیڤیلى فەلەستین و هاووڵاتیانى ئیسرائیلیش بێت، چونکە ناکرێت هاووڵاتیانى ئیسرائیل هەمووى بەتاوانبار ناوزەند بکرێن و سەرانى حەماسیش بەجیهادکار" .


shwansdiq@yahoo.com