په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\٦\٢٠١٤

شینى شین.


بەنگین پیرۆت نورى   


رۆمانى " شینى شین " نوسینى "ئانا زێگەرز " وەرگێرانى لە ئەڵمانیەوە بۆ کوردى " عومەر على شەریف " رۆمانێک لێوان لێو لەهەوڵدان و ئاشنا کردنى مرۆفەکان بە توانا لەبن نەهاتوەکەى مرۆڤ ، لە خوێندنەوەى لاپەڕەى یەکەمەوە رۆمانەکە سیحر لە خوێنەر دەکات و بە زمانە شیعریەکەى ڕاى دەکێشێتە ناو جیهانەکەى خۆى . زمانى شیعرى رۆمانەکە بەتامە ، ئەو جۆرە نوسینە، یان با بڵێین ئەو شێوازى وەرگێڕانە، خوێنەر بەبێ ئەوەى بەخۆى بزانێت جیهانى رۆمانەکە قوتى داوە،هەست دەکات خۆى بگێڕەوەى چیرۆکى رووداوەکانى ناو رۆمانەکەیە، من هەستم دەکرد کارەکتەرێکم لەو کارەکتەرانەى ناو چیرۆکى رۆمانەکە.


مەکسیک و کوردستان لە ڕووى جیۆپۆلەتیک و کلتور و زمان و تێگەیشتن بۆ ژیانیش،زۆر لێک دوورن چ جاى ژانەرە ئەدەبیەکان، راستە دوو نەتەوەى جیاوازن لە هەموو ڕوویەکى ژیارى، بەلام خەمى مرۆى و خەمى نان و ژیان و لێک چونى ئاریشەکان، وا لە مرۆڤ دەکات لە هەر گۆشەیەکى ئەم هەسارەیە بێ، ئەو خۆى یەکێکە لەو مرۆڤانەى وەک " بێنیتۆ " شینى شین بکات.


ئەگەر رۆمان نوسى ئەڵمانى " ئانا زێگەرز " خەمێکى گەردوونى قوتى نە دابێت چۆن دەتوانێ بە زمانێک بنوسێ کە مەکسیکیەک لە ناوەڕاستى مەکسیکۆ سێتى قسەى پێدەکات. چێژى خوێندنەوە لەوەدایە کتێب خوێنەرەکە قوت بدات، بۆیە باسى چیرۆک و رووداوەکانى رۆمانەکە ناکەم تا تۆى خوێنەرى ئەم بابەتە خۆت رۆمانەکە بیخوینیتەوە،یان تا چێژى خوێندنەوە لەدەست نەدات و پێویستە خۆت بیخوێنیتەوە وەک رۆمانەکە هەیە نەک ئەویتر بۆت باس بکات. ناو ئەوەى لەم رۆمانەشدا دەگوزرێ لێکچونێکى هاوبەشى مرۆى هەیە، مرۆڤ کە برسى بوو لە هەولێر یان مەکسیکۆ سێتى،لە دووبەى یان لە مەقادیشۆ بژى هەر برسیە. شوێنەکان ناتوانن مرۆڤەکان تێر بکەن بەڵکو مرۆڤە برسیەکان بەجەستەى شەکەتیان شوێنەکان پڕ دەکەن.
 

ماڵپەڕی بەنگینە پیرۆت نوری

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک