١٨\٩\٢٠١٧
شیرینەکەم.

محەمەد بەرزی
ئــەی
شــیـریـنــە
شــیـریـنــەکــەم
هاوژینەکەم
هــەتــا دوور بــی
هــەر زۆر زیــاتـــر
بــیــرت دەکـــەم
بـــــە گــیــانــی تـــۆ
وا خـــەم لـــە نـــاخــم ئـــاڵاوە
ڕەنگ بــە ڕوومــەوە نــەمــاوە
شـــــەوێ نــیــیــە
خــەوێ بــە تـــۆوە نــەبــیــنــم
کـــە بــەیـــانــی بـــە ئـــاگـــا دێـــم
بـــەرگ و نــوێــنــم
هـــەمــوو گــیــانـــم
ئـــەڵــقــەی دەســت و
یــەک بــە یــەکــی پــەنــجــەکــانــم
هــەتــاوەکــو ژێــر ســەریــنــم
نـــاو بــاخــەڵـــم
نـــاخــی دڵـــم
بۆنی گوڵیان گرتووە
دیــارە گــیــانـــە
لـــەو دوورەوە
بـــە چــەپــکــێ گــوڵــی ســـورەوە
تــۆش بــیــری مــنــت کـــردووە.
٦\٩\٢٠١٧
mkbarzy@hotmail.com
|