شرۆڤه ده‌زگایه‌که بۆ لێکۆڵینه‌وه و تاوتوێکردنی کێشه سیاسی ،فکری ،کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتورییه‌کان،هاوکات سه‌کۆیه‌که بۆ شرۆڤه‌کردن و راڤه‌کردنی هه‌واڵ و روداوه‌کان. ده‌زگای شرۆڤه پابه‌ندی هیچ حزب و رێکخراوێک نییه ته‌نها بنه‌مای کارکردنی ده‌زگاکه نه‌بێت، که‌له به‌رده‌وامی ئه‌م نووسینه‌دا ده‌ناسێنرێت.
ده‌زگای شرۆڤه له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، له وڵاتی سویده‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت ، ته‌نها ره‌چاوی ئه‌و قانون و نه‌ریته رۆژنامه‌وانییانه ده‌کات که‌له‌وڵاتی به‌رێوه‌بردنیدا جێبه‌جێ ده‌کرێت. خاوه‌نداریه‌تی شرۆڤه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگاکه که له‌به‌رنامه‌یه‌کی ناوخۆی دابه‌شکردنی کاری به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگاکه‌دا په‌یوه‌ندیان رێکده‌خرێت. ده‌زگای شرۆڤه زمانی کوردی وه‌ک زمانی سه‌ره‌کی به‌کارده‌هێنێت بۆ سه‌رجه‌م که‌ناڵه میدیاییه‌کانی له ئێستا و داهاتودا .
ده‌زگای شرۆڤه له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه ده‌ڕوانێته کاری مێدیا و رۆژنامه‌وانی ، که گرنگی ئه‌و بوارانه و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر دروستکردنی رای گشتی ، ده‌بێت دوربێت له‌سنووره نه‌ریتییه‌کانی کۆمه‌ڵگا و باڵاده‌ستی کولتوری زۆرینه ، به‌ڵکو کاری مێدیا ده‌بێت ببێته پێگه‌یه‌ک بۆ سه‌ر له‌نوێ پێناسه‌کردنه‌وه‌ی ئازادی ، مافی خۆده‌ربڕین و ده‌ست ڕاگه‌یشتن به زانیاری دروست و جێگامتمانه.
ده‌زگای شرۆڤه هیچ کات به ساده‌یی ناڕوانێته داڕشتن و دروستکردنی وتار ،هه‌واڵ ،دیمانه ،دۆسیه‌و به‌شه‌کانی تری کاری مێدیا ، به‌ڵکو پێشوه‌خت شرۆڤه به‌ئاگایه له هه‌میشه بوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی دیاریکراو له‌پشت کاره‌کانه‌وه. به‌رژه‌وه‌ندی وه‌ستاو له پشت کاری شرۆڤه‌وه بریتیه له به‌رفراوانکردنی سنوره‌کانی پێناسه‌ی ئازادی و مافه‌کانی تاک و کارکردن بۆ شیکردنه‌وه‌ی ده‌قه‌کان له رێگای سه‌پاندنی مه‌رجی تۆکمه‌یی میتۆد له نوسینه‌کاندا و خۆ به‌دورگرتن له‌و ده‌قانه‌ی که‌له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌نها و ته‌نها وروژاندن کار ده‌که‌ن به‌بێ بوونی سه‌رچاوه و به‌ڵگه‌ی به‌هێز.
شرۆڤه له کرۆکی کاری‌دا پرۆژه‌یه‌که بۆ ئه‌زمونکردنی مێدیای دور له ده‌ستتێوه‌ردانی حیزبی هه‌روه‌ک چۆن پرۆژه‌یه‌که بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و خامانه‌ی که خولیای هێنانه کایه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه‌یان هه‌یه که‌توانا و بوێری ئه‌وه‌ی هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌سه‌رجه‌م کێشه‌وبواره‌کان راوبۆچون بگۆڕیته‌وه‌له‌نێوان تاک وده‌سته‌و گروپه‌کانیدا.
ده‌زگای شرۆڤه له ڕێگای کاری مێدیاوه کار ده‌کات بۆ :
1. ره‌خنه‌گرتن و چاودێریکردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی له باشوری کوردستان و نوێنه‌رایه‌تی کردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا، هاوکات سه‌رجه‌م جوگرافیای کوردستان، بزوتنه‌وه‌کانی و دانیشتوانی به بابه‌تی تاوتوێکردن و باس و خواس داده‌نێت. 2. له‌رێگای(نوسین و دوان ، وێنه و ده‌نگ)ه‌وه،ته‌نگ به‌کولتوری توندوتیژی هه‌ڵبچنێت ، دانوستان و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه بکاته ته‌نها رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه به‌ریه‌ک که‌وتووه‌کان. که‌واته خۆی به‌دوور ده‌گرێت له: * هاندانی توندوتیژی و بڵاوکردنه‌وه‌ی کێشه تایبه‌تییه‌کان که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه نه‌بێت. * ناوزڕاندن و بوونه کایه‌یه‌ک بۆ یه‌کلایکردنه‌وه‌ی کێشه تایبه‌تییه‌کان. 3. به‌شداریکردن له کۆکردنه‌وه و به‌یه‌کتری ناساندنی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ده‌نگه په‌راوێزخراوه کوردستانییه‌کان. 4.ده‌سته‌به‌رکردنی ماف و ئازادییه‌کانی تاک و ده‌سته‌و گروپه ئاینی، ئیتنیکییه‌کان به‌ره‌چاوکردنی پێداویستی ئازادی تاکه‌کان به‌رله‌هه‌ر ناسنامه‌یه‌کی تر. 5. دروستکردنی ئه‌رشیفێک بۆ روداوه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستپێداگه‌یشتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ده‌ستکاریکردنی. 6. پێکه‌وه‌گرێدانی ره‌وه‌ندی کوردی و کوردستانی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌گه‌ڵ گه‌لی کوردستان و دۆزینه‌وه‌ی که‌ناڵی شیاو بۆ سود وه‌رگرتنی یه‌کتری له توانا فره جۆره‌کانی هه‌ردوولا. 7. بوونه پێگه‌یه‌ک بۆ له‌یه‌کترنزیک بونه‌وه‌ی رچه‌فکرییه جیاوازه‌کان.
ده‌زگای شرۆڤه ده‌زگایه‌کی ئاوه‌ڵایه بۆ سه‌رجه‌م هه‌ڵسوڕاوانی بواره جیاوازه‌کانی مرۆڤایه‌تی، کۆمه‌ڵایه‌تی و زانسته سروشتییه‌کان. به‌شداریکردن له به‌ڕێوه‌بردن و به‌ره‌وپێشبردنی ده‌زگای شرۆڤه‌داپابه‌نده‌به پارێزگاری کردن و گه‌شه‌پێکردنی ئامانجه‌کانی شرۆڤه.
شرۆڤه پرۆژه‌یه‌که بۆ : بینین ، لێکدانه‌وه و تێڕامان.
ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگای شرۆڤه 2007 /10/15 یۆتۆبۆری- سوید
|