شته
وردیله‌کان.

نه‌زار
قه‌بانی
وه‌رگێڕانی به ده‌ستکاریه‌وه: تابلۆ حه‌سه‌ن
پێتا تێده‌په‌ریت و .. ئاور ناده‌یته‌وه
نازانیت که ئه‌وه ژیانی منه
هه‌مو ژیانم ..
ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی سه‌ره‌نجی تۆ راناکێشێ
سه‌رتاپای ته‌لارێکن
مانگه‌های مانگ تێیدا ده‌ژیم
چه‌ندین چیرۆکی لێده هۆنمه‌وه
هه‌زاران ئاسمان..
هه‌زاران دوورگه ..
شته‌کان ..
شته زۆر بچکۆله‌کانت
کاتی جگه‌ره‌کێشانت،
من وه‌ک پشیله نازداره‌که‌ت
له پێشتا خت راده‌کشێم
هێدی .. هێدی
له‌گه‌ڵ دوکه‌ڵه‌که‌دا به‌رز ده‌فڕم
به گۆشه‌کانی ژووره‌که‌دا
هه‌ڵقه هه‌ڵقه ده‌نوسێم
له نیوه شه‌ویشدا به‌جێم دێڵیت
هه‌ر وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌ک
ئه‌ی هاورێی ژینم
بۆ بۆنی توتن و یاده‌وه‌ریه‌کان
له شه‌خته‌ی ته‌نهایمدا
ئه‌وه‌ی هه‌مه و نیمه
ته‌پڵه‌ی جگه‌ره و
سووتوی جگه‌ره یه
که سووتوی رۆحی منه.
کاتێکیش ناساغ ده‌بم،
به خۆت و گوڵه گرانبه‌هاکانته‌وه
دێنه لام..
ده‌ستم به هه‌ردو ده‌ستت ده‌گوشی
ڕه‌نگوبۆم ده‌گه‌شێته‌وه
هه‌تاو ده‌نووسێ به گۆناکانمه‌وه
ده‌گریم، بێپه‌روا.. ده‌گریم
تۆش نوێنه‌که‌م چاک ده‌که‌یت و
سه‌رم ده‌نێیته‌وه سه‌ر سه‌رینه‌که‌م
بۆیه منیش ئه ی هاورێ
ئاره‌زو ده‌که‌م
هه‌میشه ناساغ بم
به بۆنی گوڵه‌کانت پڕ ده‌ماغ بم
کاتێکیش زه‌نگ لێده‌ده‌یت
به تاسه‌وه ده‌فڕم
به تاسه‌ی منداڵێکی بچوک
یان په‌له‌سێرکه‌یه‌کی ئێسک سوک
باوه‌ش ده‌ده‌م له ته‌له‌فۆن
چاوه‌رێی ده‌نگ ده‌که‌م
ده‌نگێک ببارێ به سه‌رما
ده‌نگێکی گه‌رم وپڕ و به هێز
وه‌ک ده‌نگی پێغه‌مبه‌رێک.
ده‌نگی به‌یه‌ک شاخاندنی ئه‌ستێره‌کان
ده‌نگی که‌وتنی خشڵ و زێڕ
ده‌گریم.. ده‌گریم
که تۆ منت له بیر بووه
که تۆ له بانێژه‌ی هه‌و‌ره‌کانه‌وه
بانگی منت کردوه ..
ئه‌و رۆژانه‌ش
که دێمه لات بۆ کتێبێک
یان بڵێین،
به بیانوی وه‌رگرتنی کتێبێک !!
په‌نجه ماندوه‌کانت درێژ ده‌که‌یت
بۆ کتێبخانه‌که‌ت
منیش نوغرۆی ته‌می ته‌مان
هه‌ر وه‌ک پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌کان
ئه‌روانمه تۆ و کتێبخانه‌که‌ت
هه‌ر وه‌ک پشیله چاوشینه‌که‌ت
تۆ بڵێی زانیبێتت ؟
که من بۆ کتێب نه‌هاتووم
درۆزنێکم هاتومته ده‌رگاکه‌ت ؟
خێرا شۆر ده‌بمه‌وه ناو نوێنه‌که‌م
کتێب ده‌گرمه ئامێزم
هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی،
گه‌ردوونم له ئامێز گرتبێت
په‌رده‌کان داده‌خه‌م و تیشکێ ده‌خه‌مه سه‌ر کتێب
ده‌گه‌رێم له نێو دێر و بن دێره‌کان
به دوای رسته‌یه‌ک ده‌گه‌رێم
که تۆ بۆمت حه‌شار دابێت
له گۆشه‌یه‌کی کتێبه‌که دا
رسته‌یه‌کی کورتی خۆشه‌ویستی
باخچه‌ی تاسه‌یه‌کی خۆشه‌ویستی
ته‌نانه‌ت سڵاوێک
گڕی ده‌رونم سارێژکات تاوێک..
کاتێکیش دوو به دوو
له سه‌ره‌رێیه‌کدا گوزه‌ر ده‌که‌ین من و تۆ
تۆش به بێ مه‌به‌ست ده‌ستم ده‌گریت
هه‌ست به شتیکی قوڵ ده‌که‌م
شتێک وه‌ک بۆسۆ
له‌بن هه‌ناوم
ده‌ستم به‌رز ده‌که‌م بۆ ئاسمان
خودایه:
بێ کۆتا بێت ئه‌م رێگایه
ده‌گریم ، به کوڵ ده‌گریم
بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت وونبوونم
کاتێکیش ده‌گه‌رێمه‌وه ژووره‌که‌م
هه‌ست ده‌که‌م ، بێ ئه‌وه‌ی تۆش له ژوور بیت
که ده‌سته‌کانت،
ئاڵاندووه به ده‌ستم
منیش هه‌روا ئه‌ی زاڵم
نوێژ ده‌که‌م بۆ شوێنی په‌نجه‌کانت
به سه‌ر کراسه شینه‌که‌مه‌وه
ده‌گریم، به کوڵ ده‌گریم و
واش ده‌زانم ،
ده‌ستی خۆم نیه ده‌سته‌کانم.
Tab.lo78@hotmail.com
|