شڤان په‌روه‌ر:
ئێدی به‌سه زارۆکێن خۆه بۆ ترکان بخودان نه‌که‌ن؟!

سامی فه‌قێ
هونه‌ر‌مه‌ند
شڤان په‌روه‌ر: ئه‌و ماڵباتێن ل ماڵا
خۆه دگه‌ل زارۆێن‌خۆ ب ترکی خه‌به‌ر‌دده‌ن، وان ماڵا خۆ
شه‌وتاندینه ! زارۆێن خۆه ژبۆ ترکان خودان دکن !
•
50 ملیۆن کورد هه‌نه 30 ملیۆن ل باکورن لێ مخابن نیڤه‌ک ژ
میلله‌تێ کورد نکارن چاند‌و هونه‌رێن خۆه ناسبکن!
•
نوکه‌ژی مه سۆفی هه‌نه دبێژن : پێخه‌مبه‌رێ خودێ گوتیه چێنابه
کورد ببه خودیێ ده‌وڵه‌تا خۆه!!
•
ئیبراهیم تاتلیس ئه‌و بخۆ کورده لێ مخابن هونه‌ر‌مه‌نده‌کێ ترکه
هونه‌رێ وی ترکی‌یه!!
نوسه‌ر ئیبراهیم سه‌لمان:
تورک چاند‌و کلتور‌و زمانی خۆیان به‌سه‌ر کوردان فه‌رز کردیه !
عه‌ره‌ب و فارس ئه‌وانیش ته‌خسیرییان نه‌کردیه !
•
من زمانی دایک له‌ماڵه‌وه له دایکم فێر بووم، لێ زمانی خوێندن
و نوسین له مه‌کته‌ب وه‌رم گرتیه.
• •
به ئیبراهیم سه‌لمان یان گوت: راسته تۆ کوردی به‌ڵام تۆ
نوسه‌رێکی کورد نیت!!
ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه‌و چه‌ندین قسه‌و باسی دیکه ته‌وه‌ری
ئه‌و ئێواره کۆڕه بوو که له ژێر ناونیشانی (چاند‌و هونه‌ری
کوردبه‌ره‌و کوێ؟!)؟! که له‌لایه‌ن هه‌ردوو رێکخراوی (مۆۆی
هوڵه‌ندی‌و کۆمه‌ڵه‌ی کوردی کۆمکار ) له‌شاری دانهاغ بۆ شڤان
په‌روه‌رو ئیبراهیم سه‌لمان ساز‌کرابوو. هه‌ردووک هه‌ر یه‌که‌و
به‌شێوه‌ی خۆی پێناسه‌ی‌چاندو هونه‌ری کوردی‌یان کرد ، سه‌ره‌تا
ئیراهیم سه‌لمان که ته‌نها شیعر‌و چیرۆک به‌زمانی هۆڵه‌ندی
ده‌نوسێت‌و چه‌ند کتێب‌و نامیلکه‌یه‌کی به‌و زمانه به‌چاپگه‌یاندوه
باسی له سه‌ره‌تای ژیان‌و هاتنی بۆ هۆڵه‌ندا له سه‌ره‌تای
ساڵانی هه‌شتاکانه‌وه کرد پاشان چه‌ند کۆپله شیعرێکی به‌زمانی
هۆڵه‌ندی بۆ ئاماده‌بوان خوێنده‌وه.
ئه‌نجا نۆره‌ی قسه‌کردن بۆ شڤان په‌روه‌ر بوو، ئه‌و گوتی: هه‌رچه‌نده
من به‌وه ناسراوم که ته‌نها له ئاهه‌نگ‌وکۆنسێرتی گۆرانی‌و شه‌وه‌کوردییه‌کان
ئاماده ده‌بم لێ ئه‌مرۆ هاتوم له‌سه‌ر پرسی کلتورو‌چاند‌و
هونه‌ری کوردی نێڕینی خۆم بینمه زمان.
شڤان‌گوتی: کلتور‌و چاند‌و هونه‌ری کوردی پڕ ده‌وله‌مه‌نده لێ
مخابن گه‌لله‌ک بێ سه‌رو به‌رین!ئه‌و گوتی میلله‌تی کورد هیچی
له گه‌لانی دیکه‌ی ناوچه‌که که‌متر نیه شاعیر‌و زانا‌و ئه‌دیبی
گه‌وره‌ی وه‌ک(مه‌لای‌جزیری-عه‌لی‌هه‌ریری‌و فه‌قێ ته‌یران‌و حاجی
قادری کۆیی‌و فایه‌ق بێکه‌س‌و ئه‌حمه‌دی خانی‌و وجه‌گه‌ر‌خوین‌و هتد..
مان هه‌یه پێش ئه‌وانیش باب‌و کالێ مه ده‌ما‌وده‌م له‌به‌ر
ئاگردان چیرۆکی عه‌شق‌و ئه‌ڤینی‌وداستانی جوامێری یان بۆ نه‌وه‌کانیان
گێراوه‌ته‌وه لێنه‌گه‌ڕاون ئه‌ده‌بو کلتوری کوردی وندا ببن عه‌بدالی
زه‌ینێ وده‌روێشی عه‌بدی له داستانی مه‌م‌وزین به‌نمونه هێنایه‌وه
که مه‌قام‌و حجاز‌و به‌یاتی‌یان به‌کوردی گوتوه.
ئه‌نجا ئیبراهیم سه‌لمان له‌سه‌ر چاند‌و کلتور کورته باسێکی پێشکه‌ش
کرد‌و گوتی: دوو‌شتی لێک جیاوازن وه‌ک کلاسیک‌و پۆپ وان‌که گه‌لانی
ڕۆژ‌ئاوا به‌شانازییه‌وه خۆیان پێ ده‌ناسێنن ،کوردیش ده‌بێت
چاندو‌هونه‌ری خۆی پێش بخات‌و کولتوری نه‌ته‌وه‌که‌ی بپارێزێت.
زیاتر‌گوتی: له‌باکور تورک ساڵه‌هایه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان زمان‌و
چاند‌و ناسنامه‌ی کوردی نه‌هێڵن، زمان وچاندی خۆیان به‌سه‌ر
کورددا فه‌ڕز بکه‌ن! وه‌ک عه‌ره‌ب‌و فارسیش به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان
درێژه‌یان به‌و سیاسه‌ته داوه، سه‌باره‌ت به‌زمانی دایک گوتی
جێگه‌ی داخه گه‌له‌ک ماڵبات هه‌ن ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان
وون کردیه ، منداڵه‌کانیان ناتوانن دوو ووشه کوردی قسه‌بکه‌ن!
مخابن کاتێ من کوردێک ده‌بینم خه‌ڵکی باکوره له هۆڵه‌ندا یان
له هه‌ر وڵاتێکی ئه‌وروپی له گه‌ڵ سڵاو کردنه‌که ته‌نها دووسێ
ووشه ده‌زانێ‌و ئیتر په‌کی ده‌که‌وێت! دبێژیت وه‌ڵڵا هه‌ڤاڵ
کورمانجی‌ێی من نه باشه! پێی ده‌ڵێم هه‌ڤاڵ گه‌ره‌ک فێری زمانی
کوردی ببی ! ده‌ڵێت به‌ڵێ ڕاسته هه‌ڤاڵ وا‌ده‌که‌م به‌ڵام له‌راستی
دا هه‌رقسه‌یه‌و هیچی‌تر! له ماڵیش له گه‌ڵ زارۆکه‌کانی یان
به‌تورکی یان به‌زمانێکی ئه‌وروپی قسه ده‌که‌ن!ئه‌مه هۆکاری سه‌ره‌کییه
که نه‌وه‌کانی داهاتوشمان نه‌توانن به زمانی داییک قسه بکه‌ن
به‌مه‌ش ناسنامه‌و هه‌ست‌و رۆحی کوردانه‌یان لاواز‌و به‌ره‌و نه‌مان
ده‌چێت!! دواجار کۆمه‌ک به‌سیاسه‌تی داگیرکاران ده‌که‌ن .
شڤان په‌روه‌ر پێی وابوو هۆکارێکی دیکه هه‌یه ئه‌ویش که زۆرینه‌ی
میلله‌تی کورد موسڵمانن زمان‌و کلتوری عه‌ره‌ب له‌رێگه‌ی قورئان
هاتوته ناویان به‌شێک له‌و کولتوره به نێگه‌تیفی تا ئه‌مڕۆ
کاریگه‌ری له‌سه‌ر تاک‌و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا جێ هێشتوه،هه‌ناسه‌یه‌کی
قوڵی هه‌ڵکێشاو گوتی: ئه‌مڕۆ ژماره‌ی کورد له ده‌وری 50 ملیۆن
که‌س ده‌بێت30ملیۆنی له باکوره لێ مخابن نیوه‌ی گه‌لی کورد
ناتوانن چاند‌و کلتوری خۆیان بناسن‌و به‌کوردی بپه‌یڤن! گوتی: عه‌ره‌ب
میوزیکی حه‌رام کردیه بۆ ئیستغلال کردن و به‌کارهێنانی‌قورئان تا
زمان وکلتوری خۆیان به‌سه‌ر گه‌لانی دیکه‌دا بسه‌پێنن،ئه‌م
کاریگه‌ریه تا ئه‌مرۆش به‌رده‌وامه ئه‌وه‌تا ده‌بینین ناوی
منداڵه‌کانمان ناوی عه‌ره‌بی یان بۆ داده‌نێن گوایه پیرۆزه‌و
خێری زیاتره‌لای خودا پاداشت ده‌کرێن ، سۆفی‌مان هه‌یه ده‌ڵێت
پێغه‌مبه‌ر فه‌رمویه‌تی‌چێنابیت کورد ببێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆی!!
گه‌ره‌ک ئه‌م ل‌به‌روان ڕاوه‌ستین زانا‌و ڕه‌وشه‌نبیرێن مه به‌رسڤی
وان بده‌ن.
شڤان ده‌ڵێ ئه‌و ماڵباته‌ی له ماڵه‌وه له گه‌ڵ زارۆکی خۆی به‌تورکی
قسه ده‌کات، ئه‌وانه بێ ئاگان به‌ده‌ستی خۆیان ماڵی خۆیان شه‌وتاندیه!
منداڵ بۆ کلتوری ترکان خودان ده‌که‌ن،ئه‌و خه‌ته‌ره له‌سه‌ر
کوردانی ئه‌وروپاش هه‌یه گه‌له‌ک ماڵبات لێره هه‌ن منداڵه‌کانیان
زمانی داییک نازانن هیچ زانیارییه‌کیان له سه‌ر کورد‌و کلتور‌و
مێژووی کورد نیه ئه‌رکێکی ئه‌خلاقییه دایک‌و باوک منداڵه‌کانیان
فێری زمان‌و کلتوری کوردی بکه‌ن رێگا نه‌درێت له‌ماڵه‌کانیان جگه
له زمانی داییک زیاتر به‌هیچ زمانێکی دیکه قسه بکرێ. دوای ئه‌م
باسانه‌و کۆمه‌ڵێک خاڵی دیکه ده‌رگای گه‌نگه‌شه‌و پرسیار کرایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکدا شڤان په‌روه‌ر گوتی ئیبراهیم تاتلیساز
راسته ئه‌و کورده ، لێ مخابن هونه‌رو کلتورێ وی تورکییه نه‌کوردییه
خزمه‌تی کلتورو‌چاندی تورک ده‌کات! لێره‌دا ڕه‌خنه‌ی توندیش
ئاڕاسته‌ی ئیبراهیم سه‌لمان کرا که نوسینه‌کانی ته‌نها به‌هوڵه‌ندییه،
ئاماده‌بوێک گوتی راسته سه‌لمان کورده به‌ڵام نوسه‌رو شاعیرێکی
هۆڵه‌ندییه،ئه‌ویش ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ڕه‌تکرده‌وه‌گۆتی من به‌هۆڵه‌ندی
شیعر‌و چیرۆک ده‌نوسم به‌لام بابه‌ته‌کانم هه‌ڵقوڵاوی کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردییه. نوسه‌ر دانا هه‌ڵه‌بجه‌یی ره‌خنه‌ی له‌قسه‌کانی برایم
سه‌لمان گرت که گوتویه‌تی کورد کولتورێکی سه‌قه‌تی هه‌یه وه‌ک
ئه‌مازۆنییه‌کانی جه‌نگه‌ڵستان‌وان، ئیبراهیم سه‌لمان ئه‌و‌قسانه‌ی
ڕه‌ت کرده‌وه که ئه‌و شتی وای گوتبێت به‌د‌حاڵی له‌قسه‌کانم گه‌یشتویت.
له لایه‌کی دیکه‌وه به‌درخان له کۆمکار
به جۆره هه‌ڵچونێک‌و ده‌نگی به‌رز ڕه‌خنه‌ی له قسه‌کان‌گرت،
شڤان په‌روه‌ر به‌و ده‌نگ به‌رزکردنه‌وه‌ی به‌درخان زۆر ناڕه‌حه‌ت
بوو خه‌ریک‌بوو هۆڵه‌که جێبهێڵێت گوتی: من بۆ شه‌ڕ نه‌هاتومه‌ته
ئێره ئه‌گه‌ر پێت ناخۆشه هۆڵه‌که‌ت بۆ جێ‌دێڵم! پاشان بار‌گرژییه‌که
هێور بۆه،کۆڕگێر کوڕه‌که‌ی به‌درخان ئه‌ندامی کۆمکار بوو دیار
بوو له به‌ڕیوه‌بردنی کۆڕه‌که‌و وه‌رگرتنی پرسیاره‌کان‌و پێنه‌دانی
کات به هه‌ردوو میوانان زۆر سه‌رکه‌وتو نه‌بوو بۆیه‌خه‌ریک بوو
سمیناره‌که به ئاقارێکی تردا لاڕێ بڕوات! پرسیارێکی دیکه‌ش که به‌رپرسی
یه‌کێتی ئافره‌تانی لقی ئه‌وروپا خاتو شیلان دۆسکی گوتی: بۆچی
له کلتوری کوردی دا نابێت کچ بچێته دیسکۆ‌و به ته‌نها بڕواته
ده‌ره‌وه ڕێگایان لێ ده‌گیردرێ! ئایا ئه‌مه‌ش کلتوری کوردیه یان
له کوێ وه‌رگیراوه؟؟ ئه‌و پرسیاره بێ وه‌لام مایه‌وه. هه‌ر له‌و
کۆڕه‌دا باس له نه‌بوونی زمانێکی ستاندارت‌و یه‌کگرتوو بۆ چوار
پارچه‌ی کوردستان کرا به‌درخان له کۆمکاره‌وه گوتی لێره‌وه بانگ
له سه‌رۆکی هه‌رێم کاک مسعود بارزانی ده‌که‌ین هه‌رچی زووه ده‌سته‌یه‌ک
له که‌سانی زانا‌و پسپۆڕ له هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان پێک
بهێنرێت بۆ داڕستنی زمانێکی یه‌کگرتو بۆ خوێندن‌و نوسین له هه‌ر
چوار پارچه‌ی کوردستان کاری پێ بکرێت ببێته زمانێکی ستاندارتی
کورد. له‌لایه‌کی دیکه‌وه شڤان په‌روه‌ر که به‌باڵیۆزی هونه‌رو
موزیکی کوردیه له‌سه‌ر ئاستی جیهان که‌سایه‌تییه‌کی ناسراوه وه‌ک
رۆژنامه‌نوسیش له‌که‌ناڵی کورد1 کار‌ده‌کات.
هه‌ر له‌و سمیناره‌دا له‌کاتی پشودان سه‌باره‌ت به روداوه‌که‌ی
پۆلیسی که‌نه‌دی له‌وه‌ڵامی پرسیارێکمان شڤان به پێکه‌نینه‌وه
گوتی: له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێک بۆ کاری هونه‌ری له‌وێ بووین دوای
ته‌واو‌بوونی کاره‌کانمان به ئوتومبێل له‌رێگا که کامیره‌مانه‌که‌مان‌خه‌ریکی
وێنه‌گرتن بوو ، پۆلیس به‌دوامانه‌وه هات، پاشان ڕایان‌گرتین هه‌روه‌ک
له فیلمه‌که بینیتان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ناشارستانی به‌بێ ئه‌وه‌ی
هه‌ڵه‌یه‌کمان کردبێت ئێمه‌یان داگرت‌و قۆڵبه‌ستیان کردین! دوای
پشکنین‌و لێکۆڵینه‌وه له ناسنامه‌و پاسپۆرته‌کانمان دواتر سه‌ربه‌ست
هاتینه به‌ردان ، شڤان په‌روه‌ر ئه‌وکاره‌ی به بوونی ده‌ستێک
له‌پشت ئه‌و سیناریۆیه وه‌سف کرد‌و به‌دووری نه‌زانی که میتی
تورک وره‌گه‌ز‌په‌رستانی تورکی ئه‌و و‌وڵاته تێوه‌گڵابن،گوتی هه‌رچه‌نده
پۆلیس‌و والی ئه‌و شاره منیان داوه‌ت کرد‌و داوای لێ‌بوردنیان
لێکردم ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من مافی خۆمه داوای یاساییم له‌سه‌ر
قه‌ید کردون وچوار پارێزه‌ر‌م هه‌یه که یه‌کێک کورده‌و سیانیش
که‌نه‌دین کار له‌و دۆسیه‌یه‌دا ده‌که‌ن. زۆریش سوپاسی که‌ک
مه‌سعود بارزانی‌و ته‌ڤایێ گه‌لێ خۆه د‌که‌م که به‌و رووداوه
دڵته‌نگ‌و ناڕه‌حه‌ت بوون.
هۆڵه‌ندا
دیسێمبه‌ری2009
|