په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢\١٢\٢٠١٤

شوان عەتووف خەڵاتی تایبەتی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئۆ کورت" لە ئیتاڵیای بەدەستهێنا.

 

مەنسوور جیهانی


کورتە فیلمی "ماڵ و کلیل" لە دەرهێنانی "شوان عەتووف" خەڵاتی تایبەتی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی ١٤مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی "ئۆ کورت" لە وڵاتی ئیتاڵیای بەدەستهێنا.


کورتە فیلمی چیرۆکی "ماڵ و کلیل" لە نووسین و دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شوان عەتووف" و بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا کاتژمێر ٣٠.٧ی ئێوارێی ڕۆژی ٢١ی تەشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی نێونەتەوەیی چواردەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی "ئۆ کورت" لە شاری ناپۆلی لە وڵاتی ئیتاڵیا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی تایبەتی پێبەخشرا.


ئەم کورتە فیلمە ١٥ خولەکییە کە لە لایەن کۆمپانیای "ئای لۆف فیلم" لە باشووری کوردستان و وڵاتی بەریتانیا لە سەرتاسەری جیهاندا بڵاودەکرێتەوە لە فیستیڤاڵی کورتە فیلمی "ئۆ کورت" لەگەڵ ١٧ کورتە فیلم لە وڵاتانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا، ئێران، تورکیا، ئیتاڵیا، ڕووسیا، سووریا، ئەمەریکا و هۆنگ کۆنگ ڕکابەری کرد و شەشەمین خەڵاتی خۆی بەدەستهێنا و لە ٣٠ فیستیڤاڵی دیکەی جیهانیشدا بۆ وەرگرتنی خەڵات لە پێشبڕکێی سەرەکییەکاندایە.


ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی نێونەتەوەیی چواردەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی "ئۆ کورت" بریتی بوون سینەماکارە ناودار و بەئەزموونی وڵاتی ئیتاڵیا، لەوانە: "دانییەل جیپری" ـ بەڕێوەبەرەی وێنەگرتن و سەرۆکی لێژنەی دادوەران، "جۆزێپێ بۆرۆنێ" ـ ڕەخنەگری فیلم و مێژوونووسی سینەما، "مۆرۆزیۆ برۆچی" ـ سیناریۆنووس و "کلۆدیۆ دی بیاجیۆ" ـ ئەکتەر، دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر.


فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی "ئۆ کورت" بە نمایشی بەرهەمی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە: بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی"، بەشی "پێشبڕکێی ناپۆلی"، بەشی "پێشبڕکێی ئەنیمەیشن"، بەشی "پێشبڕکێی لێجێرۆ" و بەشی "پێشبڕکێی خوێندکاری" و هەروەها بەشی "دەرەوەی پێشبڕکێی" لە ڕۆژانی ١٩ تا ٢٢ی تەشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە شاری ناپۆلی لە وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.


کورتە فیلمی "ماڵ و کلیل" لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بە ئامادەبوونی "شوان عەتووف" لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "فایتی کۆرتی" لە شاری ڤینیس لە وڵاتی ئیتاڵیا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی تایبەتی پێبەخشرا.

بۆ زانیاریی پتر: www.ocurt.it/corti/home-key


بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی کورتە فیلمی "ماڵ و کلیل".
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک