په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\١\٢٠١٤

شوانی مەڕەکانمان.. شەریکى قەسابەکانن.


کارزان مستەفا    

 

وەک دیمان لەم هەڵبژاردنەدا قەوارەکان نەک وەک رێزێ بەڵکو بۆ بەرژەوەندیی خۆیان وەک کاڵا.. بە شاعیر و بێژەر و مەلا و گۆرانیبێژەکان.. بازارى پەرلەمانى خۆیان خۆش کرد.

 

ئەى ئێوەى شاعیر و نووسەر و مەلا و بێژەرە و گۆرانىبێژەکان.. من بێدەنگیى هەڵدەبژێرم لە ئاستى ئێوەدا، تەنها وتەیەکى (لینین)تان دێنمەوە یاد کە دەڵێت (خیانەت و ناپاکى رۆشنبیر و نووسەران زۆر ترسناکترە لە خیانەتى جەنەڕاڵەکان)، دە دەستبەکار بن با بتانبینین، تۆ بڵێى ئێوەش ببنە مشەخۆر و قوڕمیشکراوى حیزبەکانتان چۆک دادەن و چاوەروانى ئاماژەی مەکتەبى سیاسیەکانتان بن. بێگومان بن لەوەى لە هەر هەرێمێکدا هەر ناعەدالەتیەک رووبدا.. نووسەر و رۆشنبیرەکانى ئەو هەرێمە بەرپرسى یەکەمن لەو ناعەدالەتییە گەر هەڵوێستێکى دروستیان نەبێت.

 

جا ئێوە لەنێو پەرلەماندان ئەرکى سەرشانتان دەبێ چەند گرانتر بێت، ئێوە رۆشنبیرن.. کەسانى رۆشنبیریش بەویژدانە و شەیداى کورسى و پارە نییە لەبەرئەوە رێز لە بەهاى خۆتان دەگرن و مووچەى ئەم مانگە رەتدەکەنەوە لەبەرئەوەى یەک کاتژمێر دەوامتان نەکردوە (مانگە شەو سەر لە ئێوارە دیارە).

 

ئیدى ئێمە و دایکى شەهیدان چاوەروانى هەڵوێستانین ئەى نووسەر و شاعیر و مەلا و بێژەرانى نێو پەرلەمان.. هیوادارم رێگر بن لە دیاردە نادروستەکان لە بەرپرسە کۆمپانیەچیەکان.. لەو بەرپرسە دز و برسییانەى کە بوار نادەن پڕۆژەیەکى گەورە بکرێ لەم هەرێمە گەر پشکى خۆیانى تێدا نەبێ،. ئەوانە خوێنمژن.. ئەوانە بەها بۆ هەموو کاڵاکان دادەنێن... تەنها بۆ شەرەف و نیشتیمان نەبێ.. ئەوان بەدرەوشتیی دەکەن، ئێمەش هاوکاریانین گەر بێ دەنگیى هەلڵبژێرین.. جا بە ئێوە دەڵێم دەبێ سەنگ و رێزى ئێوە چی بێ لاى میلەت گەر نەتوانن ئەوانە بدەنە دادگا، دەزانن ئەو بەرپرسانە کێن ئەوانە شوانى مەڕەکانمانن کە خۆیان شەریکى قەێسابەکانن.

 

هەزار سڵاو لە تۆ ئەى گیڤاراى مەزن کە دەڵێ (شۆرش کەسە بە شەرەف و سەربەرزەکان دروستى دەکەن بەڵام خوێرى و هیچ و پووچەکان لێى سوودمەند دەبن).

 


awaolives@yahoo.com

 

 

 
 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک