٢٤\٩\٢٠١٢
شوان سدیق:
فه‌یسبووک و تویته‌ر یاریده‌ده‌ری شۆڕشی گه‌لانی
ناوچه‌که‌ن.
سازدانی: هه‌ژار ئیبراهیم
هه‌ژار ئیبراهیم:
جیاوازی چیه له نێوان سۆشیال میدیا و هه‌روه‌ها میدیای باودا؟
شوان
سدیق: میدیای باو و سۆشیال مێدیا جیاوازیه‌کی زۆر له
نێوانیاندا هه‌یه به (گۆڤار، رۆژنامه، تیڤی و رادیۆ).. هتد ده‌گوترێ
مێدیای باو. هه‌روه‌ها فه‌یسبووک تویته‌ریش تۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی
تر له ئینته‌رنێتدا، چه‌مکی شۆسیال مێدیایان ده‌درێته پاڵ واته
سۆشیال میدیان. سه‌باره‌ت به جیاوازی بێگومان جیاوازی له نێوانیاندا
زۆره ئه‌رکی میدیای باو زیاتره، چونکه کۆمه‌ڵه که‌سێک یاخوود
کۆمپانیایه‌ک یه‌ک مێدیا به‌ڕێوه ده‌به‌ن، وه‌ک رۆژنامه و گۆڤار،
یاخوود تیڤی، به‌ڵام سۆشیال مێدیا شتێکی تاکه که‌سیه و کۆ نییه
ئێستا له هه‌موو وڵاتانی دونیا بۆنموونه له کوردستان له
هه‌رخێزانێکدا ره‌نگه نیوه‌یان ئاکاونت و په‌یج و ماڵپه‌ری
کۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، وه‌ک فه‌یسبووک و تویته‌ر،
به‌ڵام مه‌رج نییه له هه‌موو ماڵێکدا ئه‌ندامێکیان هه‌بێت له میدیای
باودا. ده‌توانین بۆ ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌ک بهێنینه‌وه له شارێکی وه‌ک
هه‌ولێر ئه‌گه‌ر رێژه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی نزیک به میلۆنێک که‌س بێت،
به‌لانی که‌م له ئێستادا هیچ نه‌بێ هه‌شت هه‌زار که‌سێکیان فه‌یسبووک
به‌کار دێنن، به‌شدارن له‌و سۆشیال میدیایه به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌زار
رۆژنامه‌نووسی تێدابێت، که‌وایه ئه‌مه‌یه جیاوازیه‌که‌یان.
هه‌ژار ئیبراهیم: ئه‌و هۆکارانه چین که
سۆشیال میدیا، ئه‌رکی میدیای باوی قورسترکردوه؟
شوان سدیق: ئه‌و هۆکارانه زیاتر په‌یوه‌ندی به جیهانگیری و
گڵۆباڵیزه‌یشنه‌وه هه‌یه به حوکمی ئه‌وه‌ی هه‌موو تاکێک له ئێستادا
ده‌توانێ ئینته‌رنێت، به‌کاربێنی و به‌شداربێت، له فه‌یسبووک و
تۆڕه‌کانی تر ئیدی هه‌ر ئه‌مه‌ش وا ده‌کات، که میدیای باو ئه‌رکی
قورس‌تر بێت، چونکه گڵۆباڵیزه‌یشن سنووری به‌ندی له نێوان کۆمه‌ڵگا و
وڵات و کیشه‌وه‌ره‌کاندا نه‌هێشتوه‌ته‌وه، بۆنموونه له واشنتۆنی
پایته‌ختی ئه‌مریکا روداوێکی خۆش یان ناخۆش رووبدات. له ماوه‌یه‌کی
زۆر که‌مدا به‌هۆی ئینته‌رنێت و تۆڕه‌کانی تر، به‌ر له‌وه‌ی له تیڤی و
رادیۆ و رۆژنامه‌کاندا بڵاو ببێته‌وه، وه‌ک چۆن ویلایه‌ته‌کانی ئه‌و
وڵاته له که‌مترین ماوه‌دا ده‌زانن، به هه‌مان شێوه‌ش له
عه‌ره‌بستانی سعودیه یان له هه‌ولێر یاخوود له تاران خه‌ڵک
ده‌یزانێت.
هه‌ژار ئیبراهیم: رۆژنامه‌نووسی میدیای
باو چی بکات، تا زیاتر رۆڵ ببینێت و نه‌خرێته په‌راوێزه‌وه لای
خوێنه‌ر دوانه‌که‌وێت، له گه‌یاندنی زانیاری و هه‌واڵ؟
شوان سدیق: کاتێک باس له هه‌واڵ
ده‌که‌ین، ئێمه پێویستمان به زانیارییه به‌ڵام ئه‌وه‌ی له کوردستان
گوزه‌راوه، تا ئێستاکه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاسایی مافی به‌ده‌ستهێنانی
زانیاریمان نییه هه‌رچه‌نده بەپێی یاسای کاری رۆژنامەنووسی لە هەرێمی
کوردستان، رۆژنامەنووس مافی وەدەستخستنی زانیاری‌یان هەیە، وه‌ک ئه‌وه‌ی
لە خاڵی دووەم، لە مادەی دووەمی یاسایی 35ی کاری رۆژنامەنووسی هاتووه
ده‌ڵێت "رۆژنامەنوس بۆی هەیە لەسەرچاوە جیاوازەکانەوە هەر زانیارییەک
کە بایەخی بۆ هاووڵاتیان هەبێ و پەیوەندییان بە بەرژەوەندی گشتییەوە
بێ، وەدەست بێنێ بەپێی یاسا".
به‌ڵام ئه‌و یاسایه‌ش وه‌ک پێویست کاری پێ نه‌کراوه، که‌وایه ئه‌رکی
رۆژنامه‌نووس هێجگار قورسه له‌لایه‌ک مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاریان
نییه له‌لایه‌کی تریش ئه‌و ته‌وژمه جیهانییه‌ی که ئه‌مڕۆ هه‌موو
شوێنێکی گرتۆته‌وه، به‌هۆی سۆشیال میدیاه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو
ئه‌مانه ئه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسی باو گرنگه رۆژنامه‌نووسی
به‌دواداچوونه پێویسته رۆژنامه‌نووسی باو بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێچکه
هه‌قیقیه‌که‌ی خۆی که له‌سه‌ر بنه‌مای وردبینی و چاودێریکردن
دامه‌زراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تێکی پڕ له زانیاری و داتا بگه‌یه‌نێت
به خوێنه‌ر و بینه‌ر و بیسه‌ر ئه‌گینا خه‌ڵک پشتیان تێ ده‌کات چونکه
سه‌رچاوه‌ی تر زۆرن.
هه‌ژار ئیبراهیم: هه‌نێک جار
رۆژنامه‌نووسانیش بۆ ئامه‌ده‌کردنی ڕاپۆرتێک سوود له سۆشیال میدیا
وه‌رده‌گرن، بۆنموونه فه‌یسبووک یان توویته‌ر، ئه‌مه گه‌ڕانه‌وه‌ی
کات نیه بۆ رۆژنامه‌نووس، به‌دیوێکی تر ده‌توانین بڵێین میدیای باو
سودمه‌ند بووه، له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان؟
شوان سدیق: بێگومان گه‌ڕانه‌وه‌ی کات شتێکی زۆر ئاساییه و
باشه که رۆژنامه‌نووس سوود له سۆشیال میدیا وه‌ربگرێت، به‌ڵام نابێ
به یه‌کجاری ته‌سلیم ببێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی ته‌نیا له پشت کۆمپیوته‌رێک
کاره‌کانی رای بکات، چونکه هه‌ر رووداوێک رووبدات، پێویسته
رۆژنامه‌نووس له نزیکه‌وه دیمه‌نه‌کان ببینێت، ئه‌گه‌ر نا ناتوانێت
چیرۆکێکی ته‌واو و مانا به‌خش بگه‌یه‌نێت به خه‌ڵک به‌وه‌ش زیانێکی
زۆر به میدیا ده‌گه‌یه‌نێ و رۆژنامه‌نووسه‌که‌ش کاره ئه‌سڵیه‌که‌ی
خۆی له ده‌ست ده‌دات. بێگومان میدیای باویش ئه‌مڕۆ وه‌ک هه‌ر تاکێک
یان گروپ و که‌سانێکی تر بووه به ئه‌ندام له‌و فه‌زایه‌ی ناو نراوه
سۆشیال میدیا به جۆرێک له جۆره‌کان میدیای باو، سوودی زۆری له
سۆشیال میدیاش وه‌رگرتووه.
هه‌ژار ئیبراهیم: هه‌ندێک جار که‌می
خوێنه‌ری رۆژنامه بۆ سۆشیال میدیا ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه، تۆ ئه‌مه چۆن
لێک ده‌ده‌یته‌وه؟
شوان سدیق: دروست له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا هاوڕام هه‌موو چاودێرانی و مێدیا و
ئه‌و که‌سانه‌ی له رۆژنامه‌گه‌ریش کار ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا کۆکن
که سۆشیال مێدیا کاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌بووه، بۆ سه‌ر بینه‌رو
بیسه‌ر و گوێگری میدیای باو هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردووه که ئه‌مڕۆ ئه‌رکی
میدیای باو زیاتر قورس‌تر بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئیستا له دونیادا
ده‌بینێرێت میدیای باو به‌تایبه‌تی نووسین پاشه‌کشه‌یه‌کی به‌رچاوی
به‌خۆیه‌وه بینوه، به‌ڵام هێشتا میدیای کاغه‌ز به‌و جۆره ره‌هاییه‌ش
خوێنه‌ری له ده‌ست نه‌داوه.
هه‌ژار ئیبراهیم: کامیان ده‌توانن
گاریگه‌ری زیاتر درووست بکه‌ن له‌سه‌ر ڕای گشتی و شه‌قام..؟
شوان سدیق: له بارودۆخی ئێستا به‌تایبه‌تی له خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست و جیهانی عه‌ره‌بی و ده‌وڵه‌تانی ئیسلامی به عێراق و
کوردستانیشه‌وه، ئاماژه‌کان وای ده‌رده‌خه‌ن که سۆشیال میدیا
کاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر تاک به‌تایبه‌تی له کۆمه‌ڵگادا،
چونکه هه‌موو که‌سێک ده‌توانێ له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌که‌یشیه‌وه
فه‌یسبووک یان تویته‌ر به‌کار بێنێت، ئه‌گه‌ر سه‌یری شۆڕشه‌کانی ئه‌م
دوایانیه‌ی میسر و لیبیا و تونس بکه‌ین، ئه‌وه‌ی ئێستاش له سوریادا
به‌رده‌وامه له رێگه‌ی فه‌یسبووک و تویته‌ره‌وه، به‌شێکی
رووداوه‌کان رووماڵ ده‌کرێت که‌سه‌کان یه‌ک ئاگادار ده‌که‌نه‌وه
زانیارییه‌کان ئاشکرا ده‌بن و نهێنێییه‌کان زوو ئاشکرا ده‌بن.
ساڵانێکیشه به‌هۆی ترس له کۆمه‌ڵگاو جوڵانی شه‌قام و بزووتنه‌وه‌کانی
رای گشتی ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتانی ئێران و سین هه‌ندێ له وڵاتانی
ئه‌مریکای لاتین سانسۆریان خستۆته سه‌ر هێڵه‌کانی ئینته‌ر نێت، چونکه
ئه‌وان باش ده‌زانن، که به‌کار هێنه‌رانی ئینته‌رنێت و تۆڕه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له دونیادا ئاگاداری ژیانی یه‌کن په‌یوه‌ندی
هاوبه‌شیان هه‌یه. ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری راسته‌وخۆی ده‌بێت، له بۆ
گواستنه‌وه‌ی زانیاریه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و رامیارییه‌کان له
وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی تر.
هه‌ژار ئیبراهیم: هۆکار چیه که له
کوردستان وه‌ک پێویست و به‌دیوه ئیجابیه‌که‌ی سوود له سۆشیال میدیا
وه‌رنه‌گیراوه؟
شوان سدیق: خراپ به‌کارهێنانی هه‌ر
بابه‌ت و ماده‌و کاڵایه‌کی نوێ که بێته وڵات ئه‌وه په‌یوه‌ندی به
رۆشنبیری خه‌ڵکه‌وه هه‌یه له ڕاستیدا کۆمه‌ڵگای ئێمه هه‌رچه‌نده
وه‌ک به‌کاربه‌ر به‌شداریه‌کی باشی کردووه له پێشکه‌وتنه‌کانی دونیای
ئه‌مڕۆی ته‌کنه‌لۆجیا به‌ڵام که‌متر به لایه‌نی پۆزه‌تێڤ و
ئیجابیه‌که‌ی سوودی وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش هه‌مووی په‌یوه‌ندی به‌و
ناهۆشیاریه‌وه هه‌یه که کۆمه‌ڵگاکه‌مان تێی که‌وتووه، ده‌کرێ له
رێگای په‌روه‌رده و له ئاست رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و
کۆمه‌ڵگاش لایه‌نه ئیجابی و باشه‌کانی ئینته‌رنێت، بخرێته‌ڕوو بۆ
ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان زیاتر به‌شێوه‌یه‌کی ئیجابی بۆ پێویستییه‌کانی ژیانی
به‌کاری بێنن. هه‌روه‌ها یاسای خراپ به‌کارهێنانی ئینته‌رنێت و
مۆبایلیش به‌جدی کاری پێ بکرێت، که چه‌ند ساڵێکه له په‌رله‌مانی
کوردستان ده‌چووه، چونکه ناکرێ به ئاشکرا ته‌شهیر و ناوزڕاندن به
که‌سایه‌ت و ناوبانگی هیچ که‌سێک له‌لایه‌ن که‌سێکی تر بکرێت.
هه‌ژار ئیبراهیم: چی بکرێت به‌ڕای تۆ تا
میدیای باولای خوێنه‌ر و بینه‌ری کاڵ نه‌بێته‌وه..!؟
شوان سدیق: میدیای باو ئه‌همیه‌ت و گرنگی
خۆی هه‌یه و ده‌روازه‌یه‌کیشه بۆ نیشاندانی رێگا باشه‌کان به
کۆمه‌ڵگا زۆرجاریش بۆ شێواندنی کۆمه‌ڵگاش به‌کار ده‌هێنرێت وه‌ک
ئه‌وه‌ی له دونیای ئێستادا هه‌ستی پێ ده‌که‌ین له لایه‌ن میدیای
ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن. بۆ ئه‌وه‌ی میدیاش رۆڵ بینینی له‌لایه‌ن
خه‌ڵکه‌وه له ده‌ست نه‌دا وه‌ک له وه‌ڵامی پێشتر ئاماژه‌م بۆ کرد
پێویستی به راستگۆی و وردبینی و به‌دواداچوونه بۆ رووداو و شته
رۆژانه‌ییه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵگا ئه‌گه‌ر نا ئه‌و میدیایه کۆتایی
پێدێت.
____________________________
شوان سدیق، ماوه‌ی
شه‌ش ساڵه له چه‌ند رۆژنامه و گۆڤار کاری رۆژنامه‌نووسیی کردوه،
له ئێستاش وه‌ک ده‌سته‌ی نووسه‌ران بۆ گۆڤاری سڤیل کاری
رۆژنامه‌نووسیی ده‌کا، به‌رده‌وامیش وتار و بیروبۆچوونه‌کانی له
رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌نووسێ، به‌م نزیکانه‌ش پەرتووکێکی له باره‌ی
رۆژنامه‌گه‌ریی بڵاو ده‌کاته‌وه.
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|