١١\٢\٢٠١١
''شوێنێک بۆ
یاری'' لە سینەماکانی وڵاتی ئەڵمانیا نمایش دەکرێ.
ئامادهکردنی: مهنسوور جیهانی
فیلمی
سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری" لە دەرهێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" بە
هاوکاری کۆمپانیای "میتۆس فیلم" لە سینەماکانی شارە گەورەکانی وڵاتی
ئەڵمانیا نمایش دەکرێ.
بە پێی راپۆڕتی تایبەتی راگەیاندنی گشتی کۆمپانیای "نارین فیلم" لە
هەولێر، فیلمی سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری" (کیک ئاف) KICK OFF لە
دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" کە تا ئێستا کۆمەڵێک
خەڵاتی گرینگی نێونەتەوەیی لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرەکانی جیهان
بەدەستهێناوە لە رۆژی 10ی فێبرییەی 2010 بە هاوکاری کۆمپانیای "میتۆس
فیلم" سانسە نمایشەکانی لە سینەماکانی وڵاتی ئەڵمانیا دەستپێدەکا.
ئەم فیلمە کە لە بەشی WCF لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی بەرلین لە
وڵاتی ئەڵمانیا خەڵاتی بڵاوکردنەوەی وەگرت کە بڕی 8 هەزار یۆرۆ بۆ
بڵاوکردنەوەی بەشی "سەرمایەی سینەمای جیهان" World Cinema Fund لە
سینەماکانی وڵاتی ئەڵمانیا بۆ ئەم فیلمە تەرخانکراوە، کە بڕیاروایە لە
دوو رۆژی داهاتوو لە 12 سینەمای شارە گەورەکانی ئەم وڵاتە، بۆ چەند
هەفتەیەک نمایش بکرێ.
فیلمی سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری" بەرهەمی هەرێمی کوردستان و ژاپۆنە و
بەڕێوبەرایەتی سینەمای سلێمانی، نارین فیلم، تەلەفیزیۆنی کوردستان تی
ڤی و کۆڕک تێلیکۆم لە هەرێمی کوردستان و هەروەها تەلەفیزیۆنی "ن.اچ.کی"
NHK و "نیپ" NEP لە وڵاتی ژاپۆن هاوکاری بەرهەمهێنانی ئەم فیلمەیان
کردووە.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://www.berlinale.de/en/das_festival/world_cinema_fund/wcf_news/WCF_News.html
http://www.kickoff-film.de
/
http://www.facebook.com/pages/KICK-OFF-Kirkuk/135732753153365
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتی کۆمپانیای "نارین فیلم".
mansourjahani@gmail.com
|