١٥\١٠\٢٠١٠
شوێنیێک بۆ یاری لە فیستیڤاڵەکانی ئەمەریکا
و لوبنان و دوو خەڵات بۆ
شەوکەت ئەمین.
مهنسوور جیهانی
شوێنیێک بۆ یاری لە فیستیڤاڵەکانی ئەمەریکا
و لوبنان نمایشکرا.
فیلمی سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری" لە دەرهێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی"
لە بەشی پێشبڕکێی "رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" لە میانەی دەیەمین خولی
فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی بەیرووت لە وڵاتی لوبنان نمایشکرا.
بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی گشتی کۆمپانیای "نارین فیلم" لە هەولێر، ئەم
فیستیڤاڵە بە بەشداری کۆمەلێک فیلم لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی
پێشبڕکێی لە رۆژانی 6 تا 13ی ئۆکتۆبری 2010 لە شاری بەیرووت پێتەختی
وڵاتی لوبنان بەڕێوەچوو.
فیلمی سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری" لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی
بەیرووتدا کاتژمێر 30/7 شەوی دووشەمە 11ی ئۆکتۆبر و کاتژمێر 10 ئەمشەو
سێشەمە 12ی ئۆکتۆبر لە هۆڵی "سوفیلم میترۆپۆلیسی 1" نمایشکرا.
فیلمی "شوێنیێک بۆ یاری" لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە دوو
سانسی جیاوازدا، لەوانە: کاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە 3ی ئۆکتۆبر
و رۆژی دووشەمە 5ی ئۆکتۆبر لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سکاتسادێل"
لە ئەمەریکا نمایشکرا.
ئەم فیستیڤاڵە لە رۆژانی 1 تا 5ی ئۆکتۆبری 2020 لە شاری "سکاتسادێل" لە
ویلایەتی ئاریزۆنا لە وڵاتی ئەمەریکا بەڕێوەچوو.
هەروەها فیلمی "پەڕینەوە لە غوبار" یەکەمین فیلمی بڵندی "شەوکەت
ئەمین"، لەم رۆژانە لە بەشی تایبەت بە ناساندن و تەرکیز لە سەر سینەمای
کوردستان بە ناونیشانی "سینەمای کوردی ـ رۆحی بێ شکەست" لە 4 سانسی
جیاوازدا لە میانەی 15مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "پووسان"
لە وڵاتی کۆریای باشوور نمایش دەکرێت.
ئەمساڵ فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "پووسان" کە گرینگترین رووداوی
سینەمایی ئاسیایە بەشێکی تایبەت بە سینەمای کوردستان کردۆتەوە کە 7
فیلمی کوردی دیکەی لە خۆدەگرێت، لەوانە: فیلمی "رێگا"ی "یەڵماز گۆنای"،
فیلمی "نیوە مانگ"ی "بەهمەن قوبادی"، فیلمی "ڤودکا لێمۆن"ی "هونەر
سەلیم" و چەندین فیلمی کوردی دیکە.
بێجگە لە نمایشی فیلمی کوردی، چندین سیمینار و موزیکی کوردی لە رۆژانی
بەڕێوەچوونی پازدەهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "پووسان" لە
شاری
بەندەری پووسان لە کۆریای باشوور پێشکەش دەکرێت. ئەم فیستیڤاڵە رۆژی 7ی
ئۆکتۆبری 2010 دەستی پێکردووە و سبەی هەینی 15ی ئۆکتۆبر کۆتایی پێدێت.
شەوکەت
ئەمین دوو خەڵاتی سەرەکی فیستیڤاڵی بەیرووتی بەدەستهێنا.
فیلمی
سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری" (کیک ئاف) KICK OFF لە دەرهێنانی "شەوکەت
ئەمین کورکی" لە بەشی پێشبڕکێی "رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" لە میانەی دەیەمین
خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی بەیرووت لە وڵاتی لوبنان نمایشکرا و
دوو خەڵاتی سەرەکی "باشترین فیلمی فیستیڤاڵ" و "خەڵاتی باشترین
سیناریۆ"ی بەدەستهێنا.
بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی گشتی کۆمپانیای "نارین فیلم" لە هەولێر،
فیلمی سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری" بۆ بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتانە لەگەڵ
8 فیلمی سینەمایی لە وڵاتانی لوبنان، ئیمارات، تونس، تورکیا، بەلژیکا و
کۆنگۆ لە رکابەریدا بوو.
ئەندامانی لێژنەی ناوبژیوانی دەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی
بەیرووت، فیلمی سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری"یان بە فێلمێکی زۆر بە هێز و
مرۆڤانە وەسف کرد.
ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداری کۆمەلێک فیلم لە سینەماکارانی رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست لە چەندین بەشی پێشبڕکێی فیلمە بڵندەکانی "رۆژهەڵاتی ناوەڕاست"،
کورتە فیلمەکانی "رۆژهەڵاتی ناوەڕاست"، "فیلمە دیکۆمێنتییەکان"، "کورتە
فیلمەکان"، بەشی "چێشتخانە" و بەشی "سینەمای کراوە" لە رۆژانی 6 تا 13ی
ئۆکتۆبری 2010 لە شاری بەیرووت پێتەختی وڵاتی لوبنان بەڕێوەچوو.
فیلمی سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری" بە ئامادەبوونی "شەوکەت ئەمین کورکی"
لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی بەیرووتدا لە دوو سانسی جیاوازدا
کاتژمێر 30/7 ئەمشەو دووشەممە 11ی ئۆکتۆبر لە هۆڵی "سوفیلم میترۆپۆلیسی
2" و هەروەها کاتژمێر 10 شەوی سێشەممە 12ی ئۆکتۆبر لە هۆڵی "سوفیلم
میترۆپۆلیسی 1" نمایشکرا و لە لایەن بینەران، ڕخنەگرانی هونەری سینەما
و ئەندامانی لێژنەی ناوبژیوانی فیستیڤاڵەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://www.beirutfilmfoundation.org/Mef10/results.html
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتی کۆمپانیای "نارین فیلم"
mansourjahani@gmail.com
|