٨\١١\٢٠١١
''شوێنێک بۆ یاری''
خەڵاتی فیستیڤاڵی عەرەبی سانفرانسیسکۆی
بەدەستھێنا.
مهنسوور جیهانی
فیلمی
سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری" لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" خەڵاتی
سەرەکی لە ١٥مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی عەڕەبی لە سانفرانسیسکۆی
ئەمەریکی بەدەستھێنا.
بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی گشتیی کۆمپانیای "نارین فیلم"، فیلمی
سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری" (کیک ئاف) KICK OFF
لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" لە بەشی پێشبڕکێی
سەرەکی ١٥مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی عەڕەبی لە شاری سانفرانسیسکۆ
لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا و توانی خەڵاتی سەرەکی ئەم فیستیڤاڵە
بەدەستبێنێت.
فیلمی سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری" کە بە نوێنەرایەتی لە ھەرێمی
کوردستان لەم فیستیڤاڵە نمایشکرا، بۆ بەدەستھێنانی ئەم خەڵاتە گرینگە
لەگەڵ ٢٤ فیلمی سینەمایی دیکە لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە رکابەریدا
بوو.
"شوێنیێک بۆ یاری" لە سێ سانسی جیاوازدا لە پازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی
نێونەتەوەیی عەڕەبی چووە سەر پەردەی سینەماکان، لەوانە: کاتژمێر ١٢
نیوەرۆی رۆژی ١٤ی ئۆکتۆبر لە ھۆڵی ئێبێرکادیرۆ لە شاری سانفرانسیسکۆ،
کاتژمێر ١٥/٥ ئێوارێ رۆژی ١٤ی ئۆکتۆبر لە ھۆڵی ژمارە ١٢ی سینەما کامێڕا
لە شاری سەنخۆزە و ھەروەھا کاتژمێر ٤ دوانیوەڕۆی رۆژی ٢٣ی ئۆکتۆبر لە
ھۆڵی شاتۆک سینەما لە شاری بێرکلی ئەمەریکا.
پازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی عەڕەبی بە بەشداری کۆمەڵێک فیلم
لە سینەماکارانی سەرتاسەری جیھان لە رۆژانی ١٣ تا ٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١١ لە
شاری سانفرانسیسکۆ لە وڵاتی ئەمەریکا بەڕێوەچوو.
فیلمی سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری" تاکوو ئێستا لە فیستیڤاڵی جۆراوجۆر
لە ئاستی جیھاندا نمایشکراوە و کۆمەڵێک خەڵاتی پڕبایخی بۆ ھەرێمی
کوردستان بەدەستھێناوە.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://www.arabfilmfestival.org/film_detail.php?id=1082
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتیی کۆمپانیای "نارین
فیلم"
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|