شیوه‌نی ئه‌ردوگان
و سه‌رانی ئێران بۆ حه‌ماس و
به‌رده‌وامی بۆردومانه‌کانیان بۆ سه‌ر کوردستان و گونده‌کانی قه‌ندیل.!!؟
ئاسایش عوسمان دانش
ماوه‌ی دوانزه ڕۆژه بـــــــه شێوه‌یه‌کی
زۆر توند و بـــــــــــــه‌رفراوان سوپای ئیسرائیل لــــــه ئاسمان و
زه‌وییه‌وه بۆردومانی بنکه‌و باره‌گـاکانی حه‌ماس ده‌کات ، دوای ئه‌وه‌ی
حه‌ماس و ڕێکخراوه شه‌رکه‌ره‌کانی تری که‌رتی خه‌زه کۆتای‌یان هێنا به‌و
ئاگر بڕه‌ی که ماوه‌یه‌کی زۆره ڕاگه‌ێندرابوو له نێوان ئیسرائیل و
حه‌ماس وبزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و ڕێکخراوه شه‌ڕکه‌ره‌کانی تـــــــری که‌رتی
خه‌زه که بێگومان فه‌له‌ستینیه‌کان و دانیشتوانی سڤیلی خه‌زه باجه‌که‌ی
ده‌ده‌ن ، لــــــــه‌و بڕوایه‌شدام که هیچ میله‌تێکی ئـــــــــــه‌م
سه‌ر زه‌مینه و مرۆڤ دوستێک وخاوه‌ن هه‌ستێکی مرۆڤانه له‌گه‌ڵ ئه‌و
بۆمبا‌باران و کوشتاره‌دا بێت وحه‌زی پێ‌بکات که ئاوا خه‌ڵکی سڤیلی بێ
تاوان و بێکوناه دوو چاری بـــــونه‌ته‌وه به هۆی ئه‌و هه‌ڵه و
تاوانانه‌ی سه‌رانی حه‌ماس به فیتی ئێران و سوریا‌و حزب الله‌ی لوبنانی
گه‌لی فه‌له‌ستینیان توشی ئه‌م کاره‌ساته ترسناکه کردوه و ناوچه‌که‌یان
رووبـه‌ڕوی مه‌ترسیه‌کی گه‌وره کردوته‌وه
، سه‌یرله‌وه‌دایه بیست ویه‌ک وڵاتی عه‌ره‌بی هه‌یه تا ئێستا زۆربه‌یان
هه‌ڵۆێستێکیان نه‌بوه به‌رامبه‌ر ئه‌م شه‌ڕه‌و له دوره‌وه سه‌یر ده‌که‌ن
، که‌چی ده‌وڵه‌تی تــــورک و ئێران شیوه‌نیانه بۆ حه‌ماس و ئه‌ردۆگانی
سه‌روک وه‌زیری تورک له ڕۆژی ده‌ستپێکی هه‌راکه‌وه بــــه ده‌یان
لیدوانی داوه له‌م باره‌یه‌وه و به ئاشکرا پاڵپشتی له تاوانه‌کانی
حه‌ماس ده‌کات و سه‌ردانه‌کانی بۆ نــاوچه‌که چڕ کردوته‌وه‌و هه‌وڵی
ڕاگرتنی شه‌ڕه‌که ده‌دات لــــــــــــــه‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی
تورک یه‌که‌م هاوپه‌یمانی ئیسرائیله له ناوچه‌که‌دا، ئێرانیش سه‌ره‌ڕای
ناردنی چه‌ک وته‌قه‌مه‌نی و موشه‌ک بــــه‌به‌رده‌وامی بۆ حه‌ماس و حزب
الله و رێکخراوه تیرۆرسته‌کانی تــــــــــری ناوچه‌که ڕۆژانه
ناونوسی هه‌زاران که‌سی کردوه بۆ خۆ ته‌قاندنه‌وه له ئیسرائیل دا.

وێنه‌ی قه‌ندیل کاتی بۆمبابارانی له‌لایه‌ن
تورکیا‌و ئێرانه‌وه.
هه‌ر ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته واتا ئیران و تورکیا بـــــــــــــــــۆ
ماوه‌ی یــــــــه‌ک ساڵ زیاتره به به‌رده‌وامی کوردوستانی باشور له
ناوچه سنوریه‌کان و دیهاته‌کانی بناری قه‌ندیل و ژاراوه‌و سه‌نگه‌سه‌ر
ڕۆژانه ئه‌ده‌نه به‌ر موشه‌کی ته‌یاره‌و توپه دورهاوێژه‌کانیان بێ
ئه‌وه‌ی گۆێ بده‌نه هیچ یاسا‌و ڕیسایه‌ک و حیساب بۆ هیچ قانون و ماڤێکی
مرۆڤ بکه‌ن و به ده‌یـــان گوندی هاوڵاتیانی هه‌ژاریان وێران وکاول
کردوه جگه لــــــه‌وه‌ی زیانێکی زۆریان گه‌یاندوه به به‌رژه‌وه‌ندی
دانیشتوانی سڤیلی بێ دیفاعی ئه‌م ناوچانه‌و گونده‌کانیان و جێگای ژیان
و حه‌ساندنه‌وه‌یان لێ کاول کردون و بــــــه ده‌یان وسه‌دان سه‌ر مه‌ڕو
ماڵاتی هاوڵاتیان کوژراوه‌و جگه له سوتاندنی ڕه‌زو بیستانه‌کانیان ،
بــــــــــه‌م زستانه خه‌ڵکیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر کردوه ، له
ژێر خیمه‌و چادرگاو دوڵ و شاخه‌کــــــــــاندا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر ،
ته‌نها بیانوشیان ڕاونان و له‌ناو بردنی گه‌ڕیلاکانی په‌که‌که‌و پژاکه
، به‌ڵام حیسابی ئه‌وه‌یـــــــــان نه‌کردوه ئه‌م هێرشانه‌یان به
هیچ جۆرێک نیاز و مه‌رامه‌کانیان ناهێنێته دی و ئه‌وه‌تا دوای ئه‌م
ماوه زۆره چ شکستێکیان به‌م دوو هێزه گه‌یاند..!!؟
دیاره له یاسای ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته‌دا دانیشتوانی کوردوستان و خه‌ڵکی
سڤیلی ئه‌م ناوچانه هیچ حسابێکی مرۆڤیان بۆ ناکرێت و ته‌نها نه‌ته‌وه‌یــــــــــــــــــــــــه‌ک
و که‌سێکیش نیه له سه‌ریان هه‌ڵبداتی نه ئه‌مه‌ریکاو نه حکومه‌تی
به‌نـــــــــــــاو فیدڕالی ئێراقیش ، ئایا ئـــــه‌م ناوچانه خاکی
هه‌رێمی کوردوستان نین ، هه‌رێمی کوردوستانیش بــــــــــه‌شێکی گه‌وره
نیه لــــــــــــــــــــه خاکی ئێراق به گشتی له هه‌موو سه‌ردانێکی
لێپرسراوانی ئێراقیش بۆ تورکیا‌و ئێران بـــــــــــــه هیچ جۆرێک باسی
ئه‌م کاره‌ساته ناکرێت و سه‌رانی حکومه‌تی ئێراق خۆیان به دور ده‌گرن
له‌م ده‌ست درێژی و بۆردومـــــانه به‌رده‌وامانه و ته‌نانه‌ت به‌رنامه‌ی
زیاتر وێران کاری و له‌ناو بردنی بۆ داده‌رێژرێن له گه‌ڵ تورک و ئێران
له کاتی سه‌ردانه‌کانیاندا ، لـــــــه‌لایه‌کی تره‌وه حکومه‌تی
ئێراق و یه‌کێک له لێپرسراوانی تا ئێستا هیچ ڕۆڵێکی نه‌بوه له یارمه‌تی
و قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچانه به هێج جۆرێک .؟ لێره‌دا
ئه‌و جیاوازیه گه‌وره‌یه ده‌رده‌که‌وێ لــــــــــــــــه میزاج و
به‌رژه‌وه‌ندی و حیسابی ده‌وڵه‌تی تورک و فارس‌دا ، میژوو جارێکی تر
دووباره ده‌بێته‌وه که ئیمپراتوریه‌تی سه‌فـــــــــه‌وی و عوسمانی
هه‌مان سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌تیان په‌یڕه‌و کردووه وه‌ک داگیر که‌رێک
لـــــــه کاول کردنی کوردوستان ، ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له میژووی ڕابردوی
چه‌ن ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان بده‌ینه‌وه گه‌وره‌ترین تراژیدیای نا
مرۆڤانه‌ی به‌رامبه‌ر کراوه له جینۆساید و کیمیاباران و زینده به
چاڵ کردن وێران کردنی نــــــاوچه‌و راگۆێزانی خه‌ڵکه‌که‌ی به ده‌ستی
هه‌مـــان دوژمن و داگیرکه‌ر ، گرنگ ئه‌وه‌یه گه‌لی کورد به‌بێ پشت و
په‌ناو به ئیراده‌ی پۆڵاین و گیان به‌ختکردنی ڕۆڵه‌کانی هه‌میشه سه‌رکه‌وتنی
بــــــــه ده‌ست هێناوه‌و سه‌رشۆڕی و به‌زینیش بۆ داگیرکه‌ران و
دوژمنانی بوه.
له‌م ماوه‌یه‌شدا که شه‌ڕ ده‌ستی پێکردوه زۆر پشتگیری
لــــــــــــــــــه حه‌ماس ده‌کرێت لـــــــــه لایه‌ن هه‌ندێ لایه‌نی
سیاسی کوردوستانیه‌وه ، ئه‌و حه‌ماسه‌ی تا دوێنی و بگره تا ئێستاش
لـه لایه‌ن ئیسماعیل هه‌نیه‌ی سه‌رۆکیانه‌وه پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی
به ئاژاوه‌چی و تێکده‌ر نـــــــاو ده‌برد ، که پێشمه‌رگه سمبولی
رزگاری و گیان فیداکاری گه‌لی کورده ، ئه‌و سه‌رۆکه‌ی لـــه‌م ماوه‌ی
شه‌ڕه‌دا خۆی حه‌شار داوه‌و زاتی خۆ ده‌رخستنی نیه.؟
ده‌وڵه‌تی تـــــورک و سه‌رانی ئێران گــــــه‌ر خۆیان به پارێزه‌رو
پشتگیری که‌ری گه‌لی فه‌له‌ستین و دانیشتوانی غه‌زه و حه‌ماس ده‌زانن
بـــــا به‌و چاوه‌ش سه‌یری دانیشوانی سڤیلی ناوچه سنوریه‌کان گونده‌کانی
بناری قه‌ندیلی کوردوستان بکه‌ن وده‌ست هه‌ڵگرن لـــه‌و هێرشه دڕندانه‌ی
که به شه‌و ڕۆژ ده‌یکه‌نه سه‌ر دانیشتوانی بێ دیفاعی ئه‌م ناوچانه
، گـــــــــــــه‌ر مه‌به‌ستیان تێکدانی ئـــــــــه‌و ئازادی سه‌ربه‌ستیه‌ی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان نیه.؟
سوید / بۆرۆس
7/1/ 2009
|