به‌ناوی کوردستانی گه‌وره
شیوه‌نی کورد و جه‌ژنی خه‌ڵک.
ح.س.سۆران
هه‌روه‌ک ده‌زانین ، هه‌ر گه‌لێک دیڕۆک ، جه‌ژن ، شین ، ،شایی ، داب ، نه‌ریت ، خو و خده و بۆنه‌گه‌لی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه . که ئه‌مانه بڕێک له فه‌رهه‌نگی سه‌ره‌کی ئه‌و گه‌له پێک ده‌هێنن و ده‌کرێ بڵێین ، له پاش زمان ، ره‌گه‌ز و روانگه‌ی مرۆڤناسی فیزیکی ، ئه‌مانه له گرنگترین ، پێنباسه ، دروشم و که‌له‌پووره‌کانی ئه‌و گه‌له‌ن .
به‌ڵام به داخه‌وه ، چون گه‌لی کورد زۆرتری ژیانی له ژێر خهرهزهنگ ، قه‌مچی و ته‌ورداسی قه‌لاچۆ و سه‌رکوت دا بوه ، زوربه‌ی بۆنه کانی ، یا شین و شهپۆڕن ، یا ئه‌گه‌ر جه‌ژن ومهژنیش بن ، پاکیان جهژنێکن که له لاوه هاتوونه‌ته نێو ده‌ڤه‌ری کورده‌واری . به‌م چه‌شنه ، گه‌لێکی مه‌زن به نزیکه‌ی په‌نجا میلتۆن حه‌شیمه‌ته‌وه ، به ده‌گمه‌ن جه‌ژنی ره‌سه‌نی خۆی ده‌گرێ و ئه‌گه‌ر بووبێتیشی ، وه‌ک زۆر له شته ره‌سه‌نه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ، فه‌وتاوه یا فه‌وتاندویانه .
هه‌مو ده‌بینن ، ئه‌و جه‌ژنانه‌ی که له درێژایی ساڵ دا به شایی و لۆغانه و به تاڵووکه ده‌یانگرین ، زوربه‌یان له ده‌ره‌و هێنراون ، که‌چی جه‌ژنه کانی خۆمان له چاڵ نراون و له بیر چوونهتوه!!! .
یه‌کێک له‌و جه‌ژن ( فێستیڤاڵ=کاڕناڤاڵ) انه ، جه‌ژنی " کۆسه یا کۆسته " بو . که من به باشی له بیرمه . ئه‌م جه‌ژنه له نێوه‌ڕاستی وه‌رزی زستان دا دهگیررا .بۆنه‌شی ئه‌وه بو ، که ده‌یانوت له‌و کاته‌دا ، به‌رخ و کارژیله و ئه‌وانه ، له نێو زگی دایکیان دا زیندو ده‌بنه‌وه و چون زوربه‌ی وڵاتی کوردستان ، مه‌ڵبه‌ندێکی ئاژه‌ڵداری بو و گرنگترین کۆڵه‌که‌ی باڵه‌خانه‌ی ئابووری کورد، له سه‌ر بناغه‌ی ئاژه‌ڵداری دانرابو، له زۆر ده‌ڤه‌ری کوردستان ، ئه‌م بۆنه‌یان زۆر پێ گرنگ بو .
له‌م جه‌ژنه دا ، دو پێاو یاکوڕی شوانیان ده‌ڕازانده‌وه . یه‌کێکیان پیاوه کۆسه بو ، ئه‌وی دی ژنه کۆسه ( ده‌کرا یه‌کیان شوانیش نه‌بێ ) . پیاوه کۆسه ، هه‌ر وه‌ک بابا نۆێل ریش و په‌شم و وسمێڵیان بۆ دروست ده‌کرد، سیپاڵی پیاو ،په‌سته‌ک و کهپهنکیان له‌به‌ر ده‌کرد ، زنگیان ده‌خسته ملی و گۆچانێکیان ده‌دا ده‌ستی . ده‌بو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یناسن ، ده‌موچاوی داپۆشێ و ته‌نیا کونی چاوی بهدهروهبێ . ژنه کۆسه‌ش سیپاڵی ئافره‌تی له به‌ر دا بو ، به‌ڵام ئه‌ویش هه‌ر پیاو یا کۆڕ بو ، هیندێکیش ملوانکه، بازیبه‌ند ، قۆشه ، خشڵ و به‌رمووری له به‌رۆک داب‌و . ئه‌ویش بۆ ئه‌وی نه‌یناسن ، هه‌ر ته‌نیا کونی چاوی به‌ده‌ره‌وه بو و ته‌واوی ده‌موچاوی داپۆشرابو .
ئه‌مانه ، که پێیان ده‌وتن کۆسه ، ئێواره‌ی رۆژی 15 ی رێبه‌ندان ، پاش شێو خواردن ، له‌گه‌ڵ هێندێک خه‌ڵک و شمشاڵ ژه‌نێک دا ، ده‌رده‌که‌وتن و ماڵ به ماڵ ، به ده‌م لێدانی شمشاڵه‌وه ده‌گه‌ڕان . ئه‌م ده‌سته‌یه ده‌گه‌یشتنه به‌رده‌م هه‌ر ماڵێک ، شمشال ژه‌نه‌که زۆر تر هه‌وای کوردی چهلهپایی لێ ده‌دا و پیاوه کۆسه و ژنه کۆسه‌ش به‌چه‌شنێکی هه‌ره تایبه‌ت ، دو نه‌فه‌ری هه‌ڵده‌په‌ڕین و خه‌ڵکه که‌ش چه‌پڵه‌یان بۆ لێ ده‌دان . خاوه‌نی ئه‌و ماڵه‌ش ده‌بو ، له‌م چه‌شنه دیاریانهیان پێ بدا : هێلکه ، که‌ره ، په‌نیر ، هه‌نگوین ، رۆن ، شیرێژ ، لۆرک، سپیایی و شتی شیاوی دیکه . به‌م چه‌شنه زوربه‌ی ماڵه‌کان ده‌گه‌ڕان . له‌م کاڕناڤاڵه دا ، کۆسه‌ی پیاو، که وتم هه‌ر زۆر زۆر له بابا نۆێل ده‌چو ، کایه و گاڵته‌ی له گه‌ڵ منداڵان ده‌کرد، دیاری پێ ده‌دان و سه‌ری ده‌خسته سه‌ریان. زۆر که‌سیش ، بۆ ناسینی کۆسه و ژنه کۆسه‌ی گریم کراو گرێویان ده‌کرد ، که بۆ به‌یانی ئاشکرا ده‌بو ئه‌وانه کێ بوون و هه‌ر که‌س شه‌وی پێش‌و ناوه‌کانی دروست وتبایه ، گرێوه‌که‌ی ده‌برده‌وه .
کورد جه‌ژنی کۆنی دیکه‌شی زۆر بوه ، که یه‌کێک له‌وانه میرمیرێن بو . زۆر کتێبیش له‌سه‌ر ئه‌م بۆنه‌یه نووسراوه . جه‌ژنی شه‌وه درێژه ( یه‌لدا) ، سێزده‌به‌ده‌ر ( 13 ی خاکه‌لێوه ) و زۆر جه‌ژنی دیکه‌ش بوون . جه‌ژنی جووله‌که ، کاکه‌یی ، ئێزه‌دی و قه‌ومه به‌رێزه‌کانی دیکه‌ی کوردیش بوون ، که زوربه‌یان جه‌ژنی ره‌سه‌نی کورده‌وارین . نه‌ورۆزیش که شای جه‌ژنانه . به‌ڵام به داخه‌وه ، نه‌یاران وه‌ک که‌له‌پوور ، مێژو و بۆنه‌کانی دیکه‌ی کورد ، ئه‌وانه‌شیان یا فه‌وتاندوه یا وایان کاڵ و چکۆله کردوه‌ته‌وه ، که که‌وتوونه‌ته په‌راوێز - بێجگه له نه‌ورۆز ، که به کێشه و هه‌را هێشتا نه‌مانهێشتوه بفه‌وتێ ، به‌ڵام به داخه‌وه هێندێک له عاره‌به شێڤێنیستهکان ئێستاش پیی ده‌فه‌رموون ، جه‌ژنی ئاور په‌ره‌ست !!! . جا نا زانم ئاور و رۆۆناکی به‌رێزتره ، یا دیوار و میوار و تاغووت و ماغووت ؟
ئێستا ، له‌م سه‌رده‌مه‌دا ، که کورد که‌م که‌م، وه‌ک "ئه‌سحابی که‌هف" ، له خه‌وی مێژویی هه ستاوه ، پێویسته بۆ زیندو کردنه‌وی ئه‌و بۆنه ره‌سه‌نه نه‌ته‌وه‌ییانه تێ بکۆشین و هه‌میشه ، هه‌ر بۆنه‌ی شیوه‌نی خۆمان و جه‌ژنی شادی خه‌ڵک نه‌گرین .
لێره دا ، له‌م هه‌له که‌ڵک وه‌رده‌گرم و جه‌ژنی ته‌واوی گه‌لان ، هۆزگهل و ئایینگه‌لی خه‌ڵکی جیهان پیرۆزبایی ده‌ڵێم و رێزیان بۆ داده‌نێم ، به تایبه‌ت جه‌ژنی سه‌ری ساڵی تازه‌ی زاینی 2009 ، له په‌یڕه‌وانی رێزداری عیسا مه‌سیح پیرۆزبایی ده‌که‌م ، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش پا داده‌گرم و و دووپاته‌ی ده‌که‌مه‌وه " ده‌بێ ئێمه‌ش جه‌ژنه ره‌سه‌نه نه‌ته‌وییه‌کانی خۆمان بگرین و نهیانفهوتێنین" . پێتان وایه ، جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌کانی دی، چ شازی و ماقووڵیهکیان به سه‌ر جه‌ژنه‌کانی ئێمه دا هه‌یه ؟ - ده‌ڵێن ، ته‌رازوی رێزی شه‌خس (پیر و چاک )،لهه ده‌ست زێدهوانهکهی دایه .
تاران 10/10/ 2708 soransa@hotmail.com
|