په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\٣\٢٠١٣

شیوەنى خەنەبەندان.


بەنگین پیرۆت نورى   


خزماتیەکەى نێوان بنەماڵەى ئێمە و بنەماڵەى "مچە" ژن و مێرداتى نێوان من و ئەوى لێکەوتەوە، بەڵێ مەرگ و ژن بوون بۆ من و کەڵەگاتى و نێرایەتى بۆ ئەو. بە کورتیەکەى ئەوەى بۆتى دەگێرمەوە چیرۆکى ڕاستەقینەى ژیانى سەرەتاى هەرزەکاریمە بەڵگەى ڕاست بوونیشى ئەو ئەشکە خویناویانەن لە دواى ساڵانێک لە ڕێگەى چاوەکانمەوە لە قوڵاى دڵى پڕ لە ئازارمەوە دێنەخوار.


ئەو درێژەیى دایە قسەکانى و گوتی: تەمەنى گەورە و بچووکى نێوان من و ئەو یەک ساڵ بوو یانى ئەو ساڵێک لەمن گەورەتر بوو. ئەوە کێشە نەبوو ئەوەى کێشە بوو ئەو ئاقڵى نەبوو،ئەوەش کێشە نەبوو ئەوەى کێشە بوو من ئاشقى ئەو نەبووم و ئەویش نەیدەزانى ئەشق ماناى چیە،من چیتر حەزم نەدەکرد لەگەڵى بژیم بەڵام ئەو حەزى بەژیان بوو لەگەڵ مندا،ئەو چێژى لەبێدەنگ بوونى من وەردەگرت. ساڵى ٢٠١١ بوو هێشتا ئەقڵیەتى دواکەوتو لەنێو نێرسالارەکانى ناوچەکەمان هەر مابوو،ئەم دواکەوتوەیەش بوو بەهۆى بەزۆر بەشودانى من بەمارەى چوار مسقاڵ زێر. بۆ مچە گواسترامەوە،تا سێ شەو نەهات بەلامدا و هۆکارەکەیم نەدەزانى، سێیەم شەوى بووکێنیم دڵم هەر وەک ئەو جلە شڕ و شەپڕێوەى بەرم وابوو،ئەو شەوە مچە وەک وڵاخ سوارم بوو و هێستریاى شەهوەتە دەست کردەکەى لەتواناى خۆڕاگرى جەستە لاوازەکەى مندا نەبوو و ئەو خاڵى نەدەبۆوە،دوو دەرزیان لێدابوو. من لەجیاتى چێژ ئازارى زۆرم چێژت.


زۆر جار مامم دواى نوێژى هەینى کە بۆ ماڵ دەگەڕایەوە لەسەر سفرە دەى گوت مامۆستا لەوتارى ئەمرۆدا فەرموى: 


خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت (
نسا‌ووكم حرث لكم فاتوا حرثکم)، واته‌ هاوسه‌ره‌کانتان کێڵگه‌ی ئێوه‌ن، بچن بۆ کێڵگه‌کانتان چۆنتان ئاره‌زوو لێبوو. یان: حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێ(اصنعوا كل شی‌و الا النكاح)(ای نكاح الحائض) واته‌ له‌کاتی جووتبووندا هه‌موو شتێک بکه‌ن ڕه‌وایه‌ و دروسته‌ جگه‌ له‌جیماع له‌کاتی سووڕی مانگانه‌ی ئافره‌تدا. بۆیە شەوانە مچە شەهوەتى سوێى ئاگرى دەگرت بەهینە زلەکەى کە وەک گاسن زەوى بکێڵێت کێڵگەى هینەکەمى دەکێڵا.


دواى ئەوەى مچە تامى کرد،دەم و جەمى بۆ نەبوو،هەستم دەکرد پێم فێر بووە نەک مێردم بێت،مامیشم هەر وەک ئەو نەى دەزانى عادە بوون و سوڕى مانگانە چیە بۆیە پێى دەگوتم: کچى خۆم نه‌هێشتن و مه‌نع کردنی جووتبوون له‌لایه‌ن پیاو یان ژن، حه‌رامه‌ و ناپه‌سه‌نده‌، چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی کاری ناپه‌سه‌ند، بۆیه‌ حه‌رام کراوه‌. مەلا دفەرموێ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ) ده‌فه‌رمووێت:(
اذا باتت المراه‌‌ مهاجره‌ فراش زوجها لعنتها الملائكه‌ حتی صبح)، واته‌: هه‌ر شه‌وێک ئافره‌ت ته‌رکی سه‌رجێگه‌ی کرد له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا، مێرده‌که‌ی حه‌ز و ئاره‌زووی هه‌بوو، ئه‌وا ئه‌و ئافره‌ته‌ به‌ر نه‌فره‌تی فریشته‌کان ده‌که‌وێت هه‌تا ڕۆژ ده‌بێته‌وه‌.


منیش دەمگوت ئەى خۆت نەتگوت مەلا فەرمویەتى حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێ:


‌له‌کاتی جووتبووندا هه‌موو شتێک بکه‌ن ڕه‌وایه‌ و دروسته‌ جگه‌ له‌جیماع له‌کاتی سووڕی مانگانه‌ی ئافره‌تدا.


مچە شەوانە ئۆقرەى نەبوو بەردەوام داواى دەکرد،چوارەم شەوى بووکێنیم یەکەم ڕۆژى ڕەمەزان بوو،لەئێوارەوە تا خەسوم بۆ پارشێو بانگى کردم مچە چوار جار هاتە لام،بێ دلیم نەکرد پێم وابوو بەڵکو دامرکێ و پشویەک بدەم و لێ گەڕێ بەڕۆژوو بم. خەسوم ئاوى بۆ گەرم کردم و خۆم ششت و پارشێومان کرد و چومە سەرجێى خەوم، بەڵام مچە نەیهێشت بخەوم، داواى دەکرد،هەوڵى زۆرمدا بەفێڵى سوڕرى مانگانە و پێم دەگوت باوکت دەڵێ مەلا گوتویەتى: حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێ له‌کاتی جووتبووندا هه‌موو شتێک بکه‌ن ڕه‌وایه‌ و دروسته‌ جگه‌ له‌جیماع له‌کاتی سووڕی مانگانه‌ی ئافره‌تدا.


هەرچى لەمامم بیست بوو کە خوا و پێغەمبەرى خوا وا دەڵێ و نابێ و ناکرێ ئەو نەیبیست،تا بوو بەشەڕمان خەسوم هات و مەسەلەکەم تێگەیاند،مچەى بردە لاى خۆى و هەر چۆنێک ئەو ڕۆژە ڕۆژووەکەم گرت.


یەک ساڵ بەم شێوەیە لەگەڵ مچە گوزراندم. ئێوارەیەکیان شوبراکەم هات و گوتی: مچە چى بۆ خەڵکى دەگێڕیەوە؟ مچە دەنگى نەکرد، مامم گوتی: عەلی کوڕم بۆم باس بکە چى بووە، عەلی گوتی: بابە ناگوترێ، عەلی لە گێرانەوەى باسەکە شەرمى دەکرد، هەرچۆنێک مامم لەمەجلیسى ناو خێزانە قەرەباڵغەکە پێى درکاند و عەلی گوتى: بابە مچە ئیشى سەرجێى خۆى و براژنم بۆ خەڵکى دەگێڕێتەوە. من ئەوەندەى لەکەمترخەمى مامم نیگەران بووم ئەوەندە لەکەم عەقڵى مچە نیگەران نەبووم، چونکە مچە شێتوکە و کەم عەقڵ بوو بۆیەش منیان بەزۆردا بە مچە یا من وەک ئەو شێت بم یان ئەو وەک خۆم ئاقڵ بکەم نەک خۆى ئاقڵ بێت. کە دەکەوتمە سوڕى مانگانەوە تف و نەحلەتم لەژن بوونى خۆم دەکرد و لەشەرمان بێزم لە بوونى خۆم دەهات ناچار خۆم دەهێنایە زارى مردنێ بەڵام ئەو شتى واى نەدەزانى دەبووایە ئیشى خۆى هەر بکات،ناچار یان دەچوم بۆ ماڵى باوکم یان دەبووایە وەک مندال بیخافڵێنم،نەش دەوێرام "دەسپەڕى" بۆ بکەم لەترسى گێڕانەوەکانى.لەکاتى سەرجێ نەدەوێرام هیچ جوڵەیەک بە دڵى خۆم بکەم چێژى خۆمم لێ دەشاردەوە،شەوانى بێ کارەباى بۆ خەڵکى تاریکى بوو بۆ من جەژنى روناکى، فانۆسەکەم دەکوژاندەوە یان لێم دەشاردەوە و بەرۆژیش زۆرترین کاتم لاى خەسوم بەسەر دەبرد،کەم دەچوومە دەر و بەردەرگا دانیشتن. هەرگیز نەم دەهێشت هینەکەم ببینێت چونکە وەک منداڵ گڕووى دەگرت، یان لەترسى ئەو نیشانانەى سەر هینەکەم هەى بوو وەک خاڵەکانى دەوروبەر چونکە بۆخەڵکى دەگێرایەوە.


منداڵێک کەوتە نێوانمانەوە، لەبەر نەبوونى شیر لەمەمکەکانمدا لەبرسان مرد.کە دەکەوتمە سوڕى مانگانەوە، دراوسێیەکانمان هەموو دەیانزانى ئەو داواى دەکرد و منیش نەمدەدایە، هەرچەند دەمگوت مچە مەلا بە باوکتى گوتوە کە بەتۆ بڵێ.


خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (
فاعتزلوا النسا‌ء فی المحیض ولا تقربوهن حتی یطهرن). واته‌ دووره‌ په‌رێزبن له‌ خێزانه‌کانتان له‌ کاتی سووڕی مانگانه‌، نزیکیان مه‌بنه‌وه‌ بۆ جووتبوون، تا خاوێن ده‌بنه‌وه‌. بەڵام ئەو نەیدەبیست و هەر وەک جارانى پێشوو دەبوو بە شەڕمان و خەسوشم دەهات لە کۆڵى دەکردمەوە، تا جارێکیان شەش مانگ ڕۆیشتم و چومەوە ماڵى باوکم ئەوەش نەبوو بە هۆى ئاقل بوونى و هەر ئەو رۆیشتنەشم بوو بە رۆیشتنى یەکجاریی و چیتر نەگەڕامەوە بۆ دۆزەخى باوەشى شەوانى شەڕى من و مچە.
 

ماڵپەڕی بەنگینە پیرۆت نوری

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک