٨\١١\٢٠١٠
شۆڕشی ئایاری
1968.
نووسینی: دانیێل گرین

و. له عه‌ره‌بییه‌وه:*
سه‌لام عارف
شۆڕشی ئایاری1968 ڕاپه‌ڕین و لێدانێکی ڕاماڵێنه‌ر بوو، که گه‌نجان به‌رپایان
کرد، خوێندکاره گه‌نجه‌کان ته‌نها نه‌بوون، به‌ڵکو له کارگه‌کان و سه‌ندیکاکانه‌وه
خەڵکی به هانایانه‌وه چووبوون و له‌تەکیاندا به‌شداریان کردبوو،
دیکتاتۆری ڕیشسپیەکانیش؛ واته: خۆبەمامۆستایان، خاوه‌نکاران، سه‌ندیکالیسته
ئورۆستۆکراتەکان، له هه‌موو لایه‌که‌وه، به هه‌موو هێزیانه‌وه ئه‌و
شۆڕشه‌یان دایه به‌ر نه‌شته‌ری ڕه‌خنه و دژایه‌تیان ده‌کرد. ئه‌و ڕه‌خنه
و دژایه‌تیکردنه له هیچی خۆڕایی نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه بوو، که ئه‌و
ته‌قینه‌وه چاوه‌ڕواننه‌کراوه وه‌ک هه‌وره‌گرمه‌یه‌ک ئه‌و
دیکتاتۆریەی هێنایه له‌رزین و په‌تایه‌کی ڕووخێنه‌ری ئازادیخوازانه
بوو دژی ئه‌وان.
ئه‌و شۆڕشه سه‌ره‌تا به ڕه‌خنه‌گرتن ده‌ستی پێ‌کرد، نه‌ک هه‌ر دژی
کۆمه‌ڵی بۆرژوازی، به‌ڵکو دژی کۆمونیزمی دوای (ستالینیزم)یش. ئه‌و ڕه‌خنه‌گرتنه
ساڵ دوای ساڵ له‌ناو که‌شی زانکۆکانداقووڵتر ده‌بووه‌وه، (بارودۆخقۆزهرهوهکان
situationniste) که کۆمه‌ڵه‌یه‌کی یان چه‌ند کۆمه‌ڵه‌یه‌کی شۆڕشگێڕی
خوێندکاران بوون، (چه‌پڕه‌و) و ئازادیخواز بوون، کاریگه‌رییه‌کی زۆریان
له‌سه‌ر بیروڕای باو هه‌بوو، زیاتر به بیروڕاکانی مارکس و باکۆنین
پشتئه‌ستووربوون، له‌ناو ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌دا، ماویسته‌کان،
جیڤاراییستەکان، لێنینیستهکانیش هه‌بوون، چه‌کی ده‌ستی ئه‌وانه به
شێوه‌یه‌کی گشتی کاری ڕاسته‌وخۆ و هه‌ڵسوکه‌وتی دانپێدانەنراو بوو، وه‌ک
داگیرکردنی شوێنی کاره‌کان، سڵنه‌کردنه‌وه له به‌کارهێنانی
توندوتیژیی شۆڕشگێڕی دژی توندوتیژیی هێزه‌کانی داپڵۆسین، چاوخشاندنه‌وه
به هه‌موو شته‌کاندا بۆ نموونه، بیروڕا پێشتر ئاماده‌کراوه‌کان، هه‌روه‌ها
چاوخشانه‌وه و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی هه‌موو پێکهاته‌کان که هه‌بوون،
لەتهک ئه‌وانه‌شدا هه‌موو مۆنۆلۆگێکی مامۆستایانه و سهروهریخوازانهیان
ڕهتدهکردەوە، جگه له‌وه سنوورێکیش بۆ (خۆبادان و شێتیی خۆبهمهزنزانی)
دانرابوو، بۆ ماوه‌ی چه‌ند حه‌وته‌یه‌ک ئه‌زموونێکی گه‌شه‌دار له
بواری (دیموکراتی ڕاسته‌وخۆ) دامه‌زێنرا و گفتوگۆی فره‌ده‌نگ و په‌یوه‌ندیکردنی
نێوان خه‌ڵک په‌ره‌یان سه‌ند.
له دانیشتنه‌کان و بهیهکگهیشتنهکاندا که له ژماردن نه‌ده‌هاتن،
شۆڕش به ئاشکرا له گۆزه‌ی ئازادی خوارده‌وه، هه‌مووان به‌بێ هیچ هه‌لومه‌رجێک
بیروڕاکانی خۆیان له گۆڕه‌پانه گشتییه‌کاندا ده‌رده‌بڕی، که
بووبوونه هۆڵی خوێندنی زانکۆکان، هاتوچۆ وه‌ستێنرابوو، شۆسته‌کان
بووبوون به جێگه‌ی دانشتن و قسه‌وباسی خه‌ڵک، خه‌ڵک به قووڵی و به
ئاشکرا باسی ستراتیجی جه‌نگی جاده‌کانیان ده‌کرد، گۆڕه‌پان و ڕاڕه‌وه‌کان
و باڵه‌خانه‌کانی زانکۆی (سۆربۆن) بووبوونه پێگه‌ی شۆڕشگێڕان، هه‌موو
که‌س و ئاڕاسته‌کان هاتوچۆیان تیادا ده‌کردن، هه‌مووان بیروباوه‌ڕ و
بڵاوکراوه‌کانی خۆیان بڵاوده‌کرده‌وه، به‌بێ هیچ به‌ربه‌ستێک له‌سه‌ر
سه‌کۆکانه‌وه قسه‌وباسه‌کانی خۆیان ده‌کرد.
که‌شی ئه‌و ئازادییه سه‌ندراوه، بووه هۆی ئه‌وه ئازادیخوازه‌کان له
قاوخه‌که‌ی جارانی خۆیان بێنه‌ده‌ره‌وه و هاوشانی مارکسیسته شۆڕشگێڕه‌کان
ده‌جه‌نگان، وازیان له ئه‌قڵیه‌تی دوژمنکاری و به‌ربه‌ره‌کانێی یه‌کتر
هێنابوو، جیاوازییه‌کانی جارانیان وه‌لا نابوو، هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌و
قۆناخه شۆڕشگێڕییه‌دا، چونکی هه‌موو شته‌کان دژی دوژمنی هاوبه‌ش، ملکه‌چی
هاوشانی برایانه بوون، ئاڵای ڕه‌ش و ئاڵای سوور دوور لە گیانی هه‌وڵدان
بۆ داگیرکردنی ڕیزی پێشه‌وه، له ته‌ک یه‌کتردا هه‌ڵگیرابوون.
نه‌فره‌ت له هه‌موو دەسەڵاتێک کرابوو، دەسەڵات کرابووه گاڵته‌جاڕ،
دەسەڵاتی کۆشکی ئه‌لیزه و شار دیگۆل کرابوونه ئه‌فسانه‌یه‌کی
کاریکاتۆری سووککراو، به هه‌مان ده‌ستوور ده‌ستهاڕی چه‌نه‌بازیی په‌ڕله‌مان
(په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسی) قێزه‌ون و سووک کرابوو.
درێژترین ڕێپێوانی خوێندکاران، پاریسی بڕی و به تۆپزی بە به‌رده‌م
کۆشکی (بۆربۆن) په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسادا، تێپه‌ڕی و که‌سێک نه‌بوو
ئاوڕێکی لێ بداته‌وه، وه‌ک ده‌ربڕینێک که بوونی لای که‌س گرنگی نییه
و نه‌فره‌تکراو و قێزه‌ونه.
ئه‌و چه‌ند حه‌وته‌یه‌ی ئایاری 1968 له کۆلێژ و کارگه‌کاندا
دەربڕینێکی جادوویی (العبارە سحریە) هاتبووه گۆڕێ، به‌سه‌ر زمانی هه‌موو
که‌سێکه‌وه بوو، بووبووه بابه‌تی قسه‌وباس و گفتوگۆیه‌کی به‌رفراوان،
زۆرجار ڕاڤه‌کردنه‌کان و شیکردنه‌وه‌کان قووڵ و زانستییانه بوون،
جارجارەش به پێچه‌وانه‌وه ساده‌یی و هه‌ڵچوونیان پێوه دیار بوو. ئه‌و
زاراوه تازه و جادووییه (خۆبه‌ڕێوه‌بردن) بوو، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی
هاتبووه ناو ناوانه‌وه و باس له نموونه‌ی هه‌ره‌وه‌زی و هاریکارییه‌کانی
ساڵی 1936ی ئیسپانیا ده‌کرا، ئێواران کارگه‌ران بۆ وه‌رگرتنی زانیاری
ده‌رباره‌ی ئه‌و چاره‌سه‌ره نوێییه‌ی پرسە کۆمه‌ڵایه‌تییەکان بەرەو
زانکۆی (سۆربۆن) بەڕێدەکەوتن، کاتێکیش بۆ شوێنی کاره‌کان ده‌گه‌ڕانه‌وه،
له ده‌وری ئامێره وه‌ستێنراوه‌کان باس هه‌ر باسی ئه‌و زاراوه نوێیه
بوو. ڕاپه‌ڕینی ئایاری 1968 په‌یڕه‌وی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی نه‌کرد، له‌سه‌ر
لێواری یا له‌سه‌ر ده‌سپێکی گواستنه‌وه بۆ کردهییکردنەوەی کەتواری،
یا باشتر بێژین له‌سه‌ر لێواره‌که‌ی وه‌ستا و نه‌چووه ناویه‌وه، به‌ڵام
له‌تەک هه‌موو ڕه‌خنه‌کانی ڕه‌خنه‌گره‌کانیدا، خۆبه‌ڕێوه‌بردن له
هۆشمه‌ندیی خه‌ڵکدا جێگه‌ی خۆی کرده‌وه و ڕه‌گی خۆی داکوتا. جارێکی تر،
دره‌نگ یا زوو، له دایک ده‌بێته‌وه.
________________________________
*
ئەم وەرگێرانە لەتەک دەقە فەرەنسییەکەیدا بەراورد کراوە.
ئەم بابەتە بە ناوی (پاشکۆ) لە پەرتووکی (ئەنارکیزم لە تیئۆرییەوە بۆ
پراکتیک - التحرریە من العقیدە الی الممارسە، ترجمە: جۆرج سعد )وە وه‌رگێڕدراوه.
ماڵپه‌ڕی سه‌لام عارف
|