٩\٤\٢٠١٣
شۆڕشی گه‌لان و
شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا.

به‌نگین پیرۆت نورى
هه‌ر یه‌ک له‌م شۆڕشانه‌ی له‌دوای شۆڕشی فه‌ره‌نسا له‌جیهان روویان
داوه،بیگومان له‌روی هه‌لومه‌رجی بابه‌تی جیاوازیان هه‌یه هه‌م له
رووی جیۆپۆله‌تیک هه‌م که‌ش و هه‌وا هه‌م ژینگه هه‌م په‌روه‌رده هه‌م
ئاینی و پێگه‌یستنی رۆشنبیری و فه‌رهه‌نگ و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌م له‌روی
ئابوری...بۆیه ڕه‌نگه به "به‌راوردکاری" یش نه‌توانرێت وه‌کو پێویست
له‌گۆشه‌نیگای به‌راوردکاری مێژویه‌وه وه‌ک خۆی ئامانج بپێکین،واتا ئه‌وه‌ی
له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده له‌فه‌ڕه‌نسا ڕوویدا هه‌مان مێژو له‌سه‌ده‌ی بیست و
یه‌ک له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی خۆی نمایش بکاته‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا شۆڕشێکی دینی بێت،به‌له‌به‌رچاوگرتنی ده‌سه‌ڵاتی
کلێسا که خۆی و پادشای ووڵاتی به‌نوێنه‌ری یه‌زدان داده‌نا،شۆرش بوو
له‌دژی نه‌بوونی نان و ئازادی،به‌رله شۆڕش ١٧٨٨ گه‌نم له‌ووڵات قاتی
بوو،بۆچونه‌کانی فه‌یله‌سوفانی ڕۆشنگه‌ری بوون به‌خۆراکی به‌رپابوونی
شۆڕشی سی ملیۆن فه‌ڕه‌نسی،جگه‌له سێ سه‌د هه‌زار که‌س له ئه‌رستۆکراته‌کان
که خانه‌دان و ده‌وڵه‌مه‌ندانی ووڵات بوون.
ئه‌گه‌ر باس له پێش شۆرشی فه‌ڕه‌نسا بکه‌ین،ده‌بێ بیری ده‌سه‌ڵات و
ئۆپۆزسیۆنیش بهێنینه‌وه گوێ بیستی کێشه‌ی گه‌ل بن.پێش شۆرش هه‌روه‌ک
ئێستا ئۆپۆزسیۆن هه‌م له‌ناوخۆی وڵات هه‌م له‌ده‌ره‌وه هه‌بو،به‌ڵام
هه‌م پرۆژه چاکسازیه‌کانی ئۆپۆزسیۆنه عه‌قڵانیه‌که و هه‌م پرۆژه ده‌رکیه‌که
که له ئینگلته‌راوه ئاراسته ده‌کرا،به‌قه‌د کێشه‌ی نه‌بوونی نان
هێزی به‌رپابوونی شۆڕشی نه‌بوو و نه‌یتوانی ده‌سه‌ڵاتی پادشا
بروخێنێت.واتا ئه‌گه‌ر له‌ئێستادا ڕه‌وشی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌راوردی
ئه‌وسای فه‌ره‌نسا بکه‌ین که ئۆپۆزسیۆنیش نه‌یتوانی ده‌سه‌ڵات ناچاری
چاکسازی بکات،تا گه‌ل بڕیاری شۆڕشی نه‌دا ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ندێک
له ڕژێمه عه‌ره‌بیه‌کان به‌ده‌ستی ئۆپۆزسیۆن و ده‌ستی ده‌ره‌کی،نه‌خه‌مڵی،به‌ڵام
ئه‌وه‌ی ئێستا له‌جیهانی عه‌ره‌بی ڕووده‌دات ئایا شۆڕشه؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵام
به‌ڵێیه که‌واته بڕیاری نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵات لای گه‌له به‌زه‌بری
شۆڕش.
بلوکی سه‌رمایه‌داری له‌جه‌نگی سارد دژ به‌بلوکی سۆشیالستی و دیواری به‌رلین
شه‌ڕێکی سه‌ختی له‌ئابوری،رۆشنبیری، ئیعلامی،سیخوری و هه‌واڵگری به‌رپا
کردبوو،به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌مریکا،به‌ڵام زل هێزی بلوکی
سه‌رمایه‌داری نه‌بوو به چۆک پێ داهێنانی بلوکی سۆشیالستی،به‌ڵکو ئه‌وه
گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا خۆیان بوون بوون به قوربانی و بوون به
سوته‌مه‌نی روخاندنی بلوکی سۆشیالستی و داڕمانی دیواری به‌رلین به‌سه‌رکردایه‌تی
یه‌کێتی سۆڤیه‌ت،ئه‌وه گه‌لانی ناوچه‌که بوون هه‌ره‌سیان پێ هێنا نه‌ک
بلوکی سه‌رمایه‌داری به‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا.واتا بلوکی سۆشیالستی
له‌ناوخۆیدا شکستی هێنابوو و پرۆژه ئابوریه‌که‌ی "گۆرباچۆف"یش "پرۆسترویکا"
نه‌یتوانی به‌ر به‌و هه‌ره‌سه بگرێت که جارێکی تر ژیان به مه‌رگی
شیوعیه‌تدا بکاته‌وه.
زه‌مه‌نی سه‌ده‌ی بیسته‌م سه‌ره‌تایه‌کی گرنگ بوو و ده‌روازه‌یه‌کیش
بوو له‌به‌رده‌م کرانه‌وه‌ی بازاری ئازاد‌و ئاڵوگۆری فکری و و وشیاری
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و تێکه‌ڵ بوونی فه‌رهه‌نگ و شارستانیه‌ته
جیاوازه‌کان،بۆیه زاڵ بوونی دیکتاتۆره‌کان چه‌ند زاڵمانه خۆسه‌پێنه‌ر
و دێژخایه‌ن بوایه،که‌وتنیان ئه‌وه‌نده قورس‌تر ده‌بوو هه‌ڵسانه‌وه‌یان
شتێکی مه‌حاڵ بوو.
زۆربه‌ی ڕژێمه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌و بیست به‌ده‌ستی ده‌ره‌کی به‌سه‌ر
گه‌لانی ناوچه‌که سه‌پێنران و دروستکراوی شه‌رو په‌یمان نامه‌ی هاوپه‌یمانه
براوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بوون بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان،نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی
گه‌لان که له دوای جه‌نگی یه‌که‌م و دووه‌می جیهانی هه‌یمه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان
له‌رزی.ئه‌و ڕژێمانه هه‌میشه مرۆڤیان به‌کۆیله زانیوه و بێده‌نگی
میلله‌ته‌که‌یان به‌جۆرێک به ڕازی بوون به کۆیلایه‌تی زانیوه."جان
جاک رۆسۆ" ده‌رباره‌ی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی بیست ساڵێک پێش شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا،قسه‌مان
بۆ ده‌کات و ده‌ڵێ: ئه‌وه‌نده ده‌ست و په‌نجه‌مان له‌گه‌ڵ کۆیلایه‌تیدا
نه‌رم کردوه،خه‌ریکه پێی ڕادێین و نامانه‌وێت لێی ده‌رباز بین".
دواجار سه‌رده‌مه‌که‌ی ئێمه‌ش چی له سه‌ردمه‌که‌ی رۆسۆ که‌متر نیه که
پێویست بکات شۆرش چاوگی داڕمانی ئه‌و ڕژێمانه بێت و مرۆڤ له‌ده‌ست و
په‌نجه نه‌رم کردن له کۆیلایه‌تی ده‌ربازی بێت.
بۆ ئه‌م نوسینه سودم له کتێبی:له‌شۆڕشی فه‌ڕه‌نسیه‌وه بۆ شۆڕشی عه‌ره‌بی
هاشم ساڵح وه‌رگێڕانی شوان ئه‌حمه‌د وه‌رگرتوه).
ماڵپەڕی بەنگینە پیرۆت نوری
|