٢٣\١١\٢٠٢١
شۆڕشی قوتابیان.

شوان سدیق
قوتابیان و بەشی ناوخۆی وەکو کۆمەڵگەیەکی
بەھێز سەیر دەکرێن، چونکە ئەم کۆمەڵگەیە فرە ڕەنگە ھەر کەس و لە
شوێنێکەوە ھاتوونە.
ئەوەی ئەوانی کۆکردۆتەوە خوێندنە، خوێندنیش وەکو کایەی مەعریفی و
زانیستی کۆمەڵگە ئاراستە دەکات، ھەر خوێندنە دەتوانێ شێوازی ژیانی مرۆڤ
بگۆڕێ.
ئەم کۆمەڵگەیە، کۆمەڵە خەڵکێک نین لەبازاڕ یان لەڕیزێکدا چاوەڕوانی
وەرگرتنی شتێک بکەن، تەنانەت جیاوازیشن لەو کەسانەی بەگروپ ڕوولە
مزگەوتەکان دەکەن بۆ نوێژی ھەیینی..
ئەوان قوتابین، بڕبڕەی پشتی کۆمەڵگەن، ئەگەر ڕوئیایەکی ڕۆشنیان بۆ
کۆمەڵگەی مەدەنی و کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو لە بواری کار، دادپەروەری،
دەوڵەتداریەکی دیموکراتی ھەبێ ھەڵبەت کۆمەڵگەو سیستەمێکی باش دروست
دەبێ!
مافی قوتابیان زۆر زیاترە لەوەی کەئێستەیش پێیان نادرێ، دەکرێ قوتابیان
ھێزو بازوویان بخەنە کار ئەوان ڕێکخراوەیەکی بەھێزن، خواستی ئەوان
تەنیا لە بڕە پارەیەکدا کۆنەبێتەوە.
ھەموو مۆدێلە حکومڕانیەکان و ئەو کۆمەڵگایانەی ئەمڕۆ نموونەیەکی باشن،
کاتێ گۆڕاون کاریگەری قوتابیانیان بەسەرەوە ھەبووە، بۆیە دەکرێ
قوتابیانی کورد کاریگەری جدیان لەسەر دەسەڵات و کۆمەڵگەیش ھەبێ!!
چونکە بارودۆخی ئێستەی کوردستان لەقۆناغێکی خراپ و دژواردایە، ڕەوشی
مافی مرۆڤ ئازادی و دادپەروەی پاشەکشەی کردوە، ژیانی ھاوڵاتیان لەلایەن
دوو حزبی بنەماڵەوە فەوتێنراوە. ئەمرۆ میلەتی کورد لە قۆناغێکدایە
خۆیان بەراوردی گەلانی برسی و دەوڵەتانی دیکتاتۆری دەکەن. دەسەڵاتیش
تاسەر ناتوانی بەشەڕ و توندوتیژی داکۆکی لە خۆی بکات.
ماڵپهڕی شوان سدیق
|