به یارمه‌تیی کاک حه‌مید عه‌زیز.
که‌س نکولیی له‌وه نییه که ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ هه‌ر دڕنده‌یه‌ک بوو له‌و گۆڕه و حکومه‌ته‌کانی ئێستای عێراق و تورکیا و ئێران و سوریاش ره‌گه‌زپه‌رستترین و کۆنه‌په‌رستترین رژێمی ئێستای جیهانن، ده‌سه‌ڵاته خۆمالییه‌که‌ی خۆمانیش - پارتی و یه‌کێتی - هه‌ر کاره‌ساتێکه به‌سه‌ر میلله‌ته‌که‌ماندا هاتووه، به‌ڵام گروپه شارچیێتیی و ته‌ور وه‌شێنه‌که‌ی نه‌وشێراونی ئه‌ندزایاری شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ناخۆ که ته‌مه‌نی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی شه‌سته‌کان و له‌هه‌موو ئه‌و کاره‌ساته‌نه‌ش رۆڵی سه‌ره‌کیی دیتووه که جه‌لالییه‌کان و یه‌کێتی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانیان هێناوه ئه‌گه‌ر به باشترین به‌رنامه‌ش بۆ پڕۆپاگه‌نده‌ی سیاسه‌تبازیی خۆی بێته گۆڕه‌پانه‌که نابێته جێگه‌ی ئومێدی خه‌ڵک ته‌نانه‌ت نه‌ک هیچ گۆڕانکارییه‌کی لێناوه‌شێته‌وه به‌ڵکه ئه‌وه‌نده‌ی بۆی بکرێ سه‌ر له‌و بزووتنه‌وه ناڕازییه‌ش ده‌شێوێنێ یان هه‌ر له‌باری ده‌با که ساڵانێکه خه‌ڵکه شۆڕشگێڕه راسته‌قینه‌که‌ی پێشان و رۆشنبیره سیاسییه سه‌ربه‌خۆکانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ژیان و ماندووبوونی خۆیان زۆر به‌زه‌حمه‌ت دروستیان کردووه. به‌ڵام ئێمه له روانگه‌ی باوه‌ڕبوونمان به ئازادی راده‌ربڕین و ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی که ئێمه له ساڵی ١٩٩٤ به ده‌رکردنی رۆژنامه‌یه‌کی ئازاد و بێلایه‌ن به‌ردی بناغه‌که‌یمان دانا.. ئه‌و بابه‌ته‌ی به‌رێز (حه‌مید عه‌زیز) بڵاوده‌که‌ینه‌وه ده‌نا ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ نێوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌یدا نین که شوڕشی سپی له (لیستی گۆڕان)دا ده‌بینێته‌وه و نه‌یتوانیوه له خۆی بپرسێ ئایا سه‌رپه‌رشتکارانی لیستی گۆڕان هه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵکارانه نین که به‌شدارییان له هاتنه‌ئارای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌زۆکه‌دا کردووه یان ئه‌گه‌ر گه‌نده‌لییه‌کانیان لێبته‌کێنین وه‌ک مریشکی به‌خێوکراوی دان و ئاو لێبڕاو له جێگه‌ی خۆیان گیانیان له‌به‌ر نابڕێ!؟ یان له هه‌مووی گرنگتر بۆ نه‌یتوانیوه له‌خۆی بپرسێ ئه‌گه‌ر نه‌وشیروانێک که به هۆی پێشینه ره‌شه‌که‌ی هێز و ده‌سه‌ڵاتی په‌یداکردووه ده‌ستی بۆ ئه‌و پیلانه ده‌سه‌ڵاتخوازییه که‌سی و خۆپه‌رستییه‌ی خۆی نه‌بردبا ئێستا ئه‌و لیسته‌ی به‌ناو گوڕان دروست ده‌بوو یان ئێستاش ئه‌گه‌ر هه‌ر ته‌نیا خۆی وازبهێنێ ئه‌و (شۆڕشه سپی !)یه وه‌ک ئاردی نێو دڕک ته‌خشان و په‌خشان نابێ ؟! ئه‌مڕۆ
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
شۆڕشی سپی.
حه‌مید عه‌زیز
به‌کورتی شۆڕشی سپی واتای گۆڕانێکی مه‌ده‌نیانه‌ی سه‌رده‌م و بزوتنه‌وه‌یه‌کی میللی‌و یه‌که‌م هه‌نگاوی قۆناغێکی مه‌زنه بۆ گۆڕینی باری ناهه‌موواری گه‌لێکی که‌له‌پچه کراوی کۆیله به‌بیری سه‌قه‌تی خێڵ و خورافه ده‌وره دراو‌و دیلی ده‌ستی کلتورێکی سه‌قه‌ت و دور له عه‌قلانییه‌ت که‌هاوڕای تێکشکانی که‌سایه‌تی مرۆڤی کورده . شۆڕشی سپی هه‌وڵدانه بۆ گۆڕینی عه‌قڵی خێڵه‌کی و بۆماوه‌یی ده‌سه‌ڵات و بارکردنی ئاستی کۆمه‌ڵگای کوردی له‌شوێنێکی خراپ و ئاست نزمه‌وه بۆ شوێنێکی باشتر‌و ئاست به‌رز که‌شایسته‌ی سه‌رده‌می نوێ بێت و ڕووی شارستانییه‌تی گه‌لانی پێشکه‌وتوی پێوه دیاربێت .
شۆڕشی سپی خه‌بات و به‌رخۆدانی وشه‌و گۆڕان و دیموکراسیه‌ت و پێشکه‌وتن و شارستانییه‌ت و دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی و ڕاستی و مافی ئافره‌ت و منداڵ و هاوسه‌نگی چینایه‌تی و هه‌روه‌ها ئه‌رک و مافه به‌رامبه‌ر تاکی کورد له‌پێناو ڕاستکردنه‌وه‌ی ژیانی چه‌وتی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری که‌له‌مێژه به‌م یاسای ڕاست و دروستی مرۆڤایه‌تی و مه‌ده‌نی بوونه نامۆیه .
شۆڕشی سپی ده‌ریایه‌ک کار‌و شه‌ونخوونی و له‌خۆبردویی و دڵسۆزییه بۆ خاکێکی سوتاوو میلله‌تێکی سه‌قه‌تکراو به‌کلتوری کۆنی خورافه‌و ترس و تۆقان و درۆ . ئه‌م هه‌نگاوه پیرۆزه په‌یام و بانگی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی تێکۆشه‌رو پێشمه‌رگه‌ی دێرینه بۆ خاک و نیشتمان و نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ست و سته‌م دیده‌ی وه‌کو گه‌لی کورد که‌هه‌تا دوێنێ دیلی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بوو به‌ده‌ست به‌عسه‌وه وه‌هه‌روه‌ها دیسان ئه‌مڕۆ دیلی ده‌ستی کێشه‌ی چینایه‌تییه به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆی کوردییه‌وه بۆیه به‌بیری هۆشمه‌ندانی خاوه‌ن پێنووس و بڕوانامه‌و مرۆڤی به‌هێزو تاکی خاوه‌ن که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ له‌کۆمه‌ڵدا کارده‌کات له‌پێناوی ڕزگاربوونی میلله‌تی کورد له‌ده‌ست پارته چه‌قبه‌ستوو کۆنه‌په‌رسته‌کانی ئه‌مڕۆی گۆڕه‌پانی کوردستان و هه‌رکه‌س به‌پێی ڕۆشنبیری و لێزانین و توانا‌و لێهاتوویی خۆی خزمه‌ت بکاو ده‌ستێکی خزمه‌تکارو ڕزگارکه‌ربێت بۆ خه‌ڵک و نه‌ته‌وه‌ی خۆی و بچێته پێشه‌وه بۆبه‌رگری له‌زووڵملێکراوان و داوای یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری بکات بۆ گه‌له‌که‌ی نه‌ک به پارتایه‌تی و ناسیاوی و خزم خزمێنه‌و من من و تۆتۆو ده‌ستوری کۆنی بۆماوه‌یی باوک و کوڕ‌و زیندوبونه‌وه‌ی سیستمی پاشایه‌تی و ئاغایه‌تی و شێخایه‌تی و به‌گایه‌تی که‌هه‌مووی کار‌و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌می ڕزیوو کۆن و به‌سه‌رچوون و له‌گه‌ڵ بیروهؤشی ئه‌مڕۆی نوێ‌دا نه‌ک نابن و ناگونجێن به‌ڵکو مایه‌ی شه‌رمێکی گه‌وره‌ن که‌مرۆڤ به‌و شێوه‌یه کۆیله‌و بنده‌ستی کێشه‌ی چینایه‌تی مرۆڤ خۆی بێت و ووڵات و نیشتمانی به‌و بیره کۆنه به‌سه‌رچووه به‌ڕێوه ببات و گه‌نجه‌کان و لاوه‌کان بێ کار‌و بێ هیوا بڕۆن به‌ره‌و غوربه‌ت و چاره‌نوسی نادیار‌و که‌س و ووڵاتی خۆیان به‌جێبهێڵن له‌به‌ر بێ‌کاری و نایه‌کسانی و نادادی به‌ڵام سه‌رکرده پیره‌کانمان که‌ته‌مه‌نی خانه‌نشینیشیان تێپه‌ڕاندووه‌و هه‌ڵه‌ی گه‌وره گه‌وره ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌سه‌ر عه‌رشی ده‌سه‌ڵات چه‌قیبن و نه‌ڕۆن وه‌کو سیستمی تۆتالیتاریای تاریک و دیکتاتۆریه‌ت ( dictation ) خه‌ڵکیشی له‌سه‌ر بکووژن . لێره‌دا ده‌توانین ئه‌و پرسیاره له‌نه‌ته‌وه‌که‌مان بکه‌ین و بڵێین ئه‌ی که‌واته میلله‌تی کورد بۆچی بێجگه له‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانییه ده‌ریایه‌ک خوێنیشی به‌خشیه نیشتمان هه‌ر له‌سه‌رده‌می شێخ عه‌بدول قادری شه‌مزینی 1912 هه‌تا ئه‌مڕۆ که‌نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌که له‌به‌رخۆدان و هه‌وڵ و کۆششداین که‌چی ناهێڵن ورته بکه‌ین و چاومان بکه‌ینه‌وه‌و پێ بگرین و پێبگه‌ین و له‌شوێنی خۆماندا بجووڵێین .؟. که‌واته دوای ئه‌و هه‌موو ته‌مه‌نه پڕناخۆشی و ئازاره بۆ وه‌ستاوبین و نه‌گۆڕێین .؟. به‌دڵنییاییه‌وه ده‌یڵێم ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێ ده‌مێنین چونکه ئه‌مڕۆ هه‌زاره‌ی سێ یه‌و سه‌ده‌ی پێشکه‌ووتن و پێشبڕکێی زانست و ژیان و شارستانییه‌ته .
شۆڕشی سپی و گۆڕان مه‌به‌ست له کار‌و خه‌باتی ڕیفۆرمیانه‌و ئاشتییانه‌ی مرۆڤی سه‌رده‌می نوێ یه‌و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و ووڵات پارێزیه‌کی نوێی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه که‌بۆ یه‌که‌مین جاره له‌مێژووی کۆنی 15 هه‌زار ساڵه‌ی بوونی میلله‌تی کورد له‌ناوچه‌که‌دا سه‌رهه‌ڵبدات و به‌داخه‌وه نزیکه‌ی یه‌ک سه‌ده شۆڕشی پێشوی کورد هه‌مووی شۆڕشی میللی و چه‌کداری و دور له شۆڕشی ڕۆشنبیری له‌م جۆره شۆڕشه کلاسیکییه کۆنه بووه بۆیه ئه‌مجاره‌یان ئه‌م شۆڕشه سپی و گۆڕانخوازه هه‌نگاوێکی نوێی مه‌ده‌نیانه‌یه بۆ گفتووگۆو له‌یه‌کحاڵیبوون و پێکه‌وه ژیان به‌جیاوازی ڕاووبۆچوون له‌باتی شه‌ڕو ماڵوێرانی و چه‌ک و گوله‌و کووشتن . ئه‌م هه‌نگاوه ڕۆشنفیکریی و مه‌زنه پرۆسه‌ی تێگه‌یشتن و خه‌باتی ڕۆشنبیری و هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان و کاری جوانه بۆ سبه‌ینێ و شانازی و کاری باشه بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو .
به‌ڕای من ده‌بوایه ئه‌م جۆره خه‌باته که‌شێوه‌ی شۆڕشی ڕۆشنبیری یه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی خه‌باتی کورد بۆ ئازادی پێش 100 ساڵ ده‌ستی پێ بکردایه چونکه ڕۆشنبیری و گۆڕانکردن به‌بیرو هۆشی مه‌ده‌نیانه زۆر گرنگترن له‌چه‌ک و کووشتن و ماڵوێرانی و ده‌ربه‌ده‌ری به‌ڵام ( به‌داخه‌وه دووژمنی کوردیش به‌ئاگرو ئاسن وه‌ڵامی ده‌نگی کوردی داوه‌ته‌وه ) ئه‌گه‌ر ئاوا بوایه ئێستا ئامانجه‌که‌ی زۆر باشتر ده‌بوو بۆ پێشکه‌وتن و به‌جیاوازی له‌گه‌ڵ ئاستی ژیانی خه‌ڵکانی پێشکه‌وتوودا به‌ڵام ئێستاش نه‌چوه بچێت .. بادوژمنانی کورد سه‌رسه‌خت و دوواکه‌وتوبن به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ی کورد باسفره‌یه‌ک له‌گه‌لانی هۆشمه‌ندو پێشکه‌ووتنخوازی جیهان دادڕێت .
که‌واته بابکه‌وینه خۆمان و قۆڵی لێهه‌ڵماڵین و هه‌موو به‌یه‌که‌وه خه‌باتی سپی و بێگه‌ردی فیکری و مه‌ده‌نیانه‌ی سه‌رده‌می گلۆبالیزم و جیهانگیری و مرۆڤ دۆستی نوێ به‌رین به‌ڕێوه‌و باچیدی له‌به‌رچاوی نه‌ته‌وه پێشکه‌وتووه‌کانی جیهان دواکه‌وتووانه‌و کۆنه‌په‌رستانه ڕه‌فتار نه‌که‌ین و به‌و جۆره ناشرینه‌ی که‌هه‌یه نه‌بینرێین و نمایش نه‌کرێین . ده‌با بکه‌وینه خۆمان و هه‌نگاوێکی بوێرانه ببێته مایه‌ی هه‌زاران هه‌نگاوی جوان و سه‌رده‌مییانه‌و مه‌ده‌نیانه‌ی هه‌نگاوی نوێی گه‌نجان و سێکۆلاریزمیی و ئاستی ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی جیهان .
بۆ هاتنه‌وه هۆش و به‌خۆداچونه‌وه‌مان و فێربوونی دیموکراسی و پێشکه‌وتنمان نمونه‌ی ووڵاتێکی فاشیست و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ست ده‌هێنمه‌وه که‌ووڵاتی تورکیایه که‌دووژمنی سه‌رسه‌ختی نه‌ته‌وه‌ی کوردن به‌ڵام بۆخۆیان چه‌نده وریا‌و زیندون که‌به‌به‌ڵگه‌وه ده‌یڵێم نه‌ته‌وه‌ی تورک ته‌مه‌نیان له‌ناوچه‌که‌ی خۆیان که‌تورکیایه که‌متره له 1000 ساڵ به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا خاوه‌نی دوو ده‌وڵه‌ت بوون وه‌کو :
1/ ده‌وڵه‌تی عوسمانلی . ( 1299 / 1922 ) ته‌مه‌نی ئه‌م ده‌ووڵه‌ته 623 ساڵ بووه‌و 40 سوڵطانی هه‌بووه له‌و ماوه‌یه‌دا . 2/ کۆماری تورکیا . ( 29/10/1923 / 2009 هه‌تا ئه‌مڕۆو .. به‌رده‌وام ) له‌سه‌ر ده‌ستی ( مسته‌فا که‌مال ئه‌تاتورک ) دامه‌زراوه ئێستاش ( عه‌بدوڵا گۆل ) سه‌ره‌ک کۆمار‌و ( ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئاردۆغان ) سه‌ره‌ک وه‌زیرانه .
باشه ئێمه وه‌کو گه‌لی کورد بۆ که‌خاوه‌نی 15000 ساڵ ژیان و مێژووین له‌ناوچه‌ی کوردستان هه‌تا ئێستا ژێرده‌ست و زووڵم لێکراوین و خاوه‌نی هیچ نین .؟. ده‌با له‌خۆمان بپرسین بۆ .؟.
شۆڕشی سپی شۆڕشی نوێتری جه‌ربه‌زه‌یی و ڕاستی و ده‌ستپاکی و دیموکراسی بیری گه‌له‌که‌مانه که‌دژ به ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری و تۆتالیتاریای کۆنه‌په‌رستی ناوخۆی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستانه .
شۆڕشی به‌رخۆدانی ژیرانه‌ی مرۆڤه کامڵه‌کان و ڕۆشنبیره‌کانی ئێمه‌ن ئێمه‌ش وه‌کو گۆڕان و شۆڕشی گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی بۆ هه‌موو بواره‌کانی ژیانی مرۆڤی کورد تێده‌کۆشین و به‌دڵنیایی یه‌وه هه‌نگاو ده‌نێین به‌ره‌و پێش ده‌چین بۆیه ئه‌م کاره‌ش له‌ووڵاته دیکتاتۆرو تاكڕه‌وه‌کاندا بوونی نی یه‌و یاساغ و زیندان و کووشتن و سێداره‌ی له‌دوایه به‌ڵام له‌ووڵاتانی پێشکه‌وتوودا هه‌ڵبژاردن ده‌رمانی ده‌ردی بنده‌ستی و زووڵم و سته‌م و هه‌روه‌ها یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵدایه بۆیه ده‌بێت هه‌موو پارته ڕامیاریسته‌کانی کوردستان به‌ده‌ه‌سڵات و به‌رهه‌ڵستکاره‌وه ده‌بێت نمونه‌ی دیموکراسی و مرۆڤ دۆستی بن و ده‌بێت باش بزانن که‌ته‌نها دیموکراسی مافی مرۆڤ و نان و ئازادی بۆ هه‌موو گه‌لێک به‌ده‌ست ده‌هێنێت .
شۆڕش و خه‌باتی سپی ئه‌رک و ڕه‌نج و به‌رخۆدانی زه‌حمه‌تکێشان و هه‌وادارانی پێشکه‌ووتن و زانست و ڕۆشنبیری و نیشتمان په‌روه‌رانه هه‌ربۆیه گۆڕانێکی مه‌زن و گشتی له‌خۆ ده‌گرێت و به‌رهه‌ڵستکارێکی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌و سه‌رتاپای گیانی مرۆڤی کورد ده‌گرێته‌وه له کوردستانداو کار بۆ چاکسازی و دروست کردنی که‌سایه‌تی مرۆڤی کورد ده‌کات و کێشه‌ی چینایه‌تی و نایه‌کسانی ناهێڵێت و هه‌ستی هاووڵاتی بوونی تاکی کورد له‌نه‌بوون دروست ده‌کاته‌وه‌و ژێرخانی ئابوری کوردستان له‌فه‌وتان ڕزگار ده‌کات و باری کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری و ئابوری نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ی کورد چاک ده‌کات و برینه قوڵه‌کانی له‌مێژینه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژارو زه‌حمه‌تکێش به‌گشتی ساڕ‌ێژ ده‌کات و به‌زۆر کردن به حیزبی و نانبڕین لاده‌بات و گۆڕانێکی مه‌ده‌نی و سه‌رده‌مییانه پێک ده‌هێنێت که‌نمونه‌و شێوه‌ی که‌م بێت له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا . بۆیه پێم وایه پێویسته یان باشتر وایه هه‌موو مرۆڤێکی ڕۆشنبیرو خاوه‌ن ویژدان و نیشتمان په‌روه‌ر ویست و حه‌زی گۆڕانی تێدابێت ئه‌گه‌ر له‌به‌ر نه‌ته‌وه‌و نیشتمانیش نه‌بێت له‌به‌ر ژیانی خۆی و منداڵ و نه‌وه‌ی نه‌وه‌ی پێویسته .
شۆڕشی سپی پاک و بێگه‌ردی گۆڕان گفتوگۆ‌و له‌یه‌ک گه‌یشتن و کار‌و پرۆگرامی ژیرانه‌یه‌و کاری مرۆڤی سه‌رده‌م و شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵکانی نیشتمان په‌روه‌رو دڵسۆزی خاک و ووڵاتن بۆیه ئه‌م ڕه‌وته له‌پێناو ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی نیشتمانێکی وێران و سه‌قه‌تدا هه‌نگاوی ڕاست و ڕه‌وان ده‌نێت . بۆیه زۆر به‌دڵسۆزانه‌و به‌وردی ڕه‌وتی گۆڕان کاری ساڕێژو چاکسازی بۆ ئه‌م نیشتمانه برینداره ده‌کات و هه‌روه‌ها ئه‌م ڕێگه‌و ڕێبازه سه‌رده‌مییانه‌یه به‌دڵنییایییه‌وه شاده‌ماری گۆڕانه له‌کوردستانی باشوردا بۆیه گۆڕان پێویسته له‌هه‌موو بارێکی هه‌موارو ناهه‌موواری هه‌موو گه‌لانی جیهاندا ڕووبدات نه‌ک ته‌نها کوردستان به‌ڵکو هه‌موو جیهان و مرۆڤایه‌تی . بۆیه کۆمه‌ڵگای ئاده‌میزاد له‌ماوه‌ی 3000 سێ هه‌زار ساڵی دووای هاتنی ئاینه‌کانی یه‌هود و مه‌سیح و ئیسلام بۆچاکسازی و گۆڕان پێش میلادو دوای میلاد هۆشی به‌کارهێناوه‌و له‌چاو پێشتری دوێنی پێشکه‌وتووتره ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ش به‌گۆڕان کراوه بۆیه ده‌بێت ئه‌مڕۆش جیاوازبێت له‌سبه‌ینێ و سبه‌ینێش له‌دوسبه‌ی و .. هتد .
شۆڕش و خه‌می سپی خاک و نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌ماندوبوون و تێکۆشانی دڵسۆزانی ده‌بێت بۆیه ئه‌م هه‌وڵ و خه‌بات و به‌رخۆدانه له‌پێناو به‌شارستانیبوونی میلله‌تێکی خه‌فه‌کراوی کۆیله‌و سه‌قه‌ت و چه‌واشه کراوه ده‌بێت به‌هه‌موومان پشتگیری لێبکه‌ین و برینه قوڵه‌کانی ساڕ‌ێژ بکه‌ین چونکه ئه‌م میلله‌ته پێشتریش سه‌رکوتکراوه ئێستاش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وو تۆتالیتاریای بێگانه‌و کورد‌و بیری سه‌رکرده‌ی قه‌به‌و دیکتاتۆره‌وه ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیانیان سه‌قه‌ت و تێکداوه .
خه‌باتی سپی ڕێچکه‌ی پێنووس و مۆم و کتێبی سبه‌ینێ یه بۆ ڕوناکی به‌رپێی میلله‌تێکی ماندوو به‌شخوراوو ژین تاریک و چه‌وساوه له‌هه‌موو بوارێکه‌وه به‌تایبه‌ت له‌بواری کێشه‌ی چینایه‌تییه‌وه . شۆڕش و شه‌ونخوونی بیری سپی مرۆڤی کورد نه‌ته‌وه‌و نیشتمان په‌ره‌ستییه کار‌و هه‌نگاونان و به‌رنامه‌و گۆڕانه له‌دیوی قێزه‌وونی کۆنه‌په‌رستی و نادادی و ناهاوسه‌نگیی و ناجێگیری و هۆشی تاریک و خه‌تاباری و تاکڕه‌وویی و ناپاکی له‌ڕه‌نگی ڕه‌شی قه‌ترانه‌وه بۆ دیوی یه‌کسانی و فره‌ڕه‌ووی و ماف و مرۆڤ دۆستی و ڕوناکی و ڕه‌نگی کافوری سپی که‌سه‌رتاپا ژیانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌ره‌و باشتر ده‌گۆڕێت .
کار‌و هه‌نگاو‌نانی شۆڕشی شین و مۆم و سپی هه‌ڵهاتن و زیندوبوونه‌وه‌ی ئومێده مردووه‌کانی گه‌لێکی ماندوو سه‌رکووتکراوه بۆ ژیان و به‌خته‌وه‌ری و شارستانیه‌ت و مێژوو که‌زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌که به‌هیواو ئاواتی ئه‌و هه‌وڵ و ماندوبوونه‌وه ده‌ژی چونکه شۆڕشی سپی به‌رخۆدانی ڕۆشنبیری و یه‌کسانی و بواری کار‌و پێدانی ماف و به‌خته‌وه‌ری تاکی کورده له‌پێناوی ژیانێکی باش و ئارام وه‌کو مرۆڤ و نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کانی جیهان .
کار‌و به‌رنامه‌ی شۆڕشی سپی گۆڕان و وانه‌ی نوێ و هاوکێشه‌یه‌کی نوێ و نمایشێکی نوێ و ئاوازێکی نوێ یه له‌کاری چاکسازی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ڕامیاریدا . هه‌روه‌ها هه‌نگاوی به‌ره‌و پێشچوونی مه‌ده‌نیانه‌ی مرۆڤی هاوچه‌رخ و زانا‌و بیرمه‌ندی پێشکه‌وتنخوازانه‌ی سه‌رده‌می گلۆبالیزم و جیهانگیری یه له‌پێناو گه‌یشتن به‌ئامانجی کۆمه‌ڵگای بنده‌ست و چه‌وساوه له‌ئاستێکی نزمه‌وه بۆ به‌رز یان به‌یه‌ک شادبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی چه‌وساوه‌و تینووی ژیان به نان و ئازادی و یه‌کسانی ماف و .. هتد .
قۆناغی سه‌رده‌می ئه‌مڕۆی گۆڕان خه‌بات و شۆڕشی نوێتر‌و سه‌رده‌میانه‌تری گه‌ره‌که و زۆر پێویسته له‌ئاستی گۆڕانکارییه‌کانی جیهاندا کاربکات و که‌متر نه‌بێت له‌کارو گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا‌و ده‌ووڵه‌ته پیشه‌سازیه گه‌وره‌کان چونکه ئه‌م هه‌وڵ و ته‌قه‌لای پێشڤه‌چوونه‌ی کۆمه‌ڵی گۆڕان هه‌نگاوێک و پرۆسه‌یه‌کی پیرۆزه بۆ ده‌ست له‌ملان و ئاشت کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات و به‌یاسایی بوونی پارله‌مانی کوردستانیشه . له‌نیشتمانێکی هه‌ناسه سارد‌و بێنازی وه‌کو کوردستاندا گۆڕان تۆزێک سه‌خته‌و هیلاکبوونی ده‌وێت چونکه بێجگه له‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 18 ساڵی ڕابردودا ( 1991/2009 ) ده‌سه‌ڵات بێ ئه‌ندازه نایاسایی و گه‌نده‌ڵ بووه خه‌ڵکیش پێویستی به‌گۆڕان و خوێنده‌واری و چاکسازی هه‌یه چونکه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک له 35% ی خه‌ڵکه‌که‌ی نه‌خوێنده‌واربێت سیستمی دیموکراتی به‌زه‌حمه‌ت هه‌زم ده‌کات و له‌گه‌ڵی ده‌گونجێت . بۆیه ئه‌م به‌رخۆدان و ماندوبوونه سپی یه کار‌و ڕه‌نج و شه‌ونخوونی بیروهۆش و کادێرو خزمه‌تی ناوازه‌یی شارستانیی نوێی ده‌وێت بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و دیموکراسیه‌ت و ڕۆشنبیرکردنی خه‌ڵک .
شۆڕش و خه‌ونی سپی هه‌وڵ و تێکۆشانه بۆ گه‌ل و نیشتمان و سبه‌ینێی نه‌وه‌ی نوێ که‌ڕووی جوانی خاک و ووڵاتمان نمایشی جیهان و بێگانه ده‌کات به‌شێوه‌یه‌کی جوانی شارستانی نوێ که‌ئه‌مه کارێکه بۆخۆی سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازیه بۆ گه‌لی کورد‌و سه‌رکرده هۆشیارو به‌ئه‌مه‌که‌کانی . هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌وڵ و هه‌نگاوی خه‌باته ڕۆشنبیری یه ڕزگاربوونه له‌کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ڕامیاری و مرۆیی و چه‌نده‌ها کێشه‌ی ورد‌و ژێر به‌ژێری که‌په‌یوه‌ندی به‌چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤی کورده‌وه هه‌یه بۆیه هه‌موو مرۆڤێکی ڕۆشنبیرو نیشتمان په‌روه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌نگاوو چاکسازی ژیانی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یه‌تی که‌ئه‌ویش به بیری گۆڕان په‌روه‌رده‌و گۆش بکرێت و هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه پێشکه‌وتووه‌کانی جیهاندا دووانه‌که‌وێت .
ئه‌مه‌ی لێره‌دا باسی ده‌که‌ین شۆڕشی نوێی خه‌ڵکانی سڤیل و چه‌وساوه‌و بنده‌ستی زووڵم و سته‌می چینایه‌تی و نادادپه‌روه‌ری و نایه‌کسانی و بێنرخی کردن بووه به مرۆڤی کورد‌و به‌وانه‌ی که‌ته‌مه‌نێک خوێنی خۆیان به‌خت کرد له‌پێناوی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌که‌یان که کورد‌و کوردستانه‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرینیان پێده‌ڵێن و به‌ڵام له‌لای سه‌رکرده دۆڕاوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی توندی ئه‌مڕۆی کوردستان موسته‌شارێک و ئه‌نفالچی و فایلدارو به‌عسی یه‌ک زۆر به‌نرخترن له‌ئێمه‌و له چینی زه‌حمه‌تکێش و ڕه‌شوڕوتی کوردستان که‌ئه‌وانی به‌خوێنی خۆی هێنایه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌مه‌ند کرد .
به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌مڕۆ ( یه‌کێتی و پارتی ) دیموکراسیه‌ت و شارستانییه‌ت له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه که کۆشک‌و ته‌لار به‌رز بکاته‌وه یان ئۆتۆمۆبیلی جوان بهێنێته ووڵاته‌وه به‌داخه‌وه ئه‌مانه هیچ پێشکه‌وتنی عه‌قڵی و مه‌عریفی ناگرێته‌وه که‌خه‌ڵکی فێری ژیانی دیموکراسیه‌ت و ئازادی بکات . ئه‌وه‌ی گرنگه که‌ده‌سه‌ڵات بیچه‌سپێنێت یه‌کسانی و مافی مرۆڤه دیموکراسی و دادپه‌روه‌ریه ڕێزگرتنه له‌ده‌نگی هاووڵاتی کورد و ته‌زویرنه‌کردنه له‌مافی خه‌ڵکان و پارته‌کانی تر چونکه ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مێکی زۆر به‌م جۆره ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست خه‌ڵکی لێیان هه‌ڵده‌ستێت و به‌ده‌رده‌ی سه‌دامی ده‌به‌ن و هه‌موولایه‌ک زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین .
شۆڕشی سپی بریتی یه له‌خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌ی گه‌لێک که‌هه‌وڵ و کۆشش و ماندوبوونیان له‌گۆڕاندا به‌رجه‌سته ده‌بێت و ئه‌م شۆڕشی نوێتره‌ی گه‌لی کوردستان خه‌بات و به‌رخۆدانه دژ به نایه‌کسانی و نادادپه‌روه‌ری و دژ به‌چه‌وسانه‌وه‌ی تاکه له‌کۆمه‌ڵگادا به‌شێوه‌یه‌کی کاراو هه‌روه‌ها گۆڕان ده‌بێت به‌وه‌وه نه‌وه‌ستێت که‌هه‌ر ته‌نها فێری دیموکراتیمان بکات و یان ده‌سه‌ڵات بکاته هاوڕێی خه‌ڵک و یان ئه‌رک و ماف که‌کارێکی شارستانیانه‌یه بێنێته‌وه ناو کایه‌ی ڕامیاری و ژیانی مه‌ده‌نیانه‌ی خه‌ڵک بێجگه له‌م کاره باشانه ده‌بێت هه‌ستێت به‌کارێک که‌دڵی خه‌ڵکی لێقه‌وماوو هه‌ژارانی نیشتمان خۆشبکات و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ده‌بێت دادگایی کردنی ئه‌و که‌س و سه‌رکردانه‌ی که‌ماڵ و سامانی ووڵاتیان بردووه بۆخۆیان به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی بکاته به‌رنامه‌و دوای ماوه‌یه‌ک له‌گرتنه ده‌سه‌ڵاتی ووڵات یان به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی له‌ناو پارله‌مانی گه‌لدا یه‌ک یه‌ک ئه‌و که‌س و سه‌رکردانه‌ی خیانه‌ت و دزیان کردووه له‌نیشتمان بداته دادگا‌و هه‌موو سامانه‌که‌یان بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌ووڵه‌ت و ئه‌وه‌یشی له‌مه‌ودوا دزی بکات بدرێته دادگا چونکه له‌ماوه‌ی 18 ساڵی ڕابردودا هیچ کاربه‌ده‌ستێکی ناپاک نه‌دراوه‌ته دادگا به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتین و ماستاویان بۆ ده‌که‌ن زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و زیاتر ماڵ و سامانی خه‌ڵکی ده‌خۆن .
به‌ڵام ده‌بێت بزانین چ گۆڕانێکه ئه‌م هه‌وڵ و خه‌بات و شۆڕشه که‌نزیکه له‌خه‌باتی ڕۆشنبیری و فیکری و گه‌نجانه‌یه که‌دوره له سیستم و به‌زمی خێڵ و خزم و که‌س و هێز .؟.
شۆڕشی سپی په‌یامی خه‌باتگێڕیی ڕۆشنبیرانی گه‌لێک ده‌گرێته‌وه که‌ده‌ووڵه‌تی یاسا دروست ده‌که‌ن نه‌ک باوه‌ڕ به هێزو خێڵ و نه‌ریتی کۆنی باوک و کوڕ‌و براو برازا‌و مام و ئامۆزا‌و .. هتد . ئه‌م هێزی گۆڕانه سه‌رتاپای ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ڕۆشنبیری و ڕامیاری مرۆڤی کورد ده‌گرێته‌وه‌و ده‌گۆڕێت و کۆتایی به کێشه‌ی چینایه‌تی و کۆیلایه‌تی ده‌هێنێت له‌کوردستانداو هه‌وڵ ده‌دات ڕۆژێکی نوێ و مێژوویه‌کی نوێ و ژیانێکی نوێ دروست بکات که‌پێشتر نه‌بووه له‌کوردستان .
شۆڕشی نوێتری ئه‌مڕۆی گۆڕانی ئێوه ته‌مه‌نی 3 مانگه به‌رامبه‌ر به 2 پارتی گه‌وره‌و سه‌ره‌کی کوردستان که‌ته‌مه‌نیان 70 ساڵه‌و له‌ناو 21 هێزو لیستی جیاواز‌و پارتی ڕامیاری کوردستان به‌ئاینی و عیلمانییه‌وه به‌و هه‌موو ته‌مه‌نه که‌مه‌وه له‌ناو کێ بڕکێی 21 هیزدا که‌خۆتان ده‌زانن و ئاگادارن به‌و هه‌موو گزی و ته‌زویره‌شه‌وه لیستی گۆڕانه‌که‌تان پله‌ی دووهه‌م به‌ده‌ست دێنێت له‌سه‌ر ئاستی کوردستان که‌ئه‌مه کارێکی زۆر دڵخۆشکه‌رانه‌یه‌و نمونه‌ی زۆر که‌مه له‌جیهاندا چونکه نه‌بیستراوه‌و نه‌بینراوه پارتێک یان ڕێکخراوێک یان لیستێک به‌و ته‌مه‌نه که‌مه‌وه ڕێژه‌ی دووهه‌م به‌ده‌ست بهێنێت له‌سه‌رتاسه‌ری ووڵاتدا به‌و که‌می توانا‌و که‌م هێزی ئابووریه‌وه که‌هه‌یه‌تی .
بۆیه له‌کۆتاییدا ده‌توانم بڵێم ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕاندا نه‌بێت دوواده‌که‌وێت و به‌جێده‌مێنێت مه‌به‌ستم گۆڕانی ناخ و ژیانی مرۆڤه به‌لیست و قه‌واره‌ی گۆڕانه‌وه . بۆیه هه‌ر که‌سێک ئومێدی ژیانی باشتر‌و هیوای به‌خته‌وه‌ری بۆ گه‌له‌که‌ی نه‌بێت مرۆڤێکی وه‌ستاوو ناسروشتی یه یان هه‌تا سه‌ر ئێسقان ئه‌و مرۆڤه ناپاک و ماستاوچی و خۆپه‌رسته بۆیه ده‌بێت هه‌موو له‌گه‌ڵ گۆڕان بین و چاوه‌ڕێی پاداشتی ماکی ( مادی ) نه‌بین .
به‌کورتی شۆڕشی سپی واتای گۆڕانێکی مه‌ده‌نیانه‌ی سه‌رده‌م و بزوتنه‌وه‌یه‌کی میللی‌و یه‌که‌م هه‌نگاوی قۆناغێکی مه‌زنه بۆ گۆڕینی باری ناهه‌موواری گه‌لێکی که‌له‌پچه کراوی کۆیله به‌بیری سه‌قه‌تی خێڵ و خورافه ده‌وره دراو‌و دیلی ده‌ستی کلتورێکی سه‌قه‌ت و دور له عه‌قلانییه‌ت و هاوڕای تێکشکانی که‌سایه‌تی مرۆڤی کورده .
Hamid773@hotmail.com
|