٧\٢\٢٠١١
شۆڕشی سپی.

هاوڕی ره‌ش
ئه‌و رۆژه‌ی محه‌مه‌د بوعه‌زیز گڕی له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا، ئه‌و
رۆژه گیڤارایه‌ک له مێژووی مرۆڤایه‌تی سه‌ریهه‌ڵدا، محه‌مه‌د بوعه‌زیزیش
بوو به‌و گیڤارایه‌ی که زیاتر له بیست و دوو وڵاتی عه‌ره‌بیی
خسته‌ناو گه‌ڕی شڵه‌ژان و درزدان به چه‌مکی دیکتاتۆریی و گه‌نده‌ڵیی و
نیپۆتیزمی ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی.
ئه‌و له ١٧ی کانوونی یه‌که‌م به مرۆڤایه‌تی گوت سه‌رکرده عه‌ره‌به‌کان
و ده‌سه‌ڵاتدارانی رۆژهه‌ڵات ئه‌وه‌نده بێڕێزیی به مرۆڤ ده‌که‌ن
کاتێک که گه‌نجێکی وه‌ک من ده‌رچووی زانکۆیه له بێکارییدا ته‌ماته
و په‌تاته و پرته‌قاڵ له‌سه‌ر شڕه عاره‌بانه‌یه‌ک له کوچه‌کانی
(سید بوزیدی تونس)دا بفرۆشێ و ئه‌وه‌شی پێ ره‌وا نه‌بینین ده‌بێ له‌و
وڵاته‌دا رێزی مرۆڤ له کام پله و ئاستدا بێ؟؟
هه‌ڵبه‌ت دیارده‌ی خۆسوتاندن له‌ناو دنیادا شتێکی نامۆ نییه جا به
هه‌ر هۆکارێکه‌وه بێ، نابێ له بیرمان بچی که (هۆما ده‌رابی) پزیشکه
ده‌رچووه‌که‌ی زانکۆکانی نیوجه‌رسی له ٢١\٢\١٩٩٤ له کۆڵانه‌کانی
تارانی پایته‌ختی ئێران له دژی ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی توندڕه‌وی
ئێران له‌سه‌ر لێوسوورکردن سووکایه‌تی پێ ده‌کا و زامدار ده‌کرێ گڕی له
خۆی به‌ردا و به هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی گوت : (مه‌رگ بۆ
سته‌مکاریی، بژی ئازادیی، بژی ئێران).
هۆما به مرۆڤگه‌له‌کانی خه‌ڵکی ئێرانی وت که بژی ئازادی بمرێ ده‌سه‌ڵاتی
چه‌وسێنه‌ر و تۆقێنه‌ر ئاخر پێش هۆماش کچێکی شانزه ساڵی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه
به تاوانی لێوسوورکردن ڕه‌جم کراو کوژرا، ئیتر دوای هۆماش کاردانه‌وه
مرۆییه‌کان گه‌یشتنه راده‌یه‌ک که ناوه‌ندی جیهانی هه‌ژاند به‌ڵام
گوێی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران که‌ڕبوو بۆیه نه‌یتوانی دێڕه دنیایه‌کان
کاریگه‌ریان له‌سه‌ر دروست بکا، هه‌رچی محه‌مه‌د بوعه‌زیزیشه مرۆڤایه‌تی
خسته‌ناو پێگه‌یه‌کی تره‌وه گه‌ر سه‌یری باکگراوندی دوێنێ ڕۆژئاوا بکه‌ین
به‌وه‌ی دوای ساڵی ٢٠٠٨ و دوای ئیفلاسبوونی چه‌ندان بانکی ئه‌مریکی و
ئه‌وروپی و بێکاربوونی ملیۆنان که‌س له جیهاندا داخستن و خاپورکردنی
چه‌ندان کارگه و باڵه‌خانه په‌ڕپووتبوونی بانکه‌کانی ئه‌بی ئه‌مریکی
و فی دی ئای سی ئه‌مریکی و هه‌ره‌سهێنانی ئه‌پڵ چه‌ندان دامه‌زراوه‌یی
تری ئه‌مریکایی ڕه‌وگه‌ی ژیار که‌وتهناو چوارچێوه‌یه‌کی تره‌وه که
بلۆکبه‌ندی ئاسیا و ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵاتییه به‌وه‌ی که رووسیا و چین
تا چه‌ند دامه‌زراوه ئابوورییه‌کانیان به‌سه‌ر سه‌رمایه‌داری ڕۆژئاوا
به‌رز بکه‌نه‌وه هه‌مان قسه‌ی چۆمسکی فه‌یله‌سوفی ئه‌مریکی بکه‌ن به
راستی که گوتی ئه‌مریکا له لووتکه‌یه؟
که‌وابێ ده‌بێ لێژبێته‌وه بۆیه‌ش محه‌مه‌د
بوعه‌زیزی بوو به‌و رێخۆشکه‌ری شۆڕشێکی سپی که جگه له تونس میسریشی
هه‌ژاند و ئوردن و یه‌مه‌ن و جه‌زائیری خستۆته ناو بارێکه‌وه له ئان
و ساتدایه، ئه‌و ئه‌وه‌ی نیشان دا که توانای میلله‌ت له هه‌موو کات
و ساتێکدا دڕ ده‌دا به چه‌قه‌به‌ستوویی ده‌سه‌ڵات و چه‌ندانی وه‌ک زه‌ین
بن عابدین و حوسنی موباره‌ک ده‌کا به په‌ندی مێژوو ئه‌وه‌تا به‌شار ئه‌سه‌دی
سه‌رۆکی سوریا زۆر راشکاوانه گوتی چیتر خه‌ڵکی خۆمان لێمان ڕازی
نابن، ئه‌مه خۆی ترسێکه که چه‌ند ساڵیک به‌ر له ئێستا یان دروستر
له شۆڕشی سپی چاوه‌ڕێی قسه‌ی له‌مجۆره له‌سه‌رکرده دیکتاتۆره‌کانی عه‌ره‌ب
نه‌ده‌کرا.
له‌ولاشه‌وه میسری هاوسێی تونس که‌وتۆته ناو بارێکه‌وه که ڕۆژانه
هه‌زاران بگره ملیۆنان میسری بانگه‌شه‌ی رووخانی حکومه‌تی موباره‌ک
ده‌که‌ن، له جه‌زائیر و ئوردنیش شیته‌ڵی خۆپیشاندن ده‌کرێ پێشبینیی
ده‌کرێ که له‌مه‌ودوا زۆربه‌ی وڵاته دیکتاتۆره‌کانی رۆژهه‌ڵات بکه‌ونه
ناو هه‌ڵمی شۆڕشی سپییه‌وه و سه‌پاندن و چه‌وساندنه‌وه چیتر له ده‌سه‌ڵات
قبوڵ بکرێ.
له‌ناو کوردیش‌دا خۆسوتاندن هه‌بووه هه‌یه و ئه‌مه جگه له‌و مۆرکه
کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی که ڕۆژانه خه‌ڵک ده‌کا به قوربانی خاڵی تر که
ده‌بێ تیشکی بخرێته‌سه‌ر له که‌سایه‌تیه‌کدا که له‌یلا وه‌لی حه‌سه‌نه
ناسراو به ڤیان سۆران له ١\٢\٢٠٠٦ له چیاکانی کوردستان و له ژێر هه‌رێمی
میدیادا گڕی له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا بۆ ئازادکردنی ئۆجه‌لان و
نه‌هێشتنی چه‌وساندنه‌وه له‌سه‌ر کورد، هه‌ڵبه‌ت ئاورله‌خۆبه‌ردان و
ئه‌وانه‌ی ئاور له خۆیان به‌رده‌ده‌ن له ترۆپکی خۆبه‌خت کردنن و
ئاماده‌ن ببن به قوربانی جا به هه‌ر هۆکارێکه‌وه بێ، زۆرجاریش مرۆڤ
ده‌گاته قۆناغێ که هه‌موو دێڕه‌کانی ناخی باسی ئازادبوونی ده‌که‌ن
به‌ڵام کاتێ نه‌یتوانی ئه‌وه په‌نا ده‌با بۆ خۆسوتاندن و رێگاکانیتر.
______________________
سوود له‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی خواره‌وه وه‌رگیردراوه:
http://www.dengeroj.net/News-file-article-sid-12873.html
http://en.wikipedia.org/wiki/Banking_in_the_United_States
http://en.wikipedia.org/wiki/Homa_Darabi
http://www.lejdd.fr/International/Maghreb/Actualite/Mohamed-Bouazizi-jeune-vendeur-ambulant-a-l-origine-d-une-revolution-255055
/
http://www.nytimes.com/2011/01/23/weekinreview/23worth.htm
1\2\2011
hawrey.payz@hotmail.fr
|