٢٧\٢\٢٠١٨
شۆڕشی زمانی کوردی.

ئاری محەمەد سابیر
زمانی کوردی وەکی زمانەکانی دونیا لە کۆن و ئێستادا زمانی کۆمەلێک خەڵک
قسەی پێکردووەوکتێب و نوسراوی پێی نووسیوەو بۆ ڕایی کردنی کاروبارەکان
ولێکتێگەیشتنی رۆژانە زمانی نوسین و خوێندنە زمانی ھەزاران
نوسراووکتێبی کوردیە لە ئەدەب و سیاسەت وبواری رۆشنبیری و بواری (میدیا)
زمانی میللەتێکی زیاتر لە (٤٠) ملیۆن کەسە کە کوردن بەڵام لەبەر
نەبوونی قەوارەیەکی سیاسی وسەربەخۆودەوڵەت نەتوانراوە خزمەتی تەواوی
ئەو زمانە بکرێت گەشەی پێبدرێت ھەرچەند زۆرریشی خزمەتکراوەوزۆریشی بۆ
نوسراوەوگوتراوە بەڵام بەس نیەو دەبێت لەگەڵ قۆناغەکانی سەردەم
وپێشکەوتنەکانی پیشەسازی وتەکنەلۆجیا خەمی زمانەکەمان بێت فەرامۆشی
نەکەین چونکە ھەموو زمانێک لە گەشەکردندایە گەر گەشەی پێبدرێت ! زمانی
کوردی سەرباری ئە باروودۆخەی بەسەر کورد داھاتووە ئامانجی ھەرە لە
پێشینەی داگیرکەران و دوژمنان لە ناوبردنی زمانی کوردی وشێواندنییەتی
لە ڕوویی فەرھەنگ و ڕێزمانەوە.
زمانی کوردی زمانێکە (١٠٠٪) مەرج ورەخساوەوگونجاوەوبێ
کێشەوگرفتە بۆ زمانێکی (ستاندارد) بەڵام بڕیاڕویەکدەنگی ورێکەوتنی
کوردانەی دەوێت,( قورئان) ھەموو عەرەبی یەکخست و زمانەکەشی یەکخست
میللەتی کوردیش دەتوانی بە ھۆی زمانەوە یەکبخرێت و زمانەکەشی یەکبخرێت
وەکو عەرەب (میسری, مەغریبی,عیراقی , خەلیجی) بەڵام یەک زمانی
یەکگرتوویان ھەیە میللەتی کوردیش دەتوانێت زمانی ئاخاوتن بەگوێرەی
ناوچەوشێوەزارەکان وەک لە باکوری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان بە
شێوەزاری (کورمانجی بادینی) لە رۆژھەڵات و باشوری کوردستان بە شێوەزاری
( کورمانجی خواروو سۆرانی) بەڵام بۆ ستاندارکردنی زمانی کوردی ھەڵ
وھیمەت وئیشی بۆ بکرێت.وەک بیرھێنانەوەیەکی مێژوویش میللەتی کورد تاکو
ئێستا لەبەر نەبوونی قەوارەیەک سیاسی سەربەخۆو دەسەڵاتێکی کوردی
خەمخۆروسەدلەسەد لە چوارچێوەی( حکومەت , دەوڵەت) ھەرچەند لە بەھاری
(١٩٩١) قەوارەیەکی نیمچە سەربەخۆو لە (٢٠٠٥) دەسەڵاتێکی سیاسی و
حکومەتداری دانیپێدانراوە لە باشوری کوردستان ئیشی باش و زۆری بۆ
گۆتراوەونوسراوە لە لایەن دەسەڵاتی کوردی و رۆشنبیران بەڵام لە ئاستی
پێویست نەبووە باخێکی بێ پەرژین بووە ھەوڵەکان نەک سەرکەوتوونەبووە
بەڵکو یەکنەخراوەوفەرامۆشکراوە نەگەیشتۆتە ئامانج تووشی جۆرێک لە بێ
باوەڕی بوونە لە ئاست زمانی کوردی بە تایبەت لەلایەن چینی
خوێندەوارورۆشنبیران کە بە زمانێکی بەھێزو سەردەمیانەو زمانی
زانستیانەی نازانن! بەڵام ھۆزانڤان (قانع) دەبێژێ:
قانع بە زمانی کوردی مەدحی خوای ئەنووسی
تا نەڵێ بەکوردی نەکراوە وەسفی وەھاب
(قانع)ی ھەڵبەستڤان بێ متمانەیی وباوەڕبەخۆنەبوون لای تاکی کورد
دەڕەوێنێتەوەو زمانی کوردی دەوڵەمەندە بە فەرھەنگ وزاراوەوژیانەوە
باوەڕیان بە زمانی کوردی ھەبێت. گەر تەماشایی داگیرکەران و دوژمنانی
میللەتی کورد بکەین دەبینین لە کۆنەوە تاکو ئێستا یەکەمین ھەنگاو بۆ لە
ناوبردنی میللەتی کورد لە ڕێی زمانی کوردیەوە بووە زمانی کوردیان
شێواندووە زمانی کوردی بە سەربەخۆ دانانێن بە لقێکی زمانی خۆیان دەزانن!
نەیانھێشتووە دامودەزگاوچاپەمەنی و گۆڤاروکتێب بەڕێژەی زۆر وەشان بکرێت
بخرێتە بەردەست و بە چاو ئەمەش مەبەستیان لە ناوبردنی کەلتووروفەرھەنگی
میللەتی کوردە,لە سەرێکیترەوە ئێمەش خۆمان تۆزێک ساویلکەوسادەین دەبێت
ئێمەش وەک داگیرکەران و دوژمنان و ناحەزانی میللەتی کورد دەمارگرژیمان
ھەبێت و توندڕەوبین لە بەر خاتری زمان وکەلتورەکەمان پێویستە بێشەرم
بین لە ئاست زمانانی سەردەم ودونیا گرێی خۆبەکەمزانین بکەینەوە.
لە پێناو زیاتر بڵاوکردنەوەی وشیاری زیاتر تاوتوێ کردنەوەی ڕادەی
پێویستی کوردوھەرێمی کوردستان بۆ زمانێکی ستاندارد با بە بیر خۆمانی
بھێنینەوەوبزانین بەشێک لەو دەرەنجامانە ئەرێیانەودەستکەوتانە چین کە
وامان لێدەکەن داوابکەین ھەرچی زووە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی ئەو
پرۆسەیە, بیگومان ھەبوونی زمانێکی ستاندارد لە ھەموو لایەنێکی ژیانی
تاکی کورد ڕەنگ دەداتەوە لە بەر ئەوەی زمان رۆلێکی بنەڕەتی ھەیە لە
ھەموو بوارێکی مرۆڤ بەتایبەت بواری (خوێندن) لە ھەموو وڵاتێک,بۆیە
ھەبوونی زمانی ستانداردی کوردی تاررادەیەکی باش چارەسەری ڕیکخستنی
پڕۆگرامی خوێندن دەکات بە مەش نەوەی داھاتوو ھەموویان بەیەک زمان
فێردەکرێن و کاریگەری ناوچەیی لەسەریان نامێنێت کاتێک لە قوتابخانە
دەخوێنن,ھەرئەوپەروەردەکردنە بە زمانی ستاندارد(یەکگرتوو) نەوەیەکی
ھوشیار یەک ھەڵوێست دروست دەکات ئینتیمایی بۆ گەل و نیشتمان و زمان و
خاکی خۆی زۆر پێ گرنگترە لە ناوچەگەری و عەشیرەتگەری,بۆیە لەم سەردەمەی
جەنجاڵی و تەکنۆلۆجیا جیھان پێویستمان بە رادیکالیەت و گۆڕانی ڕیشەیی,
(شۆڕشی زمانی کوردی)بەرپاکەین چەند چارەسەروپێشنیار ببنە دروشم و
ھەنگاوی سەرەتا بۆ زمانی کوردی بەرامبەر ناحەزانی زمانی کوردی و
داگیرکەران و لە ئاست ئەو پیشکەوتنانەی جیھان دەستەوەستان نەبین,
لەوانە:
١- گرینگیدان بە شێوەزاری( کورمانجی بادینی , خواروو سۆرانی) ھەموو
ھەوڵێک بۆ نزیکبوونەوەیان.
٢- وەرگێرانی بابەتی زانستی بۆ قوتابیانی زانکۆوپەیمانگەکان.
٣- ئاسایە تیکە ڵکردنی وشەوزاراوەی بیانی وجیھانی بە کارھێنانی لە
ئاخافتن ونوسین وەک زمانێکی سەردەم و ھاوچەرخ خۆی بناسێنێ.
٤- (میدیا , راگەیاندن) کاریگەری و رۆلی سەرەکی دبینێت بۆ بڵاوکردنەوەی
زمانی رۆژانەووشەوزاراوەی نوێ وسەردەم, زمانێکی ڕەسەن و ستاندارد بە
گوێی تاکی کورد بچرپێنێت .
٥- نەھێشتنی دیاردەی ناوی بیانی و عەرەبی بە بیانوویی موسلمانیەتی و
ئیسلامەتی و ئەو میللەت ووڵاتانەی دراوسێی کوردستانن.
٦- بڵاوکردنەوەی بەرھەمی گەورە رۆشنبیران و نوسەرانی کورد لە
ناوەودەرەوەی کوردستان.
٧- لەسەردەمی ئێستادا بە ھۆی بوونی زۆری مۆبایل وئەنتەرنێتەوە لە (سۆسیال
میدیاوماس میدیا) کانەوەھەوڵبدرێت زمانی تایبەت و زمانی کۆڵان و زمانی
ھاوڕێیەتی (ئێس ئێم ئێس، مۆبایل) زمانی ڕەسەنی کوردی نەشێوێنن.
٨- پێویستە سیاسەتمەدارورۆشنیبیران لە کۆڕوکۆبوونەوەکان بە
باوەەڕبەخۆبوونەوە بە زمانی کوردی قسە بکەن و لێدوان بدەن.
٩- پەروەردەوفێرکردن بە زمانێکی ڕەسەن و ستاندارد پەیڕەوبکرێت واتە لە
قوتابخانەوە فێربکرێت.
١٠- دەمارگرژی و خەمخۆری وشانازیمان بۆ زمانەکەمان ھەبێت وەک میللەتانی
جیھان.
١١- ھەرچی لافیتەونووسینی سەردوکان ودیوارەکان و تەنانەت پیت
ووشەوزاراوەو لۆگۆونیشانە بە زمان و ڕێنووسی کوردی بێت.
١٢- گرنگیدان بە پیشەسازی و بازرگانی , ھەروەھا لە ڕووی ھونەروسینەماوە
زمانەکەی خۆمان بناسێنین بە جیھان.
١٣- ئاوەدانکردنەوەی لادێکان (گوند) گرنگی پێدانیان کەچیتر خەڵک
ئەوەندە بۆ شار کۆچ نەکات چونکە (لادێ وگوند) بناغەی زمانەوِ ڕەسەنە
دواتر لە شار گەشە دەکات.
١٤- لە راگەیاندنکاران( میدیاوان) شارەزایی باشی زمانی کوردیان ھەبێت.
١٥- ئامادەکردن وبڵاوکردنەوەی نامیلکەوفەرھەنگۆک (قاموس) تایبەت بە وشە
وزاراوەی رەسەنی کوردی لە شوێنە گشتیەکان وداموودەزگا رسمی و حکومیەکان
تا ھەموو تاکێک ئاشناو مێشکی زاخاو بێت بەکاریبھێنێت لە رۆژانە.
١٦- داتاشین ودروستکردن و ئامادەکردنی وشە و زاراوەی کوردی بۆ ئەو
کەلوپەل و ئامێرانەی کە زانست و تەکنۆلۆجیا بەر ھەمی دەھێنێت.
١٧- ھاندان وھۆشیارکردنەوەی (کوردانی تاڕاوگە) بۆ بە کارھێنان و لە بیر
نەکردنی زمانی کوردی دایک.
١٨- ھەموو ھەولێکی (مادی و مەعنەوی) بەگەڕبخرێت بۆ بڵاوکرنەوەی رۆشنیری
وکەلتوری کوردی لە چوارچێوەی گۆڤارورۆژنامەوکتێب و نامیلکە لە دەرەوەی
وڵات بە زمانی کوردی دایک زمانێکی ستاندارد.
١٩- (بەشی کوردی) لە زانکۆوپەیمانگەکان بوارولق وبەشەکان فراوانتربکرێت
راستەوخۆ لە خزمەتکردنی زانستی زمانی کوردی بێت.
٢٠- سوود وەرگرتن لە ھەموو شێوەزارو دیالێکتەکانی زمانی کوردی.
areezendiny40@yahoo.com
|