٣٠\٥\٢٠١٠
شۆڕش له
پراکتیکدا.
ئێریکۆ مالا‌تێستا -
ئۆکتۆبه‌ری 1922
و. لە فاسییەوە: هەژێن
له
کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که له بین Bienne ی سویسرا بۆ په‌نجاهه‌مین
ساڵیادی ئه‌نجومه‌نی Saint Imier به‌رپا کرا، هاوڕێ بێرتۆنی (Bertoni)
و من بۆچونگه‌لێکمان ده‌ربڕین، که هاوڕێ کۆلۆمێر (Colomer) پێی خۆش نه‌بوون.
هه‌ر به‌و جۆره‌ی که له ئازادی Libertaire ی پاریس‌دا نووسیویه‌تی،
دڵنیایه بۆچوونه‌کانی ئێمه له‌ته‌ک ئامانجی ئاراسته زیندووەکانی
بزاڤی ئه‌نارکیستی هاوچه‌رخ ناته‌بان. وی ده‌نووسێت، هاوڕێیانی ئاڵمانی،
ئیسپانی، ڕوسی، ئه‌مه‌ریکایی و ... که له‌و ئاماده له‌و کۆبوونه‌وه‌دا
ئاماده‌بوون، هه‌ر وه‌ک خودی خۆی، به‌ڕاده‌یه‌ک ته‌کانیان خواردووه و
توڕه بووبوون “émus et presque indigné”.
به بۆچوونی من، هاوڕێ کۆلۆمێر له‌مه‌ڕ دەرکی ئاراسته که‌توارییه‌کانی
ئه‌نارکیزم، که‌مێک زیادەڕەوی کردوه. به‌هه‌ر بارێک‌دا، به‌کاربردنێکی
نادروستی زمانه‌وانییه، لایەنی که‌م، قسه‌کردن له‌سه‌ر “تووڕه‌یی”،
کاتێک بابه‌تی لێدوان له شوێنێکدایه، که هه‌موو که‌سێک ڕاستگۆیانه
له به‌رژه‌وه‌ندی ئامانجی هاوبه‌ش، هه‌وڵی ڕوونکردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کانی
ده‌دات. به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک باشتره گفتوگۆکان له بارێکی دۆستانه‌دا
ڕاگرین، ئاوا که ئێمه له بین Bienne پێی هه‌ستاین.
هاوڕێ بریتۆنی، بێگومان پشتیوانی له بۆچوونه‌کانی خۆی له (ژیانه‌وه-Réveil)دا
ده‌کات؛ منیش له (مرۆڤایه‌تی نوێ-Umanità Nova) هه‌مان کار ده‌که‌م،
به‌و جۆره‌ی که کۆلۆمێر له ( ئازادیخوازی-Libertaire) کردی. هیوادارم
هاوڕێیانی تریش له‌م لێدوانه‌دا به‌شداری بکه‌ن؛ ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی
هه‌موواندا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌مووان چاو‌دێر بن، ئاڵوگۆڕ له هزری به‌رامبه‌ردا
به‌هۆی وه‌رگێرانه‌وه بۆ زمانه‌کانی تر ڕوو نه‌دات. ئه‌مه زیانی نییه،
به هیوای ئه‌وه‌ی که هیچ که‌س به بیستنی شتێک که پێشتر بیری لێ نه‌کردبێته‌وه،
ئازار نه‌چێژێت.
له بین Bienne له‌مه‌ڕ دوو بابه‌ت لێدوان کرا: "په‌یوه‌ندی نێوان سه‌ندیکالیزم
و ئه‌نارکیزم" و " چالاکی ئه‌نارکیستی له سه‌رهه‌ڵدانی یاخیبووندا".
له هه‌ڵیکی تردا و له‌سه‌ر خۆ ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر بابه‌تی پێشین، هه‌روا
خوێنه‌رانی Umanità Nova ده‌بوو به‌ر له‌مه، بزانن من له‌م باره‌وه
چوون بیرده‌که‌مه‌وه. به خێرایی ڕوونی ده‌که‌مه‌وه، که له‌مه‌ڕ
بابه‌تی دوایین چیم گوتووه.
ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌رچی زووتر شۆڕش ڕوو بدات و له ته‌واوی هه‌له‌کان
که ئه‌گه‌ری ڕه‌خسانیان هه‌یه، که‌ڵک وه‌ر بگرین.
بێجگە له ژماره‌یه‌کی که‌م له "فێرکاران"، که باوه‌ڕیان به له
توانادابوونی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ر به‌ره‌و ئامانجی ئه‌نارکیستی، پێش
ئاڵوگۆری مه‌رجه مادی و مۆڕالییه‌کانی ژیانی جه‌ماوه‌ر، هه‌یه، ئه‌وانه‌ی
که شۆڕش بۆ کاتێک که هه‌مووان تونایان هه‌بێت ئه‌نارکیستییانه بژین،
دواده‌خه‌ن، هه‌موو ئه‌نارکیسته‌کان له خوازیاری لەناوبردنی هه‌رچی
زووتری میرایه‌تییه هه‌نووکه‌ییاندا هاوڕان، ڕاستی شته‌که ئه‌وه‌یه،
که ئه‌وان هه‌رده‌م، ته‌نیا که‌سانیکن، که به‌ڕاستی ئاره‌زوومه‌ندییان
بۆ ئه‌نجامدانی وه‌ها کارێک نیشاندده‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، شۆڕشگه‌لی سه‌ربه‌خۆ له "ویست و خواستی" ئه‌نارکیسته‌کان،
ڕوویان داوه، ڕوو ده‌ده‌ن و له داهاتووشدا ڕوو ده‌ده‌ن؛ له‌وێوه که
ئه‌نارکیسته‌کان ته‌نیا که‌مایه‌تییه‌کی بچووکی خه‌ڵک پێکده‌هێنن و ئه‌نارکیزم
ناتوانرێت به‌سه‌پاندنی زۆر و توندوتیژی ئه‌و که‌مایه‌تییه پێک بێت،
ڕوونه که شۆڕشه‌کانی ڕابوردوو و داهاتوو، شۆڕشی ئه‌نارکیستی نه‌بوون
و له‌وانه‌شه نه‌بن.
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ئیتالیا شۆڕشێک له ڕووداندا بوو، ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی
له تواناماندا بوو، کردمان تاکو ڕووبدات. به‌ڵام وه‌ک دژه‌خونانی
سۆشیالیزم و لایه‌نگرانی یه‌کێتییه‌کان مامه‌ڵه‌مان له‌ته‌کدا کرا، وه‌ک
که‌سانێک که به‌ر به هێزی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بگرن و میرایه‌تییه
پاشایه‌تییه له‌رزۆکه‌کان، له به‌رده‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی دژ به
گرانبوونی گوزه‌ران، له‌وانه مانگرتنه‌کان له ناوچه‌ی پیدمۆنت
(Piedmont) و ڕاپه‌ڕینی ئانکۆنا (Ancona) و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی
کارخانه‌کان، ڕزگار بکه‌ن.
ده‌بێت چی بکه‌ین، ئه‌گه‌ر شۆڕش له پێناو باشبووندا سه‌رهه‌ڵبدات؟
ده‌بێت چی بکه‌ین، له شۆڕشێکدا که سبه‌ینێ ڕوو ده‌دات؟
هاوڕێیانی ئێمه له شۆرشه‌کانی که له ڕوسیه، باڤاریا (هه‌رێمی بایه‌رن
له ئاڵمان)، هه‌نگاریا و شوێنه‌کانی تر، چی‌یان کردووه و ده‌یانتوانی
چ کارێک ئه‌نجامبده‌ن و پێویست بوو چی بیکه‌ن؟
ئێمه ناتوانین ئه‌نارکی پێک بهێنین، لایه‌نی که‌م ئه‌نارکییه‌ک نا، که
ته‌واوی خه‌ڵک و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان گرتبێته‌وه، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی هێشتاکه ئه‌نارکیست نین و هه‌روه‌ها ئێمه ناتوانین
هیچ میرییه‌کی تر په‌سه‌ند بکه‌ین، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری شه‌یداییمان
ببین و هه‌ر هۆکارێکی ئه‌نارکیستبوونمان له ده‌ست نه‌ده‌ین. به‌م پێیه،
ده‌ی که‌واته چ کارێک ده‌توانین و ده‌بێت ئه‌نجام بده‌ین؟
ئه‌مه ئه‌و گرفته بوو، که له بین Bienne لێدوانی له‌باره‌وه کرا و
گرفتێکه که له له ئێستادا زۆرته‌رین گرنگی هه‌یه، وه‌ها هه‌لێکی
زۆر، کاتێک که له پڕێکدا له‌ته‌ک بارودۆخێکی وا ڕووبه‌ڕوو بووین، که
یا ده‌بێت بێ‌دوودڵی و ده‌ستبه‌جێ ده‌ستبه‌کار بین یا له مه‌یدانی خه‌باتیدا
هه‌ڵبێن و سه‌رکه‌وتنی که‌سانیتر له‌باربکه‌ین.
پرسه‌که له‌سه‌ر شۆڕش نه‌بوو، به‌و جۆره‌ی که ئێمه ده‌مانه‌وێت،
شۆڕشێکی ڕاستینه‌ی ئه‌نارکیستی به شێوه‌یه‌ک گونجاو ده‌بوو ئه‌گه‌ر هه‌موو
خه‌ڵک یا لایه‌نی که‌م زۆرینه‌ی خه‌ڵک له ناوچه‌یه‌کی دیاریکراودا ئه‌نارکیست
بوونایه. پرسی گه‌ران بوو بۆ به‌دستهێنانی باشترین کاری لوا‌و له به‌رژه‌وه‌ندی
بزاڤی ئه‌نارکیستی له ئاڵوگۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی گونجاو له هه‌لومه‌رجی
هه‌نووکه‌ییدایه.
پارته ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان به‌رنامه‌ی دیاریکراویان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت
به زۆر بیسه‌پێنن؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌وان ئاره‌زووی ده‌سه‌ڵاتگرنه‌ده‌ست
ده‌که‌ن، به چاوپۆشین له‌وه‌ی که ڕه‌وا بێت یا ناڕه‌وا، هه‌وڵی
گۆڕینی کۆمه‌ڵگه به شێوازی خۆیان و له ڕێگه‌ی یاسایه‌کی تازه‌وه ده‌ده‌ن.
ئه‌مه ڕوونی ده‌کاته‌وه، که بۆچی ئه‌وان له قسه‌دا و هه‌روا له
زۆربه‌ی نیه‌تیاندا شۆڕشگێڕن، به‌ڵام کاتێک که هه‌لێک ده‌ڕه‌خسێت، له
شۆڕشکردندا تووشی ڕارایی ده‌بن. ئه‌وان له پێشوازی دڵنیانین، ته‌نانه‌ت
له زۆرینه‌ی خه‌ڵک ناچالاکترن، ئه‌وان هێزی سه‌ربازی پێویستیان بۆ
جێبه‌جێکردنی فه‌رمانه‌کانیان له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا له‌به‌رده‌ستدا
نییه و له گشت به‌شه جۆراوجۆره‌کانی بواری چالاکییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا
که‌سانی خۆبه‌شی شاره‌زایان نییه... له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رده‌م ناچارن
جێبه‌جێکردن دوا بخه‌ن، تاکو ئه‌وه‌ی به‌ناچاری به‌هۆی یاخیبوونی جه‌ماوه‌ره‌وه
میرایه‌تی به‌ده‌ست ده‌هێنن. له‌ته‌ک ئه‌وه‌ی که ته‌نیا جارێک بوونه
خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات، ده‌یانه‌وێت بۆ هه‌میشه تێیدا بمێننه‌وه، هه‌ر
بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن شۆڕشێک که کارایی له‌سه‌ر داناون، دوا بخه‌ن، به‌لارێدا
ببه‌ن و راگرن.
به‌پێچه‌وانه‌وه، ئێمه ئامانجێکمان هه‌یه و بۆی ده‌جه‌نگین و ده‌مانه‌وێت
به‌دی بهێنین، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دا نین که ئامانجی به‌رزی ئازادی و
دادپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستی له ڕێگه‌ی توندوتیژی میرایه‌تییه‌وه بێته
دی.
ئێمه نه بۆ خۆمان ده‌مانه‌وێت ده‌سه‌ڵات بەده‌سه‌ت بهێنین و نه بۆ
که‌سی تریش. ئه‌گه‌ر به هۆی که‌می توانامانه‌وه نه‌توانین به‌ر به
هەبوون و جێگیری میرییه‌کان بگرین،هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌ده‌م تا ئه‌و جێیه‌ی
که له توانادا هه‌یه میرایه‌تی لاواز بکه‌ین. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه
هه‌رده‌م ئاماده‌ین بۆ له‌ناوبردن یا لاوازکردنی میری ده‌ستبه‌کار بین،
به‌بێ نیگه‌رانییه‌کی زۆر (من ده‌ڵێم "زۆر"، نه‌ک به "هیچ" شێوه‌یه‌ک)
له‌و ڕووداوانه‌ی که دواتر ڕوو ده‌ده‌ن.
بۆ ئێمه توندوتیژی ته‌نیا بۆ به‌رگرییه و ته‌نیا ده‌توانێت له به‌رامبه‌ر
توندوتیژیدا به‌سوود بێت. بێجگه له‌مه، کاتێک کە بۆ ئه‌نجامدانی
ئامانجه پۆزه‌تیڤه‌کان به‌کار ببرێت، ئەوا یا به شێوه‌یه‌کی گشتی
شکست ده‌خوات یا ده‌بیته هۆی پایه‌ڕێژی سه‌رکوت و به‌هره‌کێشی که‌سانێک
به‌سه‌ر که‌سانێکی تردا.
جێگیربوون و به‌ره‌وپێشچوونی به‌ره به‌ره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤه ئازاده‌کان
ته‌نیا ده‌توانێت به‌رهه‌می گەشەی ئازادانە بیت؛ ئه‌رکی ئێمه وه‌ک ئه‌نارکیست
ڕاستەوخۆ پشتیوانی و دابینکردنی گەشەسەندنی ئازادییە.
ئه‌رکی سه‌رشانی ئێمه ئه‌مه‌یه: لەناوبردن یا کۆمه‌ک به لەناوبردنی
هه‌ر جۆره ده‌سه‌ڵاتێکی ڕامیاری، له‌ته‌ک گشت زنجیره هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کان،
که پشتیوانی لێده‌که‌ن؛ بەرگرتن یا هه‌وڵ بۆ به‌رگرتن له ده‌رکه‌وتنی
میرییە تازەکان و هێزه سه‌رکوتگه‌ره تازه‌کان؛ بە هەموو بارێک‌دا،
خۆلادان له به‌فه‌رمی ناسینی هه‌ر میرییه‌ک، به‌رده‌وامی خه‌بات دژی،
داواکاری و خواست تا ئه‌وه‌نده‌ی دەلوێت به زۆر، مافی ڕێکخراوبوون و
ژیان به‌و جۆره‌ی که ده‌مانه‌وێت، مافی ئه‌زموونکردنی ئەو شێوەکانی
کۆمه‌ڵگه، که بۆ ئێمە باشتر دێنە بەرچاو، هه‌ڵبه‌ته تا کاتێک که '
ئازادی یەکسانی' کەسانی تر پێشێل ناکەن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م خه‌باته له دژی سه‌پاندنی میری، که به‌هره‌کێشی سه‌رمایه‌داری
ده‌سه‌پێنێت و له‌باری ده‌کات؛ ئێمه پێشتر، خه‌ڵکیمان بۆ ده‌سته‌به‌سرداگرتنی
سامانێک که هه‌یه و ئامرزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان به‌تایبه‌ت، هه‌ڵخڕاندووه
و هاریکاریمان داون؛ کاتێک که بارودۆخێکی وه‌هامان بۆ ڕه‌خسا، که له
سایه‌یدا هیچ که‌س نەتوانێت خواسته‌کانی به زۆر به‌سه‌ر که‌سانی تردا
بسه‌پێنێت و هیچ که‌س له به‌رهه‌می کاری خۆی جیانەبێته‌وه، ئەوکات
ئێمه ده‌توانین له ڕێگه‌ی پاگه‌نده و ڕێنوێنییەکانەوە هه‌نگاو بنێین.
ئایا پێکهاتە و ڕێکخستنی ئەو ڕێکخراوه‌ییە کۆمه‌ڵایه‌تییانە که هەن،
له‌ناویان به‌رین؟ به‌ڵێ، به دڵنیاییه‌وه، ئه‌گه‌ر پرسه‌که له‌سه‌ر
پێکهاتە سه‌رکوتگه‌رەکان بێت؛ به‌ڵام ئه‌وانه سەرەڕای هه‌موو شتێک، ته‌نیا
به‌شێکی بچووکن له ئاڵۆزی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی. پۆلیس، سوپا، زیندانه‌کان
و دەسەلاتی دادوەری پێکهاتەی به‌هێزن بۆ خراپەکاری، که به شێوازی
مشەخۆرانە کارده‌که‌ن. پێکهاتە و ڕێکخستنەکانی تری کارگێڕی، چ بۆ
باشترکردن یا بۆ خراپترکردن، جۆری ژیانی مرۆڤ دابین ده‌که‌ن؛ به‌بێ ئه‌وه‌ی
که به پێکهاتەی باشتر جێگه‌یان بگرینه‌وه، له‌ناوبردنی ئه‌و
دەزگایانە ناتوانێت به‌سوود بێت.
ئاڵووێری به‌رهه‌مه‌کان و که‌سته خاوه‌کان، دابه‌شکردنی که‌ره‌سته
خواردنەمەنییه‌کان، هێڵی ئاسن، خزمه‌تگوزاری پۆست و گشت خزمه‌تگوزارییه
گشتییه‌کان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه یا کۆمپانییه تایبه‌تییه‌کانه‌وه
به‌ڕێوه ده‌برێن و بۆ خزمه‌تگوزاری سه‌رمایه‌داری و پاوانگه‌ریی
ڕێکخراون، به‌ڵام له خزمه‌تی پێداویستییه که‌توارییه‌کانی خه‌ڵکدان.
ئێمه ناتوانین کاریان په‌ک بخه‌ین، (له هه‌ر بارێک‌دا خه‌ڵکی له‌به‌ر
به‌رژه‌وه‌ندییەکانی خۆی، بواری کارێکی ئاوامان پێناده‌ن) مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی
که به شێوازێکی باشتر دووباره ڕێکیان بخه‌ینه‌وه. هەروەها
ناتوانرێت یه‌ک ڕۆژه ئه‌و شته به ده‌ست بێت، تا باری شتەکان به‌م
جۆره بێت، ئێمه توانایی پێویستمان بۆ وه‌ها کارێک نییه. له‌م ڕووه‌وه
له‌م چرکە ساته‌دا خۆشحال ده‌بین، بەوەی که‌سانی تر ئه‌م ده‌زگه‌یانه
ئه‌گه‌رچی ته‌نانه‌ت به ڕێکخستنیکی جیاواز له‌وه‌ی ئێمه‌ش بێت، به‌ڕێوه
به‌رن.
ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ناوه‌ستێت و خه‌ڵکی ده‌یه‌وێت ڕۆژانی شۆڕش و سبه‌ینێ
و هه‌رده‌م درێژه به ژیانی بدات.
وای لە ئێمه و داهاتووی بۆچوونەکانمان، ئه‌گه‌ر لێپرسراوه‌تی پوچی
وێرانییه‌ک که درێژه‌ی ژیان ده‌خاته مه‌رسیییه‌وه، لە ئەستۆ بگرین!
له کاتی لێدوان لەسەر ئەو سەردێرانە، پرسی پاره، که گرنگییه‌کی زۆری
هه‌یه، له بین Bienne که‌وته به‌ر لێدوان.
له کۆڕوکۆمه‌ڵی ئێمه‌دا ئاساییە، بۆ خستنەڕووی ڕێگه‌چاره‌ی ساده بۆ
ئەم گرفتە، بوترێت ده‌بێت پاره وەلابنرێت. دەکرا ئەوە رێگه‌چاره بێت،
ئەگەر پرسەکە لەمەڕ کۆمەڵگەیەکی ئه‌نارکی، یا شۆڕشێکی گریمانه‌یی
بووایە، که له سه‌د ساڵی داهاتوودا ڕوو بدات، بە گریمانەی ئەوەی کە
هه‌رده‌م بۆی هەیە جه‌ماوه‌ر ببێتە ئەنارکیست و کۆمونیست، پێش ئه‌وه‌ی
هه‌لومه‌رجێک کە تێیدا دەژین لە ڕێگەی شۆڕشه‌وە گۆڕانی ڕیشەیی بەسەردا
هاتبێت.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌م پرسه به شێوازێکی ته‌واو جیاواز، ئاڵۆزە.
پاره ئامرازێکی به‌هێزی چه‌وسانه‌وه و به‌هره‌کێشییه؛ به‌ڵام هه‌روا
ته‌نیا ئامرازێکه (به چاوپۆشین له سه‌رکوتگه‌رترین دیکتاتۆرییه‌کان
یا له‌بارترینی ئایدیالیستییەکان) که تا هه‌نووکه له‌لایه‌ن هۆشی
مرۆڤه‌وه بۆ ڕێکخستن و به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردنی ئۆتوماتیک
داهێنراوە.
بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه، باشتره له بری ئه‌وه‌ی که خه‌می له‌ناوبردنی
پاره‌مان هه‌بێت، با بۆ دابینکردنی شێوازێک بدۆزینه‌وه، که پاره به‌ڕاستی
ده‌ربڕی ئه‌نجامی کاری به‌سوود له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌کانییه‌وه بێت.
بە هەر بارێک‌دا ڕێگه بده‌ن، با بچینه سەر پراکتێکی دەستبەجێ، ئەو
بابەتەی که له بین Bienne بە کردەوە مشتومڕی لەسەر کرا.
با وای دابنێین، کە سبەینێ ڕاپه‌ڕینێکی سه‌رکه‌وتوو ڕوو ده‌دات. ئه‌نارکیستی
یا نائه‌نارکیستی، خه‌ڵکی ده‌بێت له دووی دابینکردن و به‌دەستهێنانی
پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌کانیان بن. کەم تا زۆر وەک باری ئاسایی دەبێت
پێداویستییەکان لە شاره گه‌وره‌کاندا دابین بکرێن.
ئه‌گه‌ر جوتیاران و باربه‌ره‌کان و ئەوانی تر، ئامادە نەبوون بە خۆڕایی
کاڵاکان و خزمه‌تگوزارییه‌کان دابین بکەن و داوای پارەیەکیان کرد کە لە
باری ئاسایی‌دا لەسەری راهاتوون و بە سامانی کەتواری دەزانن، ده‌بێت چی
بکرێت؟ ئایا به زۆر ناچاریان بکه‌ین؟ که له‌و باره‌دا ده‌بێت
ماڵئاوایی له ئه‌نارکیزم و هه‌ر ئاڵوگۆڕێکی گونجاو بۆ باشتر بوون، بکه‌ین.
وەرن با وانه له ئه‌زموونی ڕوسه‌کان وه‌ربگرین.
به‌م جۆرە؟
وەڵامی هاوڕێیان بە گشتی: به‌ڵام جوتیاران لە دستکەوتەکانی کۆمونیزم یا
لایه‌نی که‌م ئاڵووێری ڕاسته‌وخۆی کاڵا له‌ته‌ک کالا تێده‌گه‌ن.
ئه‌مانه هەموو زۆر باشن، به‌ڵام بە دڵنیاییەوە تەنیا یه‌ک ڕۆژ نا،
هەروەها خه‌ڵکی ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ک ڕۆژیش ناتوانن به‌بێ خواردن بمێننه‌وه.
مه‌به‌ستم پێشنیارکردنی رێگه‌چاره نه‌بوو.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه ئه‌نجامی بده‌م، ڕاکێسانی سه‌رنجی هاوڕێیانە بۆ
گرنگترین پرسگه‌لێک، ئەوانەی که له سبه‌ینێی شۆڕشدا ڕووبەڕوومان
دەبنەوە.
بوار بده‌ن با هاوڕێیان له ڕوونکردنه‌وه‌ی پرسه‌کاندا بەشداری بکه‌ن؛
بوار نه‌ده‌ین دۆست و هاوڕێ کولومێر توڕه و دڵگیر بێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌تانه بۆ ئەو تازەن، لێنیشتنی وەها ترسێکی زۆر لە
تازەگری لە ئه‌نارکیستێک ناوەشێتەوە.
__________________________________________________
ئه‌م وتاره له ژماره 191ی (Umanità Nova)ی 7ی ئۆکتۆبه‌ری 1922 له
بڵاوکراوەته‌وه.
ئەرشیڤی نووسەر:
http://dwardmac.pitzer.edu/anarchist_archives/malatesta/Malatestaarchive.html
ماڵپه‌ڕی هه‌ژێن
|