شۆڕش! شۆڕش! کامه
شۆڕش؟

ن: کۆرش
موده‌رسی
و:
حه‌مه‌غه‌فور
ئه‌م سه‌رده‌مانه‌ی دوایی چینی کرێکاری
ئێران و شۆڕشگێڕانی کۆمۆنیست یه‌ک جاری
تریش له‌گه‌ڵ خرۆشان و
که‌شێکی داگیرساودا ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه
له کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا. بۆرژوازی
ئێرانی جارێکی دیکه‌ش له‌پاڵ خۆشخزمه‌تی چه‌پی ناسیونالیستدا هه‌وڵیدا
هه‌تا چینی کرێکار و خه‌ڵکی شۆڕشگێڕی ئێران
ڕاکێشێته‌پای به‌ناو شۆڕشێکه‌وه به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی بتوانێ خۆی له‌ژێر
مه‌نگه‌نه‌ی چینی کرێکار ده‌رکێشێ و که‌ڵکه‌ڵه‌ی
بردنی سوود و قازانجی زیاتری خۆی تێپه‌ڕێنێت.
ده‌هۆڵ و زوڕنای (شۆڕش!
شۆڕش!)ی شۆڕشگێڕانی سه‌وز
و چه‌په هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌وان
گوێی ئاسمانی که‌ڕ کرد.
هه‌ر ئه‌و کاته ئێمه
له هاوشانی چینی کرێکاری
به‌ئاگا و
کۆمۆنیسته‌کانی ئه‌م چینه‌دا گوتمان، هیچ
نییه با نه‌وه‌ستین خۆ شۆڕشێک له‌ئارادا
نییه، به‌ڵام
ئه‌گه‌ریش هه‌یه کام
شۆڕشه‌یه؟ شۆڕش له‌پێناوی چیدایه؟ هه‌ڵبه‌ته
بێگومان کرێکارانی شۆڕشگێڕ خوازیاری شۆڕشن، به‌ڵام وانه‌ی یه‌که‌می
مارکسیزم ئه‌مه‌یه که
ڕۆشنببێته‌وه که
چ جۆره شۆڕشێک له‌ئارادایه و
کرێکاران خۆیان خوازیاری کام جۆر له
شۆڕشن؟
له‌وه‌ڵامدا، چه‌پی پۆپۆلیست هاوڕێ له‌گه‌ڵ (موسه‌وی
و که‌ڕوبی و هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی)دا
خۆڵیان پژان به‌چاوی چینی کرێکار و خه‌ڵکی
شۆڕشگێڕ‌دا. له‌جیاتی نیشاندانی ناوه‌رۆکی شۆڕشگێڕانه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌ک،
که گوایا له
ئارادایه، ئه‌وان هاتن؛ '' شه‌قام
کۆ خه‌ڵک ''یان
به شۆڕش به خه‌ڵک
ناساند. له‌پێناو داپۆشینی گه‌وهه‌ر و
چییه‌تی ئیسلامی
و دژی شۆڕشی سه‌وزدا - مه‌به‌ست باڵی میانه‌ڕه‌وی
ئیسلامیه له‌ئێران، که به
جووڵانه‌وه‌ی (موسه‌وی، که‌ڕوبی، ڕه‌فسه‌نجانی) ناوی ڕۆشتووه‌و
-، فۆرمۆڵه‌ی "'' شه‌قام
کۆ خه‌ڵک ''یان
وه‌کو پێناسه‌ی شۆڕش ڕاگه‌یاند. هه‌ر ئه‌و پێناسه‌ی که
له ناواخنی دژه‌شۆڕشی مه‌خمه‌ڵی
و دژه‌شۆڕشی نارنجی و سه‌دان
و هه‌زاران دژه‌شۆڕشی کۆنه‌په‌رستانه‌ی دیکه‌دا بووه
مایه‌ی فریودانی چینی کرێکار. ئه‌مانه
به ئه‌ندێشه‌ی خۆیان ویستیان ڕه‌نگی
سوور بکه‌نه مه‌شخه‌ڵی شۆڕشی سه‌وز، به‌ڵام
ئه‌و ڕاستیه‌یان په‌نهان کرد که ئه‌م ده‌سپێشکه‌ریه‌یان
ته‌نیا هه‌نگاوێکه به
ئاراسته‌ی پاڵپێوه‌نانی په‌رچه‌می سه‌وز وه‌کو ئاڵای سێ ڕه‌نگی
ئێران. هه‌نگاوێک که به
دوای شکستی بۆشیزم
و ناسیونالیزمی پرۆڕۆژئاواییدا ئێستا ئه‌یبینین له‌نێو کۆماری
ئیسلامی‌دا کریستاڵیزه بووه. کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
ئێمه هه‌ر ئه‌وکاته
ڕایگه‌یاند که '' کۆماری ئیسلامی
قۆڵبه‌ندی سه‌وزی کرده مه‌چه‌کی
ناسیونالیزمی پرۆرۆژاوایی ئێرانه‌وه
و ناسیونالیزمی پرۆڕۆژاواییش ئاڵای
سێ ڕه‌نگی دایه ده‌ستی کۆماری ئیسلامی
''. ئه‌و چه‌په‌ی که هه‌وڵی
زۆری دا ڕه‌نگی سوور بکا به به‌ری
شۆڕشی سه‌وزدا، له واقعدا به‌شێک له
په‌یامی بۆرژوایی جێبه‌جێ کرد.
تا ئه‌و جێیه‌ی که په‌یوه‌ست
به چینی
کرێکاره ده‌بێته‌وه
باڵا و کرۆکی
دۆزه‌که ئاشکرایه. چینی کرێکار شه‌یدای
شۆڕشی چینه‌کانی دیکه نییه، هه‌روه‌ک چۆن
چینه‌کانی تریش چاویان به شۆڕشی کرێکاریی
هه‌ڵنایه و نایانه‌وێ بیبینن. شۆڕشی ئێمه
شۆڕشی کرێکارییه. نه
یه‌ک ووشه پتر و نه
یه‌ک ووشه که‌متر.
|