شوێنی که‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان..له ئه‌وروپا.
خالید هه‌رکی به‌شی دووه‌م و کۆتایی
ئیسپانیا دیاره ئیسپانیاش له ژێر هه‌ره‌شه‌و فشاری نه‌ته‌وه بچوکه‌کانیدا ده‌نالێنێ . ئه‌و هه‌ره‌شانه ئه‌گه‌ر سه‌ریان گرت ئه‌وا ئیسپانیا ده‌بێ بکرێته سێ پارچه : ( کاتا‌لۆنیا ، باسک ، گالیسیا )شێوازی ده‌ربرین و داواکردنی داخوازیه‌کان له ئیسپانیا شێوازێکی جیایه ، باسکه‌کان به رێبه‌رایه‌تی رێکخراوی ئیتا له رێگه‌ی خه‌باتی چه‌کداریه‌وه داخوازیه‌کانیان ده‌خه‌نه روو ،ئه‌م هه‌رێمه فه‌ره‌نساو ئیسپانیا له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شیان کردوه ،هه‌لوێستو هه‌نگاوه‌کانی ئیسپانیا بۆ به‌رامبه‌ر به‌م دۆزه له هه‌نگاوه‌کانی فه‌ره‌نسا شارستانی تر‌و دیموکراتی ترن ، دیموکراسی تره به‌وه‌ی دانی به فره نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی ئیسپانیا ناوه ، به‌مه‌ش نه‌ته‌وه‌ی باسک ده‌بێته یه‌کێک له پێکهاته‌کانی نه‌ته‌وه‌ی ئیسپانیا ئه‌مه به پیچه‌وانه‌ی فه‌ره‌نسایه که له بنه‌ره‌تدا دان به هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر نانێ جگه له نه‌ته‌وه‌ی فه‌ره‌نسی .
باسک که ئوسکادیسی شی پێ ده‌وترێ به‌شێکن له نه‌ته‌وه‌ی ئیسپانیا ئه‌مه به پێی ده‌ستور، وه‌کو جوگرافیا باسک له ناو ئیسپانیا ده‌که‌ویته باکوری وولات له گه‌ل فه‌ره‌نسا هاو سنوره له سه‌ر زه‌ریای ئه‌تله‌س به‌سه‌ر چوار هه‌رێمی ئیسپانیادا دابه‌ش بوه (بیسکای ، گیبوسکوا ، ئالافا ، ناڤارا)له فه‌ره‌نساش هه‌رێمه‌کانی (لابۆر، ناڤار،سول) دا رێژه‌ی دانیشتوانیان به 3 ملیۆن مه‌زه‌نده ده‌کرێت . مێژوی خه‌باتی ئه‌م هه‌رێمه پره له تێکۆشان له پێناو سه‌ربه‌خۆیی وئازادی ، که زۆربه‌یان له سه‌رده‌ستی خه‌باتگێرانی رێکخراوی ئیتا ئه‌نجام دراون ، به‌لام به‌هۆی دیکتاتۆریه‌تی رژێمی فرانکۆ ورژێمه کانی تر هه‌مو هه‌وله‌کان نه‌زۆک وشکست خوارد بون.
هه‌مان شێوه سه‌باره‌ت به هه‌رێمی که‌تالۆنیا ، ئه‌مانیش له رێگه‌ی چه‌ندین راپرسی و هه‌ولی ئاشتی خوازانه‌یان بۆ راگه‌یاندنی ئازادی ، به‌رپه‌رچی توندیان دراوه‌ته‌وه، له کاتێکدا دان به‌وه نراوه که ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه مه‌رجه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی تێدایه‌و خاوه‌نی مێژو وزمان وکه‌لتوری تایبه‌تیی خۆیه‌تی .
یۆنانستان پێشێل یه‌کانی یۆنانستان له بواری مافی نه‌ته‌وه‌کاندا له کاتێکدا دێت که یۆنانستان وه‌کو لانکی شارستانێتیی سه‌رتاپای دونیا ده‌ناسرێت ، هێلین که ناوی ره‌سه‌نی ئه‌م ولاته‌یه دوای دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئه‌م ولاته به زه‌برو سته‌می ستالین له دوای جه‌نگی جیهانی دوه‌م پێکهاته‌که‌ی له هه‌ندێک ئاین وره‌گه‌زی نیمچه هه‌مه‌جۆر پێکهات که له ره‌چه‌له‌ک دوربون له ره‌چه‌له‌کی هێلینی ، له روی زمان وفه‌رهه‌نگ له‌گه‌ل ئه‌سینا له‌یه‌ک تێنه‌ده‌گه‌یشتن ، ئه‌وه‌بو به زۆر پارچه‌یه‌ک له خاکی مه‌قه‌دۆنیا ی یۆنانستانیان به مه‌قه‌دۆنیاوه لکاند، ئه‌نتاکیایان به تورکیاوه لکاند، دیسان دابراندنی پارچه‌یه‌ک له قوبرس و هه‌ندێک له دورگه‌کانی ده‌ریای سپیی ناوه‌راست له ده‌ورو به‌ری ولاته عه‌ره‌به‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی یۆنانستان، کاره‌کانی روه‌و ئالۆزی برد. دابراندنی هه‌ندێک له مه‌قه‌دۆنیه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندیی یۆنانستان ئه‌مانه بونه هۆی ئالۆز کردنی کاری مافی نه‌ته‌وه‌کان .
قوبرس و پێکهاته نه‌ته‌وایه‌تیه‌که‌ی . هه‌میسان سه‌باره‌ت به قوبرس کێشه‌ی نێوان یۆنانستان وتورکیا بۆ پشتگیری کردن له نه‌ته‌وه‌ی تورک و یۆنانیی ئه‌م ولاته( دورگه‌یه) ، ئه‌م دورگه‌یه له 1960 سه‌ربه‌خۆی له به‌ریتانیا راگه‌یاند له ئه‌نجامی کێشه‌ی نێوان پێکهاته‌ی ئه‌م دورگه‌یه ناکۆکی که‌وته نێوانیان تا له 1974 تورکه‌کان به‌هێزه‌وه پشتگیری له تورکه قوبرسیه‌کان ده‌که‌ن و نیوه‌ی لیێ داگیر ده‌که‌ن ، له 1983 ش سه‌ربه‌خۆیی یه‌کلایه‌نه راده‌گه‌یه‌نن که تا ئه‌مرۆ به‌ده‌وله‌تێکی نامۆ ماوه‌ته‌وه ،دوای زیاتر له 30 سال ئه‌م دورگه‌یه به دوو له‌تی ما‌یه‌وه بی ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێک یا وولاتێک جگه له تورکیا دان به به‌شی تورک نشین بنێ ، به‌لام به‌شه یۆنانیه‌که‌ی به پشتگیری یۆنانستان توانرا بچێته ناو یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپاوه .
بولگاریا وپیکهاته نه‌ته‌وایه‌تیه‌که‌ی.. گه‌لاله بونی بیرۆکه‌ی جولانه‌وه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان له ناوچه‌ی به‌لقان له ئه‌وروپای ناوه‌راستی رۆژئاوا ، شێوازێکی تری وه‌رگرت ئه‌میش به‌هۆی بونی ئاینێکی تر له ته‌ک ئاینی کریسی ئه‌ویش ئاینی ئیسلام بو ،کارکردن وکاردانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌کان له‌گه‌ل پیکهاته مسولمانه‌کان له ولاتێکه‌وه بۆ ولاتێکی ترجیاوازیی هه‌بو ،جیاوازی له‌م ولاتانه زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای ئاین بون له‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بن ، بونی ژماره‌یه‌ک له ره‌گه‌زی تورک له‌م ولاته که داوای مافی نوسین وکه‌لتوری خۆیان ده‌کرد ، چونکه بلگاریه‌کان ئه‌م هاولاتیه تورکانه‌یان به هاوولاتیی ره‌سه‌نی بولگاریا نه‌ده‌ناسی بۆیه رازی نه‌بون ده‌ست له زمان وکه‌لتوری یه‌کگرتوی خۆیان بده‌ن ، له ئه‌نجام چه‌ندین کاری توند‌و تیژی وراگواستنه‌وه ئه‌نجام دران .
ولاتی بوماق... که ده‌که‌وێته نێوان ده‌وله‌تی بلگاریاو یونانستان وتورکیا ، بوماقه‌کان خۆیان بلگارین ته‌نها جیاوازیه‌که‌یان ئه‌وه‌یه که له سه‌رده‌می عوسمانیه‌کان بونه‌ته موسلمان ، ئه‌م پێکهاته‌یه به‌ده‌ست ئه‌و سێ ولاته‌ی به‌سه‌ریاندا دابه‌شبون ، ببونه ده‌ست که‌لای گه‌مه‌ی سیاسی له نێوان هه‌رسێ وولاتی ( تورکیا ، یونانستان ، بلگاریا) ته‌نها له یونان ئه‌وان وتورکه‌کان تاکه نه‌ته‌وه‌ن که به فه‌رمی یونانستان دانی پێ ناون .
تورکیا ش ئه‌گه‌ر وه‌کو به‌شێکی بچوکی خاکه‌که‌ی به ولاتێکی نیمچه ئه‌وروپی ئه‌ژمار بکه‌یت ئه‌وا نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی له‌م ولاته به دوه‌م نه‌ته‌وه ده‌ژمێردرێت ناکری بیخه‌ینه قالبی که‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان ،به‌لام ده‌توانین کورد به زیندو ترین نمونه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌و ولاته بهێنینه‌وه ، هه‌وله‌کانی ئه‌م گه‌له بن ده‌سته بۆ ئازادی ورزگاری له دێر زه‌مانه‌وه بونی بووه ، قه‌واره له‌ناو بردراوه‌کانی کورد له سه‌رده‌می ئیماراته‌کانی بۆتان وئه‌رده‌لان وبادینان وشۆرشه‌کانی ده‌رسیم و شێخ سه‌عید ی پیران و شێخ عبیدالله ی نه‌هرێ و(گه‌یلانی، شه‌مزینی)و چه‌ندین بزوتنه‌وه‌ی تر، هه‌مویان نیشانه‌و ئاماژه‌ی زیندون به بونی نادادپه‌روه‌ری وپێشێل کاریی مافی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لان ، لێره‌دا باس کردنیان بابه‌ته‌که مان به‌ره‌و ئاقارێکی تر ده‌با و مافی ته‌واویش به دۆزه‌که نادرێ ، بۆیه ئه‌م باسه بۆ نوسینێکی تر جێ ده‌هێلین. ئه‌مانه‌و سه‌رباری نه‌ته‌وه‌ی ئه‌رمه‌ن و جه‌رکس و چه‌ند که‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کی ته‌ر که له‌م ولاته ده‌ژین ، کافین بۆ ئه‌وه‌ی روی راسته‌قینه‌ی رژێمه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی ئه‌م ولاته به‌م دۆزه ئاشنا بکرێت .
رۆمانیا و کێشه کانی له‌م روه‌وه‌ی.. پشتگیری نه‌کردنی رۆمانیا بۆ سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆ به‌لگه ی ئه‌وه‌یه که ئه‌میش هه‌مان کێشه‌و ماف زه‌وت کردنی هه‌یه ، که‌مه نه‌ته‌وایه‌تیی مه‌جه‌ر له رۆمانیا که ژماره‌یان خۆی له ملیۆن ونیوێک ده‌دات، ئه‌وانه‌ی هه‌رده‌م داوای جیابونه‌وه ده‌که‌ن روه‌و هه‌مان ئاراسته هه‌نگاو ده‌نێن ،سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌م که‌مه نه‌ته‌وه‌یه له به‌کار هێنانی زمانی زگماکیاندا ئازادن ، خۆشیان به هاوولاتیی ره‌سه‌نی رۆمانیا ده‌زانن ، به‌لام گیانی و هه‌ستی جوداخوازی له ناویاندا هه‌رده‌م ئه‌کتیڤه. له‌ته‌ک مه‌جه‌ریه‌کان ته‌ته‌ر وسیجان وکه‌مێک له تورک له‌م ولاته ده‌ژین دیاره ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تیان بۆ بره‌خسێ هه‌مان داخوازی وداواکاریان ده‌بێ.
به‌لقان به وولاته مه‌زنه‌کانیه‌وه چۆن ده‌بینین؟ یه‌کێک له کاردانه‌وه‌کانی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆ داواکردنی سه‌ربه‌خۆی سربه‌کان له ناو کۆسۆڤۆدا بو ، ئه‌مه ئه‌وکات له‌سه‌ر داوای پارتی دیموکراتی سربی هات که دامه‌زرێنه‌ره‌که‌ی ئه‌دوڤان کارازیچ بو . بوسنه ئه‌وکات له 1992-1995 له دوو قه‌واره پێک هاتبو ، یه‌که‌میان سربه‌کان وئه‌وی تریان کرواته‌کان .
له 2001 به‌لگراد په‌یماننامه‌یه‌کی به‌جیا له‌گه‌ل سربه‌کانی بوسنه ئیمزا کرد ، دیاره له‌م هه‌نگاوه‌یان هه‌ست به بونی سیناریۆیه‌کی شاراوه ده‌کرا له کار کردن بۆ دامه‌زراندنی سربیایه‌کی مه‌زن ، له به‌رامبه‌ریشدا بۆسنیه‌کان به هه‌مئا هه‌نگی کۆسۆڤۆییه‌کان له هه‌ولی دامه‌زراندنی ئه‌لبانیایه‌کی مه‌زندابون ، وه‌کو کاردانه‌وه‌ی پیلان وسیناریۆ کان . هه‌ر چه‌نده ئه‌م به‌رنامه وهه‌نگاوانه به‌هۆی تێکهه‌لچون و چر وپری گێژاوه‌کان به کارێکی ئالۆز دێته ئه‌ژمار ، به‌لام ئه‌مه دۆخه‌که بو.
دواجار کۆسۆڤۆ ئازاد ده‌کرێ وسه‌ربه‌خۆیی ئه‌م ولاته راده‌گه‌یه‌نرێ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆ گه‌لێک قه‌یدو بازنه‌ی سوری به‌زاندن ، یه‌کێک له‌وانه، سه‌ده‌یه‌ک به‌ر له ئه‌مرۆ کارێکی ئه‌سته‌م بو بیر له‌وه بکرێته‌وه، وولاتێکی موسلمان له ناو جه‌رگه‌ی ئه‌وروپا دابمه‌زرێ ، ئه‌ی که گۆران و وه‌رچه‌رخانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان به‌م شێوه‌یه ده‌توانن سنور ببه‌زێنن ،بۆ ئێمه‌ی کورد ئه‌وه‌نده له‌م هێله سوره‌کالانه ده‌ترسین که دوژمن به‌ر له دۆستان بۆیان کێشاوین؟
ئه‌م زه‌نگه‌ی کۆسۆڤۆ ، هه‌مو نه‌ته‌وه‌کانی دور له کورسیی ده‌سه‌لات چ له ئه‌وروپاو چ له کشوه‌ره‌کانی تر له روسیا ،چین ، ولاتانی عه‌ره‌بی (قبتی ، ئه‌مازیغ ، دارفور، کورد ، سریانیی کلد وئاشور، جه‌رکه‌س...) هه‌روه‌ها ولاتانی رۆژهه‌لات له ئێران وولاتانی ئه‌فریکی وئه‌مریکای لاتین هه‌مو بستێکی ئه‌م دونیایه، ده‌بێ ئاماژه‌یه‌ک بێ بۆ گه‌لانی بن ده‌ست که ئیتر ده‌نگ هه‌لبرین بۆ داوا ره‌واکانی نه‌ته‌وایه‌تی سنور به‌زاندن نیه .چاره‌سه‌ریی پوش له‌سه‌ر ،خۆل کردنه چاوه‌ی خه‌لکه ، .. سه‌رده‌م له گۆرانه ، چه‌رخی دونیا راوه‌ستانی بۆ نیه به‌م پێوه‌ره وه‌ستانی داخوازیه‌کانی میلله‌تان وه‌ستانی دونیا ده‌گه‌یه‌نێ ، که ئه‌مه‌ش بونی نیه ! .
ئه‌مانه ته‌نها به‌شێکی بچوکی کێشه‌کانی نه‌ته‌وایه‌تین له پێشکه‌وتوترین کشوه‌ری سه‌ر روی زه‌وین ، که ئه‌وروپایه ! ! !.
serben.com
|