٢٩\١٢\٢٠١١
سبەینی لە شاری
ھەولێر کۆمەڵکوژیی شەرناخ شەرمهزار
دەکرێ.
لێرەوە
بانگەوازی ھەموو کوردستانیان دەکەین , سبەینێ ھەینی ٣٠-١٢-٢٠١١ کاتژمێر
٢ی پاش نیوەڕۆ لە پارکی شانەدەری شاری ھەولێر لە باشووری کوردستان
کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژ بە کۆمەڵکوژی ٣٧ کەس لە کاسبکارانی شێرناخ
ئەنجام دەدرێت کە بە ھەموو پێوەرێک ئەم تاوانە دەچێتە چوارچێوەی تاوانی
جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییەوە.
لێرەوە بانگەوازی سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەکان و رێکخراوەکانی
کۆمەڵگەی مەدەنی و ھەموو مرۆڤێکی شەرافەتمەند و مرۆڤ دۆست لە ھەرچوار
پارچەی کوردستان دەکەین بەشداری بکەن لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە.
ھەروەھا ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٩-١٢ , کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ بۆ ھەمان
مەبەست بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردستانیانی ھەرچوار پارچەی
کوردستان کۆبوونەوەیەکی نارەزایەتی لە بەردەم پارلەمانی کوردستان
سازکرا , تیایدا ویڕای شەرمەزارکردنی تاوانەکە داوای ھەڵوێست لە لایەنە
سیاسییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرا بەرامبەر بەو تاوانە,
ھاوکات بۆ ماوەی ٥ دەقە ھاتوچۆی ئۆتۆمۆبێل لە شەقامی بەردەم پارلەمان
راگرترا , کۆبوونەوەکە پارتی چارەسەر و چاودێری کوردۆساید و رێکخراوی
لاوانی وڵات پارێز و ژنانی ئازادیخواز و کەمپینی بەرگری نەتەوەیی و
رێکخراوی ھاووڵاتی ئازاد رێکیان خستبوو.
بۆ پەیوەندیکردن:
٠٧٥٠٣٠٣٤٨٣٣
٠٧٥٠٣٧١٤٦٢٠
Alimahmud2001@yahoo.com
|