په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٥\٢٠١٦

"سبەی رۆژێکی دیکەیە" و "ئەروەند"

لە فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر نمایشکران.

 

مەنسوور جیهانیی

بەرھەمی سینەماکارێکی کورد لە فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر نمایشکرا.

فیلمی سینەمایی "سبەی رۆژێکی دیکەیە" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "مستەفا دەلازی" لە سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر نمایشکرا.


فیلمی سینەمایی "سبەی ڕۆژێکی دیکەیە" لە دەرھێنانی ھاوبەشی سینەماکاری کورد "مستەفا دەلازی" و سینەماکاری بەئەزموونی ئێرانی "موحەڕەم زەیناڵزادە" لە بەشی "بازاڕ"ی سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی چارسووی شاری تاران پێشکەشکرا.


فیلمی سینەمایی "سبەی رۆژێکی دیکەیە" کە زۆربەی دیمەنەکانی لە ناوچەی کۆپرولەر لە شاری ئەدێرمیت لە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان وێنەگیراوە، لە یەکەمین نمایشی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵی فیلمی "وان گولی" لە شاری وان لە باکووری کوردستان نمایشکرا و خەڵاتی باشترین فیلم، باشترین بەڕێوەبەریی وێنەگرتن و باشترین موزیکی ئەم فیستیڤاڵەی بەدەستھێنا.


ھەندێک لە ستافی ئامادەکردنی فیلمی سینەمایی "سبەی ڕۆژێکی دیکەیە" بریتین لە:

 

دەرھێنەر: مستەفا دەلازی و موحەڕەم زەیناڵزادە، بیرۆکەی چیرۆک: مستەفا دەلازی، سیناریۆنووس: مستەفا دەلازی، بەڕێوەبەریی وێنەگرتن: بایرام فەزلی، مونتاژ: حوسێن زەندباف و موحەڕەم زەیناڵزادە، دەنگھەڵگر: وەحید سوڵتانی، دەنگدانەر: بێھرووز شەھامەت، موزیک: مەزڵووم چەمەن، دیزاینی جلووبەرگ: ئافەرین ڕەحیمیان، بەرپرسی بەرھەم: ئافەرین ڕەحیمیان، ئەکتەرەکان: موحەڕەم زەیناڵزادە، زەلال دررو، وەلکان کاسیجین، فورات تانیش، مەتین چیجک و بەرھەمھێنەر: ئەفسانە ئەرەس، دەلازای فیلم تورکیە و حەسەن قەرە بەلووت لە فەڕەنسا.
 

 

"ئەروەند" بە ڕۆڵ بینینی "سەعید ئاقاخانی" لە فیستیڤاڵی جیهانیی فەجر نمایشکرا.

فیلمی سینەمایی "ئەروەند" بە ڕۆڵ بینینی ئەکتەریی ناوداریی کورد "سەعید ئاقاخانی" لە فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر لە شاری تاران نمایشکرا.


فیلمی سینەمایی "ئەروەند" لە دەرھێنانی سینەماکاریی لاوی ئێرانی "پووریا ئازەربایجانی" و بە ڕۆڵ بینینی ئەکتەریی ناوداریی کورد "سەعید ئاقاخانی" و چەندین ئەستێرەی ناوداریی سینەمای ئێران لە چەندین سانسی جیاوازدا بە ئامادەبوونی ئەم سینەماکارە بیجارییە، دەرھێنەر و ھەندێک لە ستافی فیلمەکە لە بەشی "سینەمای سەعادەت" واتە پێشبڕکێی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان لە سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی چارسووی شاری تاران چووە سەر پەردەی سینەماکان.


"ئەروەند" چیرۆکی کەسێکە بە ناوی یۆنس کە بەرکەوتووی شەڕە و دوای ساڵانێکی زۆر لە ھەڤاڵانی دەگێڕێت و ھەوڵدەدات بیانبێنێتەوە و... .

 
ئەکتەریی کورد "سەعید ئاقاخانی" یەکێکە لە ئەکتەرە ناودارەکانی سینەمای ئێران، کە تا ئێستا لە ٧ فیلمی سینەمایی، ٦ فیلمی ڤیدیۆیی و تەلەڤیزیۆنی و ھەروەھا ٢٠ زنجیرە دڕامای کۆمیک و چیرۆکی ڕۆڵی سەرەکیی بینیوە و ساڵی ٢٠١٥ لە سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی فەجر بە ڕۆڵ بینین لە فیلمی سینەمایی "ماڵئاوایی دوور و درێژ" لە دەرھێنانی "فەرزاد مۆئتەمێن" توانی خەڵاتی تەندیسی بلوورینی باشترین ئەکتەریی سینەمای ئێران بۆخۆی مسۆگر بکات کە بە یەکەمین و گرینگترین خەڵاتی سینەمای ئێرانی دەستنیشانکراوە.


ھەندێک لە ستافی ئاماده‌کردنی فیلمی سینەمایی "ئەروەند" بریتین لە:


دەرھێنەر: پووریا ئازەربایجانی، سیناریۆنووس: پووریا ئازەربایجانی، بەڕێوەبەریی وێنەگرتن: موڕتەزا غەفووری، مونتاژ: ئەمیر ئەدیب پەروەر، دەنگھەڵگر: مەحموود خورسەند، موزیک: کارێن خۆمایوونفەر، دیزاینی سەحنە و جلووبەرگ: مێھدی مووسەوی، دیزانی میکیاژ: کامڕان خەلەج، دیمەنە تایبەتە مەیدانییەکان: محەمەدڕەزا شەڕەفەدین، دیمەنە تایبەتە کۆمپیووتێرییەکان: ئەمیر سەحەرخێز، مونشی سەحنە: جەمشید خەندان، بەرپرسی بەرھەم: پەیمان جەعفەری، ئەکتەرەکان: سەعید ئاقاخانی، خاتوو پانتێئا پەناھی ھا، خاتوو تەناز تەباتەبایی، مێھرداد سێدیقیان و بەرھەمھێنەر: مێھدی داوەری.
 


بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی سی و چوارەمین ''فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر''

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک