١\١١\٢٠١٧
سفورتر
لە سەفەر.

ئەرسەلان مەحمود
برادەرێك هەیە،
هێندە شەیدای سەفەرە،
ڕۆژ تا ئێوارە بە ئاسمانەوە فڕۆكە دەژمێرێت،
ئەوانەی دێن/نا، ئەوانەی
دەڕۆۆۆۆۆۆۆن!
مەخلوقێكە،
ئاڵای سەفەر لە دڵیدا،
ئەمبەرو ئەوبەر دەكاو ناسرەوێ!
هزرو ئومێد و ئینتیمای یەكپارچە سەفەرە،
ئەوەندە ماندووە، سیمای
لە شوشە شكاوەكانی
غاااااابااااات
دەچێت!
چاوی
لەباڵای نیشتمان
دوووووورتر دەبینێت،
بەڵام دەستەكانی لە سەفەر كورتترن،
مەفتوونی جگەرەی وەتەنە،
ڕۆژ تا ئێوارە بە كاغەزی
سەفەر، سەرگەرمی
پێچانەوەیە!
سڵاوەكەی:
سەفەرت باش، سەفەرت خێر،
بە سەفەر بچیت، بە سەفەر بێیتەوە!
سەفەرێك وەرە، سەفەرێك بمبە،
سەفەرێك دێم، سەفەرێك
دەخۆینەوە!
ئێوارە نیە
پڕ بەگەروی هاوار نەكاو نەڵێت:
بمبەخشە ئاسمانی من، ئەی سفور تر لەسەفەر!
سەفەر سەلامەت، بە سەفەرت دەسپێرم،
بمبەخشە بە سەفەر، بەو سنگ
فراواااااااااانییەی
خۆۆۆۆت!
ماڵپهڕی ئهرسهلان مهحمود
|