په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\٥\٢٠١٤

(سعود مەلا) و (مەسعود مەلا) لە نێو خەندەقەکەی خۆیاندا دەخنکێن!

 

 

 

 

(سعود مەلا - سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان - سوریا) کە پارتێکی هوتێل نشینە لە هەولێر و بە پارەی گەندەڵیی کە لە خەڵکی باشوور دزراوە دروست کراوە.. ئێستا بە راسپاردەی ئەردۆغانی داگیرکەر و لە لایەن (مەسعود مەلا - سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان) لە دژایەتییکردنی کوردانی رۆژئاوا بەکاردەهێندرێ، ئەو سعود مەلایە هێندە بێ توانایە و هێندە لە لای کوردانی رۆژئاوا جێگەی گاڵتەجاڕییە تا ئێستا نەیتوانیوە لەو بارودۆخەی رۆژئاوا و سوریا دوو چەکدار دروست بکا و پارێزگاریی لە ماف و ئازادییەکانی کوردانی رۆژئاوا بکا کەچی دەیەوێ بە پاسەپۆرتی (ئەردۆغان - مەسعود) لە (خەندەقی شەرزمەزاریی) دەربازی رۆژئاوا ببێ و شەڕی نێوخۆ لەوێ بە قازانجی (مەسعود مەلا و ئەردۆغان مەلا) هەڵبگیرسێنێ و رۆژئاواش بە دەردی باشوور ببەن کە ساڵانێکی زۆر شەڕی کۆنەپەرستانەی نێوخۆ لە نێوان بارزانییەکان و تاڵەبانییەکان خەڵکی باشووری لە بنوبۆتکەوە هەڵتەکاند و گورزێکی کوشندەی لە بزاڤی سەربەخۆیی کوردستان وەشاند! بەڵام ئێستا کوردان بایی هێندە هۆشیارن نەهێڵن ئەو ئاژاوەیەی (''سعود و مەسعود'' مەلا) لە خەندەقە پڕ لە شەرمەزارییەکەیان تێبپەڕێ و هەر لە نێویشدا بخنکێن!  

 

 

 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک