بێکه‌س خه‌لیل په‌له‌ت نه‌بێ هه‌ر دێمه‌لات هه‌رچیت هه‌یه به‌سه‌رسه‌ر و به‌سه‌رچاوان بۆ سکاڵات.. دڵنیامه ئێستاکه تۆش هه‌روه‌ک خاکی تێنووی ووڵات به‌ڕێت کردووه چه‌ند زستانی ووشکه‌ساڵیی و هات‌و نه‌هات.. په‌له مه‌که ئازیزه‌که‌م ئه‌وڕۆسبه‌ی ده‌گه‌مه لات.. هاکا بینیت ساڵ هات و چوو ساڵی نه‌هات. کاتێک ده‌گه‌م هه‌روه‌ک بارانی به‌هاران ووشکه‌ساڵیی هه‌ڵده‌بڕم.. گه‌ڵاو گوڵ و باڵای قه‌شه‌نگت سه‌رتاپای له‌ئاوده‌گرم، جا ئه‌و کاته تا له گله‌یی و سکالاکانت تێبگه‌م؛ به ناخی گیانت رۆده‌چم.. هورده هورده نیگاکانت ده‌خوێنمه‌وه سانتیم به سانتیمی باڵات ده‌نووسمه‌وه.
١٢\٨\٢٠٠٨
له جیاتی تارای زیوینی
تارایه‌کی ره‌ش له سه‌ر و
هیشکوبرینگ.. بێ باران و بێ ئاو ده‌هات،
٢٠٠٨
|