سکاڵا .
به‌ندی عه‌لی
که‌ی ئه‌گونجێ دڕکی کینه‌و چرۆی ڕاز مناڵ دوانه‌ی کۆچ و باری ڕێیه بن
که‌ی ڕه‌وایه مانگ و سه‌راب پێکه‌وه به‌تۆزو خۆڵی ووردی ژێر پێیه بن
ئه‌ی ته‌رازوی له‌سه‌نگدانی حه‌قیقه‌ت ئه‌ی ده‌ستی لاده‌ری ده‌مامک له‌ڕوو
ده‌واڵاکه سنگی جوانی ته‌بیعه‌ت بۆ چاوی عاشقی هه‌میشه ماندوو
هه‌تاکه‌ی گو‌ڵی سه‌ر مێزی مه‌زاجی ده‌به‌نگانی هه‌وه‌س بازو غه‌را بی
هه‌تاکه‌ی له‌مه‌یانی ئاڵ و گۆڕا کاڵایه‌کی به‌رامبه‌ر به به‌ها بی
ئه‌شێ تامی گو‌ڵی ژاڵه ژه‌هر بێ چی له‌ڕه‌نگی قه‌شه‌نگی دڵفڕێنی
ئه‌شێ سۆفی گه‌زافی ئه‌وین لێدا چی له‌مه‌رامی ژه‌نگاوی هه‌وێنی
له‌وه زیاتر شانه‌هه‌نگی خه‌یاڵم مه‌وروژێنه به‌چیلکه داری هاریی
عیشق شانۆی ژیانێکه بێ په‌رده په‌یامێکه له‌وانه‌ی به‌ره‌نگاریی.
|