٣١\١٢\٢٠٠٩
سکالای برا
شەهیدیک دژی هێمنەرەش.
لوقمان کەریم سەرحەت*
ئێستا هەم لە کوردستان و هەم لە دەرەوە
کەمپینی بەدادگا گەیاندنی تاوانبار هێمنە رەش بەرێوەیە، داوا لە هەموو
دلسوزانی گەلەکەمان دەکەین کە بتوانن پالپشتی ئەم کەمپینە بکەن و وەک
وەفایەک بۆ خوێنی شەهیدانی گەلەکەمان بە هەموومان بتوانین ئەم
تاوانبارانە بدەینە دادگا.ئەمەش سکالای برای شەهید حەکیم کەریم سەرحەت
ناسراو بە (شەهید چیا ).بۆ دادگایەکانی هولەندا.
سکاڵای
برا شەهیدێک بگات بە مرۆڤ دۆستان..
مرۆڤ کاتێک لە پێستی مرۆڤدایە کە لە یاساو ڕێسای مرۆڤ خۆی لای نەدابێت
. نیشتیمان پەروەری لە مرۆڤدا کاتێک بەدی دەکرێت کە هەوڵی یارمەتی
ودەست گرتنی هاونیشتیمانی خۆی بێت نەک سڕینەوەی لە ژیاندا ئەمەش لە
پێناو بەرژەوەندی تایبەتی وبەرامبەر بە بڕێک پارە و خوێنی چەندەها کەسی
شۆڕش گێڕو وەفاداری خاک ونیشتیمان بفرۆشێت . (هێمنە رەش) ئەو کەسەیە کە
هەر تاوانێک مرۆڤایەتی پێی ئاشنا نەبووبێت ئەم زاتە پێی ئاشنا دەکات.
بۆیە سکاڵای خۆم لە دژی بکوژی برای پێشمەگەم (حەکیم کەریم سەرحەت)
ناسراو بە (چیا) کە بە دەستی (هێمنە ڕەش) وهاوخێانەتکارانی شەهید کرا.
وەلێ وەک ئاگادارم ئێستا ناوبراو لە دەرەوەی وڵات دەژێت وەک
کەسایەتییەکی شۆڕشگێڕ ونیشتیمان پەروەر خۆی ناساندووە وهەوڵی شاردنەوەی
کارە قێزەوەن و ناپاکییەکانی دەکات کە لە بەرامبەر خاک ونیشتیمان
وکەسانی مرۆڤ دۆست ئەنجامی داون.
بۆیە داواکارم لە دەسەڵاتی یاسای وڵاتی ( هۆلەندا ) کە هەوڵی تەواوی
خۆی بە کار بخات تا (هێمنە رەش) وهاوخیانەتکارانی سزای یاسایی وەربگرن
لە بەرامبەر ئەو تاوانەی کە لە سەردەمی ئەنفالە بەدناوەکەی ڕژێمی
بەعسدا ئەنجامیان داوە بەرامبەر بە براکەم وچەند هاوڕێیەکی تر. هەر
لێرەشەوە دەمەوێت دەستخۆشی خۆم ئاراستەی ئەو بەڕێزانە بکەم کە بوونە
هاوکارم لەم بابەتە گرنگە و هیوادارم نمونەیان زۆر بێت وداواکارم ئەم
سکاڵایەم لە رێگای ئەوانەوە بگات بە دەستی یاسا ومافپەروەران.
_______________
* برای
شەهید.
14/12/2009
|