په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\١\٢٠١٦

    سکاڵای کچێک لە دەستی قەدەر !

نەهرۆ

ئای قەدەر
بۆ وات لێکردم
ئەوەی لەسەر من بوو
بە زیادەوە کردم
بۆچی لە کێشمەکێشی ژیان
منت تووڕدایە کەنارەوە!
بۆچی لە توانای خۆم زیاتر
ئەرکت پێ راسپاردم!
ئای قەدەر
دەستی نەبوو
لە خەوی غەفڵەت
بیدارم کاتەوە!
رێگایەک نەبوو
سەرنجەکانم تیا بنووسمەوە!
ئاسۆیەک نەبوو
لێوەی بروانمە ئەو دیوی شتەکان
بەستەڵەکی بەفری رۆژگار
لە کۆڵی من دا نەتوایەوە
ئەستێرەکانی ئاسمان
یەک لە دوای یەک فریویان دام!
مانگ چاوشارکێی درۆزنانەی
لەگەڵ کردم
زنجیر و قوفڵ
تاکە یادەوەریی من بوو!
ئای قەدەر
گوڵێکت پێ دام
هەزار دڕک
لە دەست و پێم چەقی
نەفرەت لەو کەسەی
قەواڵەی منی رەش کردەوە!
ئای قەدەر
ئێستا دەزانم
لە ئەزەلەوە من ئاشتی بووم
تۆ تۆوی جەنگ
من ئاڵایەکی سپی بووم
تۆ خەنجەرێکی راکێشراو
من پێکەنین بووم
تۆ تووڕەیی و رق و گریان!


٢٤\١\٢٠١٤ - نەرویج
ماڵپەڕی نەهرۆ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک