په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\١٠\٢٠١١

سکرتێری فیدراسیۆن

داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به ‌زۆر ناردنه‌وه‌ی پەنابه‌رانی

 خسته‌به‌رده‌م سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق.

له‌نده‌ن: ١٤\١٠\٢٠١١

 

رۆژی ١٤-١٠-٢٠١١ لەلایەن بالۆیزخانەی عیراقیه‌وه‌ کۆبوونەوەیەک بۆ ئوسامە نەجێفی سەرۆکی ئەنجومەنی نۆینەرانی عیراق و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی عیراقی لە میوانخانەی(Dorchester hotel) سەبارەت بەدۆخی ئیستای عیراق بۆ ژمارەیەک لە جالیەی عیراقی لەلەندەن سازکرا.

دەشتی جەمال، سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە لایەن بەریز دکتور(محه‌مه‌د کیانی) بانگهیشتی کۆبوونەوەکە کرا بوو. دەشتی جەمال لەو دەرفەتەدا کیشەی پەنابەرانی رووبەرووی ئەنجومەنی نۆینەرانی عیراق کردەوە ووتی: " کیشەی پەنابەران بەشێکە لەکیشەی هاولاتیانی عیراق ناکرێت لە ئاستیدا بێ دەنگ بن..هەموولایەک ئاگاداری رەوشی پەنابەران هەن کە ئیستا لەلایەن ژمارەیەک لە ولاتە ئەورپیەکانەوە بەشیوازی ئەوپەری نامرۆڤانە وبەزۆر دیپۆرتی بەغدایان دەکەنەوە.. ئاشکرایه‌ به‌ڕیوه‌چوونی ئه‌م سیاسه‌ته‌ له‌به‌رانبه‌ر په‌نابه‌راندا، له‌سه‌رێکیه‌وه‌ به‌رئه‌نجامی ئه‌و ڕێکه‌وتنانه‌یه‌ که‌حکومەتی عیراقی لەگەل ده‌وله‌تانی ئەوروپادا، بۆ چه‌ند بەرژەوەندیه‌کی سیاسی و بازرگانی ئیمزای کردووه‌. به‌ڕاست چ حکومەتێک لەدنیادا هه‌یه‌ که‌به‌م شێوه‌ نابه‌رپرسییه‌‌ سات و سەودا و بازرگانیی بە ژیان و چاره‌نووسی هاولاتیانی خۆیەوە بکا.. ئایا ئه‌مه‌ شەرمەزاری نییه‌ بۆ حکومەتی مالیکی که‌ به‌مجۆره‌ هاولاتیانی خۆی کردۆته‌ ئامانج.. "

له‌وه‌ڵامدا ئوسامە نەجێفی ووتی: " ئێوە بەلگەتان لایە که‌بیسه‌لمێنێ رێکەوتنێک هەبێت لەنیوان حکومەتی عیراق و حکومەتەکانی ئەوروپا؟"

دەشتی جەمال ووتی: " ئێمە بەلگەمان لایە وەزارەتی خاریجی عێراق لەگەل هەریەک لە ده‌وله‌تانی سویدو نەرویج و دانیمارک و بەریتانیا.. له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران بۆ عێراق وهاوکاریکردنی ئه‌م سیاسه‌ته‌ رێکەوتنی ئیمزا کردوە. ته‌نانه‌ت بەشیک لەم بەلگانە لەنیو میدیاکانی ئەوروپا و ناوخۆدا بلاوکراوەتەوە، چەند مانگ بەرلە ئیستا وەفدیک لە بەغداوه‌ نیراوە بۆ سەردانی زیندانەکانی بەریتانیا و چاوپێکەوتنی کردوە لەگەل ئەو پەنابەرە عیراقیانەی لەسجنەکاندا چاوه‌ڕیی ناردنه‌وه‌ن، بۆئه‌وه‌ بووه‌ که‌دەوڵه‌تی به‌ریتانیا له‌عێراقی بوونی ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ دلنیا بکاته‌وه‌ تا دیپۆرتیان بکەنەوە.. تەنانەت تانیا تەلعەت گلی وعبدولا بخاری لە لیجنەی پەیوەندیەکان ئەوەیان پشتراستکردۆتە کە وەزارەتی خاریجی رێکەوتنی هەیە لەسەر پەنابەران لە پێناو لیخۆشبوون لە قەرزەکانی عیراق ..هەروەها سالی٢٠٠٧ نۆینەری حکومەتی بەریتانیا بە ئامادەی نۆینەری حکومەتی هەریمی کوردستان بە ئیمەی ووت رێکەوتنمان هەیەو حکومەتی عیراقی رازیە پەنابەران دیپۆرتبکەینەوە . لە کاتیکدا بەدەیان لە خەڵکی ئازادی خوازی ئەوروپا و رێکخراوە جیهانیەکان پشتگیری لەمانەوەی پەنابەران دەکەن بەلام حکومەتی عیراقی دەلێت بیانیرنەوە شەرمەزاریە..ئەم پەنابەرانە ژنو مندالیان لەئەوروپا ژیانی دامەزراندوە...دوو رۆژ بە لە ئیستا ٧٠ پەنابەر لەلایەن حکومەتی سویدو نەرویج وهولندا.دیپۆرتی بەغدا کرانەوە لەویش وەرگیرانەوە ..تەنانەت زۆر جار پەنابەران لە فرۆکەخانەکانی عیراق رووبەرووی لیدانو گرتنو ئەشکەنجەدان کراونەتەوە ئەمە وینەکانی.."

(وینەکان نیشانی بەشداربووان درا)

دەشتی جەمال داوای لە سەرۆکی ئەنجومەنی نۆینەران وپەرلەمانتارەکانکرد"پەرلەمانی عیراق پێویستە بریار دەربکات سەبارەت بە دۆسیەی پەنابەران.تکایە ئیوە هاتوون گۆی لە ئێمە بگرن جالیەی عیراقی کیشەی هەیە داواکاری هەیە داوا دەکەین:

١. ئه‌و ڕێکه‌وتننامانه‌ی حکومه‌تی عێراقی له‌سه‌ر دیپۆرتی په‌نابه‌ران له‌گه‌ل ولاتانی ئه‌وروپادا ئیمزای لێدراوه‌، هه‌ڵبوه‌شێته‌وه
٢. هیچ په‌نابه‌رێکی به‌زۆر نیراوه‌ له‌فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا وه‌رنه‌گیرێته‌وه‌و هیچ کارئاساییه‌ک له‌لایه‌ن داموده‌زگاکانی حکومه‌ته‌وه‌، بۆ گێڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی نه‌گیرێته‌به‌ر ."

دوای قسەوباسەکانی سکرتیری فیدراسیۆن لەلایەن ئامادەبوانەوە بەچەپلە پشتیوانی لە قسەوباسەکان کرا.

ئوسامە نەجێفی لە وەلامدا ووتی"ئەو حکومەتانە دەزانن باری ئەمنی عیراق خراپە؟چۆن پەنابەرن دەنیرنەوە ئەوە بەزۆر نیە دلخوازانەیە وەلامی ئەو دوسیەی سپارد بە عادل عبدولا ئەندامی ئەنجومەنی نۆینەران"

عادل عبدولا ئەندامی ئەنجومەنی نۆینەران ووتی"دوو رۆژ بەر لە ئیستا ئێمە کیشەی پەنابەرانمان لەگەل حکومەتی بەریتانیا باسکردوە وپێمان راگەیاندون رازی نیین بەزۆر پەنابەران بنیرنەوە "هەروەها ئەوەشی ووت"ئێمە ئیمزا لەسەر ئەم داوایەی ئێوە لە پەرلەمان کۆدەکەینەوە تا داواکاریەکانتان بکەینە بریار"

دەشتی جەمال لەکۆتای قسەکانیدا ووتی"چاوەروانیمان هەیە ئەم داواکاریانە بکەنە بریار لە پەرلەمان"

لەکۆتایدا قسەو باسەکاندا دەشتی جەمال نامەی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی کە ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی نۆینەرانی عیراقو ئەندامانی ئەنجومەنەکە کرا بوو لەگەل دەیان بەلگەی رێکەوتننامەکان و نامەی پشتیوانی و ژمارەیەک لە ئیمزای رۆژنامەنووسانو حزبو لایەنە سیاسیەکانی لەکەمپینی فیدراسیۆنو وینەی ئەو پەنابەرانەی لە فرۆکەخانەی بەغدا لیان درابوو تەسلیم بە ئوسامە نوجێفی کرا.

شایەنی باسە یاداشتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی سەبارەت بەکیشەی پەنابەران لە نیو ئامادەبواندا بلاوکرایەوە.

 

 

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991

www.federationifir.com

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک