٢١\٩\٢٠١٠
سلاڤۆی
ژیژێک، ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌ی پارێزگاریی له
تێرۆریزم ده‌کا!!

ئه‌یوب
ره‌حمانی
ئه‌وه‌ی
که فه‌یله‌سوفه‌کان سه‌رگه‌ردانن قسه‌ی تێدا نیه، بۆ ئه‌وه‌ی دایمه
به دوا ڕاستیه‌کان و حه‌قیقه‌تدا وێڵن و حه‌قیقه‌تیش تا ئێستا دۆزرانه‌وه‌ی
بۆ نه‌بووه و نیه! ئه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌ک دونیا بیر و بۆچوون و ڕا و نه‌زه‌ر
و فه‌لسه‌فه و هتد له ململانێدان. ئه‌وان ئه‌یبینن و ئه‌زانن که له
هه‌موو بیر و بۆچوون و ئایین و مه‌سله‌ک و حیزب و ئایدیۆلۆژییهکدا
کۆمه‌ڵێک حه‌قیقه‌ت بوونیان هه‌یه، به‌ڵام هیچکامییان هه‌موو حه‌قیقه‌ت
نین. فه‌یله‌سوفانی بێچاره یا ئه‌بێت هه‌موو شتێکیان له هه‌موو ئایین
و ئایدیۆلۆژی و فه‌لسه‌فه‌یه‌کدا قه‌بووڵ و لا په‌سه‌ند بێت یا باوه‌ڕیان
به هیچیان نه‌بێت. (دیاره کۆمه‌ڵێک شت هه‌ن وه‌ک قاعیده و بنه‌ڕه‌ت
که هه‌موویان قه‌بووڵیانن) که‌واته ئه‌ی بۆ فه‌یله‌سوفن؟ بۆ ئه‌وه‌ی
حه‌قیقه‌تی نوێ بدۆزنه‌وه و له ناو هه‌موو ئه‌وانی دیکه‌دا حه‌قیقه‌تی
نوێ تۆمار بکه‌ن و به‌م شێوه یه‌ک یا چه‌ند حه‌قیقه‌تی دیکه به حه‌قیقه‌ته‌کانی
پێشوتر زیاد بکه‌ن و فه‌یله‌سوفان و بیرمه‌ندانی دوای خۆیان، له خۆیان
سه‌رگه‌ردانتر بکه‌ن، بۆیه فه‌یله‌سوفان دایمه ڕاڕا دیارن و هه‌ندێک
جار خۆیان خۆزگه به نه‌خوێنده‌واری و بێسه‌وادی ده‌خوازن!
زیگمۆند فڕۆیدی ئوتریشی (نه‌مسایی) که جووله‌که بوو و به به‌دبه‌ختی
و به‌رتیل و ڕشوه له ده‌ست نازییه‌کان، بۆ ڕزگار کردنی گیانی خۆی و
بنه‌ماڵه‌که‌ی ڕای کرده پاریس و له‌وێشه‌وه له چنگ شه‌ڕی دووهه‌م
ڕای کرده بریتانیا و تا ئاخرین ساته‌کانی ژیانی وتی من جووله‌که و
ئایینی نیم. به‌ڵام که پاش شانزده ساڵ ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی و ئێش
و ئازاره‌کانی شێرپه‌نجه خۆی داوای له دوکتۆره‌که‌ی کرد که مۆڕفینهکهی
زیاد بکات و بیکووژێت، ڕۆژێکی هه‌ڵبژارد بۆ مردن که ڕۆژێکی ئایینی و
مووقهدهسی یه‌هوودیه‌کان بوو! فه‌یله‌سوفێکی دیکه که ناوه‌که‌یم به
داخه‌وه له بیر نه‌ماوه هه‌میشه له دژی خورافاتی خه‌ڵک مه‌وعیزه‌ی
ده‌کرد و ڕه‌خنه‌ی له جادوگه‌ران و خورافهچییان ده‌گرت، به‌ڵام له
لای سه‌رووی ده‌رگای ماڵه‌که‌ی خۆی ناڵێکی ئه‌سپی پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵواسیبوو،
که لێیان پرسی ئه‌وه چیه خۆت له دژی قسه ده‌که‌ی و ههڵیشت واسیوه؟
وتی بڵێم چی دوامه کار ئه‌کات!! (له ئه‌روپا به جێگای ئه‌و چاوه‌زاره‌ی
که شه‌رقیه‌کان هه‌ڵی ده‌واسن، ئه‌وان ناڵی ئه‌سپ هه‌ڵده‌واسن و به‌وه
به‌ڵاکان له خۆیان دور ده‌خه‌نه‌وه، به‌ڵام ناڵی ئه‌سپ له وڵاتانی
ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ڵواسه، هیچ کاریگه‌ری نیه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک وه‌ک به‌ڵاگێڕه‌وه
نایناسن و که‌واته هیچ سڵیشی لێ ناکه‌ن، که سڵیان لێ نه‌کرد، ئه‌وا
ئه‌ویش کار ناکات، چاوه‌زاریش لای ئوروپیه‌کان کاریگه‌ری نیه، چوونکو
نه‌ریتیان نیه، که‌واته هه‌م ناڵ و هه‌م چاوه‌زار ته‌نیا کاتێک
کاریگه‌رییان هه‌یه که خه‌ڵک سڵییان لێ بکه‌ن و به دیتنیان بزانن ئه‌وه
بۆچییه، بۆیه خورافات ته‌نیا کاتێک کاریگه‌رن که که‌سێک خۆی باوه‌ڕی
پێی هه‌بێت، و ئه‌مه‌ش له هێز و وزه‌ی هزر یا فیکره‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێت.
کوانتۆم فیزیک له نوێترین دۆزینه‌وه زانستییه‌کانی خۆیدا بوونی وزه‌ی
هزر ئه‌سه‌لمێنێت. خۆشمان تێلێپاتیمان بیستووه یا دیومانه، ئه‌مانه
هه‌موو توانایی فیکرن، که ئه‌بێت زیاتر بناسرێن و چینیه‌کان له مێژه
کاری له سه‌ر ده‌که‌ن و ئێستا زانست خه‌ریکه ئهیانسهلمێنێت! به‌ڵام
که سه‌لمێندران ئیتر له خورافه ده‌چنه ده‌ر)
(Slavoj
Žižek)
ژیژێکیش یه‌ک له‌و فه‌یله‌سوفانه‌یه
که هه‌موو شتێکی قه‌بووڵه و هیچیشی قه‌بووڵ نیه! پێش هه‌موو شتێک،
هه‌ر هه‌موو وێنه‌کانی منداڵیی خۆی سووتاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
ڕابردوودا نه‌ژی و ئه‌مه خۆی هه‌م شێتیه‌تی ئه‌و و هه‌م ڕاشکاوی ئه‌و
له‌مه‌ڕ هه‌ندێک له وته‌کانی پیشان ده‌دات و ئه‌شڵێت: "زۆر کارێکی
باش و ژیرانه ئه‌بێت که ماوه به ماوه هه‌موو په‌ڕتووکه کۆنه‌کانی
کولتورێک بسووتێندرێن و ئاسه‌واریان نه‌مێنێت، ئه‌مه ئه‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی
نوێ، نوێگه‌ری و ڕزگار بوون له نه‌ریتی کۆن!" – که‌واته به‌م پێیه
گه‌لی کورد که ئه‌ده‌بییاتی ڕابردووی که‌مه و شته کۆنه‌کانی لێ
سووتێندراوه، شتێکی وای له ده‌ست نه‌داوه و هه‌ر کات ده‌ست پێ بکاته‌وه
دره‌نگ نییه و وه‌ک فارس وته‌نی، ماسی هه‌ر کات بیگری تازه‌یه- ئه‌ڵبه‌ت
گرفتێکیش لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ژیژێک پێی وانییه که ڕابردوو نه‌خوێنینه‌وه،
به‌ڵکوو پێێ وایه که هه‌ر جیلێک شتی پێش خۆی بخوێنێته‌وه و شتی نوێ
بنووسێت و ئه‌وجار شته کۆنه‌کان بسوتێنرێن و جیلی داهاتوو ته‌نیا شتی
جیلی پێش خۆیان بخوێننه‌وه!
ئه‌مه ته‌نیا یه‌کێک له وته‌کانی ژیژێکه که هه‌ندێک له پسپۆڕانی
دیکه‌ی له خۆی تووشی ڕه‌خنه کردووه. ناوبراو که خه‌ڵکی سلۆڤێنیای
ڕۆژهه‌ڵاتی ئوروپایه و خۆی به مارکسیستێکی کۆنه مۆد و لایه‌نخوازی
شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌زانێت، به‌ڵام به سه‌رسامییه‌وه له ساڵی 1990
له وڵاته‌که‌ی خۆی، خۆی بۆ سه‌رۆک کۆماری به نوێنه‌رایه‌تی حیزبی
لیبڕاڵدێمۆکڕاتی سلۆڤێنیا کاندید ئه‌کات!
ژیژێک خاوه‌نی چه‌نده‌ها (زیاتر له 30 دانه) په‌ڕتووک و شتی جۆربه‌جۆر
و ده‌یان وتووێژ و وتاری ڕه‌خنه‌گرانه له کۆمه‌ڵگا مۆدێڕنه‌کانی
ئێستایه و هه‌ندێک که‌س به لایه‌نگری پۆست مۆدێڕن ئه‌یناسێنن. به
وته‌یه‌ک زۆرترین کتێبه چهپییهکانی که ئه‌مڕۆژانه ده‌خوێندرێنه‌وه،
کتێبه‌کانی ئه‌ون. ناوبراو که خۆی به لایه‌نگری ڕاسته و ڕاستی شۆڕش
ئه‌زانێت و پێی وایه ئاڵوگۆڕ ته‌نیا به شۆڕش پێک دێت، به ئاشکراش له
په‌ڕتووکێکیدا و هه‌روه‌ها به دوا ئه‌ویشدا به موستهمڕی له وتووێژه
تلویزیۆنییهکانهوه هاوار ده‌کات که ئه‌و ته‌ره‌فداری تێرۆریزمه و
تێرۆریزم ڕه‌ت ناکاته‌وه. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌شڵێت که تێرۆریزمی چاک و خراپ
لێک جیا ئه‌بێ بکرێنه‌وه، هه‌ر وه‌ک چۆن سێوی چاک و خراپ جیاوازن ئه‌وا
تێرۆریزمی چاک و خراپیش جیاوازییان هه‌یه و ئه‌ڵێت من باوه‌ڕم به
تێرۆریزمی چاکه و بۆ نمونه پووچ یا کوده‌تای نیزامی له وڵاتێکی
دیکتاتۆڕلێدراو لای ئه‌و تێرۆریزمی چاکه. ناوبراو هه‌روه‌ها هێرش بۆ
سه‌ر باڵاخانه دووانه یا دووقولووهکانی نیۆیۆڕک به تێرۆریزمی چاک و
قابیلی پشتیوانی ئه‌زانێت و ئه‌ڵێت ئه‌و هێرشه نیشانه‌ی پارێزگاری نه‌ته‌وه‌یه‌ک
یا ئایینێک له شه‌رافه‌تی خۆیه‌تی. ئه‌وان هێرشیان ئه‌کرێته سه‌ر و
بۆ پارێزگاری و ئیسپاتی خۆیان ناچارن په‌نا بۆ تێرۆر ببه‌ن و ئه‌مه‌ش
کارێکی باشه. ناوبراو هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت، تێرۆر هه‌میشه بووه و هه‌ر
ده‌شمێنێت، چوونکه هه‌میشه زووڵملێکراوانێک هه‌ن که پارێزگاری له
حه‌یسییه‌تی خۆیان بکه‌ن و چوونکو له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی به‌هێز به‌ره‌وڕوون،
ناچارن به‌وه‌ی که ده‌ست بده‌نه تێرۆر، هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت ئایینه‌کانیش
و سیسته‌مه‌کانیش هه‌ر به تێرۆر گه‌وره بوونه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆکه
خۆیان به سه‌ر خه‌ڵکی دیکه‌دا به زۆر و به تێرۆر ئه‌سه‌پێنن. -
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌گه‌ر گه‌لی کوردستانیش به تێرۆر
حه‌یسییه‌تی خۆی بستاندایهوه، ئایا ئێستا له جێگه و پێگه‌یه‌کی هه‌ره
باشتردا نه‌ده‌بوو؟ ئه‌مه به‌س پرسیارێکه! -.
ژیژێک باوه‌ڕی به دێمۆکڕاسییهتێکی ڕاسته‌قینه‌یه، که هیچکه‌س و
لایه‌نێک به زۆر ناچار و وادار به په‌سه‌ندکردنی شتێکی داسه‌پاو نه‌کرێن.
پێی وایه که ئه‌وه‌ی ڕۆژئاواییه‌کان به ناوی مۆدێڕنیته و گلۆبالیزم
و دژایه‌تی تێرۆریزم به سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کانی گۆی زه‌ویدا دێنن، خۆی
عه‌ینی تێرۆریزمه و دێمۆکڕاسی نیه و ئه‌شبێت به تێرۆر وڵامی بدرێته‌وه.
ناوبراو له‌مبواره‌دا هاوڕایه له‌گه‌ڵ فه‌یله‌سوفی هاوچه‌رخ یا سه‌رده‌می
فه‌ڕانسه‌وه‌ی (Jacques Ranciere) که ده‌ڵێت: "کاتێک ئێمه ئه‌ڵێین
دێمۆکڕاسیمان هه‌یه و هه‌مووشمان له سه‌ر ئه‌مه ساخین که
دێمۆکڕاتین، ئیتر ئه‌مه دێمۆکڕاتی نیه، دێمۆکڕاسی یانی ڕه‌نگاوڕه‌نگی
ده‌نگ و ڕاکان و له هه‌ر شتێکدا هه‌موو یه‌کده‌نگ بن، ئه‌وا ئیتر
دێمۆکڕت نه‌ماوه، هه‌موو شتێک، هه‌موو بیر و بۆچوونێک ئه‌بێت ده‌نگی
ناڕازی هه‌بێت، ئه‌مه دێمۆکڕاسییه"
ژیژێک له‌مه‌ڕ ئازادی ئه‌ڵێت که ئازادی بڕیارێکی زۆر گه‌وره و گرنگه
که مرۆڤایه‌تی ئه‌بێت ئه‌و بڕیاره بدات. ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌مڕۆ ئه‌یبینین
ئازادی نیه. ئازادی ئه‌وه نیه که له به‌ینی دوو جۆر خواردندا یه‌کیان
هه‌ڵبژێرین یا خۆ له مابه‌ینی چه‌ند کاندیدکراوێک بۆ پۆستێک یه‌کیان
هه‌ڵبژێرین. ئه‌و پێی وایه که ئازادی له‌وپه‌ڕی ئه‌م شتانه‌دایه و
پێویستی به بڕیاری زۆر گه‌وره‌ی سیاسی و هه‌مه لایه‌نه هه‌یه. ئه‌ڵێت
ئازادی یانی ئێش و ئازار و من نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه نازانم مه‌به‌ستی
له‌و ئێش و ئازارانه چیه، ئایا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که ئازادی به
ئێش و ئازار به ده‌ست دێت و به خۆڕایی نیه یا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه
که ئه‌بێت ئێش و ئازارت هه‌بێت جا ئازادیت و یا شتی دیکه؟ هێشتا تێی
نهگهیووم!
یه‌کێک له تێئۆریه به ناوبانگ و له عه‌ینی حاڵ‌دا پێکهنیناویهکهی
ناوبراو به تێئۆری "ئایدیۆلۆژی ئاوه‌ده‌ست" (Toilets and Ideology) به
ناوبانگه (له گووگڵ به ده‌نگی خۆی هه‌یه)! ناوبراو ئه‌ڵێت سه‌یری
کاسه‌ی توالێته فه‌ڕانسه‌ییه‌کان، ئاڵمانیه‌کان و ئیبگلیسییهکان (ئه‌مریکا
و وڵاته ئینگلیسی زمانه‌کانی دیکه‌ش ئه‌گرێته‌وه) بکه‌ن. ئه‌ڵێت شێوه‌ی
درووستکرانی ئه‌م توالێتانه هه‌موو له فه‌لسه‌فه‌ی فه‌ڕانسه و
ئاڵمانی و ئینگلیسییه‌وه دروستکراون، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه
پێیان وایه که فه‌لسه‌فه و هزری خۆیان له هه‌موو ئه‌وانیتر باشترن.
ناوبراو ئه‌ڵێت کاتێک له ئاوهدهستی فه‌ڕانسه‌یی دائه‌نیشیت، کوونی
ده‌ر ڕه‌وه‌که له دواوه‌یه و پیسایی ڕاسته‌وخۆ ئه‌ڕواته ناو کوونه‌که
و ئیتر که‌س نایبینێته‌وه، یه‌کسه‌ر ون ئه‌بێت. له کاسه توالێتی
ئاڵمانیدا که دائه‌نیشیت، کوونه ده‌ر ڕه‌وه‌که له پێشه‌وه‌یه و
پیسایی ئه‌مێنێته‌وه تا دووایی هه‌ڵ ئه‌ستیت و سیفۆن ده‌کێشیت و ئه‌ڕوات
و ئه‌مه‌ش فه‌لسه‌فه‌ی خۆی هه‌یه و هه‌روه‌ها توالێته ئینگلیسی و
ئامریکاییه‌کانیش کوونهکهیان له دوواوه‌یه به‌ڵام ئاوی تێدایه.
ناوبراو ئه‌مانه به‌م شێوه ته‌فسیر ئه‌کات که فه‌ڕانسه‌یی و فهلسهفهکانیشی
هه‌موویان ئینقلابی و ڕاسته و خۆن و له شۆڕشی فه‌ڕانسه‌وه وه‌رگیراون
و ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و شۆڕش و ئاڵوگۆڕ ده‌ڕۆن. له فه‌لسه‌فه‌ی ئاڵمانیدا
که پیسایی ئه‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه وایان درووست کردووه که مرۆڤ هه‌موو
به‌یانییه‌ک که پیسایی کرد، دوایی هه‌ڵستێت و سه‌یرێکی بکات و له
ڕووی ڕه‌نگ و بۆنی پیساییه‌که‌ی خۆیه‌وه و ئایا کرمی تێدایه یا نا،
له سیحه‌تی جسمانی خۆی ئاگادار بێت و بزانێت ئایا نه‌خۆشه یا نه‌خۆش
نییه و ئه‌وجار که دڵنیا بوو جا سیفۆن ئه‌کێشێت. مه‌به‌ست له‌مه ئه‌وه‌یه
که فه‌لسه‌فه‌ی ئاڵمانی مرۆڤ به‌ره‌و بیرکردنه‌وه و تێڕامان و
خوێندنه‌وه ڕاده‌کێشێت و ئه‌وجار کرده‌وه، واته ئه‌وه‌ڵ جوان بیربکه‌ره‌وه
و هه‌موو لایه‌نه‌کانی هه‌ڵ سه‌نگێنه و ئه‌وجار کاره‌که بکه یا خۆ
ئه‌وجار توڕی هه‌ڵبه و "سیفۆن" بکێشه. که ده‌گاته سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی
سێهه‌م، واته ئینگلیسی و ئه‌مریکایی ئه‌ڵێت هی ئه‌وان ئه‌چێته ناو
ئاوه‌وه و به شێوه‌ی سه‌رگه‌ردان و موعه‌له‌ق و چاوه‌ڕوان ڕائه‌گیرێت
و فه‌لسه‌فه‌ی ئینگلیسی به مانای چاوه‌ڕوان هێشتنه‌وه مانا ده‌کات و
ئه‌ڵێت جارێ بڕیاری نیهایی نادات و شته‌کان ڕاده‌گرێت!
نازانم نووسینه‌وه‌ی ئه‌م تێئۆریه لای خوێنه‌ری کورد چۆن وه‌رده‌گیرێت،
به‌ڵام ئه‌مڕۆ له ئوروپا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌کرێت و ژێژێکیش له‌مه‌ڕ
ئه‌و وته و نووسراوانه و زۆر وته و نووسراوه‌ی له‌وه‌ش سه‌رسووڕهێنه‌رتر
ناخرێته زیندان و لای خه‌ڵکیش ته‌ریک و ته‌نیا ناکرێته‌وه - به پێچه‌وانه‌ی
ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌ی کورد باوه و تا که‌سێک قسه‌یه‌کی کرد و به دڵییان
(به دڵمان) نه‌بوو ته‌ریکی ده‌که‌نه‌وه (ده‌که‌ینه‌وه) - ته‌نانه‌ت
له تلویزیۆنه‌کانی وڵاته جۆربه‌جۆره ئه‌مریکایی و ئوروپییه‌کان که
ژیژێک دێنن بۆ وتووێژ وه‌ک یه‌کێک له مهترهحترین فه‌یله‌سوفه‌کانی
ئوروپا به بینه‌رانی ئه‌ناسێنن و له ساڵی 1999 له وڵاتی ئاڵمان خه‌ڵاتی
کولتوری لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی که بۆ یه‌که‌مجار دامه‌زرابوو، درا به
ژیژێک، جا ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌شی له‌سه‌ر بێت ئه‌وا ئه‌ویش به دڵ ئاواڵه‌یی
وه‌ری ئه‌گرێت و بۆ خۆی ئه‌ڵێت، من خۆم له هه‌موو که‌س ڕهخنهگرترم و
دیاره ڕه‌خنه‌شم هه‌ر دێته سه‌ر. هه‌ندێک له ڕه‌خنه‌گره‌کانی پێی ده‌ڵێن
پیسیمیست یا به‌دبینه و هه‌میشه لایه‌نی پڕۆبلێم و کێشه‌کان ئه‌بینێت
به جێگای ئه‌وه‌ی که چاره‌سه‌ری ببینێت یا به شوێن چاره‌سه‌رییه‌وه
بگه‌ڕێت و ئه‌مه‌ش هه‌م ڕاسته و هه‌م ژیژێکیش خۆی قهبووڵییهتی و ئه‌ڵێت
ئه‌گه‌ر کێشه‌کان نه‌بینیت ئه‌وجار ڕه‌خنه‌شت له هیچ نابێت و هه‌موو
شتێک قه‌بووڵ ئه‌که‌یت و ئه‌وجار ئیتر خۆت نیت، به‌ڵکو ته‌ئیدی خه‌ڵکانی
دیکه ئه‌که‌یت. ناوبراو بۆ ئه‌م پاساوه‌ی خۆی وته‌یه‌کی فه‌یله‌سوفی
فه‌ڕانسه‌یی پێم وابێت ژیل دۆلۆس ده‌هێنێته‌وه که وتوویه "هه‌ر که‌س
له خه‌یاڵات و بیروبڕواکانی که‌سێکی دیکه‌دا سجن بێت و هه‌ر چی ئه‌و
بیڵێت ئه‌م قه‌بووڵی بکات، ئه‌وا ئه‌و که‌سه ئیتر له ده‌ست چووه و
بۆخۆی نیه"! (ئه‌مه ڕابیته و هه‌ڵس و که‌وتی نه‌ته‌وه‌ی کورد و
حیزبه سیاسیه‌کانیی ئه‌گرێته‌وه، حیزبه‌کانی ئێمه پێیان وایه و له‌سه‌ری
سوورن که هه‌ر ئه‌ندامێک هه‌موو شتێکی حیزبه‌که‌ی قه‌بووڵ بێت دڵسۆزه
و نه‌یبێت یاڵا بۆ ده‌ره‌وه، خائینه!! ڕه‌نگه ئێستا پێم بڵێن، منیش
به‌س کێشه‌کان ئه‌بینم و چاره‌سه‌ری نابینم. دیاره ئه‌گه‌ر ڕێگای چاره‌سه‌ریت
پێ به‌ن، چوونکو ئه‌وه‌ڵ ئه‌بێت له فیلته‌ری دڵسۆزیی حیزبی پاڵێورابیت،
جا چاره‌سه‌رییه‌که‌ت قه‌بووڵه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و فیلته‌ره‌دا سه‌رکه‌وتیت،
ئیتر ڕه‌خنه‌شت نیه، چوونکه سیسته‌مه‌که‌ت قه‌بووڵه بۆیه تێیدا سه‌رکه‌وتوویت،
که ڕه‌خنه‌شت نه‌بوو چاره‌سه‌ریش پێشنیاز ناکه‌یت!!).
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ئاوهدهستهکانی کورده‌واریش، نازانم ئێستا بوونه
فه‌ڕه‌نگی یا نا، به‌ڵام ئاوهدهسته کۆنه نه‌ریتییه‌کان پێم وابێت
له‌وانی فه‌ڕانسه‌یی ده‌چن که پیسایی ڕاسته‌وخۆ ون ده‌بێت و به‌و پێیه
کورد ئه‌بێت باوه‌ڕی به شۆڕش و ئاڵ و گۆڕی بنه‌ڕه‌تی بێت، بۆیه زۆریش
بیرناکاته‌وه له شته‌کان، وه‌ک ئاڵمانی ده‌یکات! دیاره ئێمه‌ی کورد
به داخه‌وه زۆر زه‌لیلتر له‌وه‌ین که باسی فه‌لسه‌فه و کارتێکه‌ریه
فه‌لسه‌فییه‌کانی خۆمان و جێدانهریمان له جیهاندا بکه‌ین، کورد هێشتا
خۆی له سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مدا وه‌ک نه‌ته‌وه نه‌ناسیوه و هێشتا
حیزبه‌کانی بیر له ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی ناکه‌نه‌وه و پێیان وایه
که به شوو کردن به فارس و تورک و عه‌ره‌ب ئه‌توانن بۆخۆیان وه‌ک
حیزب به پله و پایه بگه‌ن، جا کوردیش و وڵاته‌که‌یشی که‌یفی خۆیه‌تی
چی به سه‌ر دێت با بێت!! ژنانی یه‌کسانیخوازی جیهان پێیان وایه که
به سه‌ربه‌خۆیی ئابوری له مێرده‌که‌یان ئه‌توانن یه‌کسانی به ده‌ست
بێنن، به‌ڵام حیزبه کوردیه‌کان تازه به ته‌مای ئه‌وه‌ن که شوو (فیدڕاڵی)
بکه‌ن و گیرۆده‌ی ده‌ستی مێرده تورک و فارس و عه‌ره‌به‌کانیان بن، جا
کوا ئاوا یه‌کسانی (وه‌ک مرۆڤ) و سه‌ربه‌خۆیی (وه‌ک نه‌ته‌وه و وڵات)
مسووهگهر ئه‌بێت؟
ژیژێک کاری فیلمیش ده‌کات و پێی وایه هه‌ندێک له بیروڕا فه‌لسه‌فیه‌کانی
خۆی و ژان لاکان، فه‌یله‌سوفی فه‌ڕانسه‌یی، به فیلم زۆر به جوانی و
باشی ئه‌توانێت به خه‌ڵک بناسێنێت و ته‌ره‌فداری دوو ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی
ئاڵفڕێد هیچکۆک و د‌یڤید لینچه. جێگای ئاماژه‌یه که ژیژێک خۆی به ته‌ره‌فدار
و ڕێڕه‌وی قوتابخانه‌ی ژان لاکان ئه‌زانێت و بۆخۆیشی له ساڵانی سه‌ره‌تاکانی
هه‌شتاکاندا فه‌لسه‌فه‌ی له فه‌ڕانسه له ژێر ده‌ستی (Jacques
Ranciere) خوێندووه که ئه‌میش خۆی قوتابی ژان لاکان بووه!
پێم وابێت تا ئێره ئه‌م کورته پێناسه بۆ ناسینی سه‌ره‌تایی ئه‌م
بیرمه‌نده به‌س بێت و هیوادارم له داهاتوودا بتوانین زیاتر له
بیروڕاکانی ناوبراو بخوێنینه‌وه و لانیکه‌م چه‌ند په‌ڕتووک و به‌رهه‌مێکی
ناوبراو وه‌ربگێڕدرێته سه‌ر زمانی کوردی، ئه‌ڵبه‌ت هیوادارم وه‌رگێڕدراوه‌کان
ڕاسته‌وخۆ له زمانی ئۆرگیناڵه‌وه وه‌ربگیرێن و نه‌ک له فارسی و
تورکی و عهڕبییهوه، چونکه زۆر شتی ئه‌گۆڕدرێت.
ئه‌مه‌ی ئێستا ئه‌مه‌وێت بیڵێم زۆر به جیدی مه‌گرن، به‌ڵام هه‌ست ئه‌که‌م
جۆره تێگه‌یشتنێک و جیهانبینییه‌ک له ژیژێکدا هه‌یه، وه‌ک ئه‌وه‌ی
کورد بێت و ئه‌م قسانه بکات! ئه‌ڵێن خه‌ڵکانی باڵکان (یوگوسلاڤییای
کۆن) له کورد نیزیکن، من به دوری نازانم ئه‌م بیرمه‌نده ڕه‌گێکی به
کورده‌وه نیزیک بێت. دیاره خه‌ڵکانی ئوروپا له مێزۆپۆتامییاوه
کۆچییان کردووه به‌ره‌و سه‌ر و ئه‌وانه‌ی دورترن وه‌ک خه‌ڵکانی
سکاندیناڤییا زووتر کۆچییان کردووه و ئه‌وانه‌ی نیزیکترن نوێتر
کۆچییان کردووه، هه‌ر بۆیه خه‌ڵکانی ئوروپا 12000 سال ئاسه‌واری
مێژوویی شارۆچکه‌ی حه‌سه‌ن کێف له باکوری کوردستان، که ده‌وڵه‌تی
تورکیه ئه‌یه‌وێت بیخاته ژێر سه‌دی ئاوه‌وه و له ناوی ببات، به
ڕابردوو و مێژووی خۆیان ئه‌زانن. هه‌ر بۆیه مێنتالیته‌ی خه‌ڵکانی
ئیتالی و یونانی و کورد و تورک و فارس و عه‌ڕه‌ب و ته‌بعه‌ن خه‌ڵکانی
باڵکانیش له یه‌ک نیزیکن! به‌ڵام خه‌ڵکانی باڵکان ناوه‌کانیشیان زۆر
له ئێمه نیزیکن، وه‌ک ئه‌وه وایه که کاتی خۆی له‌گه‌ڵ سپای ئه‌سکه‌نده‌ری
مه‌قدوونی ڕۆیشتبن و نههاتبێتنهوه یا خۆ سپای مه‌قدوونی ژنان و
کچانی کوردی‌یان ئه‌و کات بردبێت له گه‌ڵ خۆیان! به هه‌ر حاڵ ئه‌مه
باسێکی دیکه‌یه و پێویستی به خوێندنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی زانستی هه‌یه
که مه‌به‌ستی ئه‌م وتاره نییه!
29ی خه‌رمانانی 2710
ماڵپه‌ڕی ئه‌یوب ره‌حمانی
|