سلێمانی گه‌رده‌ن به‌رزه..
بۆ تێڕۆڕیستان سه‌ر دانانوێنێت.

فه‌هد گرده‌وانی
جاره‌کی
تر ده‌ستی چه‌په‌ڵ و مێشک ژه‌نگاوی و مرۆڤ کوژ جه‌رگی سلێمانی
قاره‌مانی بریندار کرد .ئه‌و کرده‌وه نامرۆڤیه ، له‌به‌رده‌م
میوانخانه‌ی سلێمانی پاڵاس ، رۆژی 10/3/2008 له لایه‌ن که‌سێکی
خۆکوژه‌وه ئوتوموبیلێکی بومبریژ کراو ئه‌نجامدرا . به‌و کاره‌ساته ،
ترسیان بڵاو کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێمنی شاری گۆران و قادردیلان شاری
ژین و کاکه‌ی فه‌لاح بشێوێنن . ڕۆڵه‌کانی سلێمانی به‌هاوکاری دکتۆر و
برینپێچه‌کان به هانای ئه‌و بریندارانه‌وه بوون که له‌و کاره‌ساته
بریندار کران . به‌ڵام هه‌زار مخابن کاره‌ساته‌که دوو شه‌هیدی
لێکه‌وته‌وه . خه‌ڵکی به ئه‌مه‌کی سلێمانی به تایبه‌تی و شاره‌کانی
تری کوردستان به گشتی دژی ئه‌و کرداره تێڕۆڕیسته ده‌نگیان به‌رز
کرده‌وه و ناره‌زاییان ده‌ربڕی . ئه‌و مێشک ته‌پیوانه هه‌رچی بکه‌ن
بۆیان ناکرێت ده‌نگی ئه‌و میلله‌ته قاره‌مانه بۆلای خۆیان رابکێشن و
خه‌ڵکی له بیری نیشتمانپارێزی و کوردایه‌تی بشۆنه‌وه و بۆیان ناکرێت
هه‌ستونه‌ستی خه‌ڵکی به کرده‌وه‌ی ئاوا دڕه‌نده بۆلای خۆیان رابکێشن
. ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سته چه‌په‌ڵه‌ش به‌ناوی ئایین ئه‌و کرده‌وانه
ئه‌نجام بدات ئه‌وا له کوردستان زیان به‌و ئایینه ده‌گه‌ینیت که
بازرگانی پێوه ده‌که‌ن و له جیهانیش زیاتر رووره‌ش ده‌کرێن . له
کوردستان به گشتی و شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی گه‌لێک مزگه‌وت و شوێنی
په‌رستنی خودا هه‌یه ئه‌وانه‌ی له‌و کاره‌ساته‌ش شه‌هید و بریندار
کران موسلمانن بۆیه ئه‌و ده‌سته هه‌ر شه‌رمه‌زاری بۆ ده‌مینێته‌وه
ئه‌گه‌ر بێت و به‌ناوی دیین کاری ئاوا ناشرین ئه‌نجام بدات . ده‌ستی
تیڕۆڕ هه‌رگیز ناتوانێت سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و
پێشه‌وه ببات . خه‌ڵکی هیچکاتێک نابنه هاوکاری ئه‌و کاره
نامرۆڤیانه . جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری سلێمانی و شاره‌کانی تر پێویسته
هه‌رده‌م به چاو و دڵێکی فره‌وان ئاگاداری کاره تێڕۆڕیه‌کان بن بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌و تێڕۆڕیستانه نه‌توانن بگه‌نه مه‌رامی خۆیان و هه‌رده‌م
ئاسایشی شار و ناوچه‌که‌یان بپارێزن . ئه‌و مرۆڤکوژانه ده‌روونیان
نه‌خۆشه و ناتوانن بگه‌نه‌ئامانجه‌کانیان.
ریسوایه ئه‌و ده‌سته‌ی جه‌رگی سلێمانی بریندار کرد.
شه‌هیده‌کان هه‌رده‌م سه‌ربه‌رز و نه‌مرن .
11/3/2008
ستۆکهۆڵم
|