٢٣\٩\٢٠١٠
سلێمانی له خه‌ڵوه‌تدا..

ئه‌ڵماس مسته‌فا
ئه‌مشه‌و
به‌رله‌وه‌ی پێڵووی
چاوم لێکبنێم.
وه‌نه‌وزێکی سه‌رشێت،
دێت و هه‌موو ئه‌ندێشه‌کانم.
لێ هه‌پڕوون ئه‌کات.
به‌رله‌وه‌ی چرای ژوره‌که‌م،
خامۆش که‌م،
شایارێکی که‌ڵه‌گه‌ت،
دێ و خۆی ئه‌کا به نێو
جێگه‌که‌مدا...
ئه‌ڵێ من سلێمانیم!
من سلێمانیم..
ئه‌مشه‌و هاتووم
جه‌سته‌ی ماندووت،
له‌سه‌ر سینه‌م بحه‌وێنمه‌وه ..
سه‌رت بنێ به سنگمه‌وه ،
من عاشقه سه‌رهه‌ڵگرتووه‌که‌ی تۆم.
ئه‌مشه‌و هاتووم له ئامێزی
مه‌نفا.. ده‌رت بێنم!
تارای سه‌رت هه‌ڵبه‌مه‌وه
شه‌وه نووته‌که‌کانت بتاسێنم.
ژێیه‌کانی لێوت بژه‌نم.
سێوه‌کانت به لێو بگرم
من سلێمانیم !
ئه‌مشه‌و هاتووم..
به شایه‌تیی،
ئه‌ستێره‌کان ده‌بمه هاوسه‌رت.
کچێنییت له‌ژێر چمکی ،
کراسه‌که‌ی (با) هه‌ڵئه‌ده‌مه‌وه .
له‌سه‌ر باڵی نه‌وره‌سێکا،
به‌ره‌و وڵات ئه‌تبه‌مه‌وه ...
سوێد
ماڵپه‌ڕی ئه‌ڵماس مسته‌فا
|