په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\٥\٢٠١٢

    سیما.

حه‌یات مه‌جید

به‌ سیمای جوانت ئاشنام بکه‌
        با ره‌نگین بم به‌ ره‌نگی تۆ
لێوت له‌ لێوم نزیک که‌
        با شه‌کری لێوت له‌ لێومدا
                        بتوێته‌وه‌
شیرینه‌که‌م
بۆ ژینمان شیرین نه‌بێت
ته‌نیا یه‌ک جار ئاشنام بکه‌
هه‌موو شه‌وێک

   له‌ باخچه‌ی عیشقدا ئه‌تخه‌وێنم
پرچم ئه‌که‌م به‌ جۆلانه‌
         په‌نجه‌کانم ئه‌که‌م به‌ مۆم
پڕت ئه‌که‌م

       له‌ بۆنی وه‌نه‌وشه‌ و رێحانه‌
به‌ جۆریک به‌ خۆت بڵێیت

      منم به‌خته‌وه‌رترین
               پیاوی ئه‌م جیهانه‌.

 

hayat.qader@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک