په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٤\٢٠١٢

سیما نەجم:

تا کاتێک کە کۆمەڵگای چینایەتی هەبێ

ژنان ناتوانن لە پلە دوویی و توندوتیژیی رزگار بن!

 

سازدانی: سوهام عه‌لی


سوهام عەلی: ژمارەیەک لە هەڵسوراوان و چالاکوانی مافەکانی ژنان پێیان وایە کە یەکێک لە هۆکارە بنەرەتیەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان و مانەوەیان لە پلە دوویی و ژێر دەستەیی لە کۆمەڵگادا پەیوەندە بە دینەوە و وەک رێگا چارەیەک لە هەنگاوی یەکەمدا خوازیاری جیا کردنەوەی دین لە دەوڵەتن، ئیوە لەم بارەیەوە ڕاتان چیە؟


سیما نەجم: پرسیارەکەتان لە خۆیدا چەند پرسیاری تری تێدایە کە وڵام دانەوە بە پرسیارە کەتان لە روانگەی خۆمەوە وەکو کۆمەنیستێک ناچار دەکات کە ئەو ئاڵترناتیڤانەی کە بەرەیی لیبرالیزم و تەنانەت بەشێکی زۆر لە بەرەیی چەپ باسی ئەکات، لە روانگەی کمونیستەوە بدەمە بەر لێکۆڵینەوە. لێرەدا دەبێ ئیشارە بەوە بکەم کە من وەکو هەڵسوراوێکی بزوتنەوەی پرولیتەری ژنان قسە ئەکەم، نەک وەکوو هەڵسوراویی بزوتنەوەیی ژنانی بە گشتی. بە پێچەوانەی هەموو ئەو شتانەی کە رۆژانە لە سەر مەسەلەی ژنان دەنووسرێت و بڵاو دەبێتەوە و زۆربەی لە روانگەگەلێکی غەیری تەبەقاتی " غەیری چینایەتی" وە، ئەم مەسەلە ئەدەنە بە ر لێکۆڵینەوە و هەوڵ ئەدەن کە ، مەسەلەی ژنان بکەن بە مەسەلەی کۆمەلێک رێکخراوی لیبراڵ، ناسیونالیست و فێمێنیست، بەناوی چەپ یا لە باشترین حاڵەتدا تێهەڵکێشێک لەم رێکخراونە، لە کۆمەلگادا و تەرحی کۆمەلێک داخوازی ئەخەنە بەر دەم کە زۆربەی هەرە زۆری ئەو داخوازیانە لە چوارچێوەی بۆرژوازی و بزوتنەوەیی بۆرژوایی ژناندا دەگونجدرێت، من پێم وایە کە بزوتنەوەیی داخوازی لە مافە کانی ژنان ئەو بزوتنەوەی کە من خۆم بە ئەندام و لایەنگری ئەزانم بزوتنەوەیی پرولیتەری ژنانە کە ئاسۆی سوشیالیستی هەیە و ئالا هەڵگری خەباتی چینایەتی و نەمانی کۆمەڵگایی چینایەتیە نەک بزوتنەوەی لیبراڵ فیمێنیستی یان ناسیوناڵ پۆپۆلیستی یا تەنەنات بەشێکی زۆر بە ناوی چەپ. بە بروای من لە سەر مەسەلەکانی ژنان ئێمە لە گەڵ دو بزوتنەوە بە دو ئاسۆی جیاوازوە بەرەو روین نەک یەک بزوتنەوەی واحید، کە بزوتنەوەی پرولیتەری ژنان بالی چەپی ئەو بزوتنەوە یە و بزوتنەوەیی لیبراڵ فیمێستی بالی راستیەتی. بە داخەوە تا ئێستا وەها ئیمەیجێک "image" لە بزوتنەوەی ژنان درواو، ئەگەر، بۆ بزوتنەوەی بۆرژوایی ژنان سێکۆلاریسم و جیاکردنەوەی دین لە دەوڵەت ئاخرین وێستگەی فیکری و کۆمەڵایەتیە، بۆ بزوتنەوەیی پرۆلیتەری ژنان جیاکرندەوەیی دین لە دەوڵەت ریفۆرم "چاکسازی" و دەسکەوتێک و هەنگاوێکە بۆ هەڵگرتنی هەنگاوەکانی تر بەرەو ئاسۆیەکی رونتر و دونیایەکی باشتر کە لەودا ژێردەستی ژنان مانای نییه‌. لە راستیدا لە روانگەی منەوە، نە تەنها سێکولاریسم و جیاکردنەوەی دین لە دەوڵەت کافی نییه‌، بەڵکو پێم وایە ئەگەر کەسێک ئاخرین وێسگەی کۆمەڵگای سیکولار دابنێت، بێگومان ئەو ناتوانێت کمونیست بێت و تەنها ئەتوانین بلێن ئەوە بیرکردنەوەی لیبرالیە لە نەوعی چەپیدا. بە داخەوە زۆربەی هەرە زۆری بە ناو هەڵسوراوانی مافەکانی ژنان، خۆیان عەمەلەن دژ بەمافی ژنان کار دەکەن. زۆربەی ئەو رێکخراوانەی کە دەسەڵاتی کوردی بە ناو ریکخراوی مافە کانی ژنانەوە سازی کردون، رێکخراوی مافی ژنان بۆ گەیشتن بە تەنانەت کۆمەلێک مافی سەرەتایی و لیبرال و ریفورمیستیش نین، بەڵکو ئەبزاریکن بۆ بە لارێ بردنی خەباتی ژنانێکی کرێکار و بەشمەینەتی کۆمەڵگاو خۆشباوەری دروست کردن بە دەسەڵاتی ناسیونالیستی کورد لە کوردستانن و تەبلیغ و پروپاگەندە کردن بو حیزبە قەومیە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان. من بە پێچەوانەی زۆربەی هەڵسوراوانی بە ناو چەپ پێم وایە مەسەلەی ژنان بە تەنیا مەسەلەی خودی ژنان نییه‌ و ئالتەرناتیڤی بۆرژوا لیبراڵی و فیمێنیستی و ناسیونالیستی زەرەیەک، لە ئازارەکانی ژنانی چینی کریکار و بەش مەینەتی کۆمەڵگای چینایەتی کەم نەکردوەتەوە و کەم ناکاتەوە. مەسەلەی ژنان مەسەلەیەکی چینایەتیەو بە خەباتی چینایەتی چینی کرێکارەوە گرێی خواردوە. پێم باشە روونی بکەمەوە کەبە پێچەوانەی هەموو ئەو شتانەی کە چەپی پۆپۆلیست لە سەر ئیتحاد و یەکگرتنی بزوەتنەوەی ژنان و بزوەتنەوەی کریکاری باسی دەکات، دەبێ بڵێم کە ژنان خود وەکو نیوەی کۆمەڵگا و نیوەی چینی کرێکارن و ئەم روانگە، هەر نییەتێکی "خێریشی" لە پشتەوەی قسەکانی هەبێت، لە عەمەلدا، بزوتنەوەی کرێکاری بە بزوتنەوەیەکی پیاوانە دەزانێت.


لە سەر چاکسازی گەلێک کە لەوانەیە لە خزمەت بەرژەوەندی ژنان بە گشتی دا بێت، پیم باشە ئاماژە بەوە بکەم کە خەباتی ژنان بو کرێی یەکسان لەگەڵ پیاوان لە بەرانبەر کاری یەکسانەوە، ئازادی و نەمانی حیجاب وە کۆ ئەبزارێک بۆ کۆیلە کردنی ژنان، جیاکردنەوەی دین لە دەوڵەت وپاشەکشە کردن بە ئیسلامی سیاسی و سرینەوەی دەسەڵاتی ئیسلامی سیاسی لە یاساکاندا هێزی چەپ و کمونیست لێبراوترین هێزی سیاسیە کە بە عەمەلی بۆ گەیشتن بەم داخوازیانە هەوڵ ئەدات و هێزە بۆرژواییەکان لە بزوتنەوەی ژناندا ئەگەر چی بەشێک لە م داخوازیانە ئەخەنە بە ردەست بەلام بە عەمەلی هەول بۆ گەیشتن بەم داخوازیانە نادەن و ئەگەریش لە ژێرگوشاری بزوتنەوەی پرولیتەری ژناندا ناچاربن بۆ دیفاع کردن لەم داخوازیانە، ئەم داخوازیانە بۆ ئەوان دوایین پلەی دەسکەوتی ژنانە، بەڵام بۆ من وکو ژنێکی کریکار و هەلسوراوی کریکاری بزوتنەوەی ژنان ئەم داخوازیانە هەروەها کە باسم کرد، تەنها دەسکەوتگەلێکن لە خەباتی رۆژانەی ژنان کە دەبێت سەقامگیر بکرێت و لە هەمان کاتێشدا خۆشباوەری و تەوەهوم دروست نەبێت، ئەمە کۆتایی داخوازی ژنانە و ئیتر خەبات بۆ رزگاری یەکجاری پێویست نییه‌. من بە تەنها خوازیاری جیاکردنەوەی دین لە دەولەت نیم، ئەگەرچی ئەوە بەشێکە لە داواکاریم، من خوازیاری جێ لێژکردن بە دین وەکو ئامرازێکی دژی بەشەری و دژی ئازادی خوازی لە کۆمەڵگاو تەنانەت لە ژیانی کۆمەڵایەتیشدام. من خوازیاری لابردنی دین لە سیستمی پەروەردە و لە هەموو بەشەکانی فێربوون و هەموو ئۆرگانە کۆمەڵایەتیەکاندام. خوازیاری قەدەغەکردنی بانگ دان و کورت کردنی دەستی کۆنەپەرەستی لە ژیانی ئینسانەکاندام. خوازیاری قەتع کردنی تەواوی ئەو بودجە و پارانە م کە بۆ پەرەپێدان بە کۆنە پەرەستی و تەبلیغاتی مەزهەبی تەرخان کراوە. من خوازیاری ئەوەم کە دین ببێت بە ئەمری خسوسی ئینسانەکان. بەومانایە کە هەرکەس پێی خوشە چ دینێک هەڵبژێرێت یان بێ دینی هەڵبژێرێت. هیچ دەوڵەت و یاسایەک نابێ حەقی ئەوەیی هەبێت کە لەکەس بپرسێت دینت هەیە یان نا. لە کۆمەڵگای پێشکەوتوی سەرمایەداریدا هێشتا ئەو شتانە بە دی نەهاتوەو تەنانەت لە ساڵانی رابردوودا کە بۆرژوازی جیهانی لە قەیرانێکی قوڵی ئابووری بە سەردەبات، دەست بردن بۆ مەزهەب و دین وەکو ئامرازیکی موخەدیر و بێهۆش کەری خەڵک لە هەمووکاتێک پێویست تر بوە. بۆ نمونە دەوڵەتی ئاڵمانیا کە هەوڵ دەدات بە هەر شێوەیەک ژمارەی مەسیحیەکان بە شێوازی جۆراوجۆر بباتە سەرەوە تا بتوانێت ئەو موخەدیرە پەرەپێبدات. ئەگەر ئەم شتانەی کە باسم کرد بە دەست بێت بە شێک لە داخوازییەکانی ژنان بە گشتی دابین بوەو رێگای خەبات بۆ رزگاری یەکجاری خوشتر دەبێت، بەڵام بۆگەیشتن بەرزگاری یەکجاری خەبات و هەڵسوران بەردەوامە و دەبێت درێژەی هەبێت. ئەوەش بە دی نایەت مەگەر نیزامی سەرمایەداری و دەولەتی بۆرژوایی وەکوو پارێزەری بەرژەوەندی ئەو نیزامە و سەرمایەداران، بروخێنیت و جیگای خوی بدات بە حکومەتێکی کرێکاری شورایی بە رێبەری چینی کرێکار و بەش مەینەتی کۆمەڵگا.


لەسەر ئەوەش کە ئایا توندوتیژی ئامرازی مەزهەبی هەیە یان نا، دەبێ بڵێم، توندوتیژی دژ بە ژنان، مێژوویەکی بە درێژاییی مێژووی کۆمەڵگای چینایەتی هەیە و تا کاتێک کە کۆمەڵگای چینایەتی هەبێت ژنان ناتوان لە پلە دوو بوون و توندوتیژی رزگار بن. هەڵبەت ئەوەش بە مانای ئەوە نییه‌ کە ئیمە خەڵک لە چاوەروانی کۆمەڵگای سۆشیالیستی بە مەبەستی وازهێنان لە خەباتی رۆژانە رائەگرین، ئێمە لە هەرسەردەمو دەورەیەکدا هەروەها کە ئاماژەم پێدا بۆ بەدەست هێنان و سەپاندنی مافەسەرەتاییەکانی ژنان تەنانەت لە چواچێوەی ئەم نیزامەشدا هەوڵمان داوە. هەر لەم ئاراستەیەشدا دەبێ بڵێم کە پلە دوو بوون و توندوتیژی دژ بە ژنان، بە تەنها هۆکاری مەزهەبی نەبوە و نایشبێت، هەرچەندە مەزهەب بەردەوام دەستی پیاوی بۆ توندوتیژی دژ بە ژنان ئاوەڵا کردوە و ئەیکات، بەڵام توندوتیژی دژ بە ژن لە و سەردەمە وە کە قازانجی بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتی، دروست بوو و بەشێک لە کۆمەڵگا، لە بەشێکی دیکەی کۆمەڵگا زۆرتر بەهرەی کۆمەڵایەتی وەرگرت، دەرەجە دویی ژنان شکڵی گرت. پلە دوویی ژنان لە کۆمەڵگادا خویی توندوتیژی لە لایەن پیاوانێک کە خۆیان قوربانی فەرهەنگی چینایەتی و دواکەوتوو بوون لە گەڵ خۆی هێنا.ژنان بە بۆنەی منداڵ بونیانەوە ناچار بوون ماوەیەک لە گۆشەی ماڵ، دەوری دایکایەتی بگێرێن و منداڵ گەورە بکەن و پیاوان لە دەرەوەی ماڵ خەریکی کار بوون. کاری پیاو و نەقشی پیاو لە بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتی دا لە کۆمەڵگادا جێگایەکی بە پیاو ئە دا کە کەسایەتی ژن وەکو ئینسانێکی کامڵ ئەخستە ژێر پرسیارەوە. ئەم هۆکارانە لە ماوەی چەند هەزار ساڵ و سەدان سەدە دا سەرەکی ترین هۆکاری دەرەجە دووبوونی ژنان بوە تا ئەمرۆش تەنانەت لە پێشکەوتووترین وڵاتە بۆرژواییەکاندا ژن نەیتوانیوە لە جێگا و پێگەیەکی یەکسان لە گەڵ پیاودا بەهرەمەند بێت. ئەو فاکتەرانەی کە باسم کرد بەو دەرەنجامەمان دەگەیەنێت کە بۆرژوازی و ئالتەرناتیڤە بۆرژواییەکان هیچکامەیان ناتوان و نەیانتوانیوە رێگاچارەی واقعی و دروست بۆ حەلی کێشەی ژنان، بۆ نەمانی توندوتیژی دژ بە ژن بۆ نەمانی پلە دوو بوونی ژن، بۆ نەمانی هەڵاواردن و تەبعیز لە نێوان ژن و پیاودا، بۆ سرینەوەی کولتوری دواکەتوو و مەزهەبی و بۆ گەیشتنی ژنان بە یەکسانی واقعی و هەمەلایەنە بخەنە بەردەم کۆمەڵگاوە. بزوتنەوەی بۆرژوایی ژنیش، بە هەمو باڵەکانیەوە، بە بۆنەی رەچاو کردنی ئاسۆیەکی سیاسی کە هەڵیبژاردوە و باوەری پێیە، ئەگەر رێگر نەبوبێت لە سەر رێگای خەباتی ژنان بۆ گەیشتن بە بەشێکی هەرە پێویستی ئەوان بە داخوازیەکانیان، بێگومان هیچ کۆسپێکی لە سەر ریگای بەشی هەرە زۆری ژنانی کۆمەڵگا واتە بزوتنەوەی چینایەتی ژنان لانەبردوە و نایشتوانێت لای ببات. بزوەتنەوەی بۆژوایی ژنان زیاتر لەوەی کە لە خەمی ئەو بە ناو چاکسازیە بێت " ئەوەی کە خۆیان باسی لێوە دەکەن و کردویانە بە ئاسۆ ی خۆیان"، خەریکی رێکەوتن لە گەڵ دەسەلاتن. رێبەرانی ئەم بزوتنەوە خۆیان لە سەرکوتگەرانی دەسەڵاتی ناسیونالیستی قەومی و عەشیرەیی و مەزهەبی لە کوردستانن و تەنانەت بەشێکی زۆریان بروایان بە فیکری ئیسلامی هەیە و کاتێک پارلەمانی گەندەڵ و پیرو پەککەوتەکانی چوار پێنج حیزبەکەی کوردستان، یاسای فرەژنیان واژۆ کرد، تەنانەت بەشێک لە ئەندام پارلەمانە ژنە کانیش "کە سەر بە بزوەتنەوەی بورژوایی ژنانن" دەنگیان پێدا. ئەم هەڵوێستانە بۆ مروڤایەتی پێشکەوتنخواز جێگای شەرمەزارییه‌.


لە ئاخری قسەکاندا پێم باشە کە بڵێم، بە پێچەوانەی ئەو شێوە لە " خەبات" کە بەشێک لە چەپی ناوچەکە، لە بزوتنەوەی ژنان گرتویەتە پێش و بە پێچەوانەی ئەوەی کە بزوتنەوەی بۆرژوایی ژنان بە هەموو باڵەکانیەوە گرتویەتە بەر، کیشەی ژنی کرێکار و زەحمەتکێش بە خۆ روتکردنەوە و دژایەتی لەگەڵ پیاو و بە سێکولاریسم و جیاکردنەوەی دین لە دەوڵەت و کۆمەلێک داخوازی لیبرالی و بۆرژوایی جێبەجێ نابێت. هەرچەندە سێکولاریسم لە کۆمەڵگایەک وەکو کوردستاندا لە وانەی بە بۆنەی بافت و پێکهاتەی عەشیرەیی و دەسەڵاتی عەشیرەییەوە کە بە ردەوام پەرەیی بەو فەرهەنگە داوە موزوعیەتی هەبێت، بەڵام رێگا چارەی نەمانی توندوتیژی و پلە دوو بوونی ژنان شۆرشی کۆمەڵایەتی بە رێبەری چینی کرێکار و سۆشیالیسمە نەک فێمێنیسم و لیبرالیسم.ئەوەش باس بکەم کە مەسەلەی سۆشیالیسم مەسەلەی ئینسان و گەرانەوەیی شوناسی راستەقینەی ئینسانە بو خۆی. لە کۆمەڵگایی چینایەتی و سەرمایەداری دا ئەوە کرێکارە کە لە خۆی نامۆ بوە، بۆیە سۆشیالیسم شوناس بۆ ئینسانی کرێکار دەگەرێنێتەوە، لە خۆ نامۆ بوونی کرێکار کە لە دەرەنجامی کاری کرێ کرێگرتە و جیابوونەوەیی کرێکار لە بەرهەمی بە بەدەست هاتوو بە دەستی خۆی کە لەو نیزامەی کە ئێمە بروامان پێی هەیە ئەم حاڵەت هەڵدەوەشێتێتەوە و کرێکار لە نیزامی سوشیالیستیدا رزگاری ئەبێت. لەم ئارستەیەدا هەر هەڵسەنگاندنێک لەم چوارچێوە دا نەبێت دەتوانێت سەر بە هر بزوتنەوەیەک بێت بەڵام لە بەرژەوەندی باڵی بزوەتنەوەی کمونیستی ژناندا نییه‌.


لە سەر مەسەلەی ژنان من باوەرەم بەهیچ جیاکاریەک لە نێوان ژن و پیاودا نییه‌ و هەروەها کە وتم ئەم مەسەلە تەنها بە مەسەلەی ژنان نازانم. لە روانگەی منەوە لە کۆمەڵگای چینایەتیدا ئێمە لەگەڵ کۆمەلێک رێکخراوی مافەکانی ژناندا بە رەورو دەبینەوە کە هەرکامەیان لە سەر بەرژەوەندی چینایەتی هیچ چەشنێک تەبایی لە گەڵ ئەویتریان نییه‌. کەسانێک کە پێیان وایە ئێمە یەک بزوتنەوەی ژنانمان هەیە و ئەوان باڵی چەپی ئەو بزوتنەوەن، لە باشترین حاڵەتدا بوون بە پاشکۆی سیاسەتی لیبراڵی و فێمێنیسم. تەنها بزوتنەوەیەک کە لێبراوانە و شۆرشگێڕانە خوازایاری گەیشتنی ژنان بە مافەکانی خۆیانە بزوتنەوەی پرۆلیتەری"کرێکار"ی ژنانە.

 

 

star.north1917@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک