به
یارمه‌تیت کاک زاگرۆس.
هه‌رچه‌نده
کۆمۆنیزم وه‌ک هزر و فه‌لسه‌فه‌یه‌ک به پێچه‌وانه‌ی هزر و
فه‌لسه‌فه‌کانیتر - که هه‌ر ته‌نیا جیهانیان ده‌خوێنده‌وه - به
پشتبه‌ستن به زانسته‌کان و به شێوه‌یه‌کی نوێ جیهانی خوێنده‌وه و
رێگاچاره‌شی دانا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان که هه‌رهه‌موویان
پابه‌ندن به کێشه‌ی نامۆبوونی مرۆڤ به ژیان و چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤ له
لایه‌ن مرۆڤه‌وه، کۆمۆنیزم هات و گوتی ده‌بێ کۆتایی به هه‌موو جۆره
چه‌وسانه‌وه‌یه‌ک بهێندرێ ئه‌ویش له رێگای له‌نێوبردنی جوایێزیی
چینایه‌تیی و وه‌دیهێنانی یه‌کسانیی نێوان مرۆڤه‌کان و کۆتاییپێهێنانی
ململانێی مرۆڤه‌کان و خستنه‌گه‌ڕی زانستییانه‌ی ململانێی نێوان مرۆڤ و
سروشت بۆ دروستکردنی ژیانێکی باشتر و ئاسووده‌تر.
به‌ڵام وه‌ک
ده‌رده‌که‌وێ هێشتا به شێوه‌یه‌کی گشتیی ئاوه‌ز و مێشکی مرۆڤ هێنده
نه‌پشکووتووه تا بتوانێ وا به ئاسانیی په‌یڕه‌وی ئه‌و تێزه بکا،
هاوکاتیش چین و توێژه زۆردار و ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به تایبه‌تییش
سه‌رمایه‌داره‌کان چونکه به‌زیانیان ته‌واو ده‌بێ به دڕندانه‌ترین
شێوه به‌رهه‌ڵستی ده‌که‌ن و چه‌نده‌ی بۆیان بکرێ ژه‌هری خۆپه‌رستیی و
دژه‌مرۆیی ده‌که‌نه خۆراکی مرۆڤه‌کان.
ئه‌و
وه‌رگێڕانه‌ی کاک (زاگرۆس زه‌رده‌شت)یش ده‌یه‌وێ له‌پاڵ هێرشکردنه
سه‌ر دیکتاتۆره‌کان وه‌ک تاکتیکێک به‌هه‌مان پێودانگی بیرمه‌نده
ده‌رباره‌کانی ده‌سه‌ڵاته هه‌ره زۆرداره‌کانی جیهان و له سه‌رووی
هه‌مووشیانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی (ئه‌مه‌ریکی - به‌ریتانیی) هێرش بکاته
سه‌ر کۆمۆنیزم و به فاشیزمی بچوێنێ، له هه‌مووشی عه‌نتیکه‌تر
ده‌یه‌وێ به هێنانه‌وه‌ی ناوێکی وه‌ک (ستالین) کۆمۆنیزم له‌که‌دار بکا
! ئاخر له‌نێو هیچ ده‌قێکی کۆن و نوێی کۆمۆنیستیی جگه له تێزی
یه‌کسانیی بۆ ته‌واوی مرۆڤه‌کان هیچ شتێکی‌تر نادۆزینه‌وه، ناکرێ تۆ
که‌سێک یان چه‌ند که‌سێکی دیکتاتۆر که هاتوون به نێوی کۆمۆنیزم دژ
به ژیان و ئازادییه‌کانی مرۆڤ ده‌وه‌ستنه‌وه ئیدی تۆ بێی و بڵێی
هزری یه‌کسانیخوازیی و دژ به چه‌وسانه‌وی مرۆڤه‌کان واته کۆمۆنیزم
له هه‌ندێک بۆچوون و رامان و به‌ڕێوه‌بردندا به فاشیزم ده‌چێ ،
وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئاو چه‌ند دڵۆپێک ژه‌هری تێبکه‌وێ تۆ ناتوانی بێی و
بڵێی خودی ئاو خراپه یان ژه‌هره.
به‌ڵام ئێمه
له روانگه‌ی باوه‌ڕبوونمان به ئازادیی راده‌ربڕین و ئازادیی
رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌و وه‌رگێڕانه بڵاوده‌که‌ینه‌وه و هیچ جۆره
ئاوه‌ژووکردنه‌وه‌کی راستییش ناتوانێ خه‌ڵکی دژ به دیکتاتۆریی له
هزری ئازادیخوازیی و یه‌کسانیخوازیی سارد بکاته‌وه که وه‌ک
ده‌یبینین تادێ ئه‌و هزره و فه‌لسه‌فه‌یه له په‌ره‌سه‌ندندایه و
کارتێکردنی خۆی پتر و پتر داده‌نێ له‌سه‌ر گۆڕینی ژیان بۆ باشتر و
باشتر.
ئه‌مڕۆ
---------------------------------------------------------------------------------------------------
سیمای دیکتاتۆر..!
زاگرۆس زه‌رده‌شتی
له
سویدیه‌وه کردوویه کوردی.
دیکتاتۆری به درێژایی میژوو، کۆنترین و ئاسای ترین سیستێمی کۆمه‌ڵایه‌تی
بووه. له راستیدا ده‌سه‌ڵاتی پاشا تاکره‌وه‌کان، ده‌سه‌ڵاتێکی
دیکتاتۆریانه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ک ستالین و هێتله‌ر توندوتیژانه
کۆنترۆڵی گه‌له‌کانیان نه‌کردووه.
ئه‌و دیکتاتۆرانه‌ی که ئێمه له‌باره‌یانه‌وه ده‌دوێین، له هه‌ندێک
رووه‌وه لێک جوودان. کۆمۆنیزم و فاشیزم دوو پۆله‌تیک و ئایدۆلۆژیای
لێکجوودان، به‌ڵام له هه‌ندێک بۆچوون و رامان و به‌رێوه‌بردندا
لێکچوون له نێوانیاندا هه‌یه.
کۆنترۆڵی سه‌روبه‌ری کۆمه‌ڵگه.!
دیکتاتۆر له‌لایه‌ن به‌شێکی کۆمه‌ڵگه‌وه پشتیوانی ده‌کرێت. که‌واتا،
له لایه‌کی تره‌وه، ئه‌و دیکتاتۆره، گه‌لێک نه‌یارو به‌رهه‌ڵستکاریشی
هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌شه که ده‌یه‌وێت به ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌موو
ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگه‌دا بگرێت و هه‌وو شتێک کۆنترۆڵ بکات. ئه‌و ده‌مه‌ش
ئۆرگانی پۆلیس به ته‌نیا بۆ کۆنترۆڵکردن به‌س نییه. له‌به‌ر ئه‌وه
بۆ مه‌به‌ستی سیخوڕی‌کردن به‌سه‌ر هاوڵاتیانه‌وه پێویستی به پۆلیسی نه‌هێنی
هه‌یه.
ئه‌گه‌ر تۆ له سیستێمێکی دیکتاتۆری‌دا بژیت، ده‌بێت ئه‌وه ره‌چاو بکه‌یت،
که پێش ئه‌وه‌ی نامه‌یه‌کت بۆ بێت و بگاته ده‌ستت، ده‌بێت ئه‌و نامه‌یه
له لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێنیه‌وه بخوێنرێته‌وه. له جێگای کاره‌که‌ت
بیت، یان له ماڵه‌وه، پێده‌چیت گوێ له ته‌له‌فۆنه‌که‌ت بگیرن و
میکرۆفۆنی نه‌هێنی له ژووری کاره‌که‌ت، یان له ماڵه‌وه، یان له
ژووری ئه‌و ئوتێله‌ی که تێیدا میوانیت، بۆ گوێلێگرتنت چه‌سپ بکرێت.
ده‌شێت له ریستۆرانێکدا، له لایه‌ن که‌سێکی دانیشتوی ناو چێشتخانه‌که‌وه،
له نزیکه‌وه گوهداری بکرێیت، یان ئه‌گه‌ر گومان‌لێکراو بوویت، ئه‌و که‌س
و ناسیاوانه‌ی که سه‌ردانت ده‌که‌ن و له کاتی هاتنیاندا له رێگه‌ی
نه‌هێنییه‌وه وینه‌یان ده‌گیرێ و ئه‌وانیش ده‌خرێنه ژێر کۆنترۆله‌وه.
هه‌میشه دیکتاتۆر پێویستی به تۆڕێکی سیخوڕی و پۆلیسی نه‌هێنی هه‌یه،
که جاڵجاڵۆکه ئاسا، له سه‌ر ته‌ناف و تۆڕەکان چاوه‌ڕێی نێچیره‌کانیان
ده‌که‌ن. له هه‌موو کۆڵان وگه‌ره‌ک و بنکه‌ی کارێک‌دا، ئه‌م سیخور و
پۆلیسه نه‌هێنیانه، چاو له دووی به‌رهه‌ڵستکاران و نه‌یارانیانن و
سیخوڕیان به سه‌ره‌وه ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها دیکتاتۆر ئه‌و بالۆره‌یه‌ش لێده‌دا و بیانوش بۆ ئه‌وه ده‌دۆزیته‌وه
که تۆ به چ شێوه‌یه‌ک ده‌بێژیت (رۆژباش)..!
ده‌نا ئه‌و (رۆژباش) گوتنه‌ت له‌سه‌ر ئاوازی ئه‌وان نه‌بێت، ئه‌و کاته
گومانت لێده‌که‌ن و له خانه‌ی نه‌یاراندا ده‌بینرێیته‌وه.
له ئاڵمان به وشه‌ی (هایل هێتله‌ر) دروود له هێتله‌ر سڵاویان
لەیەکتر ده‌کرد.
تێرۆر ...!
دیکتاتۆر هه‌میشه ئۆرگانێکی داپلۆسه‌ری سامناکی هه‌یه.
ژیانی تۆ به بچوکترین ره‌خنه ده‌که‌وێته مه‌ترسی و له‌لایه‌ن پۆلیسی
نه‌هێنیه‌وه راپێچ و لێپرسینه‌وه ده‌کرێیت. مێتوده‌کانی لێپرسینه‌وه،
(تۆرتێره) واتا ئازاردان، (گیانی و نه‌ستی) لێپرسێره‌وان خه‌ڵکانیکی
بێبه‌زه‌یی و تونگوتیژن، بریاری تونگکردنت له کونجی زیندانه نه‌هێنه‌کان،
یان بریاری کوشتنت ده‌ده‌ن.
خێزانه‌که‌ت،که‌سوکارت، هاوڕێکانت، ئه‌وانیش ده‌که‌ونه به‌ر ده‌م ئه‌م
شاڵاو و هێرشانه. ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که تۆ ره‌خنه‌یه‌کی
پچوکت گرتووه.
هه‌موو ئه‌م سیستێمه دیکتاتۆه به خه‌وێکی ئاڵۆز و ناخۆش ده‌چێت. مه‌به‌ست
و ئامانج له‌م شاڵاوانه، په‌له‌کردنه بۆ له‌ڕه‌گو ریشه ده‌رهینانی
هه‌موو کۆمه‌ڵگه و ئۆرگانێکی دژبه‌ر و نه‌یار، مه‌به‌ست له‌و کاره
تێرۆره و ئه‌نجامه‌کانی، ترس و تۆقاندن و له هه‌مانکاتدا کڕکردن و
وازهینانته له داخوازی و مافه‌کانت. له کۆتایشدا که‌وی و گوێڕایه‌ڵکردنته
و به‌رز و پیرۆز راگرتنی دیکتاتۆر.
پڕوپاگه‌نده و مێشک شتنه‌وه..!
دیکتاتۆر گه‌ره‌کیه‌تی مێشکت بشواته‌وه، ده‌خوازێت وه‌ک چۆن ئه‌و ده‌ڵێت
و ده‌یه‌وێت و بیرده‌کاته‌وه، تۆش به هه‌مان شیوه بیت.
له رێگا گشتییه‌کاندا، له نێو دووکانه‌کاندا، له ناو پاسدا و شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌کاندا،
له‌هه‌موو جێگایه‌ک (ئه‌فیش) وینه‌ی گه‌وره هه‌ڵوسراون، ریکلام بۆ
دیکتاتۆر ده‌که‌ن، به کورتی له بیرۆکانی کار و له کارگه‌کاندا، وینه‌ی
دیکتاتۆر هه‌ڵواسراوه. له سینه‌ماکاندا، له پێشه‌کی فیلمه‌کاندا
پروپاگه‌ندا بۆ دیکتاتۆر ده‌که‌ن، کاتی بڕینی قردیله‌ی کردنه‌وه‌ی
ئۆتۆبانیک، یان سه‌ردانی یه‌که‌یه‌کی سه‌ربازی، یان کاتێک که دیکتاتۆر
بۆ ئاپورایه‌کی کۆکرواه ده‌دوێت. ریکلام بۆ دیکتاتۆر ده‌کریت و به
باوکێکی به‌سۆز و میهره‌بان په‌سن ده‌کرێت. (ئای که باوکێکی دڵسۆز و
به په‌رۆشه) سه‌یرکه‌ن چۆن خه‌نده ده‌یگری و ده‌ستی هاوڵاتیان به
گه‌رمه‌وه ده‌گوشێت..!؟ سه‌یرکه‌ن ئه‌و کیژۆڵه پچوکه ببیین، ئه‌و چه‌پکه
گوڵه به‌سه‌رکرده‌ی مه‌زن ده‌دات، ئه‌ویش ئه‌و کیژۆڵه‌یه ده‌گرێته
باوه‌ش و به ده‌سته‌که‌ی تریشی (بای بای) بۆ گه‌ل ده‌کات.!
که‌چی له فێرگه‌کاندا مامۆستا به‌رهه‌ڵستکاره‌کان له کار ده‌رده‌کرێن
و په‌رتووکه‌کانی خویندنیش بۆ پروپاگه‌نده‌ی دیکتاتۆر ده‌گونجێنرێن و
رێکده‌خرێن.
کۆپه‌رتووک..!
رۆژنامه‌وانان، نووسه‌ران، هونه‌رمه‌ندان و ئاوازدانه‌ران، تێکرا هه‌موویان
ناچار ده‌کرین که به شانوبازوی دیکتاتۆردا هه‌ڵده‌ن. په‌رتووکه
یاساخه‌کان له کۆبوونه‌وی پارته‌که‌دا ده‌درێنه به‌ر هێرش و
تیروتوانج. کۆپه‌رتووکه‌کان ئاگرده‌درێن و ده‌سوتێنرێن. دیمه‌نی سوتانی
کۆپه‌رتووکه‌کان بۆ ئه‌وان،فیلمی سینه‌مایه. گڕی په‌رتووکه‌کان بۆ ئه‌وان
سمبوڵی پاکسازییه.بۆ دیکتاتۆر، سوتانی په‌رتووکه‌کان،له ریشه ده‌رهێانی
ئازار و خراپه‌کارییه‌کانه.
ته‌نانه‌ت تۆ له نێو ماڵه‌که‌ی خۆشتا له دیکیاتۆر ده‌رباز بوونت نییه.
هه‌ر که TV یان رادوێت داگیرساند، ده‌ستبه‌جێ یه‌کێک به‌ده‌رده‌که‌وێت،
یان گوێبیستی ده‌بیت، که پروپاگه‌نده، یان گۆرانی پیاهه‌ڵدان و
گۆرانی شۆڕشگێڕی به سه‌ر دیکتاتۆردا ده‌چڕێ. ساتی (وته‌گه‌ل) –ی
دیکتاتۆر بۆ نه‌ته‌وه، پیرۆزترین ساته‌کانه و له‌سه‌ر هه‌موو تاکێکی
کۆمه‌ڵگه پێویسته که گوێی لێ‌بگرن.
ئه‌وه کارێکی گه‌نگازه (مه‌حاله) که بتوانیت به دڵی خۆت گوێ له
که‌ناڵێکی رادوێ بگریت، یان له که‌ناڵی TV بیانیه‌کان بڕوانیت، بۆ
خۆپاراستن له کوشتن و ئازاردان ده‌بێت ئه‌و په‌رتوکه نه‌هێیانه
بشاریته‌وه که هه‌تن.
له ئه‌نجامدا ئه‌و پڕوپاگه‌نده و هه‌ره‌شانه واتلێده‌کات، که مێشکت
بشۆرێته‌وه و ئازادی خۆت له ده‌ست بده‌یت و دیکتاتۆر به پیرۆز
راگریت. له هه‌مانکاتدا ئاوا هه‌ستکه‌یت که دیکتاتۆر هه‌میشه راست
ده‌بێژێت و هه‌ر ئه‌و راسته.
دیکتاتۆر و یاریده‌ده‌رانی وا بیر له تۆ ده‌که‌نه‌وه و پێتده‌بێژن:
که چۆن بیر بکه‌یته‌وه و پێتده‌ڵێن، به‌خته‌وه‌ریت که ده‌ستبه‌رداری
ئه‌و هه‌موو بریاره سه‌خت و بێفه‌ڕانه بوویت.
لاوان و پڕۆگرام کردنیان..!
جوانان و گه‌نجان، به خواستی خۆیان یان به‌زۆر، ده‌خرێنه ناو یه‌کیه‌تی
گه‌نجانه‌وه. که له گروپی Scout دیده‌وانیدا کۆده‌کرینه‌وه. ئه‌م
گه‌نجانه یه‌ک جۆره جلوبه‌رگ ده‌پۆشن، له‌هه‌مانکاتدا فێری هه‌ڵسوکه‌وته
گرنگ و فه‌رمایشته‌کانی دیکتاتۆر ده‌کرێن، له هه‌لسوکه‌وتیاندا لاسایی
دیکتاتۆر ده‌که‌نه‌وه. رۆژانی پشودانیان به گه‌مه و وه‌رزش و
رێپێوان ده‌به‌نه‌سه‌ر، مه‌شخه‌ڵی ئاگر تاو ده‌ده‌ن و به چوارده‌وریدا
ده‌خولێنه‌وه و سرود ده‌چڕن و خۆ به برژانی گۆشت و باسورمه‌وه و ئه‌و
جۆره خۆشیانه‌وه مه‌ژوولده‌که‌ن.
لاوان و گه‌نجانی شار و باژێڕه گه‌وره‌کان به‌وه شادمانن که هه‌وای
سازگار وه‌رده‌گرن و تامه‌زرۆی ئه‌وه‌ن که له‌ته‌ک هاورێکانیاندا یه‌کبگرنه‌وه
و کات به‌سه‌ربه‌رن.
بێگومان دایکان و باوکان ناتوان کۆنترۆڵی منداڵه هه‌رزه‌کاره‌کانیان
بکه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌مانه سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تن و له پێش هه‌مووشیانه‌وه
گوێڕایه‌ڵی دیکتاتۆرن.
ئه‌م گه‌نجانه زۆر به خێرایی مێشکیان ده‌شۆردرێته‌وه. پێویسته له‌سه‌ریان
(به‌رگی وه‌کیه‌کی) Uniform بپۆشن ئه‌م جلوبه‌رگانه له‌لای گه‌نجان گه‌لێک
به ره‌واج و (گه‌لکێش)شه Popular، به‌مجۆره دیکتاتۆر، لاوان و گه‌نجان
رێکده‌خات و ده‌یانکاته بناخه‌ی ئاوات و خه‌ونه‌کانی خۆی. نه‌ته‌وه‌یه‌ک
که ئاوا گوێرایه‌ڵ و که‌وی دیکتاتۆر کرا..! ئیدی چی رووده‌دا، با
رووبدات..! ئه‌گه‌ر ئاشتی بێت یان جه‌نگ...!
ئه‌مه‌شت بیر بێ و له بیری مه‌که..!
له وڵاتانی دیمۆکراتیدا پروپاگه‌ندا کاریگه‌ری خۆی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه‌یان
به شیوه‌یه‌کی تر پیاده ده‌کرێت.
له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیمۆکراتیدا، هه‌ر که‌س و تاکێک بۆیان هه‌یه، بیر
و بۆچوون و هزر و تێبینی خۆیان ده‌ربڕن، به‌ڵام له سیستێمێکی
دیکتاتۆری‌دا، ته‌نیا ئه‌و بۆچوون و تێبینانه ده‌خوات که دیاری کراو و
خراونه‌ته ناو چوارچێوه‌وه.
له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی دیمۆکراتیدا، گه‌لێک بۆچوون و ئارای جوودا و
زانیاری له میدیاکاندا به به‌ربڵاوی په‌خش و بڵاو ده‌کرێنه‌وه.
بێگومان ئه‌م بیر و بۆچوونانه هه‌ست و نه‌ست و هزری چین و توێژه
جۆراو جۆره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، ده‌شێت خواستی پارت
و ریکخراوه سیاسیه‌کان، سه‌ندیکا، ئۆرگانه جۆرراو جۆره‌کانیش بن.
کۆمپانیا و کارگه‌کانیش، له رێکلامه‌کانیاندا، ده‌مانخه‌نه سه‌ر که‌ڵکه‌ڵه‌ی
کڕینی بابه‌ت و که‌لوپه‌له تایبه‌ته‌کانیان.
ده‌شێ له‌م پڕوپاگه‌نده و ریکلامانه‌دا، راست و ناراستی تێکه‌ڵ کرابن.،
یان ده‌کارین بێژین: "نیوه‌راست بن".
پێویسته ئیمه به ئازادی بیر بکه‌ینه‌وه، له هه‌مانکاتیشدا، ره‌خنه
بگرین... جا گرنگ نییه، گه‌ر له ناو سیستێـمێکی، دیکتاتۆری یان
سیستێمێکی دیمۆکراتیدا بژین.
_________________________
له په‌رتوکی Puls Historia
وه کراوه‌ته کوردی.
له نوسینی Göran Körner، Lars Lagheim
سالێ 2002
سوید
|