١٤\٨\٢٠١٢
سیمای
خه‌یاڵ.

ئەڵماس
مستەفا
به‌م سیمایه‌ته‌وه
له مه‌لێکی کۆچه‌ریی ئه‌چی،
وه‌ک ئه‌وه‌ی
به دووی یاده‌وه‌رییەکی حه‌قیقه‌تدا
وێل بیت و
خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی
مروارییە‌کانی که‌نار چاوه‌ڕوانیی
بیت.
ئاخر تۆ به‌م سیمایه‌ته‌وه
چۆن ئه‌توانی
شه‌پۆل له ده‌ریا جیاکه‌یته‌وه..
خۆر له ئه‌وین دوورخه‌یته‌وه!؟
به‌م سیمایه‌ته‌وه
چۆن ئه‌توانی
ئه‌ستێره شومه‌کانی به‌ختم
له هه‌گبه‌ی قه‌ره‌جێکدا
بسڕیته‌وه..
هیواکانم
له روخساری ماچێکدا
بچنیته‌وه..
چرکه‌کانی به‌خته‌وه‌رییم
نوێ که‌یته‌وه..
زه‌مه‌ن له کات بدزیته‌وه!؟
سوێد
ماڵپه‌ڕی ئه‌ڵماس مسته‌فا
|