ماڵی عومرم ڕما که ڕۆی دوولبه‌ر له‌م غوربه‌ت و بیابانه باخی دڵم ووشک و سیسه بێ ئه‌و زووقم و شه‌خته‌م له‌م ژیانه قورس و تاڵ و تاریکه ئه‌م ژینه شیرینه بێ ئه‌و چارم چی یه ژین و بوونم نی یه ئه‌و له ڕۆحما نه‌بێ هیچ و پوچه ئه‌م ده‌ورانه زه‌مانێ بوو هه‌رگیز گووڵی سووری عه‌شقم له به‌رۆک نه‌ده‌هاته خوار ئێستا ڕه‌ش پۆش و قه‌ره‌جم له مه‌نفا کووشتمی غه‌م و داخی ئه‌م زه‌مانه عه‌یامێ بوو شاد بووم لێوان لێوی ژیان مه‌ست بووم له نیگا جوانه‌کانی ئه‌و که ئه‌یزانی منم ڕێبوار کراوه بوو هه‌رده‌م ئه‌و ده‌رگای دڵی بێ باکانه به‌سه‌رچوو ناسکی و جوانی ته‌مه‌ن ئه‌مڕۆ نۆبه‌تی کۆچان و گاڵۆکه بۆیه شه‌یدا بووم به دوێنێ ئه‌مڕۆ بێ دۆسته ئه‌م تاڵه سپیانه سیمای چرچ و لۆچ و تاریکم مه‌بینه ئه‌ی عه‌زیزی ڕۆحی من وه‌ره سه‌یری دڵی شه‌یداو سپیم که که چه‌ند عاشقه به‌و دوو چاوانه
Hamid774@yahoo.com
|