سمیناره‌که‌ی ناو په‌رله‌مانی نه‌رویج و قسه‌یه‌کی کورت له‌سه‌ری!
دانا قادر *
ئه‌م سمیناره، یه‌کێک بوو له‌و سمینارانه‌ی که به بڕوای من جێگه‌ی خۆی گرت و ده‌نگێکی باش بوو بۆ ناساندنی تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ، وه‌ک جینۆسایدی گه‌لی کورد. فێربوونمان بۆ گه‌یشتنی ده‌نگمان به جیهانی ئه‌وروپا و جیهانی عه‌ربی یه‌کێکه له فاکته‌ره به هێزه‌کان بۆ پێکانی مه‌به‌ستمان له ناساندنی تاونه‌کانی ئه‌نفال و کیمابارانی کوردستان وه‌ک خۆی که جینۆسایده و ده‌چێته خانه‌ی جینۆسیدی گه‌لی کورده‌وه. ڕاسته کار و چالاکیه‌کانمان زۆرن، به‌ڵام به لای منه‌وه هێشتا ئێمه‌ی کورد هه‌ژارین له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ڕێچکه‌یه‌ی که ده‌مانگه‌یه‌نێته مه‌نزڵ.
ئه‌و کۆڕ و کۆبوونه‌وانه‌ی که له ناو خودی خۆماندا ده‌کرێت، بێگومان که‌ڵکی زۆره، هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و ئه‌و نه‌وانه‌ی که دوای به‌رپا بوونی ئه‌م تاوانانه له دایک بوون، له لایه‌کی تره‌وه وه‌ک وه‌فاو بۆ ڕابوردوی خۆمان و که‌س وکارمان و قوربانیه‌کانمان و به‌رز ڕاگرتنی ئه‌و ڕۆژه ماته‌مانه. به‌ڵام له‌مانه گرنتر ئه‌وه‌یه فێربین، چۆن ده‌نگی خنکاوی سه‌ندان ساڵه‌ی کوردی ژێر ده‌سته و زوڵملێکراو، بۆ ناساندنی ئه‌و تاوانه جینۆسایدایانه که کراوه بۆ سڕینه‌وه‌ی یه‌کجاریمان بگه‌یه‌نینه هه‌موو جیهان.
ئه‌م سمیانره یه‌کێک بوو له‌و سمینارانه‌ی که ئه‌و ڕێچکه‌یه‌ی دۆزیبوه‌وه، چونکه سازدانی ئه‌م سمیانره له هۆڵی په‌رله‌مانی ده‌وڵه‌تی نه‌رویجدا بوو، که ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تێکی دیموکرات و ئازاد و عه‌داله‌ت خوازه. ڕوی گه‌شی ئه‌م سمیناره ئه‌وه بوو که په‌رله‌مانتارێکی نه‌رویجی سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد، هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵیک په‌رله‌مانتاری تری تێدا بوو، زمانی ئنگلیزی زمانی گفت‌و گۆ بوو.
له سه‌ره‌تادا، جگه له قسه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌ی که کۆڕه‌که‌ی ده‌برد به‌ڕێوه، به‌ڕێز شۆڕش حاجی وه‌ک که‌سێکی سیاسی و ڕۆشنبیر به‌شداری کرد له‌م سمیناره‌دا به بابه‌تێک له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه.
له پاشدا، به‌ڕیز Guido Van Leeput په‌رله‌مانتاری هۆلندی باسێکی تێر و ته‌سه‌لی پێشکه‌ش کرد، له باسه‌که‌یه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه دا که له سه‌رده‌می سه‌دام حسه‌یندا له ڕێگه‌ی سه‌فیر هۆلندیه‌وه له عێراق، حکومه‌تی هۆڵندی ئاگادار کراوه‌ته‌وه که چه‌کی کیمیاوی له هۆلنده‌وه ده‌گاته ده‌ست سه‌دام حسه‌ین، بۆیه ده‌ست به‌جێ کار بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی ناردنی ئه‌م چه‌که کرا بۆ سه‌دام حسین. له قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به فرانس ڤان ئانرات کرد (گه‌وره بازرگانی چه‌کی کیمیاوی هۆڵندی) و دادگاییکردنه‌که‌ی. ئه‌م به‌ڕێزه وتی ئێستا حیزبه‌که‌ی ئێمه (پارتی سۆسیالست هۆڵندی) له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که جینۆسایدی گه‌لی کورد به فه‌رمی بناسێت و ببێت به که‌یسێک له په‌رله‌مانی هۆلندیدا، وتیشی پێشنیارمان کردوه که مۆنۆمینتێک بۆ سمبولی هه‌ڵه‌بجه و گه‌لی کورد( عومه‌ری خاوه‌ر ) دروست بکرێت له هۆڵنده‌دا. هیوای خواست په‌رله‌مانتاره نه‌رویجیه‌کانیش هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
له پاشدا به‌ڕێزان چنار سه‌عد وه‌زیری ئه‌نفال و شه‌هیدان و مامۆستا سه‌عد خالید وه‌زیری کار‌و باری حکومه‌تی هه‌رێم، قسه‌یان کرد له‌سه‌ر تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه.
دوا به دوای ئه‌مان دۆستی گه‌لی کورد ئه‌حمه مه‌ته‌ر قسه‌ی کرد و وتی با گه‌لی کورد ئه‌وه بزانێت که به هه‌زاران عه‌ره‌بی وه‌ک من هه‌یه پشتیوانی له مافی ڕه‌وای گه‌لی کورد ده‌کات و به ڕاشکاوانه تاوانه‌کانی ئه‌نفال و کیمیابارانی کوردستان و هه‌ڵه‌بجه به جینۆساید داده‌نێت.
هیوادارم به ده‌یان سمیانری له‌م شێوازه له په‌رله‌مانه‌کانی ئه‌وروپادا سازبکرێت، و فێربین چۆن ده‌نگمان ده‌گه‌یه‌نینه هه‌موو جیهان، بۆ ورگرتنی مافه ڕه‌واکانمان.
* ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی چاک.
|