سیمینارێک له له‌نده‌ن له سه‌ر:
رۆڵی ژنی کورد له دیالۆگ، هه‌موارکردنی کێشه ، ئاوه‌دانکردنه‌وه و خه‌بات بۆ دیموکراسی و ئاشتی.
به‌روار: شه‌ممه 24/05/2008 کات: 1.30- 5 ی ئێواره شوێن: Garden Court Chambers 57-60 Lincoln’s Inn Fields, WC2 وتاربێژان بریتین له:
له‌یلا زانا: ژنه سیاسه‌تمه‌داری کورد، پێشتر زیندانی سیاسی بووه، وه ئه‌مه یه‌که‌م سه‌ردانێتی بۆ به‌ریتانیا له دوای ئازادبوونی له زیندان له ساڵی 2004 دا. .له‌یلا زانا ده‌یهه‌وێت مه‌سه‌له‌ی ژنانی کورد، وه پێشنیاری ڕێگا چاره‌ی ئاشتی خوازانه بکات بۆ کێشه به‌رده‌وامه‌کانی ناو تورکیا.له‌یلا زانا خه‌ڵاتی ساخارۆڤی په‌رله‌مانی ئه‌وروپی پێ به‌خشراوه بۆ ئازادی بیروڕا، هه‌روه‌ها هه‌ردوو خه‌ڵاتی ره‌فتۆ له‌گه‌ڵ برۆنۆ کرێسکی پێ به‌خشراوه.
دوکتۆره سوسان بریاو: شاره‌زا له یاسای نێوده‌وڵه‌تی، یاریده‌ده‌ری جێگری به‌شی لێکۆڵینه‌وه له‌بواری یاسا له زانکۆی سه‌ڕڕی.
دوکتۆره کاسرین بارنێس: ئه‌نالیست له سه‌ر سیاسه‌ت، وه ئاشتبونه‌وه.
بایربی دی بره‌ن: ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌وررپایه له‌سه‌ر لیستی شین فین
جین لامبیرت: ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌وروپی
هۆزان مه‌حمود: قسه‌که‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق- نوێنه‌رایه‌تی ده‌وه‌ره‌ی وڵات
مارگارێت ئۆوین: به‌ڕێوه به‌ری جێنده‌ر ئه‌کشن بۆ ئاشتی و ئاسایش هه‌روه‌ها ئه‌ندامی خانه‌ی کۆمیته‌ی مافی مرۆڤه له به‌ریتانیا (Widows for Peace and Democracy (WPD هاننا رۆفت برووکس: پارێزه‌ر له تووکس چامبه‌رس، هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی هالده‌ین بۆ پارێزه‌رانی سۆشیالیست
ئه‌م سیمیناره له‌لایه‌ن ئه‌م ڕێکخراوه‌نه‌وه پشتیوانی کراوه:
خانه‌ی کۆمیته‌ی مافی مرۆڤ،ئه‌نجومه‌نی هالده‌ین بۆ پارێزه‌رانی سۆشیالیست، سیباهه‌ت تونجیل ئه‌ندام په‌رله‌مانی تورکیا له‌سه‌ر لیستی حزبی ئه‌نجومه‌نی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی ،پرۆژه‌ی ژنانی کورد، که‌مپینی ئاشتی بۆ کوردستان، گروپی ژنانی ڕۆژ، فیدراسیۆنی کوردی له به‌ریتانیا، ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق -نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه.
تکایه به‌شداری بکه‌ن له‌م سیمیناره گرنگه‌دا و بۆ په‌یوه‌ندی زیاترله‌گه‌ڵ ستێللادا په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ئیمه‌یل و ژماره ته‌له‌فونه‌ی خواره‌وه:
estella24@tiscali.co.uk Tel 020 7586 5892
|