٢\١٢\٢٠٢٤
سمینارێك لەسەر جینۆسایدی كورد
لە كۆنگرەی
٢٣ی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی
لە شاری لاهای هۆڵەندا.
تۆری (KONCICC) بە هاوكاری بەشێك لە رێكخراوەكانی تایبەت بە جینۆساید، لە چوارچێوەی كۆنگرەی ٢٣ی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی لە شاری لاهای
هۆڵەندا، رۆژی سێشەم ٣-١٢-٢٠٢٤ كاتژمێر ٣٠:٨ بەیانی بۆ ٤٥:٩ بەیانی, لە
هۆڵی (Antarctica)، لە چوارچێوەی چالاكییەكانی
ASP23 سمینارێك رێكدەخا بە ناونیشانی (مانەوەی شوێنەوارەكانی جینۆساید و كیمیاباران لە
باشووری کوردستان)، تیایدا كۆمەڵێك دادوەر, پارێزەر, نووسەر, چالاكوان
و قوربانی بەشداریی دەكەن.
هاوكات پیشانگایەك لەسەر جینۆسایدی گەلی كوردستان لە ئامادەكردنی
وێنەگر باست عەبدلجەبار
- هەموو رۆژەكانی كۆنگرەكە نمایش دەكرێت.
- مامۆستا حەمەی حەمە ساڵەح
- كاریگەری چەكی كیمیایی لە كاتی
ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنفال لە كوردستانی عێراق ١٩٨٧ - ١٩٨٨.
- دادوەری خانەنشینی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقی عەباس حەمزە خدر
ستانداردەكانی دادگاییكردنی دادپەروەرانە لە هەڵسوكەوتی دادگای باڵای
تاوانەكانی عێراق.
- پارێزەری خۆبەخش ئەیاد كاكەیی هەوڵەكانی قوربانیانی چەكی كیمیاوی
شاری هەڵەبجە بۆ بە دادگایی گەیاندنی كۆمپانیاكانی چەكی
كیمیایی.
- قوربانی رزگاربوو دارا محەمەد عەلی ساڵەح
- خەریكبوو زیندە بە
چاڵ كرێم.
- چالاكوانی جوتیاری عوبێد محەمەد داود شوان
- (كێشەی زەوی
جووتیارانی كورد و توركمان لە كەركوك) مێژوو و دەرفەتەكانی چارەسەر.
پارێزەر رەمزیە محەمەد ساڵەح جەباری و چالاكوان مریەم كەریم فەتاح
بەرەو رووبەرووبوونەوەی بەشوودانی كچانی ٩ سالانە لە عێراق وەك تاوانێكی
نێودەوڵەتی.
بەڕێوەبەری سمینار هێمن حەسیب
ئامادەكاری سمینار عەلی مەحمود.
بۆ پەیوەندیكردن:
(واتسئاپ ٠٠٩٦٤٧٥٠٣٧١٤٦٢٠).
|