سمینارێک له ته‌لاری پارله‌مانی نه‌روێژ.
ئاماده‌کردنی : زانا گه‌ڵاڵی
ڕۆژی هه‌ینی ، ڕێکه‌وتی 14.12.2007، خاتوو ( ئۆگۆت ڤاڵه ) ئه‌ندامی نه‌روێژ، به‌یاوه‌ری ڕاوێژکاری ده‌سته‌ی پارله‌مانی پارتی چه‌پی سۆسیالیست s vخاتوو( گرۆ لیندستاد ) ، له‌گه‌ڵ که‌مپینی به‌جیهانیکردنی جینۆسایدی دژ به‌گه‌لی کوردستن ،که‌پێکهاتبوو له ( ئیدریس سابیر ) و ( ئاری ناکام ) کۆبونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا . سه‌ره‌تا وه‌فده‌که پشتیوانیکردنی پارتی چه‌پی سۆسیالیستی نه‌روێژیان بۆ که‌مپینه‌که به‌رزنرخاند و له دوواییدا کورته ڕاپۆرتی دوا کاروچالاکییه‌کان و هه‌روه‌ها ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و پارت و ڕێکخراو ئه‌ندام پارله‌مانانه‌یان پێشکه‌ش کرد که تائێستا شاڵاوی ئه‌نفال وکیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌فه‌رمی وه‌ک تاوانی جینۆساتد ناساندووه . له کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌دا که نزیکه‌ی کاژێرێکی خایاند، پارله‌مانتار خاتوو ( ئۆگۆت ڤاڵه ) به‌ناوی ده‌سته‌ی پارله‌مانی پارته‌که‌یان ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ڕیکخستنی سیمینارێک ده‌رباره‌ی کۆمه‌ڵکوژی دژ به‌کورد له شاڵاوی ئه‌نفال وکیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له ناو پارله‌مانی نه‌روێژ له ڕێکه‌وتی 2008.3.13 دا، که هاوکات ده‌بێت له‌گه‌ڵ یادی 20 ساڵه‌ی قوربانیانی ئه‌وتاوانه . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند پسپۆرێکی کورد بۆ پێشکه‌شکردنی سمیناره‌که و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رجه‌م پارت و ڕیکخراوه نه‌روێژییه‌کان و زۆر لایه‌نی دیکه‌ی جیهانیش بانگهێشتی ئه‌م سمیناره ده‌کرین . شایه‌نی باسه له داهاتوودا زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی پرۆگرامی سمیناره‌که بڵاوده‌که‌ینه‌وه .
هه‌ندێک زانیاری پێویست ده‌رباره‌ی که‌مپین :
له‌م ڕێکخراوانه‌ی خواره‌وه پێک دێت :
گروپی کوردی له ڕیککخراوی دژ به ڕه‌گه‌زپه‌رستی له نه‌روێژ ڕێکخراوی ماڵی ڕوناکبیری سه‌لام له نه‌روێژو کوردستان کۆمه‌ڵه‌ی کوردی سوریا له نه‌روێژ له هۆڵاندAnfal and halabja foundation in Holland ڕیکخراوی ژیانی نوی بۆ ژنانی دوای ئه‌نفال له کوردستان ڕێکخراوی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه له کوردستان ڕێکخراوی په‌راوێزکه‌وتووه‌کان له کوردستان سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ئه‌نفال له کوردستان کۆمه‌ڵه‌ی ئاشتی کوردستان له نه‌روێژ هه‌روه‌ها چه‌ندین پارتی کوردستانی و ڕیکخراو و که‌سایه‌تی و ئه‌ندام پارله‌مان پشتیوانی ده‌که‌ن . ناوی ئه‌و پارت و ڕیکخراوانه‌ی که تائێستا پشتیوانی خۆیان بۆ که‌مپین تۆمار کردووه : ڕێکخراوی دژ به‌ڕه‌گه‌زپه‌رستی له‌نه‌روێژ sos rasisme I norge ڕێکخراوی selvhjelp for flyktninger og innvandrere su ڕێکخراوی لاوانی پارتی سۆسیالیستی چه‌پ sv پارتی سوری نه‌روێژی Rodt پارتی چه‌پی سۆسیالیستی نه‌روێژ sv AUFڕێکخراوی لاوانی پارتی کرێکارانی نه‌روێژ
ئه‌ندامێتی له که‌مپیندا له کوردستان و ده‌ره‌وه :
ئاماژه به پڕۆژه‌ی ڕه‌شنوسی به‌رنامه‌ی که‌مپین ، که هه‌تا به‌ستنی کۆنگره کاری پێده‌کرێت : هه‌ر ڕێکخراوێکی کوردی و بیانی یان که‌سایه‌تی بخوازێت ببێته ئه‌ندامی که‌مپین به‌مه‌رجێک به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی ، دیموکراتی و ئاشتیخوازانه بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ کار بکات ، به‌شانازییه‌وه قبوڵی ده‌که‌ین ، ئێمه باوه‌ڕمان وایه یه‌کگرتنی هه‌وڵه‌کان له‌م پێناوه‌دا مه‌رجی سه‌ره‌کی سه‌رکه‌وتنه و نابێت ئه‌م ئه‌رکه پیرۆزه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێک و پروپاگه‌نده‌ی حیزبی یا ڕێکخراوێک به‌کار بێت یان قۆرغ بکرێت . هه‌روه‌ها باوه‌ڕمان وایه ده‌بێت سه‌رکه‌وتنی ئه‌م که‌مپینه وه‌ک سه‌رکه‌وتنێکی خه‌باتی گشت تێکۆشه‌انی کوردستان و مرۆڤدۆستانی جیهان له‌قه‌ڵه‌م بدرێت . لێژنه‌ی باڵای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی که‌مپین له‌سه‌ر ئاستی ووڵاتێک یان جیهان پێک دێت له نوێنه‌ر ی ڕێکخراوه‌کانی ئه‌ندام هه‌روه‌ها هه‌ندێک که‌سایه‌تی .
ده‌توانن بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ئیمایلانه‌ی خواره‌وه :
Idris.sabir.aziz@gmail.comله نه‌روێژ
Komela_ksn@yahoo.no له نه‌روێژ
Mremin54@hotmail.com له هۆڵاند
Anfal.halabja@gmail.com له هۆڵاند
Aramabass@yahoo.com له نه‌روێژ
Wazera_jalal@yahoo.com له نه‌روێژ
ناوی ئه‌و پارت و ڕیکخراوانه‌ی تا ئێستا له نه‌رویژ پشتیوانی خۆیان بۆ که‌مپین تۆمار کردووه :
ڕێکخراوی لاوانی دیموکراتی کوردستان پارتی ژیانی ئازادی کودستان یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆمیته‌ی هاوکاری پارته سیاسیه‌کانی کوردستان کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان ڕێکخراوی کۆمه‌ک کۆنگره‌ی نیشتمانی کوردستان کانونی نوسه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان حیزبی دیموکراتی کوردستان پارتی سه‌به‌خۆیی کوردستان پارتی سه‌به‌ستی کوردستان یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
|