٢٢\٥\٢٠١٣
سیمینارێک سەبارەت
بە هەردوو تاوانی ئەنفال و هەڵەبجە لە پەرلەمانی سوێد.
دوای
ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی سوێد هه‌لوێستی خۆی له باره‌ی ئه‌نفال ده‌ربڕی،
که تاوانی ئه‌نفال تاوانی جینۆسایده، به‌مه‌ش توانی ببێته یه‌که‌مین
ولات له جیهان، که دۆسیه‌ی تاوانی ئه‌نفال وه‌ک به‌لگه‌یه‌کی
دۆکۆمێنتی بخاته ناو گفتۆگۆکانی په‌رله‌مانی و به کۆی بیروبۆچوونی
پارته‌کانی په‌رله‌مانی سوێد به‌جینۆساید بیناسێنێ .
بۆ درێژه‌دان به‌و ده‌ستکه‌وته نه‌ته‌وەیی و دیبلۆماسییە، له
که‌مپینی دووه‌می ناسینی ئه‌نفال به جینۆساید هه‌ڵساین به
ته‌واوکردنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تری ئه‌و دۆسیه‌یه که له ولاتی سوێد
ده‌کرێ کاری له‌سه‌ر بکرێ . ئه‌ویش به‌راگه‌یاندنی که‌مپینی دووه‌می
هه‌ردوو تاوانی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه.
وه‌ک سه‌ره‌تا هه‌ڵساین به کۆکردنه‌وه‌ی واژوی ٤٥ رێکخراوی کوردی
سوێدی له سه‌رتاسه‌ری سوێد و ناردمان بۆ سه‌رجه‌م به‌رپرسانی سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه و دۆسیه‌ی کورد له په‌رله‌مانی سوێد، له هه‌نگاوی دوه‌مدا
داوامان له په‌رله‌مانتاری پارتی چه‌پی سوێد ( ئامینه کاکه باوه)
کرد که هاریکارمان بکات له سازدانی سیمینارێک بۆ گفتوگۆکردنی هه‌رسێ
داخوازی ٤٥ ڕێکخراوی سه‌رتاسه‌ری کوردی سوێدی، که‌خۆی له‌م سێ داوایه
ده‌بینێته‌وه:
١- رۆژی هه‌ڵه‌بجه به رۆژی دژی چه‌کی کۆمه‌لکوژی بناسرێ.
٢- ناسینی تاوانی ئه‌نفال به‌جینۆساید له ولاتی سوێده‌وه به‌ره‌و
په‌رله‌مانی ئه‌وڕپا ببا.
٣- داوا له‌حکومه‌تی سوێد بکرێ تاوانه‌کانی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه
به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ببا.
ئه‌وەبوو رۆژی ٢٩ی ئه‌م مانگه دیاری کرا بۆ سازدانی ئه‌م سیمیناره به
به‌شداریی ئه‌م سیاسه‌ته‌مه‌دار و به‌رپرسانه‌ی په‌رله‌مانی سوێد.
پێویستە بڵێین ئه‌م سیمیناره له‌لایه‌ن په‌رله‌مان له‌پارتی چه‌پ
(ئامینه کاکه باوه) به هاریکاری به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له
په‌رله‌مان له پارتی ژینگه (ڤالته‌ر مود) رێکخراوه.
به‌رێوبه‌ری سیمیناره‌که
له ڕێکخراوی سوێیدی هۆلۆکۆست (لێڤاندا هیستۆریا)
((Eskil Franck))
سه‌رۆکی پارتی ژینگه‌ی سوێد ((Gustav Fridolin))
سه‌رۆکی پێشوی پارتی چه‌پی سوێد((Lars Ohly))
پڕۆفیسور و مامۆستای زانکۆ له ستۆکهۆلم له‌بواری جینۆساید((Pål
Wrange))
په‌ڕله‌مانتار له پارتی مۆدیراتی سوێد((Ulrika
Nilsson))
به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێد((Carina
Hägg))
به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پارتی کریستن دیموکرات((Desirée
Petrus))
به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌پارتی سه‌نته‌ر
به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌پارتی سه‌نته‌ر ((Kerstin
Lundgren))
شوێنی سیمیناره‌که:
په‌رله‌مانی سوێد
Lokal: Mittpoolen، Riksgatan 2، Sveriges Riksdag
به‌روار
Tid: kl.13.00 – 15.00
تا رۆژی ٢٨ی مانگ کاتژمێر ٤ی ئێوارە ده‌توانرێ ناوی خۆت تۆمار بکه‌ی بۆ
به‌شداری کردن له سیمیناره‌که
anmälan görs senast 28 maj kl. 16 till:
anmalan.riksdagen@mp.se
که‌مپینی دووه‌می ناساندنی تاوانه‌کانی ئه‌نفال
و هەڵەبجە
٢١\٥\٢٠١٣
swedjinosaid@rocketmail.com
|