١\١١\٢٠١٧
سیناریۆیەكانی
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه!

عەبدوڵا ساڵح
كوردستان به قۆناغێكی دژوار و پڕ مه‌ترسیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ ، بار‌و دۆخی
دوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌ی خسته به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك ئالۆگۆڕی
ڕیشه‌یی، ڕه‌نگه ئاكامه‌كانی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌ركه‌ون، نامه‌كی ئه‌مڕۆی
بارزانی بۆ په‌رله‌مان - وه‌ك نموونه.
یه‌كێك له یاریكه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م گۆڕه‌پانه یه‌كیه‌تی
نیشتمانی، یا وردتر بڵێین باڵێكی ناو یه‌كیه‌تی بوو ، هه‌ركه‌س به‌سیاسه‌تی
ئه‌م باڵه بڵێ خیانه‌ت یا موئامه‌ره ئه‌وا له سروشت و سیاسه‌تی
حیزبە ناسیۆنالستەکانی كوردی، به‌تایبه‌تی یه‌كیه‌تی و پارتی ، نه‌گه‌یشتوه
یاخود ساده‌و سه‌تحی بیر له‌سیاسه‌ته‌كانیان ده‌كاته‌وه . ئه‌م سیاسه‌ته‌ی
باڵی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له ناو یه‌كیه‌تیدا به‌ردێك بوو به دوو
ئاراسته‌دا!
یه‌كه‌م: ئه‌وان دڵنیا بوون له‌وه‌ی پارتی بۆته تاكه حزبی باڵا ده‌ست
له‌كوردستاندا وهه‌نگاو ده‌نێ به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی گشتپرسییه‌كه‌ی خۆی
و فه‌زای كۆمه‌ڵگاشی به جۆرێك شه‌حن كردوه ته‌نانه‌ت نه‌یاره‌كانیشیان
ناتوانن به به‌ڵێ ده‌نگ نه‌ده‌ن ،ئه‌م جوڵاندنی شه‌قامه ، ئه‌و حیزبه،
وه به‌تایبه‌تیش سه‌رۆكه‌كه‌ی دواتر وه‌ك (پاڵه‌وانی قه‌ومی) وێنا
ده‌كا، ئه‌گه‌ر له‌م هه‌ل ومه‌رجدا فریای له‌باربردنی نه‌كه‌ون ڕه‌نگه
دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ شكستهێنان به بارزانی له
نزیك ماوه‌دا ئه‌سته‌م بێ .
دووه‌م: كورسیه‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی چۆڵه! ئه‌گه‌ر ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه
فریا نه‌كه‌ون ئه‌وا پڕۆ پارتیه‌كانی نێو یه‌كیه‌تی ، به‌تایبه‌ت -
كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار - ئه‌و هه‌له‌ی باڵا ده‌ستی پارتی ده‌قۆزنه‌وه
و كێشه‌كانی نێو ماڵی یه‌كیه‌تی به قازاننجی خۆیان ده‌شكێننه‌وه به‌ره‌و
كورسیه چۆڵه‌كه ، وه یاخود باڵ باڵێنی نێو یه‌كه‌تی ئیدامه‌ی ده‌بێت
كه ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی پارتیه‌و ده‌رفه‌تی جێگیركردنه‌وه‌ی
كورسیه‌كه‌ی تاڵه‌بانی بۆ ئه‌وان سه‌ختر ده‌كا ، ئه‌م باڵه‌ی ناو یه‌كیه‌تی،
وه‌ك سروشتی حیزبە ناسیونالستەکانی كورد، به‌بێ گوێدانه هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك
جگه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبایه‌تی و بنه‌ماڵه‌یی خۆیان ، ئه‌م
سیاسه‌ته‌یان پیاده كرد ، هه‌ر وه‌ك چۆن پارتیش بۆ هه‌مان به‌رژه‌وه‌ندی
٣١ ی ئابی پیاده‌كرد ، ئه‌م شكسته مێژوویه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رهه‌می پرۆسه‌یه‌كی
٢٦ ساڵیه كه گشت‌پرسیی دوا په‌رده‌ی بوو ، ئه‌و دڵۆپە بوو كاسه‌كه‌ی
پڕكرد.
دوای ئه‌م ڕوداوانه ، حیزبه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان هه‌ر
یه‌كه‌یان په‌رچه كردار و ئه‌ڵته‌رناتیڤی خۆی خسته ڕوو، دیارترینیان
(حكومه‌تی ڕزگاری نیشتمانیی)یه له لایه‌ن گۆڕان و كۆمه‌ڵ! فه‌شه‌لی
ئه‌م مۆدێله له به‌دیل ڕونكردنه‌وه‌ی زۆری ناوێ، ئه‌م حوكمه‌تی
ڕزگاری نیشتمانیه ، ئه‌گه‌ر سه‌ربگرێ، تێكه‌ڵه‌یه‌ك ده‌بێ له نوێنه‌رانی
هه‌مان ئەو حیزبانە كه پێشتر له بنكه فراوانه‌كه‌دا به‌شدار بوون،
به جیاوازیه‌كه‌وه كه‌گۆڕینی ده‌م و چاوه‌كانه، ده‌نا سیاسه‌ت هه‌ر
هه‌مانه‌و ده‌رئه‌نجامیش له‌وه باشتر نابێ.
گۆڕانێك كه به نزیك یه‌ك ملێۆن ده‌نگده‌رو ٢٦ كورسی ( په‌رله‌مان )
له پرسێكی چاره‌نوسازی وه‌ك گشتپرسییدا له دوا ساته‌كانی ئه‌نجامدانی
ئه‌و پرسه سیاسه‌تی ( هه‌لور بلور )ی گرته به‌رو ڕێكخه‌ره گشتیه‌كه‌شی
پێشه‌نگی ئه‌و سیاسه‌ته بوو! ئاخۆ به‌م سیاسه‌ته شه‌ل و سه‌قه‌ته ده‌توانێ
له ژێر باری ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه سه‌خته‌دا بێته ده‌ر ؟ كۆمه‌ڵیش كه
تا ئێستا به‌شداره له‌م حوكمه‌تی مه‌وجوده مه‌گه‌ر به دوعا‌و نوشته
بچێته پای (ڕزگاری نیشتمانیی)یەوە، به‌رهه‌م ساڵحیش كه شانسی خۆی له
حوكمڕانی كوردستان تاقی كردۆته‌وه ، و ئه‌م ٢٦ ساڵ شكست و فه‌شه‌له
پرۆسه‌یه‌ك بوو ئه‌ویش بێپشك نه‌بوو تیایدا.
( نه‌وه‌ی نوێ) كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحدیش ، ئه‌گه‌رچی ده‌نگێكی نوێ یه
و له غیابی سه‌ر و سه‌كتی ئه‌و هێزانه‌ی خۆیان به ئۆپۆزسیون ده‌زانن
هه‌ڵتۆقی ،وه به پاڵپشتی ده‌زگایه‌كی زه‌به‌للاحی ئیعلامی و سه‌روه‌ت
و سامانێكی زۆر ، به‌ڵام ڕێگا چاره‌كه‌ی له چوار چێوه‌ی هه‌مان مۆدیلی
حوكمڕانی ناچێته ده‌رو ناتوانێ بچێته ده‌ر ! ئه‌وه‌تا له قسه‌كانیدا
موژده ده‌دا به گه‌نجان كه : ده‌توانن هه‌موتان وه‌ك من ببنه
ملێۆنێر!!
گشت‌پرسیی هه‌ر وه‌ك چۆن كۆمه‌ڵگای كوردستانی شه‌ق كرد ، چه‌پ و
كۆمونیسته‌كانیشی كرده دوو به‌ره ، به‌ره‌ی به‌ڵێ له‌لایه‌ك و بایكۆت
و نه‌خێریش له‌لاكه‌ی دیكه، ئێستا كه ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه هاتۆته
پێش به‌ره‌ی به‌ڵێ ئه‌لته‌رناتیڤێكی جیاوازتر له‌وه‌ی پێشتر ده‌یانخسته‌ڕو
بانگه‌شه ناكه‌ن ،مه‌گه‌ر (ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان )ه كه‌یان
نه‌بێ!. ئه‌مانه هه‌ر له سه‌ره‌تای پێكهاتنیانه‌وه بانگه‌وازی خۆ
ڕێكخستن له شوێنی كار و ژیان و جیاكردنه‌وه‌ی ڕیزی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش
له ڕیزی حیزبە بۆرجوازییەکان و پێكهێنانی شورا و خه‌بات بۆ ڕاماڵینی
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یان وه‌ك دروشم به‌رزكردۆته‌وه، - حیزبی كۆمۆنیستی
كرێكاریی كوردستان - وه‌ك نمونه . كه‌س شكی له دروستی ئه‌م
دروشمانه‌دا نیه ، به‌ڵام به‌داخه‌وه تاكو ئێستا هه‌ر له چوار چێوه‌ی
دروشم به‌ولاوه تر نه‌چووه!
به‌ره‌كه‌ی تر به پشتبه‌ستن به باشتر ناسینی خسڵه‌تی ناسیۆنالیزمی
كورد و نه چوونه پای ئه‌م گشتپرسییه شكست خواردوه، هه‌مان ئه‌و
دروشمانه‌ی باسم كردن به‌رز ده‌كه‌نه‌وه به‌ده‌نگێكی زوڵالتر وپێداگری
له‌سه‌ر هاوچاره‌نوسی له‌گه‌ڵ باقی كرێكار وزه‌حمه‌تكێشانی عێراقداو
سه‌پاندنی كۆمه‌ڵێك ڕیفۆرم - ناوه‌ندی خه‌باتی كرێكاری و جه‌ماوه‌ری -
وه‌ك نمونه . به‌شێكیشیان مودێلی - یه په گه - وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤێكی
سه‌ركه‌وتوو ده‌خه‌نه به‌ر چاو.
ده‌نگێكی جیاواز له هه‌موو ئه‌وانه هه‌یه‌كه له داخی ده‌سه‌ڵاتی
گه‌نده‌ڵی كوردی، پێیان وایه باڵا ده‌ستی عەبادی له كوردستان و
ڕاماڵینی ده‌سه‌ڵاتی كوردی لانی كه‌م گوزه‌ران و ژیانی خه‌ڵك باشتر ده‌كا
، ئه‌م بۆچونه نه‌ك زۆر سه‌قه‌ته بگره زۆر خه‌ته‌ریشه ، ئه‌م حوكمه‌ته‌ی
به‌غدا له ٢٠٠٣ وه تاكو ئه‌مڕۆش نه‌یتوانیوه لانی كه‌می ژیان وگوزه‌ران
و خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ دانیشتوانی ناوه‌ڕاست و خواروی
عێڕاق دابین بكا ، چجای بۆ كوردستان ! خه‌ته‌ره گه‌وره‌كه‌ش له‌وه‌دایه
په‌لاماره‌كه‌ی به‌غدا به‌ره‌و له‌بار بردن و سه‌ندنه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت
هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وته كه‌م وكوڕانه‌ش كه بۆ خه‌ڵكی كوردستان تاكو
ئێستا دابین كراوه‌و چونه‌وه ژێر چه‌پۆكی ده‌سه‌ڵاتی تایفی شیعه و
رەگەزپەرستیی عه‌ره‌بی واته دابه‌زین بۆ كلكی ماره‌كه له گه‌مه‌ی
مارو په‌یژه‌دا.
خه‌ڵكی كوردستان ئه‌ركی ده‌سبه‌جێیانه ئه‌مڕۆ بوه‌ستنه‌وه به‌رامبه‌ر
شاڵاوی دڕندانه‌ی هێزه عێراقیه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی كه
پێشقه‌ره‌وڵیان هێزێكی تایفی قه‌ومی فاشیستی چه‌نگ به خوێنی وه‌ك
(حه‌شدی شەعبی)یه ، ئه‌م هێزه كه ڕاسته‌وخۆ فه‌رمان له ده‌وڵه‌تی
كۆنه‌په‌رست و فاشیستی جمهوری ئیسلامی ئێران وه‌ر ده‌گرێ به دروشمی -
شه‌لم كوێرم كه‌س نابوێرم - خه‌ریكه هه‌مان سینار‌یۆی پاكتاوی ره‌گه‌زی
و تایفی ده‌سه‌ڵاتدارانی پێشوی عێراق دووباره ده‌كاته‌وه ، هێرشه
دڕندانه‌كه‌یان بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كورد زمانی دوزخورماتو وه كه‌ركوك - وه‌ك
نمونه.
ده‌سه‌ڵاتی حیزبە ناسیونالیستە شكستخواردووەکانی كورد له ئێستادا
ئاماده‌ی هه‌موو سازشێك و چۆكدادانێكن له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی
به‌غدا له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان . له‌به‌رامبه‌ردا
پێداگری حكومه‌ته تایفی وقه‌ومیه‌كه‌ی به‌غدا له‌سه‌ر هه‌رچی زیاتر
پاشه‌كشه‌كردن به (ده‌سه‌ڵاتی كوردی) ترسی ئه‌وه دێنێته كایه‌وه كه
باڵی شو‌می ئه‌م حوكمه‌ته دووباره بكشێته‌وه به‌سه‌ر كوردستاندا له‌به‌رامبه‌ر
زه‌بونی و بێده‌سه‌ڵاتی حیزبه كوردیه‌كاندا ، بۆیه پێویسته به هه‌موو
شێوه‌یه‌ك به‌رگری له‌و سیاسه‌ته كۆنه‌په‌رستانه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی
عەبادی بكرێ و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كوردیه ئێكسپایه‌ره‌ش كۆتایی پێ بێت ،
بیر كردنه‌وه له سیاسه‌تێكی عه‌مه‌لی و مومكین كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
گه‌نده‌ڵ و فاشیله كۆتایی پێبێنێ و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك به‌رقه‌رار
بكا ، میكانیزمه‌كه‌ی په‌روه‌نده‌یه‌كه‌ی كراوه‌یه ده‌كرێ قسه‌ی
زیاتری له‌سه‌ر بكرێ ! نابێ ئه‌وه‌شمان بیر‌چێ كه ناوچه‌كه له چاوه‌ڕوانی
ئاڵوگۆڕی سیاسی گه‌وره‌دایه‌و بێشك كوردستانیش ده‌گرێته‌وه و یه‌كێك
له كاردانه‌وه‌كانیشی سنوردانانێك ده‌بێ بۆ ئه‌م ده‌ستدرێژی و لوتبه‌رزیه‌ی
حكومه‌ته‌كه‌ی عەبادی.
٢٩\١٠\٢٠١٧
a_salih١١@hotmail.com
|